مرۆڤی کورد و تاراوگە

مرۆڤی کورد و تاراوگە

637 خوێندراوەتەوە

1- کۆچکردن بەتەنھا جوڵەی مرۆڤ نییە لەشوێنێکەوە بەرەو شوێنێکی دی، بەڵکو ھەیەجان و ڤیستیڤاڵێكی تەواو قەشەنگ و گەورەیە، ئەو ھەیەجانە بەتەنھا جوڵە جوگرافییەکە دروستی ناکات.

 

،،

مرۆڤی کورد لەتاراوگە لەناو ئەو فەزا ڕەنگاوڕەنگی کولتووریە، خاوەنی ھیچ باگراوندێکی مەعریفی و زانستی نییە، خاوەنی و تەفسیر و دیراساتێکی عەقڵانی نییە بۆ تێگەشتن لە خۆی و لەوانیترو لەو فەزا و ژینگەیەی تێیدا دەژیێت.

 

  بەڵکو ڕەھەندی مەعریفیی دیکەی ھەیەو بکەری کۆچبەر لەناو فەزایەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و ئەخلاقی و...ھتر دەبات بەرەو فەزایەکی دیکە کە تەواو جیاوازە لەژینگەی پێشوو. ئەم پڕۆسێس و گۆڕانکارییە.

  زۆرجار مرۆڤ دووچاری شۆکی کولتووری (Culture Shock) دەکات. ئەم شۆکە کولتوورییە لەدواجاردا دەبێتە ھۆی نامۆبوون، نامۆبوون بەخۆی و دەوروبەریشی.

 

 

 

 ٢ـ مرۆڤی کورد لەتاراوگە لەناو ئەو فەزا ڕەنگاوڕەنگی کولتووریە، لەناو ئەو ھەیەجان و دونیا ئاڵۆزە، مرۆڤێکی ونە لەڕووی شووناسەوە، خاوەنی ھیچ باگراوندێکی مەعریفی و زانستی نییە، خاوەنی و تەفسیر و دیراساتێکی عەقڵانی نییە بۆ تێگەشتن لە خۆی و لەوانیترو لەو فەزا و ژینگەیەی تێیدا دەژیێت.

 ٣ــ کورد لەتاراوگە دوچاری گۆڕان و وەرچەرخانی فیکری نابێ لەڕووی «ناوەڕۆک»ەوە، وەلێ لەئاستی شکڵی « لەفۆڕمدا» ھەندێک گۆڕانکاری بەسەردادێ. بەھەمان ئەخلاق و ڕوئیاو دونیابینی کوردییەوە دەکەوێتە ناو فەزای مەجازی ئەوروپایی.

 

 

 

 ٤ــ مرۆڤی کورد لەتاراوگە مرۆڤێکی کاڵاییە لەناو مەکینەی بەرھەھێناندا، وزەی جەستەیی خۆی دەفرۆشێت لەپێناو بڕێک ماددە ئەمە خواستی کەپیتاڵیزمە کە کات و ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤ بدزێت، ھەتاکو کەپیتاڵیزم و دونیای سەرمایەداری زیاتر گەشەبکات، ونکردنی مانای ژیان و ئاگایی و باری دەروونی تاک زیاتر دەبێت.

 ٥ــ مرۆڤی کورد دونیایەکی وەھمی بۆخۆی دروستکردووە، لەڕێگەی وێنای ساختە و قسەو ڕستەی فریودەر، وێنایەکی جوان و ناواقیعی بۆخۆی و ژیان لەئەوروپا دروست دەکات، ھەروەھا وادەکات ئەویتری دەرەوەی پڕۆسەکە بانگێشتبکات.

 

،،

لەڕووی دەرونشیکارییەوە کۆچبەری کورد تاکێکی خۆ- بەکەمزانە،  ھەمیشە نمایشێک ئامادەیی ھەیە کە ئیش لەسەر تواندنەوەی شوناسی خوددی و کۆمەڵایەتی دەکات لەناو شوناسی ئەوانی دیکەدا.

 

 ٦ــ لەڕووی دەرونشیکارییەوە کۆچبەری کورد تاکێکی خۆ- بەکەمزانە، خۆی کۆپی دەکاتەوە لەناو ئەوانیتردا. ھەمیشە نمایشێک ئامادەیی ھەیە کە ئیش لەسەر تواندنەوەی شوناسی خوددی و کۆمەڵایەتی دەکات لەناو شوناسی ئەوانی دیکەدا.

 ٧ــ بەھۆی بەھێزی عەقڵیەت و بیرکردنەوەی خێڵەکی لای مرۆڤی کورد، کە ڕیشەکانی لەناو پەروەردە و سایکۆلۆژیا و دونیابینی تاکی کورددا ھەیە، ڕێگر دەبێت لە ئاشنابوون بە بەھا مەدەنییەکان، ئەم قەیرانی خێڵەکییە ڕێگربووە لەبەردەم گەشەکردنی عەقڵ و کولتوری مرۆڤی کوردی لە مەنفا.

 

 

 

  ٨ ــ کۆچبەری کورد بەئاگا نییە بەرامبەر ئەو ئێستایەی تێیدا دەژی، بەرامبەر بە دونیای ئەکادیمی و زانست و فیکر، بەرامبەر داواکاری و مافەکانی خۆی. توانای خەبات و بەرەنگاری و گۆڕانکاری بنچینەیی نییە لە ژیان و دونیابینی خۆیدا، چ جای بگاتە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و تەئسیری ھەبێ لەسەر کۆمەڵگە.

  ٩ــ مرۆڤی کورد مرڤێکی بێ پلانە و لەبازنەیەکی داخراودا دەخولێتەوە، لەباشترین حاڵەتدا تەنھا پلانی کۆکردنەوەی پارەی ھەیە( کەدەڵێم کۆکردنەوەی پارە، جیاوازە لە پلانی ئابووری)، ئەمەش میراتێکی کولتوورییە و پەروەردەی فەرمی و نافەرمی ئێمە توانای ئەوەی نییە مرۆڤی کورد ئاشنابکات بە پلانی سەقافی و زانستی و خۆشگوزەرانی. لەشکر قادر ڕەسوڵ ــ بەریتانیا

 

author photo

توێژەری سایکۆلۆژیا