كابینەی نۆیەمی حكومەت...دەستپێكێكی خراپ

كابینەی نۆیەمی حكومەت...دەستپێكێكی خراپ

468 خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی كوردستان لە خولی پێنجەمی خۆیدا و لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 13 خۆیدا لە بەرواری 10-7-2019 متمانەی بەخشیە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

،،

هێشتا هاوڵاتیان بە چاوی هیوا و ئومێدەوە لە ئەنجومەنی وەزیران و حكومەتی نوێ دەڕوانن، سه‌ره‌ڕای بەشدارینەركردنی چەند هێزێكی براوەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەم كابینەیە وەك كۆمەڵ‌و یەكگرتو نەوەی نوێ.  

 

 ئەم كابینەیە كابینەی پاش قەیرانی دارایی و سەپاندنی سیستەمی پاشەكەوت و خراپی دۆخی دارای خەلك و جولەی بازار و شەری داعشە ,كابینەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتە پاش چەند كابینەیەكی یەك لە دوای یەكی نێچیرڤان بارزانی بۆ مەسرور بارزانی ئامۆزای و ئەگەر چی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و لەدایكبونی وەك ئەزمونی پێشوتری هەرێم زۆری خایان بەئاسانی دروست نەبوو.

  بەڵام هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان سەرەرای بەشدارینەركردنی چەند هێزێكی براوەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەم كابینەیە وەك كۆمەڵ‌و یەكگرتو نەوەی نوێ,

 هێشتا بە چاوی هیوا و ئومێدەوە لە ئەنجومەنی وەزیران و حكومەتی نوێ دەڕوانن بەو پێیەی لەروی ستراتیج و ئەدای كاری پێشوتری سەرۆك وەزیرانی پێشو هاوڵاتی كوردی قەیرانی دارایی و برینی موچە‌و پاشەكەوت و قەرزی بێشوماری كۆمپانیا بیانیەكانی بواری نەوت و ناشەفافی لەو پرسە‌و گەندەڵی زۆر زەوەندە‌و بێئەندازەی بینی.

 

 

 

 بۆیە خەڵكی هەرێمی كوردستان چاوی لەوەیە مەسرور بارزانی هێڵێكی جیاوازی كاركردن لەوەی نێچرڤانی ئامۆزای تاقیبكاتەوە و بە هاوكاری بارزانی باوك هیچ نەبێت ئەزمونێكی باشتر پێشكەشبكات و وینایەكی وا دروست بكات كە ویست و ئیرادەی گۆرانكاری هەیە,

 وە پیویستی و زەرورەتی هەنوكەی واقیعی هەریم بە چەشنیكە گە ردەست نەبات بۆ راستكردنەوە و چاكسازی هەستپیكراو كاریگەری خراپی دەبیت بۆ خودی پارتی و هەریمی كوردستان وهیچ ئینتیماو باوەرو هیوایەك نامینیت بە هیچ پیرۆزیەك لە كوردستاندا!

 

 

 

 
هەرچەندە هێشتا زووە هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای كاركردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەڵام جێگەی خۆیەتی پەنجە بخەینە سەر گرنگترین ئەو پێشهات‌و روداوانەی زادەی كار‌و تەمەنی كورتی ئەم كابینەیەن و ناكرێت چاوپۆشین لێبكرێت خوێندنەوەی خراپ و ئاماژەی بێئومێدی دەبەخشنەوە لەوانە:

 

بەردەوامی خراپی دۆخی ئابوری:
دوای دەستبەكاربونی كابینەی نۆیەم نەك دۆخی دارایی هەرێم بەبراورد بە كابینەی هەشتەم جوڵ‌ی بەرەو باشبون نەكردووە بەڵكو ئەوەی هەیە دۆخی موچە و وادەی دابەشكردنی زیاتر دواكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە‌و فەرمانبەران زیاتر لە جاران هەست بە دودڵی دەكەن لەئاست چارەنوسی ئەو موچانەی كە هێشتا وەریان نەگرتوە بەنمونە لە كاتی نوسینی ئەم بابەتە كە كۆتاییەكانی مانگی تەموزە هێشتا موچەی زۆرینەی وەزارەتەكان بۆ مانگی نیسان دابەشنەكراوە كە ئەمە پاشەكەكشەیەكی مەترسیدارە بۆ ئەدای ئەم كابینەیە‌و پێویستە دەستبەجێ وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە بێـە سەرخەت بگەنە ریگە چارەیەك جیاواز لەو ریگانەی خولی پیشوو گرتبویە بەر.

 

 

 

 

كێشەی ئەمنی‌و تێكچونی دۆخی سنورەكان:
لەساتی دەستبەكاربونی ئەم كابینەیەوە وەك پێشوتر سنورەكانی هەرێمی كوردستان رۆژانە ڕوبەروی هەرەشە‌و تۆپاران كردنی هەردو وڵاتی ئێران و توركیا دەبنەوە‌و چەندین هاوڵاتی ئەم هەرێمە لەسەر سنورەكان شەهید‌و بریندار دەبن‌و حكومەت‌و كابینەی نوێش هەروەك كابینەكانی پێشوتر زۆر بە شەرمنانە یان ئیدانەی ئەو پێشێلكاریانە دەكات یان بێدەنگە‌و هەڵوێستی جدی‌و بنبری نیە و زۆرجاریش هەڵوێستی نەخوازراو دەردەبرێت و ماف دەداتە دەوڵەتە ئیقلیمیەكانی دراوسێ بۆ پێشێلكاریەكانیان لەسەر خاكی هەرێم.لەسەر ئاستی ناوخۆش رێژەی كاری تاوانكاری لەروی كوشتن و دزی تاوانە جۆربەجۆرەكانی تر بەرێژەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە

 

،،

پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكەوێتە ژێر چاودێری پەرلەمانی كوردستان‌و دەزگا چاودێریە بەركارەكانی ترەوە، چونكە پرسی چاودێری ئەركیكی یاسای پرلمان و پەرلەمانتارانە,گەر پرلمان لەسەر چاودیری حكومەت سازش و نەرمی بنوینیت خەلك هیندەی تر باوەری بە پرلمان نامینیت و بیهیوای لەئاست چارەسەری ریشەی بۆ بەگژاچونەوەی گەندەلی زیاتردەبیت.

 

بریارە ناجۆرەكان:
لێرەو لەوێ دەبیسترێتەوە‌و بەڵگەكانیش لە میدیا جۆربەجۆرەكان بڵاودەكرێنەوە كە گوایە كابینەی نۆیەم بریارگەلێكی دەركردوە لەمەڕ رێگریكردن لە فەرمانبەرانی حكومە لە ئاشكراكردنی زانیاری لەسەر هەمو بابەتێ: پەیوەست بێـ بە پیشەكانیانەوە تەنانەت ئەگەر ئەو پرسە پەیوەست بێت بە كەیسی گەندەڵی و بەفیرۆدانی سامانی گشتیشەوە كە ئەمە پێچەوانە دەوەسێتەوە لەگەڵ دەقە یاساییەكانی مافی بەدەستهێنانی زانیاری و یاسای سزادانی عێراقی.

 
بابەتی یاریدەدەرەكانی سەرۆكی حكومەت:
بابەتی دانانی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ بابەتی نەوت و وزە بۆ ئاشتی هەورامی و دەنگۆی دانانی ریباز حملان وەك یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ بابەتی دارای ,

 

 

پرسیكی رەخەنە ئامیزانە چونكە ئەمە لیدان و كەمكردنەوەی دەسەلاتی وەزیرەكانە و كەم دەسەلاتی سەرۆكی حكومەت دەردەخات كە ناتوانیت دەست بەرداری ئەم كەسانەبیت كە رەخنەی جدیان لەسەرەو نارەزای لایەنە سیاسیەكان و هاولاتیانی لەسەرە,بۆیە ئەم هەنگاوە بە دەستپیكیكی خراپ دادەنریت.

 
پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكەوێتە ژێر چاودێری پەرلەمانی كوردستان‌و دەزگا چاودێریە بەركارەكانی ترەوە لەسەر ئەو لایەنانە پێویستە هەموو پەرلەمانتاران بەبی جیاوازی و بە گروتینێكی زۆرەوە چاویان لەسەر ئەدای كابینەی نۆیەم بێت و لێنەبراوانە‌و بێ چاپۆشین لەهەڵەی لایەنە سیاسیەكەی خۆیان پەنجە بخەنە سەر كەموكورتیەكان‌و سەرنجی ئەم كابینە نوێیە بۆ كارە ناجۆرەكان رابكێشن، وە ئەمەش دژ ناوەستیتەوە لەگەل بەژداری ئەو لایەنانە لەحكومەت,

 

 

 

 

چونكە پرسی چاودێری ئەركیكی یاسای پرلمان و پەرلەمانتارانە,گەر پرلمان لەسەر چاودیری حكومەت سازش و نەرمی بنوینیت خەلك هیندەی تر باوەری بە پرلمان نامینیت و بیهیوای لەئاست چارەسەری ریشەی بۆ بەگژاچونەوەی گەندەلی زیاتردەبیت,

 بەدیاریكراوییش كاستی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمان و حكومەت كە دەبێت وەك چۆن لەرابردودا ماوەی 100 رۆژیان بۆ هەڵسەنگاندی ئەدای كاری ئەم كابینەیە دانابوو بەوردی كار لەسەر ماوەی تێستی كاری سەرەتای كابینەی نوێ بكەن نەخاسمە ئەم كابینەیەش وەك ئەوانی رابردوو هاوڵاتی كوردی جارێكی تر بخاتەوە ناو لێڵاوی نائومێدی‌و خراپی دۆخی گوەزەران.


نوسەران
چومان محمد علی
كاروان كازم محمد

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك