گۆڕان لەچی ئەترسێت؟!

گۆڕان لەچی ئەترسێت؟!

607 خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە بڕیارێکی زۆر بێ مەعنادا جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بڕیاریدا کە ڕۆژی ی ئەیلولی۲٠۱۹ دیاریی بکات بۆ هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتیی، پاشان کۆمەڵە هەڵسوڕێنراوێك کردیان بە هەلهەلە و بە منەت بە خوارەوە و چاودێرانیان فرۆشتەوە کە گوایە گۆڕان جیاوازە و تیایدا دەستاودەست کردنی پێگەکان و پرۆسەی هەڵبژاردن بە تەندروستیی بەڕێوەئەچێت!

 

،،

گۆڕان له‌كاتێكدا هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بۆخانه‌ی راپه‌ڕاندنی ده‌دات له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژارده‌وه‌، كه‌ هه‌ڵسوڕاوی ژوروو باژێڕوانه‌كانی، واده‌ی یاساییان ته‌واوو بووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ هه‌ڵبژاردن له‌و ناوه‌نده‌ی حزبه‌كه‌یدا ئه‌نجام بدات و شه‌رعیه‌ت و ڕۆڵیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

 

 خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەر، ئەمڕۆ شەرعییەتیان نەما و پێش ئەمڕۆش هیچ کارێك نەکرا تا نەکەونە ناو ئێکسپایەربوونەوە، مس مسیان بوو تا ئەمڕۆ وتیان مستەفا! ئەمە گرنگ نیە بەسەرچوونی هەر پۆستێك بۆ ماوەی دوو مانگ لە بنەڕەتدا بە گوناح ناژمێردرێت و بەئاوی دەستنوێژەوە ئەڕوا، بەڵام ئایا کێ هەڵیان ئەبژێرێت؟! 

 ئەی هەڵبژاردن پرۆسەیەکی تەواوکاریی نیە؟!

ئەی جڤاتی نیشتیمانی نابێت شەرعییەت لە بازنە و ڕایەڵە و ژوور و فراکسیۆنە جۆربەجۆرەکان و ئەنجوومەنی وڵاتان وەرگرێت؟! سەرنج بدەن; ئەم خانە و ڕێکخەرەی ئێستا تازەترین هەڵبژێردراون لە گۆڕاندا، بە دەستەواژەیەکیتر شەرعییەتیان لە هەموو دەزگاکانیتر زیاترە.

 

 

  ڕێك دوو ساڵ بەر لەئێستا لە ۲۵ی تەموزی۲٠۱۷دا هەڵبژێردران، بەڵام جڤاتی نیشتیمانیی هەندێکیان هیچ شەرعییەتێکیان نیە و کوڕانی کاك نەوشیروان وەك ڕێکخەری ژوور دایانناون، زۆرینەشیان کە باژێڕوانەکانن لە ۲٦ی۱۲ی۲٠۱٤دا هەڵژێرراون و لە۲٦ی۱۲ی۲٠۱٦ـەوە بەپێی دەستووری ناوخۆیی شەرعییەتیان نەماوە!

 کەواتە ئەم تیمە بەرژەوەندخوازەی گۆڕان بۆچی چەواشەکاریی ئەکەن و سەرەتا جڤات و مەکۆ و ژوورەکان تازە ناکەنەوە؟ لە کاتێکدا کە ئەیانەوێت هەڵبژاردنێکی ڕۆتینات بۆ خانە و ڕێکخەر بکەن و درێژە بە خۆسەپاندن بدەن، ئێجگاریی بۆچی جڤات و ژوور و مەکۆ و بازنەکانیش نابەنە ناو ئەو پڕۆسەیەوە؟!

 

 

 

 ئەوان خوازیاری مانەوەی جڤاتێکی وەك ئێستا دەست و پێ سپی و دەستەمۆن، دەی خوا هەڵناگرێت ژوورێکی پەیجوورییان هەیە لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ساختەچیترن، قەولە باوەکەی خەڵك ئەم ستافە باڵادەستەی ئێستا هەڵبژاردن لەگەڵ وڵاتی چین بکەن براوە ئەبن، کەواتە لەچی ئەترسن؟!