له‌ یادی كاره‌ساتی شه‌نگالدا

نه‌ شینیان بۆ بگێڕن نه‌ یادی ئه‌و تاوانه‌ بكه‌نه‌وه!.

له‌ یادی كاره‌ساتی شه‌نگالدا

438 خوێندراوەتەوە

4\8\2019‌
ئێوه‌، كه‌ به‌ هه‌زاران چه‌كدارتان به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ كشانده‌وه‌و به‌رامبه‌ر چه‌ند سه‌د كه‌سێكی چه‌كدارانی داعش چۆكتان داداو راتان كرد، هه‌زاران ژن و منداڵتان دایه‌ ده‌ست داعش بۆ ئه‌وه‌ی بیانكاته‌ سه‌بایاو له‌ بازاڕه‌كانیدا بیانفرۆشێت.

 

،،

 ئێوه‌،‌ كه‌ شه‌رمتان به‌ خۆنه‌بوو، فه‌رمانی كشانه‌وه‌و راكردنتان دا. ئێوه،‌ كه‌ به‌قسه‌ زل و قاره‌مان و پاڵه‌وان و شه‌ڕ كه‌ن بوون، ئێوه‌، كه‌ به‌ جل و به‌رگی سه‌ربازی له‌ ئاهه‌نگه‌كان و له‌نێو ژن منداڵاندا خۆتان نمایش ده‌كرد.

 

 ئێوه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستاندا ده‌ستتان تێكه‌ڵ كردو هه‌زاران گه‌نج و ژن و منداڵی برایانی ئێزدیتان به‌ جینۆساید كردن دا. ئێوه‌، كه‌ به‌درێژایی مێژووی خۆتان له‌یه‌ك شه‌ڕی چاره‌نووس ئامیز نه‌تانتوانیوه‌ به‌رگری له‌ گه‌له‌كه‌تان بكه‌ن.

 ئێوه‌، كه‌ له‌ چركه‌ساته‌كانی بڕیاردانی مێژوویدا ته‌سلیم بوونه‌ته‌وه‌ چه‌كتان داناوه‌. ئێوه،‌ كه‌ شه‌رمتان به‌ خۆتان نه‌بوو ئه‌و چه‌كه‌ گه‌وره‌و مام ناوه‌ند‌و سوكه‌تان به‌ دوای خۆتان راكێشاو گۆڕه‌پانی شه‌ڕتان به‌ بێ ته‌قه‌ بۆ چه‌ند منداڵێكی تراكسوت له‌به‌رو نه‌عل له‌پێی داعش چۆل كرد.

 

 

 

 ئێوه‌،‌ كه‌ شه‌رمتان به‌ خۆنه‌بوو، فه‌رمانی كشانه‌وه‌و راكردنتان دا. ئێوه،‌ كه‌ به‌قسه‌ زل و قاره‌مان و پاڵه‌وان و شه‌ڕ كه‌ن بوون، ئێوه‌، كه‌ به‌ جل و به‌رگی سه‌ربازی له‌ ئاهه‌نگه‌كان و له‌نێو ژن منداڵاندا خۆتان نمایش ده‌كرد.

،،

 كه‌واته‌ ئێوه، ‌ له‌ هه‌موو دوژمنه‌كانی كوردستان مه‌ترسیدارتر بووینه‌ بۆ سه‌ر كورد!. ئای چه‌ند شه‌رمه‌زارن ئێوه‌ به‌رامبه‌ر برا ئێزیدیه‌كان. ئای چه‌ند شه‌رمه‌زارن ئیوه‌، به‌رامبه‌ر جینۆساید كردنی بارزانیه‌كان.

 

 ئێوه‌، كه‌ له‌ په‌‌نای مه‌ته‌رێزی به‌رگریدا له‌ دووره‌وه‌ به‌ دووربین سه‌یرتان ده‌كرد و وینه‌تان ده‌گرت و له‌ میدیاكاندا بڵاوتان ده‌كرده‌وه‌. ئێوه‌، كه‌ جۆره‌ها چه‌كتان به‌ خۆوه‌ ده‌كردو له‌به‌رچاوی كامیراكان به‌ له‌نجه‌ولار ده‌هاتن و ده‌چوون، به‌ كرده‌وه نه‌تانتوانی ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر به‌رامبه‌ر هه‌رزه‌كاره‌كانی داعش خۆتان رابگرن و راتان كرد.

 ئێوه‌، كه‌ به‌ كرده‌وه‌ له‌ راكردن و به‌جێهێشتنی خه‌ڵكی بێ چه‌ك و هه‌ژاردا نمونه‌تان نیه‌!. ئێوه، كه‌ له‌ خۆهه‌ڵواسین خۆ هه‌ڵدانه‌ ناو ترۆمبێله‌ گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه‌كانتاندا بۆ راكردن شه‌رمتان به‌ خۆ نه‌بو و نیه‌.

 

 

 

 ئێوه‌، كه‌ تا ئیستا نه‌تانتوانیوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌رپرسی به‌رپرس له‌م شه‌رمازیه‌ بكه‌ن. كه‌واته‌ ئیوه‌ خۆتان به‌رپرس و شه‌رمه‌زاری یه‌كه‌من. كه‌واته‌ تاوانی ره‌شه‌كوژی برا ئیزدیه‌كان له‌ ئه‌ستۆی ئیوه‌ دایه‌!.

 كه‌واته‌ ئێوه، ‌ له‌ هه‌موو دوژمنه‌كانی كوردستان مه‌ترسیدارتر بووینه‌ بۆ سه‌ر كورد!. ئای چه‌ند شه‌رمه‌زارن ئێوه‌ به‌رامبه‌ر برا ئێزیدیه‌كان. ئای چه‌ند شه‌رمه‌زارن ئیوه‌، به‌رامبه‌ر جینۆساید كردنی بارزانیه‌كان.

 

،،

ته‌نیا جارێك شه‌رمتان به‌ خۆتان بێت شانازی به‌وه‌ مه‌كه‌ن، كه‌ له‌ په‌رله‌مان ئه‌و قه‌تل و عامه‌ به‌ جینۆساید بناسینن، كه‌ خۆتان به‌رپرسی یه‌كه‌م بوون لێی!.

 

 ئای چه‌ند شه‌رمه‌زارن ئێوه،‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌. چه‌ند شه‌رمه‌زارن به‌رامبه‌ر ئه‌نفال، به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ی‌ فه‌رمانه‌كانی ئێوه‌یان جێبه‌جێنه‌كردو به‌رگریان له‌ ئێزدیه‌ لێقه‌وماوه‌كان كرد، به‌رگریان له‌ مرۆڤ بوونی خۆیان كرد!.

 ئێوه‌ ته‌نیا جارێك، ته‌نیا بۆیه‌ك جار له‌مێژووی پڕشه‌مه‌زاری خۆتان، ته‌نیا یه‌ك جار شه‌رم له‌ خۆتان بكه‌ن و له‌ یادی ئه‌و شه‌رمه‌زاریه‌تان له‌ پێشه‌وه‌ی رێزی هۆڵه‌كان دامه‌نیشن و به‌ ئازاری خه‌ڵكه‌ كۆست كه‌وتووه‌كه‌ پێمه‌كه‌نن. ته‌نیا جارێك شه‌رمتان به‌ خۆتان بێت شانازی به‌وه‌ مه‌كه‌ن، كه‌ له‌ په‌رله‌مان ئه‌و قه‌تل و عامه‌ به‌ جینۆساید بناسینن، كه‌ خۆتان به‌رپرسی یه‌كه‌م بوون لێی!.

 

 خۆزگه‌ ته‌نیا جارێك شه‌رمتان ده‌كردو كورسیه‌كانی پێشه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌تان بۆ خه‌ڵكه‌ كۆست كه‌وتووه‌كه‌ به‌جێده‌هێشت و له‌و یاده‌دا چاو و رووتان نه‌ده‌بوو بێنه‌ ناو خه‌ڵك. ئای له‌ ئێوه‌، نازانم چ جۆرێكن له‌ بوونه‌وه‌ر ئێوه‌؟!.