ده‌هۆڵی شه‌ڕی ناوخۆ بوه‌ستێنن

پێوویسته‌ پەکەکەو پارتی ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن

ده‌هۆڵی شه‌ڕی ناوخۆ بوه‌ستێنن

508 خوێندراوەتەوە

 شه‌ڕێكی نا ته‌ندروست و ترسناكی میدیایی له‌نێوان دوو باڵی گه‌وره‌ی كورد (PKK) و (PDK) له‌و قۆناغه‌ ده‌ستپیكردووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێك شوێن له‌ ژێر فشاری توركیا(PDK) له‌و شه‌ڕه‌ تێوه‌گلاوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هێڵێكی هێشتۆته‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتی ئه‌وه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رووینه‌داوه‌.

،،

ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌ میدیاكان و ته‌نانه‌ت میدیاكانی سێبه‌ری ئه‌و دوو حزبه‌و حزبه‌كانی تریش له‌ هه‌ستیاری و مه‌ترسیداری دۆخه‌كه‌ تێناگه‌ن و ناتوانن له‌ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و قۆناغه‌ تێبگه‌ن، ده‌هۆڵ لێدان بۆ شه‌ڕی ناوخۆ هه‌رگیز له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه‌.

 

 

 تا ئێستا پانتاییه‌ك هه‌یه‌ بۆ دانوستان و گفتوگۆكردن و رێگه‌ نه‌دان به‌ دایسانی شه‌ڕ، ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت كێشه‌كان نه‌گه‌یه‌نرێته‌ ئاستی شه‌ڕ، چونكه‌ ئه‌وان ده‌توانن شه‌ڕ ده‌ست پێبكه‌ن به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن بیوه‌ستێنن.

 

  ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌ میدیاكان و ته‌نانه‌ت میدیاكانی سێبه‌ری ئه‌و دوو حزبه‌و حزبه‌كانی تریش له‌ هه‌ستیاری و مه‌ترسیداری دۆخه‌كه‌ تێناگه‌ن و ناتوانن له‌ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و قۆناغه‌ تێبگه‌ن، ده‌هۆڵ لێدان بۆ شه‌ڕی ناوخۆ هه‌رگیز له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه‌، جگه‌ له‌ چه‌ند بازرگانێكی شه‌ڕ سوودمه‌ندی یه‌كه‌م توركیاو داگیركه‌رانی كوردستان ده‌بێت.

 

 

 

 

 هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و ده‌هۆڵه‌ ده‌كوتێت با خۆی یا كوڕی یا براكانی و خێزانه‌كه‌ی راسته‌وخۆ بنێرێته‌ شه‌ڕ، نه‌ك خۆی له‌سه‌ر خوانی رازاوه‌و پاره‌ی دزیاری دانیشتبێت و شوێن و خانووی له‌ ده‌ره‌وه‌ كڕێبێت و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆی له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت، داوا له‌ منداڵی هه‌ژاری كورد بكات له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌ودا خۆیان به‌ كوشت بده‌ن.

 

 ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌شه‌ڕه‌ با خۆی بچێته‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ نه‌ك هانی خه‌ڵكی تر بدات!.

  پێویسته‌ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ به‌ باشی بزانێت، كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ ئه‌گه‌ر رووبدات، دوا شه‌ڕی ناوه‌خۆ ده‌بێت و هاوسه‌نگیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه‌، كه‌ كورد تیایدا به‌ سفر ده‌رده‌چێت.

 

،،

 توركیا له‌ كاتێكدا خۆی بۆ په‌لاماری رۆژئاوای كوردستان ئاماده‌كات و به‌ ده‌یان هه‌زار سه‌ربازو چه‌كداره‌ توندره‌وه‌كانی به‌ ناوی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی رۆژئاوا كۆكردۆته‌وه‌، ده‌یه‌ویت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرش له‌ باشوریش شه‌ڕی ناوخۆ دروست بكات.

 

 

 توركیا له‌ كاتێكدا خۆی بۆ په‌لاماری رۆژئاوای كوردستان ئاماده‌كات و به‌ ده‌یان هه‌زار سه‌ربازو چه‌كداره‌ توندره‌وه‌كانی به‌ ناوی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی رۆژئاوا كۆكردۆته‌وه‌، ده‌یه‌ویت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرش له‌ باشوریش شه‌ڕی ناوخۆ دروست بكات.

 

  كه‌ ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك له‌ڕووی واتاییه‌وه‌ زیانی زۆری بۆ رۆژئاوا بۆ هه‌موو كورد ده‌بێت، له‌ لایه‌كی تر به‌ ئاسانی باشور ده‌ده‌نه‌وه‌ ده‌ست حكومه‌تی عێراق و هیچ شتیك نامێنیت به‌ ناوی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ باشور.

 

 

 

 

 ره‌نگ بێت زۆركه‌س بۆ ئه‌و خوێندنه‌وه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ن، كه‌ رۆلی ئه‌مریكا پشتگوێخراوه‌!.

له‌ راستیدا ئه‌گه‌رتوركیا به‌كارێكی وا هه‌ڵسێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ رۆڵی ئه‌مریكا له‌ دوو ئه‌گه‌ر زیاتر به‌ خۆوه‌ ناگرێت، یاخود له‌ پیناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توركیا بۆ باوه‌شی رۆژئاوا ئه‌مریكا مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌كاته‌ قوربانی و باجی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ كورد ده‌دات، ئه‌مه‌ش واتای جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌رێگای مه‌نبه‌جه‌.

 

  كه‌ له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ری رێك كه‌وتووه‌، یاخود توركیا ئاڵنگاری ئه‌مریكا ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات و مه‌سه‌له‌ی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ك ده‌رفه‌تیك ده‌قۆزێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات!.

 

 له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئێستا ئه‌مریكا وه‌ك گورگێكی بریندار دێته‌ به‌رچاو، له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ په‌لاماری ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی رایبكێشنه‌ ناوڤێتنامێكی تره‌وه‌!. تا ئێستا ئه‌مریكا دانی به‌خۆیدا گرتووه‌.

 

 

 

 

  ئه‌و دان به‌خۆداگرتنه‌ش ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ دواوه‌و لاته‌ریككردنی ئه‌مریكایه‌، كه‌ (دۆناڵد ترامپ) په‌یڕه‌وی ده‌كات و ئه‌مریكا له‌ ئه‌ركه‌ جیهانیه‌كانی دوورده‌خاته‌وه‌.

 

 به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ له‌ پیناو كورد سه‌ره‌ڕۆیی بكات و خۆی بخاته‌ جه‌نگێكی جیهانیه‌وه‌!؟. له‌ هه‌موو دۆخیكدا نابێت گره‌و له‌سه‌ر ئه‌مریكا بكرێت. بۆیه‌ كورد نابێت له‌و دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا به‌و ئاڕاسته‌یه‌ كاربكات و پێویسته‌ تاكی كوردو حزبه‌كانی كوردی له‌و مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌یه‌ تێبگه‌ن!.

 

 راستیه‌ك هه‌یه‌ پێوویسته‌ ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین، پارتی ئێستا كه‌وتۆته‌ ژێر ره‌حمه‌تی توركیاو ده‌ستی له‌ خنخنۆكه‌ نراوه‌، ئاماده‌یه‌ هه‌موو كاریك بكات له‌ پێناو مانه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌روازه‌ی رزگاربوون‌ لای توركه‌كان نه‌دۆزێته‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ كورد خۆی ئه‌و ده‌رگایه‌ی بۆ بكاته‌وه‌و ده‌ست به‌ دانوستاندن بكرێت.

 

،،

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ تا ئێستاش ماوه‌، له‌ جیاتی تۆمه‌تباركردنی په‌كه‌كه‌ به‌ تیرۆریست و لێدانه‌وه‌ی قه‌وانی توركه‌كان، پێوویسته‌ هێزه‌كانی تری كوردی رۆڵی ناوه‌ندگیر بگێڕن، ئه‌گینا هه‌ر شتیك رووبدات، به‌ر له‌یه‌كێتی پارتی ئه‌وان ده‌كه‌ونه‌ به‌ر سزای گه‌ل.

 

 

  ئه‌گه‌رچی ده‌رفه‌ته‌كه‌ زۆر كه‌م ماوه‌و رۆژ به‌ رۆژیش بچووكتر ده‌بێته‌وه‌، به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ تا ئێستاش ماوه‌، له‌ جیاتی تۆمه‌تباركردنی په‌كه‌كه‌ به‌ تیرۆریست و لێدانه‌وه‌ی قه‌وانی توركه‌كان، پێوویسته‌ هێزه‌كانی تری كوردی رۆڵی ناوه‌ندگیر بگێڕن.

 

 ئه‌گینا هه‌ر شتیك رووبدات، به‌ر له‌یه‌كێتی پارتی ئه‌وان ده‌كه‌ونه‌ به‌ر سزای گه‌ل. ئه‌م شه‌ڕه‌ ئه‌گه‌ر رووبدات وه‌ك شه‌ڕه‌كانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو نابێت، ئه‌م شه‌ڕه‌ وه‌ك شه‌ڕه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌بێت.

 

  چونكه‌ سیسته‌می جیهانی تاك جه‌مسه‌ری نه‌ماوه‌و پێگه‌ی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان به‌ شیوه‌یه‌ك گۆڕاوه‌، كه‌ له‌ دۆخی قۆناغی شه‌ری سارد ده‌چێت و خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌وه‌ ناوچه‌یه‌كی تامپۆنی، بۆیه‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی دێن، ئه‌گه‌ر به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بڕوات، ئه‌وا دۆخی كورد به‌ شێوه‌یه‌ك نابیت ئێره‌یی پێ ببردرێت.