ئێران‌و ئیخوان موسلیمین چۆن له‌یه‌ك دوور كه‌وتنه‌وه‌؟

ئێران و ئیخوان موسلیمین، ڕیشە ھاوبەشەکان

ئێران‌و ئیخوان موسلیمین چۆن له‌یه‌ك دوور كه‌وتنه‌وه‌؟

324 خوێندراوەتەوە

 و:لاوان عوسمان

لە ڕووکەشدا وادیارە کە ئەو دابەشبوونە تائیفییە مێژووییە پیاوە ئایینییەکانی ئێران و کۆمەڵی ئیخوان موسلیمینی سوونیی دوور لە یەک دەھێڵێتەوە، بەڵام زۆر کۆلکەی ھاوبەش ھەیە لە نێوان ئەو دوو ھێزەدا، ئەمە تەنھا ھاوپەیمانییەکی تەکتیکیی نییە  بەڵکو ئەم دوو کیانە بە ئایدۆلۆجیا و پەیوەندییگەلیتر لەسەر ئاستی کەسیی و سیاسیی و ھیتر پێکەوە بەستراون.

 

،،

صەفەویی ڕەخنەی لە جەمال عبدولناصر گرت بەھۆی دەستگیرکردنی کەسایەتییە ئیخوانەکانەوە

 

 

ڕۆڵی نەواب سەفەویی لە گرێدانی شیعە بە ئیخوانەوە

موجتەبا میرلەوحیی، ناسراو بە نەواب صەفەویی «١٩٢٤-١٩٥٦» لە ساڵی ١٩٤٦ ھەستا بە دامەزراندنی کۆمەڵەیەک بەناوی « فدائی إسلام - فیداییەکانی ئیسلام » کە ئەوە یەکەم کۆمەڵەی ئیسلامیی توندڕەو بوو لە ئێرانی نوێدا، صەفەویی ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بەستنەوەی ئیسلامییە شیعەکان بە جووڵانەوە ئیسلامییەکان لە دەوڵەتانی تردا.

 

موجتەبا میرلەوحیی، کەسایەتییەکی ئایینیی شیعە و ڕابەری کۆمەڵەی فێندەمێنتاڵیست و ئێرانیی« فیداییەکانی ئیسلام »بوو، وە بانگەشەی بۆ نەھێشتنی دووبەرەکیی گائیفیی لە نێوان موسوڵماناندا ئەکرد. نەواب صەفەویی لە ١٨ ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ ڕەمیی کرا بەھۆی بەرھەڵستییکردنی ڕەزا پەھلەویی شای ئێران.

 

 

 

پەیوەندییەکانی نێوان پیاوە دیینییە شۆڕشگێڕەکانی ئێران و ئیخوان موسلیمین

صەفەویی لە ڕۆژانی خوێندنیدا لە قاھیرە، چاوپێکەوتنی ھەبوو لەگەڵ ھەریەکە لە محەمەد ڕەزا شای پەھلەویی و سەرۆکی سوریی ئەدیب شیشکلیی، و یاسر عەرەفات، ھەروەک چۆن چاوی بە سەیید قوطبیش کەوت، و سەردانی قودسیشی کرد و بانگەشەی کرد بۆ وەستان لە دژی کۆچکردنی یەھود بۆ ئەو شارە. سەردانی قاھیرەشی کرد و وتارگەلی حەماسیی خوێندەوەو داوایلێکردن کە ئینگلیزەکان دەربکەن و دەسەڵاتی نۆکەندەکە  بگرنە دەست ـ (مەبەست لێرە نۆکەندی سوێسە) 

 

وە لەکاتی سەردانەکەی بۆ قاھیرە، صەفەویی لەلایەن ئەو ئیخوانانەی کە لەگەڵیدا سەردانی ئارامگەی ئەھلولبەیتەکانیان کرد بەگڕوتیینێکی زۆرەوە بەخێرھاتنی لێکرا. وە لە وتارێکیدا لە یەکێک لە زانکۆکانی قاھیرە، صەفەویی ڕەخنەی لە جەمال عبدولناصر گرت بەھۆی دەستگیرکردنی کەسایەتییە ئیخوانەکانەوە.

 

،،

ھزری قوطب یارمەتییدەرێکی گەورە بوو لە داڕشتنی گوتاری شۆڕشگێڕیی دژ بە شادا

 

کاریگەریی ھزری سەیید قوتب لە داڕشتنی گوتاری شۆڕشی دژ بە شا

لەسەر ئاستی ھزریی، وە بەپێی ئەدەبیاتیان، دیارییکردنی خاڵە ھاوبەشەکانی نێوان ئێرانی ئیسلامیی و ئیخوان موسلیمین کارێکی دژوار نییە، لێرەدا سێ ڕەھەندی ھزریی گرنگ ھەیە: بەرپاکردنی دەوڵەتێکی ئیسلامیی لەسەر ئەو بنەمایەی کە دەبێت، یاسای دیینیی و شەریعەت بەرقەراربکرێت وەک سیستمێک بۆ تاک و کۆمەڵگە؛ ڕەواجدانێکی گشتگییر بە ئیسلامی ئەوروپیی بۆ مەبەستی یەکخستنی ئوممەت « ڕەوەندی موسوڵمان »و گۆڕیینی سیستمی نێودەوڵەتیی دەوڵەتان، و ڕقێکی زۆر دەرھەق بە ڕۆژئاوا، بە پشتبەستن بە بییردۆزە پلانگێڕییەکان، لەناویاندا؛ دژایەتییکردنی زایۆنییەت.

 

پەیوەندییەکانی نێوان پیاوە ئایینییە شۆڕشگێڕەکانی ئێران و ئیخوان موسلیمین ئەگەڕێتەوە بۆ پێش دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩.

لە ساڵی ١٩٥٤ نەواب صەفەویی سەردانی میصری کرد بۆ ئەوەی چاوی بە سەیید قوگب بکەوێ ، قوطب و صەفەویی ھەردووکیان لەسەر یەک ڕەوتن لە بابەتی حاکمییەت و جاھیلییەت و جیھاد و پێویستیی پڕکردنەوەی جیاوازیی شیعیی و سونیی  بۆ پێکھێنانی بەرەیەکی ھاوبەش دژ بە بەڕۆژئاواییکردنی جیھانی ئیسلامیی.

 

 

موجتەبا میرلەوحیی، کۆمەڵەی فیداییەکانی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزراند، کە یەکەم کۆمەڵەی توندڕەوی ئیسلامیی بوولە ئێرانی نـــوێـــدا."

صەفەویی لە ساڵی ١٩٥٦ دوای ھەوڵدانی بۆ کوشتنی سەرۆکوەزیرانی ئێران، ڕەمییکرا و سەییدیش دوای ١٠ ساڵ بەھۆی پلانگێڕییەکی ھاوشێوەوە نێردرایە بەر پەتی سێدارە، بەڵام ئەو پیتاندن و تێکەڵبوونی ھزرەی کە ئەو دوو پیاوەی پێ گۆشکرابوو بەردەوام بوو. شوێنکەوتوانی صەفەوی و بییروبۆچوونەکانیان کە لە ژێر کاریگەریی ئیخواندا بوون لە لایەن جووڵانەوەی شۆڕشگێڕیی ئێران کە ئایەتوڵڵا خومەینیی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕابەرایەتیی کرد وەرگیران  وە ھزری قوطب یارمەتییدەرێکی گەورە بوو لە داڕشتنی گوتاری شۆڕشگێڕیی دژ بە شادا.

 

،،

دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئاخوندەکانەوە لە ئێران پەڕەیەکی بەریدیی دەرچوو بە وێنەی سەیید قوتبەو

 

خامنەیی پێش شۆڕش دوو کتێبی سەیید قوتب وەردەگێڕێت

شایەنی باسە کە ڕابەری باڵای ئێستای ئێران، عەلیی خامنەیی، دوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ صەفەویی و باوەڕپێھێنانی بە ھەڵگرتنی بییرو بۆچوونەکانی سەیید لەلایەن صەفەوییەوە بەرەو سیاسەت کەمەندکێشکرا.

بەڕادەیەک کە خامنەیی پێش شۆڕش کاتێکی زۆری تەرخانکرد بۆ وەرگێڕانی دوو کتێبی سەیید قوتب، و تا ئێستاش خامنەیی سەرسامە بە تێڕوانیینی سەیید بۆ ئیسلام

وەک" سیستمێکی شۆڕشگێڕیی بۆ حوکمی سیاسیت و کۆمەڵایەتیی " مرۆڤ دەتوانێت بە ڕێگەیتر، کارییگەریی سەید لەسەر پیۆکراتیی ئێرانیی ببینێت، ورددتر و بۆ نموونە : دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئاخوندەکانەوە لە ئێران پەڕەیەکی بەریدیی دەرچوو بە وێنەی سەیید قوتبەوە.

 

 

 

تێگەیشتنی مارکسیی لە کرۆکی بییروباوەڕیی ئایینییدا

لەم چوارچێوەدا، شتێکی نامۆ نییە کە سەرجەم لقە جیاوازەکانی ئیخوان موسلیمین لە ئێوارەی گەڕانەوەی بەسەرکەوتوویی بۆ ئێران، وەفد بنێرن بۆ پیرۆزبایی لە ئایەتوڵا خومەینیی« ئەمە دوای ڕۆشتنی شا، و پێش کودەتای ئیسلامییەکان بوو بەسەر حکومەتی ئیمپراگۆرییدا» سیخوڕەکانی خومەینیی لە بابەتی ـ ئیبراھیم یەزدیی ـ بۆ چەند ساڵێ لە ڕۆژئاوا کاریان لەگەڵ بەرپرسانی ئیخوان موسلیمین کرد، وە عەلیی شەریعەتییش؛ زانای دیاری ئیسلامیی ئێرانیی دانیشتووی بەریتانیا ھەمان شتی کرد، و ڕۆڵێکی سەرەکیی گێڕا لە دامەزراندنی ڕەوتی (مەلای سوور) لە شۆڕشدا' پێکەوەبەستنی تێگەشتنە مارکسییەکان لەگەڵ بییروباوەڕی ئایینیی.'

 

 

 

،،

ڕژێمی ئایینیی ئێران  شانازی بە ھەندێک لە کەسایەتییە مێژووییەکانی ئیخوانەوە دەکەن

 

عومەر تەلمەسانیی لەڕووی سیاسییەوە پشتیوانیی خومەینیی دەکات

لە کانونی دووەم ـ یەنایەر - ی ١٩٨٢ دا ، عومەر تەلمەسانیی ڕابەری باڵای ئیخوان موسلیمینی میصر بۆ یەکێک لە ڕۆژنامە میصرییەکان لێدوانی دا و گوتی: لە ڕووی سیاسییەوە پشتیوانیی خومەینییمان کرد، چونکە گەلی ستەملێکراو توانی لە دەست دەسەڵاتدارێکی داپڵۆسێنەر ڕزگاری ببێت و ئازادیی بۆ خۆی بگێڕێتەوە، بەڵام لەو کاتەدا حکومەتی پیۆکراتیی ئێرانیی سیستمێکی لەوی پێشوو داپڵۆسێنەرتری جێکەوت کرد، و دەیان ھەزار ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی کوشتوبڕکرد، بێجگە لە بێژەن جەزانیی ـBijan Jazani و ھاوەڵانی، کە تێرۆریستی شیوعیی بوون لە زیندانی ـ ئیڤێن ـ لە ساڵی ١٩٧٥ کوژران، لە کاتێکدا حکومەتی شا ھەرگیز بەبێ دادگاییکردنی زیندانیی سیاسیی پەنای نەبردووەتە بەر سێدارە، بەپێچەوانەوە، شا بەشێوەیەکی ڕۆتینیی سزای لەسێدارەدانی سووکدەکرد ، لەسەر تێرۆریستانیش، بەتایبەتیی ئەوانەی بەشێوەیەکی کەسیی خودی شایان بەئامانجگرتبوو.

 

ڕژێمی ئێرانیی شانازیی بە کەسایەتییەکانی ئیخوانەوە دەکات

 ڕژێمی ئایینیی ئێران ھەندێ لە ڕەھەندە ھزرییەکانی ئیخوان موسلیمینیان وەرگرت ، و شانازییش بە ھەندێک لە کەسایەتییە مێژووییەکانیانەوە دەکەن، بۆ نموونە: خالید ئیسلامپولیی، ئیسلامییەک کە بە سەیید قوتب کاریگەر بوو ، و ھەستا بە کوشتنی سەرۆکی میصر ئەنوەر سادات لە ساڵی ١٩٨١.

ئیسلامپولیی وەکو پاڵەوانێکی ئیسلامیی لە تاراندا ڕێزی لێنرا، و لە سۆنگەی ڕێزگرتنەوە بۆماوەی دوو دەیە ناوی ئەویان لە شەقامێک نا ، تا ئەو کاتەی لە ٢٠٠٤ ناوەکەی پێشووی لێنرایەوە بەھۆی ئەوەی ئێران لەھەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی بوو لەگەڵ میصر.

 

 

،،

ئیخوان موسلیمین شۆڕشی ئێرانیی زۆر سەرنجڕاکێش ئەبینن، چونکە گوتاری ستەملێکراوان و بەشخوراوان دەگرێتە خۆی

 

شۆڕشی ئێرانیی ئیخوان موسلیمین ھاندەدات

لای ئیخوان موسلیمین، وروژاندنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیی سەرچاوەی ئیلھام بوو بەوەی کە شۆڕشی ئیسلامیی شتێکە قابیلی ڕوودانە. ئەگەر ئێرانێک وا شایەک سەرکردایەتیی دەکرد کە بەھێزتریین بووە لە ناوچەکەدا و نزیکتریینیش بوو لە ڕۆژئاواوە لەسەردەستی پیۆکراتییەکان  بڕووخێت، ئەمە مانای ئەوەیە:  کە خەونی ئیخوانەکان بە ھەبوونی  دەوڵەتێکی ئیسلامیی تایبەت بە خۆیان لە شوێنێکی وەکو میصردا، شتێکی واقعیی و نامەحاڵە.

 

جووڵانەوەی نەھزەی تونسیی زمانی شۆڕشی ئێرانی پەیڕەو دەکات

لەسەرو ئەوەشەوە، ئیخوان موسلیمین، کە جووڵانەوەیەکە تا ڕادەیەک لەدژی کاریگەریی ـ نفوز ـ ی بەریتانیی لە بیستەکانی سەدەی بیستدا لە میصر لە دایکبووە ،شۆڕشی ئێرانیی زۆر سەرنجڕاکێش ئەبینن؛ چونکە گوتاری ستەملێکراوان و بەشخوراوان دەگرێتە خۆی، لەڕێگەی وەستانەوە دژ بە بووکەڵەیەکی سەر بە داگیرکاریی ڕۆژئاوایی.

 

گرنگ نییە کە ئەوە ھەڵە بووبێت ـ شا لەو کاتەدا زۆر سەربەخۆتر بوو وەک لە پێشوو  ـ لەوە گرنگتر، ھەروەک ڕاشید غەنوشیی سەرکردەی ئیخوان موسلیمینی تونسیی دواتر ڕوونیکردەوە ، بریتیبوو لە : بە ئیسلامییکردنی ھەندێک تێگەیشتنی کۆمەڵایەتیی چەپڕەوانە لە پێناو ھەرسکردنی ململانێی کۆمەڵایەتیی لە چوارچێوەیەکی ئیسلامییدا.

 

 

 

 تێگەشتنی ئیخوان لەوەی کە بەبێ ڕۆژئاوا ناتوانن بگەنە دەسەڵات

بە تێپەڕبوونی کات، ئیخوان موسلیمین گەشەیکرد، بەلایەنی کەم لە ڕووکەشدا ؛ بەوەدا کە ڕەوت و ڕێگەی دوورکەوتەوە لە ڕەوت و ڕێگەی پیاوانی ئایینیی شۆڕشی ئێران.

لە ھۆکارە گرنگەکانی ئەو دۆخە، تێگەیشتنی ئیخوان بوو لەوەی کە بە بێ ڕەزامەندیی ڕۆژئاوا ناتوانن جڵەوی دەسەڵات بگرنە دەست. ئەمەش لە ساڵی ١٩٩٢ لە جەزائیردا ڕوونبوویەوە، کاتێک ئەنجوومەنی سەربازیی بە پاڵپشتییەکی ڕێژەیی لەلایەن ڕۆژئاواوە، ھەستا بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ھەڵبژاردنەی کە ئیسلامییەکان تیایدا براوە بوون، وە ئەمەش بووە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕێکی ناوخۆی ترسناک، کە بە دۆڕاندن ناشرینبوونی ئیسلامییەکان کۆتایی پێھات.

 

ئەمە جارێکی تر لە ساڵی ٢٠٠٦ لە غەززەدا ڕوونبوویەوە، کاتێک باڵی فەڵەستینیی ئیخوان موسلیمین ـ حەمماس ـ ھەڵبژاردنەکەی بردەوە، بەڵام بەھۆی توندڕەوییەکەی دوورخرایەوە، لەژێر ئاڵا و ناوی دژایەتییکردنی تێرۆر.

وە کاتێک لەو دۆخە ڕزگاری بوو ئیخوان موسلیمین ڕەوتێکی نوێیان گرتە بەر، وە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە زۆر لەگەڵ ڕەوتی جیھادییەکاندا جیاوازن ، بە پشتبەستن بە زمانی دێمۆکراسیی و چاکسازیی و تەنانەت لیبراڵیی ـ ش ، وە ئەمەش ئەو ڕەوتەیە کە سەرکردەکانی ئێران بەھۆی دوژمنایەتیی توندیان دەرھەق بە ڕۆژئاوا ناتوانن پشتیوانیی بکەن.

 

،،

جەنگی سوریا زیانگەلێکی قەرەبوو نەکراوەی ھەبوو- بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی ئێرانیی و ئیخوان موسلیمین

 

 

 

 ڕۆڵی جوگرافیای سیاسیی لە دوورکەوتنەوەی ئیخوان موسلیمین لە پیۆکراتیی ئێرانیی

ھۆکارێکی گرنگیتر ھەیە ئەویش ـ جوگرافیای سیاسیی ـ ە ھەر زوو و لە سەرەتای ھەشتاکاندا ئیخوان لە پیۆکراتیی ئێرانیی دوورکەوتەوە .

ھەر وەک چۆن ڕافایل لیلیفەری شیکەرەوە لە کتێبەکەی ( رماد حماه‌ ـ Ashes of Hama ـ خۆڵەمێشی حەمما) دا ڕوونیدەکاتەوە ، کاتێک کۆمەڵی ئیخوان موسلیمینی سوریی دژی ڕژێمی سوریی دەوەستنەوە لە سەردەمی حافظ ئەسەددا ، چۆن ھاریکارییەکی فراوانیان پێدەگات لەلایەن دژبەرە بەعپییەکەی ئەسەدەوە لە بەغدا ـ صەدام حسێن ـ .

وە چۆن ئەو پیاوە ئایینییە ئێرانییانەی کە تێوەگلابوون لە شەڕێکی ترسناک لەگەڵ صەدامدا، پشتیوانیی ئەسەد دەکەن لەبەرامبەر ئیخوان موسلیمینەکانی سوریا و لە کوشتارگەیەک کە ٢٠٠٠٠ بیست ھەزار کەسی تیا ئەکوژرێت ھەڵچوونەکەیان دائەمرکێننەوە لە شوباتی ١٩٨٢ لە شاری حەمما .

 

کاریگەریی جەنگی سوریا بەسەر پەیوەندیی ئیخوان و ئێرانەوە

ئیخوانەکانی سوریا ھەرگیز لە دەسەڵاتدارانی ئێران خۆشنەبوون. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو لقەکانی ئیخوان توانیان ئەو زنجیرەیە تێپەڕێنن، لە پێناو ئەو ئامانجەی ئێران

« پردێک بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دنیای سونییدا» بەڵام ئەمەش دوای گەڕی دووھەمی سوریا کۆتاییھات: ھەڵگیرسانی یاخییبوونێک دژی بەشاری کوڕی حافظ لە ساڵی ٢٠١١ دا کە گۆڕا بۆ پێکدادانێکی طائیفیی ـ ھەرێمیی لەگەڵ ئێران کە بە پشتیوانییکردنی بەشار تێوەگلابوو، بە فەراھەمکردنی ھەموو ھێزێکی وشکانیی بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

 

جەنگی سوریا زیانگەلێکی قەرەبوو نەکراوەی ھەبوو- بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی ئێرانیی و ئیخوان موسلیمین، سەرەڕای ئەوە ھاریکاریی تەکتیکیی لە نێوان ھەردوو لایەندا بێ ھیچ گومانێک لەکاتی  پێویستییدا بەردەوام دەبێت.

 

 بەرنامەی ئیخوان دوای"بەھاری عەرەبی"

دوای ئەو ماوەیەی کە بە ـ بەھاری عەرەبیی ـ ناسراوە بەرنامەیەکی نوێ بۆ ئیخوان لە مەیداندا تاقییکرایەوە، لە تونس و میصر بە تایبەتیی، حیزبی نەھزە کە فەرعێکی ناوخۆیی ئیخوان موسلیمینە لە تونس ، لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٤ دا ،دوای ھەوڵدانی بۆ حوکمی تاکڕەوانە، ڕەوتێکی تری کە زیاتر سازانی پێوە دیاربوو گرتە بەر؛ بەو پێیەی کە گەیشتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ھێزە عەلمانییە نیشتیمانییەکان کە شایەنی جێبەجێکردن بوو، دەشێت ئەو بڕیارەی نەھزە لە ژێر کاریگەریی ئەو ڕووداوانە بووبێت کە لە میصر ڕوویاندا؛ کاتێک ئیخوان موسلیمین ھەوڵیان دا کە بە تەنھا حوکم بکەن، بەڵام سوپا لە تەموزی ٢٠١٣ دا وەدەرینان، کاتێک ناڕەزایەتییەکانی شەقام دژ بەوان ھەڵگەڕایەوە.

 

لەو ساڵەی کە ئیخوان موسلیمین لە میصر لە سەر دەسەڵات بوون، محەمەد مورسیی سەرۆکیان ھەستا بە باشکردنی پەیوەندییەکانی میصر لەگەڵ ئێران، ئەوە بوو لە ئابی ٢٠١٢ دا ، مورسیی خۆی سەردانی ئێرانی کرد، کە ئەوە یەکەم سەردانی سەرکردەیەکی میصریی بوو بۆ ئێران دوای ئەوەی لە ھەشتاکانەوە ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان پچڕاندبوو. ھەروەھا سەرۆکی ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد ئامادەی لوتکەی ئیسلامیی بوو لە قاھیرە لە شوباتی ٢٠١٣ دا.

 

  

ئێران ھەوڵیدا کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین برەو پێبدا، لە ڕێگەی پشتیوانییکردنی ئابووریی میصر، وە بە تایبەت ئەو بەرنامەیەی کە ھەوڵیدەدا ڕەواج بە کەرتی گەشتیاریی میصریی بدا لای ئێرانییەکان ، و دابینکردنی نەوت و  چالاککردنی ڕێککەوتنگەلی بازرگانیی جیاواز .

لە لای خۆشیەوە سەرۆکی لادراوی کۆچکردووی میصریی دیپلۆماسییەتی میصری لە بەرژەوەندیی ئێران ئاڕاستەکرد، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە بابەتی وزەی ئەتۆمیی ئێران.

 

 

 + زمانی نووسیین :فەرەنسی

نووسەر : موحەمەد عەمر

وەرگێڕانی بۆ عەرەبیی : مەدەنی قەصریی

وەرگێڕانی بۆ کوردیی : لاوان عوسمان

سەرچاوەی فەرەنسیی : پێگەی European eye on radicalization

 

author photo

 خوێندکارى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان - زانکۆی سلێمانی