نەوت و قـەرزەكان دوو ئاڵنگاری گەورەی بەردەم کابینەی نوێ

نەوت و قـەرزەكان دوو ئاڵنگاری گەورەی بەردەم کابینەی نوێ

519 خوێندراوەتەوە

فەرید ئەسەسەرد

دوو ئاڵنگاری گەورەی بەردەم كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسەلەی نەوت ‌و گرفتی قەرزەكانە.

 

،،

مافی هاووڵاتییە بزانێ‌ بۆچی هەرێم لە وڵاتێكی خاوەن ئابوورییەكی گەشەسەندووەوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا، بۆتە وڵاتێكی قەرزارو گەشە چەقبەستوو، ناوەندە سیاسییەكانی هەرێم باس لە ئاستێكی بەرزی قەرزی كەڵەكەبووی سەر هەرێم دەكەن ‌و دەڵێن هەرێم 30 ملیار دۆلار قەرزارە.

 

 ئەم دوو مەسەلەیە بەیەكەوە بەستراونەتەوەو هەر لە سەرەتاوە بە هاوتەریبی سەریان هەڵداوە. ناوەندە سیاسییەكانی هەرێم باس لە ئاستێكی بەرزی قەرزی كەڵەكەبووی سەر هەرێم دەكەن ‌و دەڵێن هەرێم 30 ملیار دۆلار قەرزارە.

 ئەم ژمارەیەش ژمارەیەكی ترسناكەو لێكەوتەی خراپی لێ‌ كەوتۆتەوە كە گرنگترینیان ئەوەیە كە حكومەت بە درێژایی سێ‌ ساڵ نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەرەكانی خۆی بداو ناچار بووە ئاستی پەرەپێدان ‌و خزمەتگوزاریی گشتی دابەزێنێتە ئاستێكی پێوانەیی كە 10% تا 20% ی ئاستی پێش قەیرانەكەیە.

 

 

 

 مافی هاووڵاتییە بزانێ‌ بۆچی هەرێم لە وڵاتێكی خاوەن ئابوورییەكی گەشەسەندووەوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا، بۆتە وڵاتێكی قەرزارو گەشە چەقبەستوو. ئەگەر كابینەی هەشتەم نهێنییەكانی ئەم شكستەی لە هاووڵاتییانی خۆی شاردبێتەوە، كابینەی نۆیەم كە یەكێ‌ لە ئەركە هەرە گرنگەكانی، دانانی ستراتیجێكی گشتگیرە بۆ چارەسەركردنی كێشەی قەرزەكان، نابێ‌ شوێن پێی كابینەی پێشوو هەڵگرێ‌ ‌و هۆكانی كارەساتەكە لە هاووڵاتییەكانی بشارێتەوە.

 كوردستان بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی ‌و ئاستی گەشەی ئابووریی ‌و جۆری پڕۆژەو خزمەتگوزارییەكانی، زیاد لە پێویست قەرزارە، بە رادەیەك كە ئاستی قەرزەكانی لە ئاستی قەرزی زۆر وڵات بەرزترە.

 

 

 

 هەر بۆ نمونە، كوردستان لە هەر یەك لە سعودیەو ئێران ‌و ئوردن قەرزارترە كە ئەم سێ‌ دەوڵەتە یەك لە دوای یەك 14و 9و 8 ملیار دۆلار قەرزارن ‌و هەر سێكیان پێكەوە 31ملیار دۆلار قەرزارن. مەسەلەكە هەر بەوە داناكەوێ‌ كە وڵات قەرزارە، بەڵكو ئەم قەرزاربارییە كاریگەریی لەسەر پشكی هەر هاوڵاتییەك لەو قەرزە هەیە.

 بۆیە، لە كاتێكدا هەر هاووڵاتییەك لە ئوردون 9,3 دۆلاری لە قەرزی وڵاتەكەی دەكەوێتە ئەستۆ، لە ئێران 170 دۆلار ‌و لە سعودیە 3176 دۆلاری دەكەوێتە ئەستۆ. كەچی لە كوردستاندا هەر هاووڵاتییەك 6000 دۆلاری لەو قەرزانە دەكەوێتە ئەستۆ.

 

،،

بە رەچاوكردنی ئەوەی كە ئیدارەدانی 30 ملیۆن كەس لە ئیدارەدانی 5 ملیۆن كەس قورسترە، حكومەتی فیدراڵی عیراق لە حكومەتی هەرێم قەرزارترەو ئاستی قەرزەكەی گەیشتۆتە 54 ملیار دۆلار، بەڵام توانای دانەوەی قەرزەكانی لە حكومەتی هەرێم باشترەو پشكی هەر هاووڵاتییەكی عیراق لەو قەرزە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵ زۆر لەوەی هەرێم نزمترەو دەگاتە 1641 دۆلار.

 

 حكومەتی فیدراڵی عیراق لە حكومەتی هەرێم قەرزارترەو ئاستی قەرزەكەی گەیشتۆتە 54 ملیار دۆلار، بەڵام توانای دانەوەی قەرزەكانی لە حكومەتی هەرێم باشترەو پشكی هەر هاووڵاتییەكی عیراق لەو قەرزە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵ زۆر لەوەی هەرێم نزمترەو دەگاتە 1641 دۆلار، بە رەچاوكردنی ئەوەی كە ئیدارەدانی 30 ملیۆن كەس لە ئیدارەدانی 5 ملیۆن كەس قورسترە.

  بەس نییە هەر ئەوە بوترێ‌ كە حكومەتی 30 ملیۆن كەس لە ئیدارەدانی 5 ملیۆن كەس قورسترە. بەس نییە هەر ئەوە بوترێ‌ كە حكومەتی مالیكی بەرپرسە لە سەرهەڵدانی كێشەكە، چونكە بودجەی هەرێمی بڕیوە.

 

 

 

 لە راستیدا سیاسەتی ئابووریی سەربەخۆ كە لە كوردستان پیادەكراوە، هەر لە دەستپێكەوە بە چەوتی دەستی پێ‌ كردووەو هەر لە سەرەتاشەوە ئامانجە سیاسییەكان بەسەر ئامانجە ئابوورییەكاندا زاڵ بوون ‌و لەسەر دەستی كەسانێكی بێ‌ ئەزموون بەڕێوە چووە.

 كابینەی نۆیەم بە سەرەتایەكی باش دەستی پێكرد، كاتێك بایەخێكی تایبەتی بە یەكلاكردنەوەی دۆسێی نەوت دا لەگەڵ بەغداو ئامادەییەكی شایستەی بە پابەندبوون بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2019 نیشان دا. ئەمە، لە روانگەی بەغداوە، بە دوو مانا دێ‌.

 

 

 

 یەكێكیان، ئامادەیی هەرێمە بۆ رادەست كردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بە كۆمپانیای سۆمۆ، ئەوی تر ئامادەیی هەرێمە بۆ هاوكاری كردنی حكومەتی فیدراڵ بۆ رێكخستنی پرسی بەرهەمهێنانی نەوت ‌و گاز لە چوارچێوەی ئەنجومەنی فیدراڵی نەوت ‌و گاز ‌و یاسای فیدراڵی نەوت ‌و گاز لە ئایندەدا.

 ئەركی كابینەی نۆیەم لە ئەركی كابینەی پێشوو قورستر دەبێ‌، چونكە دەبێ‌ خەریكی راستكردنەوەی ئەو چەوتییانە بێ‌ كە كابینەی پێشوو ئەنجامی داون ‌و ستراتیجی چارەسەر پیادە بكات.

 

،،

لە دۆخێكی وا دا گەیشتن بە رێككەوتنێكی مامناوەنجی ‌و تەنانەت كەمتریش لە مامناوەنجی، دەشێ‌ باشتر بێ‌ لە درێژەپێدانی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكان،  بە دڵنیاییەوە، كابینەی نۆیەم سەرقاڵی دانوستانێكی دژوار دەبێ‌ لەگەڵ بەغدا كە ئامانجەكەی ئەوەندەی هەوڵدان دەبێ‌ بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی هەرێم.

 

 بە دڵنیاییەوە، كابینەی نۆیەم سەرقاڵی دانوستانێكی دژوار دەبێ‌ لەگەڵ بەغدا كە ئامانجەكەی ئەوەندەی هەوڵدان دەبێ‌ بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی هەرێم، ئەوەندە دەستەبەركردنی تەواوی بەرژەوەندییەكانی هەرێم نابێ‌.

 لە دۆخێكی وا دا گەیشتن بە رێككەوتنێكی مامناوەنجی ‌و تەنانەت كەمتریش لە مامناوەنجی، دەشێ‌ باشتر بێ‌ لە درێژەپێدانی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكان. چارەسەركردنی سەركێشییەكانی پێشوو پێویستی بە دانایی و مامەڵەیەكی نەرم ‌و نیانە، هەروەك پێویستی بە دروستكردنەوەی متمانەیە.

 

 

 

 لە كابینەی پێشوودا بەوەی كە هەولێر نەیتوانی پابەند بێ‌ بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بە بەغدا، هیچ بوارێك بۆ سەقامگیركردنی متمانە لە نێوان هەرێم ‌و بەغدا نەما. ئەو پرسیارەی لێرە دێتە پێش ئەوەیە كە ئایا هەرێم لە سەردەمی كابینەی پێشودا بۆچی نەیتوانیوە یان نەیویستووە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا رادەستی سۆمۆ بكات؟

 ئەگەر هەرێم ئەوسا نەیتوانی بێ‌ ‌و ئێستا بتوانێ‌ ئەو بڕە دیاریكراوە بدا بە سۆمۆ، ئەمە بەڵگەی شكستێكی گەورەی كابینەی پێشوو دەبێ‌. ئەگەر ئێستاش نەتوانێ‌، هیچ بابەتێك نامێنێ‌ وتووێژی لەگەڵ بەغدا لەسەر بكرێ‌ ‌و دەبێ‌ چاوەڕێی رۆژگارێكی ناخۆشتر لە رۆژگاری كابینەی پێشوو بكەین.

 سەركەوتنی كابینەی تازە بەندە بە دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ روبەروبونەوەی دوو ئاڵنگارەكەی نەوت ‌و قەرزەكان، ئەگەر نا كابینەی تازە هیچ بە هیچ ناكا.