حزبەکان یان ئەبێ یەکبگرن یان ئەبێ دوکانەکانیان دابخەن

حزبەکان یان ئەبێ یەکبگرن یان ئەبێ دوکانەکانیان دابخەن

752 خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی کردەوە و کاتی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسیەکانی پارێزگاکانی دیاری کرد بەپێی ھەمواری نوێی یاسا ھەڵبژادن بۆ دابەشکردنی کورسیەکان بەسەر لیستەکاندا بەپێی یاسای سانتلیگۆ کە بڕیار درا بە پێی سانت لیغۆ ١.٩ بێت.

سانتلیکۆ چیە ؟

سیستەمێکی دابەشکردنی دەنگ و کورسیە کە لە ١٩١٠ داھێنراوە . لە عێراق ٢٠١٣ پەرلەمان بڕیاری لەسەردا و خستیە بواری جێبەجێکردنەوە ھەڵبژاردنی پێشوو یاسای سانت لیغۆ ١.٧ بەکارھێنرا ، لەھەمواری نوێی یاساکەدا بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو یاسای سانت لیغۆ ١.٩ جێبەجێ دەکرێ واتە دابەشکردنی دەنگی لیستەکان لەیەکەمجاردا بەسەر ١.٩ دەبێت ئەمەش بووە جێگەی ناڕازی ھێز مەدەنیەکان و لیستە بچوکەکان.

،،

کارەکە ڕەنگە ئاسانتر بێت ئەگەر بیانەوێت خۆیان ڕێکخەنەوە و ئەگەریش ھەر بەم شێوەی ئێستە خەریکی موزایەدە و شەڕی ئەوە بکەن کامیان کورسیەک زیاتر یان کەمتریان ھێناوە ئەوا بەرەو ھەڵدێر و چاڵکی گەورە خۆیان و پڕۆژەێ کارەکەیان دەچن

  چونکە ھەڵبژاردن یەکلایی دەکاتەوە بۆ لیستە گەورەکان پێشوەختە ، بەپێی ئەم یاسایە ، گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و ھاوپەیمانی و نەوەی نوێ و .... یان ئەبێ حزبەکانیان داخەن ، یان ئەبێ لەلیستی گەورەتردا خۆیان ڕێکخەنەوە یان ئەبێ نەھج و کاری سیاسیان بگۆڕن و بیگونجێنن لەگەڵ واقیعی نوێی سیاسی و ھەڵبژاردنی عێراق ، ئەگینا توشی شۆک دەبن لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ئەم یاسایە بە ھەواو ئارەزووی لیستە گەورەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوە کە دیکتاتۆریەتی زۆرینە ئەچەسپێنێ و مانەوەی لەدەسەڵات مسۆگەر دەکات و بچوک و کەمینەکا وون دەکات.

  کارەسات ئەوەیە حزبەکان ڕۆژ بەڕێ دەکەن و پلانیان نیە بۆ داھاتوو ، کە بەپێی واقیعی سیاسی ناوخۆیی و ئیقلیمی و دەولی ھەنگاو بنێن و خۆیان بگونجێنن لەگەل یاسا و ڕێساکان بەنیسبەت ئیسلامیەکانەوە. چونکە ھێزی تایبەت نین بە،ھەڵبژاردن بەتەنھا و کاری فیکر و بانگەواز و پەروەدە و ڕۆشنبیریشیان ھەیە کارەکە ڕەنگە ئاسانتر بێت ئەگەر بیانەوێت خۆیان ڕێکخەنەوە و ئەگەریش ھەر بەم شێوەی ئێستە خەریکی موزایەدە و شەڕی ئەوە بکەن کامیان کورسیەک زیاتر یان کەمتریان ھێناوە ئەوا بەرەو ھەڵدێر و چاڵکی گەورە خۆیان و پڕۆژەێ کارەکەیان دەچن.

کەڕەنگە دەرھاتنەوەیان ئەستەمبێت پێویستە لەسەریان خۆیان ڕێکخەنەوە و ستراتیجی کاری چوار بۆ ھەشت ساڵی داھاتوو بەجۆرێ داڕێژنەوە کە بگونجێ لەگەڵ وەقیعی نوێی سیاسی و یاسایی.

،،

ئەو وزەیەی لە دژایەیەتی و ململانێی یەکتر بەخەرج دەدرێ ئەبێ بیکەنە وزەی ھاوبەش یان پڕۆژەی نیشتیمانی ھاوبەش کۆیەن بکاتەوە

  خۆشبەختانە بەرەو کۆنگرە دەرۆڕن و ئەبێ لەکۆنگرە ئەم بڕیارە بدەن کە چی گونجاوە بۆ ئەم ھەشت ساڵە چی گونجاوە و چیان پێدەکرێ زۆری جیاوازە لەوەی حەزیان لەچیە و ھیوایان چیە !

ھێزەکانی دیکەش ئەبێت لە چوارچێوەی ھێز و لیست و کوتلەی گەورەی نیشتیمانیدا کۆببنەوە و ئەو وزەیەی لە دژایەیەتی و ململانێی یەکتر بەخەرج دەدرێ ئەبێ بیکەنە وزەی ھاوبەش یان پڕۆژەی نیشتیمانی ھاوبەش کۆیەن بکاتەوە ئەگینا بەزەبری واقیع و یاسای ھەڵبژاردنی و سانت لیغۆ ١.٩ ئەوەیان پێدەکرێت