کۆمـەڵ، لەکۆنگرەدا ئەمیرەکەی ناگۆڕێت

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ: "به‌م زوانه‌ ناتوانین واده‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌مان دیاری بكه‌ین".

کۆمـەڵ، لەکۆنگرەدا ئەمیرەکەی ناگۆڕێت

1171 خوێندراوەتەوە

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان تا ئێستا واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دیاری كردنی ئه‌و واده‌یه‌ چه‌ند مانگێكی تر بخایه‌نێت، و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:" كۆمه‌ڵ هیچ ترسێكی له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ‌كۆنگره‌ نییه‌و ئاماده‌كارییه‌كانیان به‌ره‌و ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌ستپێكردووه‌".

 

،،

به‌هه‌مانشێوه‌ی سێ كۆنگره‌ی پێشویان تاكه‌ كاندیدیان بۆ ئه‌میندارێتی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان مامۆستا علی باپیر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌گوته‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵ مامۆستا خۆی چه‌ندین جار داوایی ئه‌وه‌ی كردووه‌ هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه‌ بۆ كاندیدی ئه‌میرایه‌تی حزبه‌كه‌ی له‌كۆنگره‌دا، به‌ڵام دواكه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌.

 

 دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حزبه‌ كوردیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌نێوانیاندا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ پڕۆسه‌ی ڕیفۆرم و خۆنێكردنه‌وه‌، كه‌به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كان ئه‌مساڵ واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌یانه، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بیلال سڵێمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی هه‌مان حزب كردووه‌.

 

 

 

 كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ سێ كۆنگره‌ی ڕابردویدا، ئه‌میری حزبه‌كه‌ی نه‌گۆڕیوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی علی باپیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ وه‌ك په‌رله‌مانتار و له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی سپی(ئێستا ڕه‌نگی ئاڵای ئه‌م حزبه‌ پڕته‌قاڵییه‌) له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌رله‌مانتار بووه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌بۆته‌ هۆی وازهێنانی ناوبراو له‌ئه‌میرایه‌تی ئه‌و حزبه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی ته‌نها چوار ساڵیش بووبێت.

 

 

 

 بیلال سڵێمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان نایشارێته‌وه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ی سێ كۆنگره‌ی پێشویان تاكه‌ كاندیدیان بۆ ئه‌میندارێتی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان مامۆستا علی باپیر ده‌بێت، وتیشی:" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مامۆستا له‌كۆنگره‌كانی ڕابردوودا داوای ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه‌ هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و داوایایه‌ی مامۆستا لای ئه‌ندامانی كۆنگره‌ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌ و ته‌نها مامۆستا علی باپیریان به‌ شیاو بۆ ئه‌و پۆسته‌ زانیوه‌.

 

 

 

 له‌ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ڕێگه‌ی ئۆرگانه ‌جیاوازه‌كانییه‌وه‌ سه‌رقاڵی گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیار و سه‌رنجی ئه‌ندامه‌كانی حزبه‌كه‌یه‌تی له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، و ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵێ ئیسلامی كوردستان هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵ و كاره‌كانیان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م به‌میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند:" جیاواز له‌ پێشوتر گوێ له‌ كه‌سانی شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زموونی ‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌گرین، بۆ زیاتر به‌هێزكردن و گشگیرتركردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان".

 

،،

به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان، له‌وتار وچاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا جه‌خت له‌خراپی ئاستی دارایی حزبه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بیلال سڵێمان به‌ ئاسان و ئاسایی له‌به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت:" دارایی هه‌وڵده‌ده‌ن به‌كه‌مترین تێچوو باشترین كۆنگره‌ به‌پایان بگه‌یه‌نن".

 

 ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ پێیوایه‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ كاتی كۆنگره‌یی حزب دواده‌خات، چونكه‌ وه‌رگرتنی سه‌رنج و خۆڕێك خستنه‌وه‌ و ئاماده‌سازی ئۆرگانه‌كان نزیكه‌ی چوار مانگی تر ده‌خایه‌نێت و ئه‌وكات ده‌توانرێت شوێن و كاتی كۆنگره‌ دیاری بكرێت.

 به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان، له‌وتار وچاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا جه‌خت له‌خراپی ئاستی دارایی حزبه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات به‌ستنی‌ كۆنگره‌ش له‌م قۆناغه‌دا یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌بارگرانییه‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر دارایی ئه‌و حزبانه‌، به‌ڵام بیلال سڵێمان به‌ ئاسان و ئاسایی له‌به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت:" له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی چاودێریه‌وه‌، چاودێری ته‌واووی ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كرێت و له‌نێوانیاندا ئه‌نجومه‌نی دارایی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه‌ دارایی هه‌وڵده‌ده‌ن به‌كه‌مترین تێچوو باشترین كۆنگره‌ به‌پایان بگه‌یه‌نن".

 

 

بیلال سڵێمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان

 

  كۆنگره‌ بۆ به‌شێك له‌حزبه‌كان ده‌بێته‌ ناوه‌ندێك بۆ وه‌رچه‌رخان و بۆ به‌شێكی دیكه‌ش وه‌ك وه‌رزی خه‌زان ئه‌ندام و باڵ و گرووپ و ته‌نانه‌ت حزبیشی لێجیاده‌بێـته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌ندامه‌كه‌ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر جۆره‌ جیابونه‌وه‌یه‌ك و مه‌ترسییه‌ك له‌ناو حزبه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و پێی وایه‌ كۆمه‌ڵ هیچ ترسێكی له‌ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌نییه‌ و له‌ئاینده‌دا كۆنگره‌ی خۆی له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌تا ئێستا ڕوون نییه‌ كوێیه‌، گرێ ده‌دات".

 كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌شه‌ش حزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌خاوه‌نی حه‌وت كورسیه له‌په‌رله‌مانی كوردستان و سێ كورسی له‌په‌رله‌مانی عێراق‌، به‌ڵام به‌هۆی جیابونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر و چاوه‌ڕوانی كردنی پارتی بۆ به‌شداری پێكردنیانه‌ له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌دواتر وه‌لانران، نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیاری به‌شێك له‌به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ لای ڕای گشتی درووست بووه‌.

 

author photo

رۆژنامەنووس