یاری مـشك و پشیلە لە پەیوەندییەكانی بەغداو هەولێردا

یاری مـشك و پشیلە لە پەیوەندییەكانی بەغداو هەولێردا

748 خوێندراوەتەوە

فەرید ئەسە سەرد

پێدەچێ‌ پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بەرەو قەیرانێكی تر بچن، بەتایبەتی كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تینی بۆ سەرەك وەزیران عادل عەبدولمەهدی هێناوەو داوای لێ‌دەكا فشارێكی زۆرتر لەسەر هەولێر دروست بكا، تاكو پابەند بێ‌ بە رادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بەكۆمپانیای سۆمۆ.

 

،،

هەولێر تا ئێستا هیچ لێپرسراوەتییەكی سەر شانی خۆی بەرامبەر بە یاسای بودجە جێبەجێ‌ نەكردووە، وعەبدولمەهدی لە دۆخێكی نالەباردایەو زۆر ئەستەمە بتوانێ‌ بەرگەی فشارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بگرێ‌.

 

 

عەبدولمەهدی لە دۆخێكی نالەباردایەو زۆر ئەستەمە بتوانێ‌ بەرگەی فشارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بگرێ‌. هیچ سەرەك وەزیرانێك بەقەد عەبدولمەهدی دۆستی كورد نەبووەو كەسیش بەقەد ئەو لەگەڵ كورد پشوو درێژ نەبووە.

 بەڵام ئەو و هەر سەرەك وەزیرانێكی تر ناچارە پابەند بێ‌ بە یاسای بودجەی 2019 كە بەكارهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی وەك كارتێكی فشار لە دەست بەغدا دەرهێناوە، بەڵام لە بەرامبەردا ئەوەی بەسەر هەرێمدا سەپاندووە كە دەبێ‌ رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات.

 

 

 

  رزگاربوونی كورد لە هەڕەشەی بڕینی مووچە خۆی لە خۆیدا دەستكەوتێكی گەورەیە و كارێكی جوامێرانەیە كە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لێداوە و رەنگدانەوەی هەستكردنە بە لێپرسراوەتی. بەڵام هەولێر تا ئێستا هیچ لێپرسراوەتییەكی سەر شانی خۆی بەرامبەر بە یاسای بودجە جێبەجێ‌ نەكردووە.

 

ئەمەش بە دڵنیاییەوە تەنگی بە پێگەی عەبدولمەهدی هەڵچنیوە، بە رادەیەك كە ناچار بوو لە دوایین لێدوانیدا دان بەوەدا بنێ‌ كە هەولێر یەك بەرمیل نەوتی رادەستی سۆمۆ نەكردووە.

 

 

 

 هەفتەی رابردوو، بۆ یەكەم جار لەوەتەی بە سەرۆكی حكومەت هەڵبژێردراوە، هەندێ‌ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران مەسەلەی دەست لەكار كێشانەوە یان لەكارخستنی عەبدولمەهدییان وروژاند.

 لە ناو عەرەب كەس لە عەبدولمەهدی بۆ كورد دڵسۆزتر نییە. بۆیە دەست لەكار كێشانەوەی یان متمانە لێسەندنەوەی، گورزێكی كاریگەر دەبێ‌ لە كورد. بە دڵنیاییشەوە، ئەوەی كە جێگای دەگرێتەوە، چارەكی ئەو بەرامبەر بە كورد پشوو درێژ نابێ‌. هێشتنەوەی عەبدولمەهدی لەو پۆستە، بۆ كورد مەسەلەیەكی ژیانییە و دەبێ‌ بە هەند وەربگیرێ‌.

 

،،

عبدوالمهدی ناڕەزایی خۆی لەم دواییەدا بەوە دەربڕی كە بەشداریی لە رێوڕەسمی هەڵبژاردنی سەرۆكی تازەی هەرێمی كوردستان نەكرد، چونكه‌ دەزانێ‌ نەیارەكانی لە كەناڵی كوردەوە هێرشی دەكەنە سەر، دەشزانێ‌ هەولێر هێشتا بێباكانە هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكا.

 

 

عەبدولمەهدی دەزانێ‌ نەیارەكانی لە كەناڵی كوردەوە هێرشی دەكەنە سەر، دەشزانێ‌ هەولێر هێشتا بێباكانە هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكا. ناڕەزایی خۆی لەم دواییەدا بەوە دەربڕی كە بەشداریی لە رێوڕەسمی هەڵبژاردنی سەرۆكی تازەی هەرێمی كوردستان نەكرد. هەرچەند پەیامەكەی گەیشت، بەڵام هێشتا هیچ لە مەسەلەكە نەگۆڕاوە و هەولێر هیچ هەنگاوێكی نەناوە.

 

كەیسەكەی تر كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وروژاندوویەتی، كەیسی پێنج مووچەی هەرێمە كە وەزارەتی دارایی ناردوویەتی و هەولێر تەنها 3 مووچەی لێ‌ داوە. ئەمەش بەم واتایە دێت كە چارەنووسی دوو مووچە دیار نییە.

 

 

 

  وەزیری دارایی دكتۆر فوئاد حسێن لێپرسراوەتییەكەی لەسەر خۆی لابردووە و راستگۆیانە نیشانی داوە كە وەزارەتەكەی بە ئاگاداریی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدرال مووچەی تەواوی بۆ هەرێم ناردووە، لە كاتێكدا كە وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم قڕوقپی لێ كردووە و چارەنووسی دوو مووچە نەدراوەكەی ئاشكرا نەكردووە. رەنگە یاساكانی عیراق رێ‌ نەدەن وەزیری دارایی هەرێم بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشت بكرێ‌، بەڵام رێ‌ دەدەن وەزیری درایی فیدرال بانگهێشت بكرێ‌، گوێی لێ‌ بگیرێ‌ و روونكردنەوە بدات.

 

 

 

 لە راستیشدا ئەنجومەنی نوێنەران بە نیازی كارێكی وایە. ئەگەر وەڵامەكان جێی خۆیان نەگرت، رەنگە ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی فیدرال ناچار بكات چیتر مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم نەكات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ بۆ پارێزگاكان بنێرێ‌. ئەمەش ئەگەر روویدا، پێشهاتێكی تازەیە كە كەس حیسابی بۆ نەكردووە، جگە لەوەی كە ئەمە خۆی لە خۆیدا سەرەتای قەیرانێكی تازە دەبێ‌.

 

ئەنجومەنی نوێنەران بیر لە وروژاندنی مەسەلەیەكی تریش دەكاتەوە كە پەیوەندیی بە بودجەوە هەیە. كۆمیسیۆنی دارایی ئەوەی بە بیر هاتۆتەوە كە لەكاتی دانانی بودجەی 2019 دا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 56 دۆلار ئەژمار كراوە، لە كاتێكدا ئێستا نرخی یەك بەرمیل گەیشتۆتە 68 دۆلار. كۆمیسیۆن داواكارە هەولێر جیاوازیی نرخی هەر بەرمیلێك نەوت كە دەكاتە 12 دۆلار، بگێڕێتەوە بۆ كۆمپانیای سۆمۆ.

 

،،

ئاشكرایە كە بەغدا تا ئێستا هەر سوورە لەسەر ئەوەی كە دەبێ‌ هەولێر رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رادەست بكات و ئەمەش وەك بژاردەیەكی ستراتیجیی لێهاتووە، ئێستاش هەولێر هیچ تێڕوانینێكی بۆ شێوەی رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا دەرنەبڕیوە، بەڵام ئەگەر ئەو خوازیارە بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی فایلی نەوت پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا رێك بخاتەوە.

 

 

تا ئێستا هەولێر هیچ تێڕوانینێكی بۆ شێوەی رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا دەرنەبڕیوە، بەڵام ئەگەر ئەو خوازیارە بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی فایلی نەوت پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا رێك بخاتەوە، پێناچێ‌ بەغدا بە هیچ شێوەیەك بەم مەسەلەیە رازی بێ‌ و رەنگە ناچار بێ‌ كۆتایی بە ناردنی بودجە بۆ هەولێر بهێنێ‌ كە لەمەشدا پشت بە یاسای بودجەی ساڵی 2019 دەبەستێ‌.

 ئاشكرایە كە بەغدا تا ئێستا هەر سوورە لەسەر ئەوەی كە دەبێ‌ هەولێر رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رادەست بكات و ئەمەش وەك بژاردەیەكی ستراتیجیی لێهاتووە. كۆمپانیای سۆمۆ لە راپۆرتەكانیدا هەر جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە هەولێر رۆژانە زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات. ئەمەش فاكتەرێكە بەغدا هان دەدا سوور بێ‌ لەسەر داواكەی.

دیار نییە عەبدولمەهدی تا كەی دەتوانێ‌ خۆی لە بەردەم فشارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران راگرێ‌. ئەنجومەنی نوێنەران هێشتا زۆر كارتی بۆ تەنگهەڵچنین بە عەبدولمەهەدی هەیە، لەوانە كارتی سكاڵاكەی عیراق دژی توركیا كە مێژووی بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە و دەبووایە عەبدولمەهدی بە دواداچوونی بۆ بكا و ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنجامەكەی ئاگادار بكاتەوە.

 

 

 

 سكاڵاكە بە شێوەیەكی راستەوخۆ توركیا دەگرێتەوە و بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ هەولێر. بەپێی رێككەوتنی ناردنە دەرەوەی نەوتی عیراق لە رێی توركیاوە، ئەنكەرە پابەندە بە مامەڵەكردن لەگەڵ بەغدا نەك لەگەڵ هیچ لایەنێكی تر.

 بەغدا لە رێی ئەم سكاڵایەوە دەتوانێ‌ هەم تین بۆ ئەنكەرە بێنێ‌ هەم بۆ هەولێر و بردنەوەی كەیسەكە لە دادگا مسۆگەرە. ئەنجومەنی نوێنەران وای دەبینێ‌ كە عەبدولمەهدی كەمتەرخەمیی لە بەدواداچوونی كەیسەكەدا كردووە و زۆر بە هەندی وەرنەگرتووە، بۆیە دەیەوێ‌ ناچاری بكات كارتەكە بۆ قازانجێكی دیاریكراو بەكار بهێنێ‌ و لەو لاشەوە پێگەی خۆی لە دانوستاندا لەگەڵ هەولێر پێ‌ بەهێز بكات.

 

هەولێر ناتوانێ‌ تا كۆتایی لەسەر سیاسەتە نەوتییەكەی بەردەوام بێ‌. عەبدولمەهدیش ناتوانێ‌ تا كۆتایی بەرگەی فشارەكان بگرێ‌. بۆ ئەوەی هەردووكیان خۆیان لە كۆتاییەكی شۆكهێنەر رزگار بكەن، دەبێ‌ لەسەر شتێكی گونجاو رێك بكەون.