هاوسەرۆکی پەیەدە لەڕێی دیپلۆماتیک مەگەزینەوە باسی بارودۆخی ئێستای عەفرین دەکات

هاوسەرۆکی پەیەدە لەڕێی دیپلۆماتیک مەگەزینەوە باسی بارودۆخی ئێستای عەفرین دەکات

2270 خوێندراوەتەوە

چه‌ند رۆژێكه‌ هێزى ئاسمانى توركیا به‌ شێوه‌یه‌كى چڕو پڕ ده‌ستى كردووه‌ به‌ بۆردومان كردنى سه‌نته‌رى عه‌فرین ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆى روودانى كاره‌ساتى گه‌وره‌ له‌ناو شارى عه‌فرین.

فرۆكه‌كانى توركیا چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى هاوڵاتیانیشیان له‌م كانتۆنه‌ كردۆته‌ ئامانج، به‌سه‌دان هاوڵاتى مه‌ده‌نى كاتێك كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى شارى عه‌فرین ده‌ڕۆیشتن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ره‌مه‌كى ده‌ستى كرد به‌ بۆم باران كردنیان و به‌مه‌ش به‌ده‌یان هاوڵاتى مه‌ده‌نى بوونه‌ قوربانى.

شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكى پارتى یه‌كێتى دیموكرات (په‌یه‌ده‌) ئه‌وه‌ى به‌ (دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین) راگه‌یاند" توركیا بۆمبارانێكى چڕو پڕى عه‌فرین ده‌كات و شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌ ئامانج كراوه‌ و ئامانجیان له‌م بۆمبارانكردنه‌ قركردنى گه‌لى كورده‌ و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كه‌سێك له‌ناو عه‌فرین نه‌مێنێت و ئیراده‌ى به‌ر خودان بشكێنن".

 

DF
ناو شاری عەفرین ـ ئازاری ٢٠١٨

 

،،

شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكى پارتى یه‌كێتى دیموكرات (په‌یه‌ده‌): توركیا بۆمبارانێكى چڕو پڕى عه‌فرین ده‌كات و شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌ ئامانج كراوه‌ و ئامانجیان له‌م بۆمبارانكردنه‌ قركردنى گه‌لى كورده‌ و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كه‌سێك له‌ناو عه‌فرین نه‌مێنێت و ئیراده‌ى به‌ر خودان بشكێنن.

 

شاهۆز حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شى راگه‌یاند" زۆر به‌ى هێرشه‌كان به‌ تۆپ و فرۆكه‌ن و هیچ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان بریندارى فیشه‌ك نه‌بوون و ته‌واوى برینداره‌كان بریندارى تۆپ و فرۆكه‌ن و هه‌وه‌رها نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرین به‌ ئامانج كراوه‌ له‌م هێرشانه‌ى دوایدا".



سه‌باره‌ت به‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نیش له‌كانتۆنى عه‌فرین ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتى تاوه‌كو ئێستا له‌ناو كانتۆنى عه‌فرین ماون و شه‌رڤانان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌خت پارێزگارى له‌و هاوڵاتیایه‌ مه‌ده‌نیانه‌ ده‌كه‌ن و شه‌ر ده‌كه‌ن له‌ پێناو وه‌ستاندنى هێرشه‌كانى توركیاو گروپه‌ تیرۆستییه‌كان".

 

DSM
شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)

،،

شاهۆز حەسەن: ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتى تاوه‌كو ئێستا له‌ناو كانتۆنى عه‌فرین ماون و شه‌رڤانان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌خت پارێزگارى له‌و هاوڵاتیایه‌ مه‌ده‌نیانه‌ ده‌كه‌ن و شه‌ر ده‌كه‌ن له‌ پێناو وه‌ستاندنى هێرشه‌كانى توركیاو گروپه‌ تیرۆستییه‌كان.

 

د.سەنحاریب هاوسه‌رۆكى ده‌سته‌ى فیدراسیۆنى فیدرالى باكورى سوریا كه‌ له‌ كه‌مینه‌ى سریانیه‌ له‌ باكورى سوریا سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌ته‌كانى توركیا بۆ دروستبوونى هه‌رێمى كوردى له‌ باكورى سوریا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند " له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو سوریا به‌ بارودۆخێكى سه‌ختدا تێپه‌ریوه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌ سوریایه‌كى یه‌كگرتوو و نامانه‌وێت سوریا دابه‌ش ببێت".

هه‌روەها، سه‌باره‌ت به‌ به‌رگریكردنى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌ عه‌فرین ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "عه‌فرین سه‌رده‌كه‌وێت و به‌رگرى كردن له‌ عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بێت".

به‌رله‌ هێرشه‌كانى توریكا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى ئاواره‌ى شارو شارۆچكه‌كانى سوریا له‌ ناو عه‌فرین ده‌ژیان سه‌باره‌ت به‌مه‌ حیكمه‌ت حه‌بیب ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات رایگه‌یاند "عه‌فرین ئارامترین كانتۆن بووه‌ له‌ ته‌واوى سوریا به‌ر له‌ هێرشى توریكا بۆ سه‌ر ئه‌م كانتۆنه‌، ئاواره‌كان له‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى سوریاوه‌ روویان ده‌كرده‌ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێى نیشته‌جێبن ".

 

،،

هاوسه‌رۆكى ده‌سته‌ى فیدراسیۆنى فیدراڵى باكورى سوریا:  ئێمه‌ به‌شێكین له‌ سوریایه‌كى یه‌كگرتوو و نامانه‌وێت سوریا دابه‌ش ببێت

حیكمه‌ت حه‌بیب ئه‌وه‌شى راگه‌یاند " هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتى له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ناو سوریا پێكدێت و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل به‌شێكى سه‌ره‌كى ئه‌م هێزه‌ ن و ئێستا له‌شه‌ردان له‌ عه‌فرین به‌رامبه‌رى سوپاى داگیر كه‌رى توركیا".


سه‌باره‌ت به‌ گۆرینى دیموگرافیاى عه‌فرین له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ حیكمه‌ت حه‌بیب ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "توركیا ده‌یانه‌وێت عه‌فرین داگیر بكه‌ن و جوگرافیاى دانشیتوانى ئه‌م ناوچه‌ یه‌ بگۆرن وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ قوبروس ئه‌نجامیاندا ".

،،

ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات: عه‌فرین ئارامترین كانتۆن بووه‌ له‌ ته‌واوى سوریا به‌ر له‌ هێرشى توریكا بۆ سه‌ر ئه‌م كانتۆنه‌، ئاواره‌كان له‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى سوریاوه‌ روویان ده‌كرده‌ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێى نیشته‌جێبن.


هاوژین غه‌ریب وه‌ك رۆژنامه‌ نوسێك ده‌لێت"به‌راستى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ عه‌فرین ده‌گوزه‌رێت كاره‌ساتێكى ناخ هه‌ژێنه‌ ئه‌و دوژمنه‌ى كه‌ له‌وێ شه‌ر ده‌كات هیچ بنه‌مایه‌كى ئه‌خلاق نازانێت و ده‌ستى كردووه‌ به‌ كوشتنى خه‌ڵكانى مه‌ده‌نى".

هاوژین پێشى وایه‌ " گریمان ئه‌م شه‌و یان سبه‌ى عه‌فرین ده‌كه‌وێت به‌ڵام هێشتا هه‌ر سه‌ر كه‌وتوو بووه‌ چوونكه‌ توانى دوو مانگ روو به‌روى فرۆكه‌ى ئێف 16 ببێته‌وه‌".

 

HK
دەروازەی شاری عەفرین

 

بارودۆخى عه‌فرین رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و سه‌خت تر ده‌روات و كاره‌ساتى گه‌وره‌ له‌ناو ئه‌م كانتۆنه‌دا روو ده‌دات ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ووڵاته‌ زلهێزه‌كان بێده‌نگن به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ساته‌ مرۆییه‌ى كه‌ له‌ناو سوریادا رووده‌دات.

به‌هۆى ململانێى نێوان ووڵاته‌ زلێهزه‌كانه‌وه‌ له‌ پێناو به‌ژه‌وه‌ندیه‌كانیان، رۆژانه‌ به‌ سه‌دان هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌ ته‌واى سوریا ده‌بنه‌ قوربانى و هێزه‌ شه‌ركه‌ره‌كانى ناوسوریا له‌ ژێر كاریگه‌رى ووڵاته‌ زلهێزه‌كان شه‌رى به‌وه‌كاله‌ت بۆ وولاته‌ زلهێزه‌كان ده‌كه‌ن.

 

 

author photo

توێژەری سیاسی

بەکالۆریوس لە زانستە سیسیەکان