حەلبووسی، لە تەکنیکەوە بۆ سیاسەت

حەلبووسی، لە تەکنیکەوە بۆ سیاسەت

419 خوێندراوەتەوە

ساڵح ڕەحمان

گەنجترین كەسە كە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی گرتبێتە دەست، هەرچەندە كەسێكی بەتوانایە، بەڵام گۆڕانكارییە سیاسیی‌و خێراكانی عێراق بواری بۆ خۆش كرد، گەمەی سیاسی بكات‌و بەئاسانی لە بواری تەكنیك‌و پیشەییەوە، رووبكاتە سیاسەت‌و بەدوای پۆستی باڵادا بگەڕێت.

 

،،

دوای رووخانی رژێمی بەعس‌و لەساڵی 2006دا بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریدا وەرگرتووە‌و لە بواری تەكنیك‌و پیشەكەی خۆیدا كاری كردووە، دوای گۆڕانكاریی لە سیستمی حوكمڕانیدا لە عێراق، دەستی بەكاری سیاسی كردووە‌و چووەتە ریزی پارتی (حەل) كە لەلایەن جەمال كەربولییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

 

 

 محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوی تەواوی محەمەد رێكان حەدید عەلی حەلبوسییە، ساڵی 1981 لە شارۆچكەی گورمەی سەر بە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عێراق لەدایك بووە، خوێندكاری زانكۆی موستەنسرییە بووە لە بەغدا‌و ساڵی 2002 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بواری ئەندازیاریی شارستانیدا بەدەستهێناوە.

 

  دوای رووخانی رژێمی بەعس‌و لەساڵی 2006دا بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریدا وەرگرتووە‌و لە بواری تەكنیك‌و پیشەكەی خۆیدا كاری كردووە، بەهۆی وریایی‌و زیرەكییەوە، هەرزوو بووەتە جێی سەرنجی بەرپرسانی ئیداریی‌و سیاسی لە ناوچە سوننە نشینەكان.

 

 

 

 

 دوای گۆڕانكاریی لە سیستمی حوكمڕانیدا لە عێراق، دەستی بەكاری سیاسی كردووە‌و چووەتە ریزی پارتی (حەل) كە لەلایەن جەمال كەربولییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بۆیە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2014دا خۆی كاندید كردووە بۆ ئەندامێتیی پەرلەمانی عێراق‌و سەركەوتنی بەدەستهێناوە، لەناو پەرلەماندا كرا بەئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ، بەڵام دواتر بوو بەئەندامی لیژنەی دارایی.

  

 

 

 حەلبوسی بەوە ناسراوە، موجامەلەی بەرامبەرەكانی دەكات‌و خۆی لەگەڵ دەوروبەردا دەگونجێنێ‌، هەرچەندە خۆی بە مەزهەب سوننەیە، بەڵام لەناو پەرلەماندا خۆی لەلایەن‌و پێكهاتەكانی تری عێراق نزیك كردۆتەوە‌و بەهۆیەوە پۆستی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی گرتۆتە دەست.

 

  

 

 

 حەلبوسی سوودی لە پەیوەندییەكانی وەرگرتووە بۆ چوونە پێشەوە لەكایەی سیاسیدا، بۆیە لەئەنجامی شەڕی داعش‌و ئەو بۆشاییە ئەمنیی‌و سیاسییەی ناوچە سوننە نشینەكانی گرتبوەوە، توانیی رەزامەندیی زۆرینەی سوننەكانی خۆرئاوای عێراق بەدەست بهێنێت‌و لەساڵی 2017دا وەكو پارێزگاری ئەنبار هەڵبژێردرا.

 

 

 

 

 حەلبوسی بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018، سوودی لە پۆستی پارێزگار وەرگرت‌و ئاستی پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەن‌و پێكهاتە سوننەكاندا پتەوتر كرد، هەربۆیە جیابوونەوەی خۆی لە پارتی حەل راگەیاندو سەرۆكایەتیی هاوپەیمانێتیی (ئەنبار ناسنامەمانە)ی گرتە دەست‌و بووە ركابەرێكی سەرسەختی سەركردە‌و لایەنە سوننییەكانی دیكە، لەئەنجامدا شەش كورسیی پەرلەمانی بردەوە، كە هەر شەشیان لەئەنبار بوون.

 

،،

 حەلبوسی لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەماندا كە لە پشكی سوننەكانە، لەگەڵ بەشێك لە سوننەكان رێكەوت‌و خۆیشی لە شیعەكان نزیك كردەوە،  زیرەكانە دۆخی پەرتەوازەیی سوننەكان‌و شیعەكانیشی قۆستەوە‌.

 

 

 حەلبوسی زیرەكانە دۆخی پەرتەوازەیی سوننەكان‌و شیعەكانیشی قۆستەوە‌و لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەماندا كە لە پشكی سوننەكانە، لەگەڵ بەشێك لە سوننەكان رێكەوت‌و خۆیشی لە شیعەكان نزیك كردەوە، بۆئەوەی متمانە بەدەست بهێنێت.

 

 

 

 

  تەنانەت باس لەوە دەكرێت، كە ژێربەژێر لەگەڵ شیعەكاندا رێكەوتووە بۆ ئەوەی بەرژەوەندیی هاوبەشی یەكتر بپارێزن، بۆیە خۆی كاندیدكرد بۆ سەرۆكی پەرلەمان‌و بووە ركابەری ئوسامە نوجێفی‌و خالد عوبەیدی‌و تەڵاڵ زەوبەعی، كە سێ‌ سەركردەی دیاری سوننەن، بەڵام حەلبوسی توانیی بە جیاوازییەكی زۆر لە پێنج ركابەرە سوننەكەی بباتەوە‌و لە كۆی 298 دەنگی پەرلەمانتاران، 169 دەنگی مسۆگەر كرد‌و بووە چوارەم‌ سەرۆک و گەنجترین سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك