نەوەی  نیلسۆن ماندێلا : ئیسرائیل دەوڵەتێکی ڕەگەزپەرستی جیاکارە بەپلەی نایاب

نەوەی نیلسۆن ماندێلا : ئیسرائیل دەوڵەتێکی ڕەگەزپەرستی جیاکارە بەپلەی نایاب

515 خوێندراوەتەوە

وەرگێڕانی لەعەرەبیەوە، یحیی نەوزەر علی

 بابەگریمانە وادانێین ھەرچی ئەوانەی،ڕەخنە لە دەگیرکاری ئیسرائیل دەگرن دژە سامین وەک لەشکری ڕیکلامی ئیسرائیل بانگەشەی دەکەن کەبەئاستێکی زۆر بەرز و بەتوانا کار لەسەر ئەوە دەکەن ھەموو ڕەخنەگرێ لەئیسرائیل بە دژایەتی ڕەگەزی سامی وەسف بکەن.

 

،،

یه‌كێك له‌نه‌وه‌كانی نیڵسۆن ماندێلا كه‌ له‌ كۆنفرانسێكی بۆ پشتوانی فه‌ڵه‌ستین له‌ له‌نده‌ن به‌شداربوو، ئاماژه‌ی به‌ ئاست به‌رزی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و خۆپه‌رستی قه‌واره‌ی ئیسڕائیل و میله‌تی جوله‌كه‌ كرد.

 

 

 بابەگریمانەش داینێین کە ھەرچی پشتیوانانی بزوتنەوەی بایکۆتی ئیسرائیل ناسراو بە " BDS " ئەیانەوێ ئیسرائیل لەناوبەرن ، وە گریمان ئیسرائیل دەوڵەتێکی ڕەگەزپەرست" ئاپارتاید" نیە و ئیسرائیل داگیرکەری فەلەستین نیە.

 

  ئەی خاوەنی بوقەکانی دیعایەی زایۆنیزم بۆچونیان چیە لەسەر لێدوانەکانی سەرکردە "زویلفلیل ماندێلا"؟ ، نەوەی نیلسۆن ماندێلا و ھەڵگری میراتگری ڕوبەڕوبونەوەی ڕەگەزپەرستی ؟ ئایا تۆماتباری دەکەن بە دژایەتی ڕەگەزی سامی و پێی دەڵێن ئەوە بە پاڵنەری ڕق و کینە دەجوڵێت ؟؟ یان تاوانباری دەکەن بەوەی پارە لە داعش وەردەگرێ ؟! یان کار بۆ بەرژەوەندی قەتەڕ دەکات ؟! یان پێی دەڵێن ئەوە لە گروپی نازی نوێیە ھەروەک جیریمی کوربین ؟!

 

 

 

 

 نەوەی ماندێلای خاوەنی لەش و لاری بەھێز لە ساڵی ١٩٧٤ لەدایک بووە و شکڵی تاڕادەیەکی باش دەچێتەوە سەر شکڵی دەموچاوی باپیری ماندێلا و ئەندامی پەرلەمانی جنوبی ئەفریقایە ، سەرۆک ھۆزی تیمیو و سەرۆکی ئەنجومەنی "مفیزو" ، لەو جێگەیەش دەژی کە نیلسۆن ماندێلای باپیری لێ نێژراوە.

 

  ھەفتەی ڕابردوو بەشداری کۆنگرەیەکی گەورەی پشتیوانانی فەلەستین کرد لە لەندەن بەناوی" بال ئیکسبو " توانایەکی باشی ھەیە لەسەرنج ڕاکێشانی جمھور و سەرنجڕاکێشانیان لەکاتێکدا کە قسەیان بۆ دەکات بەتایبەت ئەوەی لەبارەی باپیریەوە دەیگێڕێتەوە لەچیرۆکی سەرنج ڕاکێش کاتێک لەزیندان سەردانی باپیری کردووە. 

 

 

 

  لەدوای مردنی باوکیشی نێلسۆن ماندێلای باپیری لەئەستۆی گرتووە ، ملپێچی فەلەمتینی لەملدەکات و بازنەیەک لەدەست دەکات ناوی فەلەستین لەسەر کێشراوە ، بۆ ھەرکوێ بروا میراتی باپیری ھەڵدەگرێ ھەرکەس تۆمەتباری بکات بە دژایەتی سامی خۆی ئەبینێتەوە لەبەردەم پیاوێکی گەورەی خاوەن ویژدانی سەدەی بیست نیلسۆن ماندێلا کە براوەی خۆشەویستی زۆرێکە لەخەڵکی لەتەواوی جیھان.

 

  ئەو کەسەی بەشێک لە جولەکەی ئەفریقا چونە ڕیزی پشتیوانی شۆڕشەکەی و لەو ڕێگەیەشدا ڕوبەڕوی دورخستنەوە و زیندانی بونەوە ماندێلای لاو بەتەواوی متمانەوە دەڵێت کە "بانتوستانات" ڕەکەزپەرستی سەرکەوتوو نەبوو لە جنوبی ئەفریقا و ئەوەیش ھەرگیز سەرکەوتوو نابێ لە ئیسرائیل کەلەسەر بنەمای ڕەگەز پەرستی بنیات نراوە.

 

 

 

 

  بابەتەکە لەسەر ئەوە ناوەستێ کە نەوەکەی ماندێلا بڕوای وایە ئیسرائیل دەوڵاتێکی جیاکاریە بەڵکو زۆر بەخراپتر دەیبینێ لەوەی کە لە جنوبی ئەفریقا ڕویداوە ، وە قسە دەکات لەبارەی زنجیرەیەک لە پێکھاتە کە تەواوی سیستەمی جیاکاری ڕەکەزی " ئەپەرتاید" پیک دێنێ.

 

 جیاکاری لە کاروباری یاسایی ، جیاکاری لە جموجوڵ و بەربەستی ھاتووچۆ ، دەستگرتن بەسەر زەوی و زار و موڵک و حوکمی سەربازی و بازگەکان و سەرشۆڕکردن و سوکایەتی و پشکنینی ماڵ و جگەی نیشتەجێبوون و ھەموو ئەوەی ئەگوزەرێ لە ئیسرائیل وە دەڵێت یاسای "دەوڵەتی قەومیی" ڕەگەزپەرستی کردە دەستور کەلەسەرەتای دروستبونی ئیسرائیلەوە بەکردەوە پیادەکراوە.

 

،،

ماندێلا هه‌میشه‌ له‌وتاره‌ سیاسییه‌كانیدا جه‌ختی له‌ڕه‌وایی شۆڕشی فه‌ڵه‌ستین ده‌كرده‌وه‌ و پێی وابوو ئه‌گه‌ربێت و فه‌ڵه‌ستین به‌مه‌رام و ئامانجی خۆی نه‌گات ئه‌وا خه‌باتی ئه‌وانیش كۆتای نایه‌ت و پشتیوانیان ده‌بن.

 

 وە بۆ قسەکانی پشتی بەوتەکانی ماندێلای باپیری دەبەستێت کە شۆڕشی گەلی فەلەستینی لەبەرزترین ئەخلاق دانەوە لەم زەمەنەدا ، وە نیلسۆن ماندێلا لە ساڵی ١٩٩٥ کاتێک سەرۆک بوو وتی :" تێکۆشانمان کۆتایی نایەت و تەواو کامڵ نابێ تاوەکو گەلی فەلەستین نەگات بە ئازادی و سەربەخۆیی خۆی " وە نەوەی ماندێلاش دەڵێت کە سەرکردەکانی خەباتی جنوبی ئەفریقا ئەوانەی ڕوبەڕوی زیندانی و دەرکردن بونەوە دۆزی فەلەستینیان بە سەرچاوەی ئیلھامی خەباتەکەیان دەزانی.

 

  کاتێکیش نێلسۆن ماندێلاش سەردانی ئەمریکای کرد وە بیلکلنتۆنی سەرۆکی ئەمریکا ھەوڵی لەگەڵدا پەیوەندیەکانی لەگەڵ یاسر عەرەفاتی سەرۆکی فەلەستین کەمبکاتەوە وەڵامی ماندێلا زۆر ڕوون بوو کاتێک وتی" ئەو ھەرگیز دەستبەرداری خۆی و گەلەی نابێت لەھەموو دۆخێکی سەختدا لەگەڵیان دەوەستێت " ئەی بۆچی ماندێلا سەردانی ئیسرائیلی کرد ؟!

 

 

 

 

  چونکە یاسر عەرەفات داوای ئەوەی لێکرد ، عەرەفات بۆچونی وابوو کە ماندێلا توانای ئەوەی ھەبوو قەناعەت بەرەگەز پەرستەکانی جنوبی ئەفریقا بکات توانای ئەوەشی ئەبێت لەگەڵ ھاوشێوەی ئەو ڕەگەز پەرستانە لە ئیسرائیل ھەمان کار بکات ئەگەرچی ھیچ بەرھەمی نەبوووە نائومێد بوو لەو ھەوڵە ماندێلای گەنج بۆچونی وایە کە پشتیوانی بزوتنەوەی بایکۆتی ئیسرائیل" بی دی ئێس " ئەرکێکی ئەخلاقیە.

 

  ھەروەک بایکۆتی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی لەوڵاتەکەی خۆی لەپێشتردا ، ئەویش ھەر وەک باپیر وەک دەڵێت :" لەکۆتاییدا دادگەری سەردەکەوێ ، ئەمڕۆ جنوبی ئەفریقا و سبەینێ فەلەستین ، وەڕۆژێکدا ئەم کۆنگرە وەک یادگاریەکی مێژووی یادی دەکەینەوە "

 

 نوسینی ڕۆژنامەنوسی ئیسرائیلی جەدعون لیفی لە ڕۆژنامەی ھائارستی ئیسرائیلی وەرگێڕانی بۆ عەرەبی سایتی عەرەبی٢١ وەرگێڕانی لەعەرەبیەوە

یحیی نەوزەر علی