دانوستاندنی کۆمەڵە و دیموکرات لەگەڵ ئێران، ئاکامێکی دەبێت؟

دانوستاندنی کۆمەڵە و دیموکرات لەگەڵ ئێران، ئاکامێکی دەبێت؟

652 خوێندراوەتەوە

ئەنوەر حسێن (بازگر)
مانگی حوزەیرانی 2019 لە ئۆسلۆ دانوستاندنی وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ کۆمەڵە و دیموکرات جەولەی یەکەمی بەڕێوەچووە.

،،

ئێستا پاش ئاشکرابوونی گفتوگۆکانی نێوان حزبه‌ كوردیه‌كان و كۆماری ئیسلامی، خیلاف، کێشە، تەنانەت جوێندان، سوکایەتی و شەڕی سۆسیال میدیای نێو لایەنەکانی ڕۆژهەڵات و حزبەکانی ئێران دەستیپێکردوە.

 


لە مانگی تەمموزیشدا جەولەی دووهەمی دانوستانەکان هەر لە نەرویژ بە میانگیری ڕێکخراوی (ناوەندی نەرویژی بۆ چارەسەری ململانێکان (NOREF – Resolution Norwegian Centre of Conflict) بەڕێوەچووە.

 
هەرچەندە دانوستانەکان بە لایەنگیری لایەنی سێهەم بووە، بەڵام بە نهێنی بەڕێوەچوون، بۆیە ئێستا پاش ئاشکرابوونی گفتوگۆکان، خیلاف، کێشە، تەنانەت جوێندان، سوکایەتی و شەڕی سۆسیال میدیای نێو لایەنەکانی ڕۆژهەڵات و حزبەکانی ئێران دەستیپێکردوە.

 

له‌سێداره‌دانی ده‌یان كورد به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌ماوه‌ی ڕابردودا، له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ به‌بیانوی كاری سیاسی 

 

  کە کارێکی باش و شیاو نییە لەو چوارچێوەیەدا، لەگەڵ فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران و ململانێی و کێشەکانیان، ئێران هەوڵدەدات فشارەکانی ناوخۆ کەمبکاتەوە، لەلایەک سازدانی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە و لەلایەک بە مفاوەزات لەگەڵ لایەنە کوردییەکان هەنگاو دەنێت.

 
لە چەند مانگی ڕابردوودا، ڕێکخراوی (NOREF)ی نەرویژی، سەردانی حزبەکانی ئێران و ڕۆژهەڵات دەکات، لە کوردستان، سوید و ئەڵمان، یەک بە یەک دیدار لەگەڵ کەسی یەکەم و دەفتەری سیاسی دەکات و ئامادەگی ناوبژی و دانوستان دەکات لەگەڵ ئێران، لەم ناوەدا هەردوو دیموکرات و دوو کۆمەڵە ئامادەگی دەردەبڕن، بەڵام سازمانی کوردستان - حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)ی ئیبراهیمی عەلیزادە.

،،

ئێستا پاش ئاشکرابوونی گفتوگۆکان، خیلاف، کێشە، تەنانەت جوێندان، سوکایەتی و شەڕی سۆسیال میدیای نێو لایەنەکانی ڕۆژهەڵات و حزبەکانی ئێران دەستیپێکردوە.

 

 بەو دەلیلەی دەبێت بە ئاشکرا ڕابگەیەندرێت کە دانوستان دەکرێت، زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن و مافی گەلی کورد لەبەرچاو بگیرێت، پێشنیاری خۆیان دەدەن بە ڕێکخراوەکە و پاشان بە ئێرانییەکان، دواتر ئێرانییەکان ڕایدەگەیەنن و دەڵێن "ئەی کۆمەڵە چی بۆ ئێمە دەکات؟" دواتر باس لە خاڵ و بەندەکانی دەستوری ئێرانی دەکەن کە لەناو مادەکانی دەستوردا مافی کورد پارێزراوە، ئیتر بەو دەلیلە کۆمەڵە بەشدار نابێت.

 
جەولەی یەکەمی دانوستانەکان، لەلایەنی ئێران، سجادی پوور لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و دوو بەرپرسی سوپای پاسداران بەشدار دەبن، لەلایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمەڵە) عەبدوڵڵای موهتەدی، لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستان (مستەفا مەولودی)، لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (مستەفا هیجری) بەشدار دەبن و بە بەشداری لایەنی سێهەم لە کەسانی ڕێکخراوی ئاشتی نەرویژی.

 

 

 
لە جەولەی یەکەمدا، نوێنەرانی ئێران بە وەفدی بەشدار دەڵێن "ئێمە خۆشحاڵین بە دانوستان لەگەڵ نوێنەرانی کورد و حزبەکانی ناوەندی هاوکاری حزبی کوردستانی ئێران، بەڵام پێناچێت ئێوە نوێنەرایەتی هەموو کورد بکەن و پێمانخۆشبوو هەموو هێز و لایەنەکانی تریش بەشدار بوونایە".

 
جەولەی دووهەم، هەمان وەفدی ئێرانی، بە بەشداری ئەبوبەکری مودەریسی جێگری سکرتێری کۆمەڵە، خالید عەزیزی لە کۆمیتەی ناوەندی دیموکرات، حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری دیموکرات، بە زیادەی ڕەزا کەعبی جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچووە، کە لە جەولەی یەکەمدا ئاگاداری ئەم لایەنە نەکرا بوو، دانیشتنەکان بەڕێوەچوون.

،،

ئەگەرچی ئەوە جاری یەکەم نییە، دیدار و مفاوەزاتی حزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئێران بەڕێوە دەچێت، جگەلە ساڵانی هەشتاکان بە نێوەندگیری هەڤاڵ مام جەلال و ی.ن.ک، دواتریش دیداری قاسلمۆ و شەرفکندی، لەم ساڵانەی دوایشدا چەند جار دانوستان لە هەولێر و سلێمانی لە نێوان کۆمەڵە و دیموکرات و ئێران هەبووە.

 


پاش گەڕانەوەی وەفدەکان بۆ تاوتوێکردنی ئەو دانوستان و گفتوگۆیانە ڕۆژی 15ی پوشپەڕی 1398 (6/7/2019) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حزبەکان، لە بارەگای سەرەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە ئامادەبوونی کەسانی یەکەم، بە غیابی عەبدوڵڵا موهتەدی کە لە دەرەوەی وڵات بوو بە بەشداری شاندی دانوستانکاری هەر چوارلا بەڕێوەچوو.

 
لەو کۆبوونەوانەدا، جیا لەوەی گفتوگۆی زۆر کراوە، بەڵام بە ئاکام نەگەیشتوون کە گفتوگۆکان بە ڕەسمی ڕابگەیەندرێت و عەلەنی بکەن، چونکە پێیانوابووە هێشتا دانوستانەکان بەردەوامە و درێژەی دەبێت، بەڵام دواجار قسە و باسەکانی ئیبراهیمی عەلیزادە و عومەری ئێلخانیزادە بۆ میدیاکان پەردەی لەسەر بەشێک لەو دیدارانە لادا، کە دانوستان بەڕێوە چووە. 

 

 
ئەگەرچی ئەوە جاری یەکەم نییە، دیدار و مفاوەزاتی حزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئێران بەڕێوە دەچێت، جگەلە ساڵانی هەشتاکان بە نێوەندگیری هەڤاڵ مام جەلال و ی.ن.ک، دواتریش دیداری قاسلمۆ و شەرفکندی، لەم ساڵانەی دوایشدا چەند جار دانوستان لە هەولێر و سلێمانی لە نێوان کۆمەڵە و دیموکرات و ئێران هەبووە و شتێکی تازە نییە.

 
بەڵام چاودێرانی ڕۆژهەڵات، پێیانوایە غیابی حزبی کۆمۆنیست (کۆمەڵە)، پژاک، کۆدار و سازمانی خەبات، کێشە دەخاتە ناو لایەنە کوردییەکان و لە هەر حاڵێکدا گەر مفاوەزاتەکان سەرکەوتوو بێت، ناتوانێت نوێنەرایەتی هەموو گەلی کورد بکات و گەر شکستیشبخوات دیسان ئاکامێکی باشی نابێت.

 
جیا لەوانە هەر لە ئێستاوە ناکۆکی و شەڕی میدیایی نێوان لایەنەکان دەستیپێکردوە، سەرەڕای ئەو سێ لایەنە ڕۆژهەڵاتییە، هەر کام لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران، حزبی حیکمەتیست، حزبی حیکمەتیست – خەتی ڕەسمی، بەشێک لە لایەنە چەپەکانی ئێران، دژایەتی خۆیان لەگەڵ ئەم دانوستانانە دەربڕیوە.

 

،،

پرسیار ئەوەیە، ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران نیاز و ئامادەگی هەیە، دانوستانەکان بە ئاکام بگەیەنێت و کۆتایی بە شەڕ و ناکۆکی حەفتا ساڵەی نێوان خۆیی و گەلی کورد بهێنێت؟ چاو لە بەرەی فارک و حکومەتی کۆلۆمبیا بکات؟

 


لەمبارەیەوە کۆمیتەی ناوەندی (کۆمەڵە) ڕۆژی (9/7/2019) ڕاگەیاندنێکی داوە تێدا هاتووە "سەرەڕای ئەوەی (NHRK) بە فەرمی دانیشتنی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاندوە، ئەوە لە کاتێکدایە ئێمە دانوستان ڕەت ناکەینەوە، بەڵام ئەوان پەلەیان کردوە لەم کۆبوونەوانە و بەبێ ڕەچاوکردنی چەند خاڵی گرنگ، ئێمە بە خەیاڵی و زیانباری دەبینین".

 
پرسیار ئەوەیە، ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران نیاز و ئامادەگی هەیە، دانوستانەکان بە ئاکام بگەیەنێت و کۆتایی بە شەڕ و ناکۆکی حەفتا ساڵەی نێوان خۆیی و گەلی کورد بهێنێت؟ چاو لە بەرەی فارک و حکومەتی کۆلۆمبیا بکات؟ چاو لە ئیتا و ئیسپانیا، یان سوپای ڕزگاری ئێرلەندا (شین - فین) و حکومەتی ئێرلەندا، سوپای ڕزگاری باشوری سودان و حکومەتی سودان و حکومەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەی فەتح بکات؟

 

 

 کە زۆرینەی ئەم دانوستانانە بە ناوبژیوانی هەمان ڕێکخراوی نەرویژی (NOREF) بە ئاکام گەیشتوون، لە ساڵی (2013) هەمان ڕێکخراو، بە ئاگاداری بەریتانییەکان هەوڵیدا بۆ دانوستانی نێوان ئەنکەرە و پەکەکە و بێ ئاکام مایەوە و نەگەیشتە ئەنجام.

 
ئایا کۆمەڵە و دیموکرات، هیچ گەرەنتییەکیان وەرگرتوە بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکان؟ ئایا ناوەندی هاوبەشی ئەم حزبانە، گرفتەکانی ناوخۆیان چارەسەر کردوە، تا بە یەک فایل و ئەجێندا بیدەنە ئێران؟

 
ئایا غیابی بەشێک لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە قازانجی بزوتنەوەی ڕۆژهەڵات و دانوستانەکانە؟ ئەوەش کە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە گەر مەبەستی بێت، دەتوانێت لەم هەلومەرجەدا کەڵک وەربگرێت و دانوستانەکان بگەیەنێتە ئاکام، چونکە مەلەسەی کورد لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسێکی مێژوویی یە و گەر ئەمساڵیش نەبێت، لە ئاکامدا هەر دەبێت چارەسەر بێت.

 

 

 

  لە باشور ئەزمونێکی خۆی نیشانداوە، لە ڕۆژئاوا ئەزمونی دووهەم، لە باکوریش پرسی کورد بۆتە بابەتی ڕۆژ، گەر ئێران بە لۆژیکی و مەنتقی مامەڵە بکات دەتوانێت لەم هەلومەرجەدا مافەکانی خەڵکی کورد دەستەبەر بکات و ئاشتی و ئارامی بگەڕێنێتەوە، جگە لەم کارەش، هیچ کات پرسی کورد سەرکوت و سەرکوب ناکرێت.

 
ئەم دانوستانانە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت، کە لە سەرەتای مانگی تەمموز (3) سێ کەسی سوپای پاسداران لەلایەن گروپی هەڵۆکانی زاگرۆسی کوردستان دەکوژرێن و لە بەرامبەردا ڕۆژی 12/7/2019 بەپێی ڕاگەیاندنی دەبیرخانە و ستادی نیزامی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و زەحمەتکێشان و حزبی دیموکرات تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی و بنکە و بارەگاکانی ئەوانیان لە سنوری بەربەزینی ناحیەی سیدەکان و لە سنوری پیرانشار و چۆمان بۆردومانکرد.

 
بۆ پرسی دانوستان ئەو ڕووداوانە لە قازانج نییە و ڕەنگە ڕەوتی گفتوگۆکان بە لارێدا بەرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا سەرەتای دانوستانەکانە و ناکرێت ڕەشبینی دەرببڕین، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئاکامەکەی کات کوشتن نەبێت.