فـەرەح پەهلەوی، چۆن گه‌شته‌ كۆشكى نیاوه‌ران‌و بوویه‌ هاوسه‌رى حه‌مه‌ ڕه‌زا شا

فـەرەح پەهلەوی، چۆن گه‌شته‌ كۆشكى نیاوه‌ران‌و بوویه‌ هاوسه‌رى حه‌مه‌ ڕه‌زا شا

1898 خوێندراوەتەوە

ئاكام عه‌لى

ئەوەی ڕۆژێ بەخەیاڵی فەرەح خانەوادەکەیدا نەهاتبوو، بوونە شاژنی وڵات بووە. ئاخر ئەسته‌مە منداڵێکی بێباوکی هەژار، دایکی بەدروومانی و هەتیوی گەورەی کردبێ هەروا بەسانایی ببێ بە شاژنی یەکەمی وڵات.

  

،،

فەرەح خۆی دەڵێت ئەوەی ڕۆژێ بیرم لێنەکردبووەوە ئەوەبوو ببمە شاژن، لەیادەوەرییەکانیدا باس لەوەدەکات کە لەتەمەنی نۆ ساڵاندا باوکی وەفاتی کردووە، بەڵام دایکی فەرەح ئەڵێت کاتێک سوهرابی هاوسەرم وەفاتیکرد، فەرەح چوارساڵان بوو، ئێمە مردنی باوکیمان لێشاردەوە تاهەستی پێنەکا.

 

 
فەرەح خۆی دەڵێت ئەوەی ڕۆژێ بیرم لێنەکردبووەوە ئەوەبوو ببمە شاژن، بەڵام ڕۆژگار وەهابوو حه‌مە ڕەزاشا فەوزەی ژنی تەڵاق بدات‌و دواتریش سورەیا تەڵاق بدات‌و ئەستێرەی بەخت لەسەر شانی فەرەح بنیشێتەوەو بیست ساڵی تەواو شاژنی ئێران بێت.

فەرەح کێیە؟

لە22ی ڕەزبەری 1317ی هەتاوی، بەرامبەر 1939 زاینی لەشاری ڕەشت لەدایکبووە، باوکی ناوی سوهراب دیبایە، دایکیشی فەریدەی دیبا، فەرەح هەر لە تەمەنی چوار ساڵیدا باوکی وەفاتی کردووە، گەرچی فەرەح لەیادەوەرییەکانیدا باس لەوەدەکات کە لەتەمەنی نۆ ساڵاندا باوکی وەفاتی کردووە، بەڵام دایکی فەرەح ئەڵێت کاتێک سوهرابی هاوسەرم وەفاتیکرد، فەرەح چوارساڵان بوو، ئێمە مردنی باوکیمان لێشاردەوە تاهەستی پێنەکا.

 هەرکات پرسیاری باوکی بکردایە دەمانوت ڕۆشتووە بۆشوێنێکی دوور، جارێ نایەتەوە، فەرەح ئەڵێت هەرکات هەواڵی باوکم ئەپرسی دایکم ئەیوت باوکت چووە بۆلای خوا!

 

 

 

 بەمشێوەیە بەردەوام بوو تائەوەی لەنۆساڵی هەواڵی مردنی باوکیان پێداوە، هەرئەمەشە وایکردووە فەرەح لەبەشێکی تری یادەوەریەکانیدا بڵێ باوکم لەنۆساڵیدا مردووە.

 

ئەوان لەخێزانێکی هەژارنشین بوون و دایکی بۆ بژێوی ژیانی ئەچێتە دووکانێکی دروومانی کاردەکات، بۆئەوەی ژیانی فەرەح دابین بکات، بژێوی خۆیان دەربهێنن، لەشاری تەبرێزئەبن. لەگەڵ خەسوی ئەژی، زۆری پێناچێ خەسوی فەریدە دیبا وەفات دەکات و فەرەحی دایکی بەتەنیا ئەمێننەوە.

 
گەرچی دایکی فەرەح بیری لەزەواج نەکردبووەوە دوای باوکی فەرەح، بەڵام هەژاری و دەستکورتی ناچاری ئەکا زەواجی کاتی بکا لەگەڵ پیاوێکی بازرگان بەناوی (ڕەحیم ئەپێکچی)، ئەم پیاوە کەسێکی هەوەزبازو شەهوانی ئەبێ و چەندین ژنی کاتی هەبووه‌.

 

 

 

فەرەح دەڵێت، ڕۆژێ دایکم لەماڵ نەبوو، ڕەحیم هات و منی زۆر ماچ کردوو دەستی بەگیانمدا ئەهێنا کەمن زۆر ترسام، زۆر باشبوو لەوکاتە دایکم هاتەوە، بەمنداڵییەکەی خۆم دایکم ئاگادارکردەوەو ئیدی دایکم تورەبوو داوای جیابوونەوەی کرد لەڕەحیم.

 

فەرەح خۆی باس لەوەدەکات هەرکات ڕەحیم بهاتەیه‌ بۆماڵمان منیان دەکردە کۆڵان، ژنانی گەرەک پێیان ئەوتم منداڵ دیسان ڕەحیم لەماڵتانە، واتۆ لەشەقام دائەنیشی، بەم گەرمای هاوینە.

 
باس لەوەدەکات ڕەحیم بەحساب پیاوێکی ئاینی بووە هەرئەمە وای لەمن کرد باوەڕی ئاینیم لەق بێ و کاریگەری لەسەر فکرم هەبێ لەداهاتوودا.

 

،،

فەڕەح چەپ بوونی خۆی ڕەد دەکاتەوە، هه‌رچه‌نده‌ زۆرێک دەڵێن کە فەڕەح ئەندامی حیزبی توودە بووە، کەسێکی چەپ بووە، جارێکیش لەپاریس بەشداری لەخۆپیشاندانێکی خوێندکارانی ئێرانی لەپاریس دژی ڕژێمی پاشایەتی کردووە

 

دوای ئەم ڕووداوە فەرەح و دایکی ڕوودەکەنە تاران و لەوێ لەنزیک خاڵۆیدا ژیان دەبەنەسەر، خانویەک بەکرێ دەگرن و دایکی درێژە دەدا بەکاری دروومانی، بەحکومی ئەوەی خاڵۆی (محمد علی قوتبی)لەکۆمپانیای ئەمریکی کاری دەکرد.

 ئاشنایەتی لەگەڵ بیانیەکان هەبوو، هەرزوو دایکی دەبێتە دروومانی زۆرێک لەخانمە بیانیەکان. ئەمەش وادەکا فەرەح بنێرێتە خوێندنگەیەکی ئیتاڵییەوە ساڵێک لەگەڵ کوڕەخاڵی ڕەزا بخوێنێـ بەڵام ساڵی دواتر فەرەح ئەوێ جێ دەهێڵی و ڕوودەکاتە قوتابخانەی (ژاندارک)ی فەرەنسی، لەوێ درێژە بەخوێندن دەدات.

 

 

 

 

فەرەح بەپێی ئەوەی لەقوتابخانەی فەڕەنسی خوێندویەتی تەواو تێکەڵی کلتوری ڕۆژئاوایی‌و فەڕەنسی ئەبێ، هەرئەمەش وای لێدەکا بۆخوێندنی ئەندازیاری ڕوو لەفەڕەنسا بکات، گەرچی دایکی فەرەح خەریکی دروومانی ئەبێت و له‌به‌ر هەژارى بەتەنها توانای ناردنی فەڕەحی نیە. بەڵام بەحکومی ئەوەی خاڵۆی.

  ڕەزای کوڕی ئەنێرێ بۆ فەڕەنسا بۆ خوێندن. ئەمە ڕێگە خۆشکەرئەبێ بۆ فەڕەح، تائەویش بڕوا لەگەڵ ڕەزای خاڵی‌و بەدایکى‌و خاڵی مەسروفی فەڕەحیش تەواو دەکەن‌و ڕوودەکاتە فەڕەنسا، تا ئەو کاتەی لەگەڵ حه‌مە ڕەزاشا هاوسەرگیری ئەکات لە فەڕەنسا دەبێت.

 

 

 

 

فەڕەح و کاری سیاسی

گەرچی بەشەکەی فەڕەح بەشێکی زانستی ئەبێت و دوورئەبێ لەسیاسی، بەڵام ئەوکاتە زۆرێک لەنەیارانی ڕژێمی پاشایەتی لەفەڕەنسا نیشتەجێن بەتایبەتی ئەندامانی حیزبی " تودە" کە حیزبێکی چەپ بوون و نەیاری ڕژێمی پاشایەتی بوون.

 زۆرێک دەڵێن کە فەڕەح ئەندامی حیزبی توودە بووە، کەسێکی چەپ بووە، جارێکیش لەپاریس بەشداری لەخۆپیشاندانێکی خوێندکارانی ئێرانی لەپاریس دژی ڕژێمی پاشایەتی کردووە. بەڵام فەڕەح چەپ بوونی خۆی ڕەد دەکاتەوەو لەبیرەوەریەکانیدا هەموو دەنگۆیەک لەبارەی چەپ بوونی خۆیەوە بەدرۆدەخاتەوە.

 

 

 
بەڵام دەڵێ ساڵانێک کەلەفەڕەنسا بووم لەڕێی یەکێک لەهاوڕێکانمەوە بەناوی (نەوشیروان ڕەیس فیروز)، بووم بەئەندامی ڕێکخراوی خوێندکارانی حیزبی توودەی ئێران، بەشداری چالاکی و کۆبوونەوەکانی کردوون. ئاواتی ئەوەش بووە ڕۆژێک بچێتە مۆسکۆو لەنزیکە ڕووسیا ببینێت.

  سەردەمانێکش لەلایەن پارتی کۆمۆنیستی یەکێتی سۆڤیەتەوە چەند پشکێکی خوێندن ئەدرێ بەخوێندکارانی ئێرانی ئەندامی حیزبی توودەی، فەڕەحیش یەکێک ئەبێ لەو خوێندکارانە کەناوی دێتەوە، بەڵام ئەوکاتە فەڕەح خەریکی گەڕانەوە بۆئێران و هاوسەرگیری لەگەڵ شادا ئەبێ، دواجار وەک شاژنی ئێران سەردانی ڕووسیا دەکات.

 

 

 

 

فەڕەح و حه‌مە ڕەزا شا چۆن بەیەک گەشتن؟

فەڕەح لەژیانی خوێندنیدا ئەوکات کە لەقوتابخانەی ژاندارک بوو. جارێک بۆ فیسڤاڵێک ئەیانبەن لەوێ شا خوێندکاران ئەبینێ و فەڕەح ئامێرێکی مۆسیقی ئەژەنێ، پرسیاری لێدەکا کەچۆن فێربووە فەڕەحیش دەڵێ لەقوتابخانە فێربووم، بەڵام هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە ڕۆژێک ئەم منداڵە ئەبێتە ژنی شا.

 
جاری دووەم، ئەوکاتە کەهەموو وەزیرانی دەرباری شا کەوتوونەتە گەڕان بەدوای ژندا بۆحمە ڕەزاشا، چونکە شا فەوزیەی خێزانی کەیەک کچی لێی بووە بەناوی شاناز یەکەم ژنی بووە تەڵاقی داوەو دواتر لەگەڵ سورەیا ئەسفەندیار هاوسەرگیری دەکات، سورەیا بەپێی ئەوه‌ی منداڵی نەبوو. شاش منداڵی ئەویست، دواتر ئەویشى تەڵاقدا.

 

،،

شا سەرەڕای بوونی ئەو هەموو کچە لەئێران و ڕۆژانە کچی نیشان ئەدەن، هیچیان بۆهاوسەرگیری بەسەندناکات، دواجار ئەستێرەی بەخت لەسەر شانی فەڕەح ئەنیشێتەوە.

 

 
هەمووان بەدوای ئەوەوە بوون کەشا جارێتر هاوسەرگیری بکات‌و منداڵێ کوڕی ببێ، بۆئەوەی ببێ بەوەلی عه‌هدی شا. ئەمەش زیاتر لەلایەن تاجل ملوکی دایکی شاوە بوو کە ئەبێ شا هەرژن بهێنێ. ئەوانەی لەدەورو بەری شان هەمیشە کچانی خۆیان ئەهێنن و دەیخەنه‌ بەردەستی شا بەهیوای ئەوەی شادڵی لێیان بچێ و هاوسەرگیری ئەنجامبدات.

  بەڵام شا سەرەڕای بوونی ئەو هەموو کچە لەئێران و ڕۆژانە کچی نیشان ئەدەن، هیچیان بۆهاوسەرگیری بەسەندناکات، دواجار ئەستێرەی بەخت لەسەر شانی فەڕەح ئەنیشێتەوە، شا لەیەکێک لەسەردانەکانی بۆلای خوێندکارانی ئێرانی لەپاریس چاوی بەکچێکی جوانی باڵابەرز دەکەوێ بەناوی فەڕەح دیباوە، هەرلەوێ شا عاشق ئەبێت، فەڕەح خۆی دەگێڕێتەوە کەئەوکاتە شای دیووە باڵای 174سم بووە، جسمێکی ڕەشیقی وەرزشی هەبووە،دەڵێت(لەڕیزی خوێندکارەکان وەستابووم و شا پرسی ئێوە لەچ بەشێک ئەخوێنن؟منیش وەڵاممدایەوە ئەندازیاری، شا وتی پێمباشە ژنانی ئێران بچنە بەشە تەکنیکیەکانەوە! دواتر پرسی وەرزش دەکەی ؟

 

،،

گەرچی حمە ڕەزا شا 20ساڵ لەفەڕەح گەورەترە، به‌ڵام بە پێشنیاره‌كه‌ی شا ده‌سگیرانداره‌كه‌ی له‌ بیردەچێت ‌و بڕیاردەدا لەگەڵ شا زەواج بکات، و دوای جل هه‌ڵگرتنی بوكێنی له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و لەساڵی 1959حه‌مە ڕەزا شاو فەڕەح هاوسەرگیری دەکەن.

 

وەڵامم دایەوە بەڵێ گەورەم من یاری تێنس ئەکەم) شا له دوای ئەم دیدارەوە دەکەوێتە گەڕان بەدوای فەرەحدا، تا یەکێک لە مامەکانی ئەدۆزێتەوە کە لە دەرباری شادا کاردەکات.

 
لەڕێگەی ئەوەوە بەبێ ئەوەی فەڕەح بزانێ بۆشتێکی وەهایە، داوادەکا فەڕەح بێتەوە بۆ ئێران، دواتر کەدێتەوە بەبیانوی ئەوەی کێشە لەپاسپۆرتەکەی هەیە بانگی دەکەنە بەشى کاروباری خوێندکارانی دەرەوە، کەلەلایەن (ئەردە شیری زاهیدی )مێردی شانازی کچی حه‌مە ڕەزا شاوە بەڕێوە دەبرا.


فەڕەح سەردانی بینای کاروباری خوێندکاران دەکاو لەوێ چاوی بەئەردەشێری زاهیدی ئەکەوێ و پاش گفتوگۆکردن لەسەر کاروباری پاسپۆرت و خوێندنی فەڕەح کاتێکی زۆری پێ ئەچێ و پێشنیاری ئەوەی بۆدەکات کە شانازی ژنم کچی حه‌مە ڕەزا شا ببینەو دیدارێکی لەگەڵ بکە.

 

 

 

 
فەڕەح بەخۆشحاڵیەوە قبوڵی دەکات. کاتی دیدار دیاری دەکەن و سەیارەیەک دەنێرێ بەشوێنی فەڕەحدا، ڕوو لەکۆشکەکەی شاناز دەکات لە حەسارەکی کەرج، گەرچی فەڕەح سەرەتا پێیوانەبوو ئەو دیدارەو هێناوەشی بۆئێران بۆهەڵسەنگاندنیەتی بۆئەوەی ببێ بەشاژنی وڵات، کە شاناز ئەبینێ، قسەو باسێکی زۆر دەکا.

 وەک خۆی دەڵێ ئەردە شێر و شاناز هەموو جۆرە پرسیارێکیان لێکردووە، زیاتر لەدیداری کۆمپانیایەک ئەچوو کە کارمەندی بووێت، نەک دیدارێکی میواندۆستانە.


ئەو جارە هیچ شتێکی پێناڵێن و تەنها شاناز خۆشحاڵی خۆی دەرئەبڕێت و داوای لێدەکات جارێکیتریش سەردانی بکاتەوە. جاری دووەم کە فەڕەح دەڕواتەوە پێشنیاری مەلەکردنی بۆدەکات، گەر چی فەڕەح وادەزانێ وەک میوانی پێشنیاری مەلەکردن‌و بەسەربردنی کاتێکی خۆشی بۆدەکا، بەڵام دواتر کەدەبێتە هاسەری شا.

 

  

 

 شاناز دەڵێ پێشنیاری مەلەکردن بۆبینی سەرجەم ئەندامانی جەستەت بووە. بۆئەوە بزانین لەجێگە خواسی شادای. دوای مەلەکردن ۆ ئیسراحەت کردن، حه‌مە ڕەزا دێتە کۆشکی شانازو لەوێ چاوی بەفەڕەح دەکەوێ، پێشنیاری زەواجی بۆدەکا. ئەویش دێتەوە بۆماڵەوەو بۆدایکی دەگێڕێتەوە، قبوڵی پێشنیارەکەی شا دەکەن و لەگەڵ دایک و، خاڵی سەردانی کۆشکی سه‌عد ئاباد دەکەن بۆلای شا.

 
فەرەح پێش گەڕانەوە بۆ ئێران لەگەڵ خوێندکارێکی ئێرانی بەناوی(کریم پاشا بەهادر)ئەڵقەی هاوسەرگیری گۆڕیبووەوە، بەڵام بە پێشنیاره‌كه‌ی شا ئەوی بیردەچێت ‌و پشتی تێدەکاو بڕیاردەدا لەگەڵ شا زەواج بکات گەرچی حمە ڕەزا شا 20ساڵ لەفەڕەح گەورەترە.

 
بۆکڕینی جل‌و بەرگی مارەبڕین ڕوودەکەنە وڵاتی فەڕەنسا. لەوێ چاوی بەهەندێ لەهاوڕێکانی دەکەوێت و باسی هاوسەرگیرییەکەی خۆی لەگەڵ شادا دەکا، هەندێک ڕەتی دەکەنەوەو دژی ئەم هاوسەرگیرییە دەبن کەگەڵ کەسێکی دیکتاتۆری وەک حه‌مە ڕەزەشادا. بەڵام فەڕەح لەمەستبوونی خۆشیەکانی کۆشکەکانی شادا گوێ بەقسەی هیچ کەس ناداو پاشگەزبوونەوەی نیە. لەساڵی 1959حه‌مە ڕەزا شاو فەڕەح هاوسەرگیری دەکەن.

 

 

 فەڕەح و ئەندازیاری

گەرچی خوێندنی ئەندازیاری تەواوکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بووە شاژنی وڵات، دەرفەتی ئەوەی بۆ نەڕەخسا کاری ئەندازیاری بکات، بەڵام بەهاتنە دنیای ڕەزای کوڕیەوە، ئیدی فەڕەح جێپێی خۆی لەکۆشک قایم کردو چیدی گوێی بەقسەکانی تاج ملوکیى دایکى شاو خوشکەکانی حەمە ڕەزا نەدەدا.

  خۆی بەدایکی ڕەزا دەناساند کە دەبێتە پاشای داهاتووی وڵات، بۆئەوەی لەدایک وخوشکەکانی دوورکەوێتەوە پێشنیاری ئەوەی کرد کە کۆشکێکی نوێ درووست بکات بۆ خۆی لەگەڵ منداڵەکەی لێی نیشتەجێبێت.

 

 

 

 
تیمێکی ئەندازیاری فەڕەنسی دێنێ و، خۆی سەرپەرشتی درووستکردنی کۆشکی (نیاوەران) دەکات کە حەزێکی خۆی بووەو یەکەم کاری ئەندازیاری بووە، دوای تەواوبوونی شوێنی نیشتەجێبوونی دەگوازێتەوە بۆنیاوەران.

 کاری دووەمی سەرپەرشتیکردنی درووستکردنی بورجی (شهیادئاریامهر) لەمەدخەلی چوونە ژوورەوەی تاران، وتی ئەم بورجە گەورە درووست ئەکەم بۆئەوەی خەڵکی هەمیشە لەیادی شاهەنشاکەیان بن. بەڵام ڕۆژگار کارێکی پێکردن کەئەو بورجە بوو بەناوەندی کۆبوونەوی شۆڕشگێران دژی حکومی شاو بنەماڵەی پەهلەوی‌و دوای شۆڕشی 1979 ئەو بورجە تائێستا بەمەیدان ئازادی ناسراوە.

،،

گۆڤاری (ژنی ڕۆژ) ڕاستەوخۆ لەلایەن نوسینگەی فەڕەحەو سەرپەرشتی دەکرا، دژی کلتوری ڕۆژهەڵاتی و ئاینی ئیسلام بوو،  تەنانەت پێیوابوو حیجاب دیاردەیەکی عەرەبیەو دواکەوتووییە.

 


فه‌ره‌ح دژى ئیسلام‌و حیجاب بوو


فەڕەح زۆر دژی ئاینی ئیسلام بوو، بەئاینی دواکەوتوو، بەهی عەرەبی ئەزانی، تەنانەت پێیوابوو حیجاب دیاردەیەکی عەرەبیەو دواکەوتووییە، ده‌یوت ئافرەتی ئێرانی ناچار نییە ئاین و حیجابی عەرەب قبوڵ بکات، بەڵکو گەلی ئێران خۆی خاوەنی ئاین و کلتوری خۆیەتی، دەربارەی ئافرەتیش بڕوایەکی تەواوی بەئازادی ژنان هەبوو.

 گۆڤاری (ژنی ڕۆژ) ڕاستەوخۆ لەلایەن نوسینگەی فەڕەحەو سەرپەرشتی دەکرا، دژی کلتوری ڕۆژهەڵاتی و ئاینی ئیسلام بوو، بەشتێکی دواکەوتووی ئەزانی، تەنانەت فەڕەح دەربارەی پەردەی کچێنی دەڵێ ئەوە نەریتێکی کۆن و دواکەوتوانەیە، بۆکچان کە ئەبێ تا پەیوەندی هاوسەرگیری لەئەنجامدانی سێکس‌و ئەزموونی سێکسی بێبەشبن.

 

 

 

 

فەڕەح بیست ساڵی تەواو بەشاژنی ژیا، تادواجار شۆڕشى ئیسلامی کۆتای بەخۆری خۆشبەختی فەڕەحهێناو ڕوو لەئاوارەی و دەربەدەری بوو. دایکی فەڕەح دەربارەی ژیانی شاژنێتی کچەکەی ئەڵێت:"هەموو نازو و نیعمەتەکانی سەردەمی سەڵتەنەتی پەهلەوی بۆخێزانەکەی ئێمە ئەوەندەی ئەو ڕۆژە کورتانەی دەربەدەری لە پەنەما نرخی نەبوو، کە سەربازێکی بەکرێگیراوی وەکو " نوریەگا" كه‌ پاسه‌وانمان بوو تەماع بکاتە کچەکە! تەنها ئەوەندە ئەزانم گەر ژیان بگڕێتەوە ئامادەم کچەکەم بدەم بەکرێکارێک یان کارمەندێکی سادە، بەڵام ناهێڵم ببێتە ژنی شا".

 

سه‌رچاوه‌:
كچه‌كه‌م فه‌ره‌ح - نوسینى فه‌ریده‌ دیبا
نهێنییه‌كانى شاو فه‌ره‌ح - نووسینى فه‌ره‌ح په‌هله‌وى