نه‌زیفى گه‌نده‌ڵى ...

نه‌زیفى گه‌نده‌ڵى ...

371 خوێندراوەتەوە

 ڕاشكاوانه‌، پێچه‌وانه‌ى وتارى سه‌رۆكى نوێى حكومه‌ت كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد گه‌نده‌ڵى حاڵه‌ته‌ و نه‌بوه‌ به‌ دیارده‌، له‌ هه‌ندێك سنور و زۆن گه‌نده‌ڵى نه‌ك حاڵه‌ته‌ به‌ڵكو نه‌زیفى كردوه‌.

،،

 به‌ ڕۆژى ڕوناك و به‌ناو ده‌روازه‌كاندا، ئۆتۆمبێلى مۆدێل كۆن ده‌هێنرێته‌ ناوه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌ ئیمزایه‌كى بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ جه‌لالى شێخ كه‌ریم به‌ به‌رچاوى ئه‌و خه‌ڵكه‌وه‌ ڕه‌قه‌مى بۆ ده‌كرێت مه‌وادى قه‌ڵاچۆكردنى مێرو كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌ واسته‌ى به‌رپرسانى باڵاى ئێرانى ئاو دیوى هه‌رێم ده‌كرێت.

 

 ئێستا ڕۆژانه‌ چه‌ندین بار هه‌ڵگر، مس و فافۆن و كانزاى تر، ئاودیوى ئێران ده‌كرێت كه‌ به‌پێى پێناسى گومرگ، هیچ جۆره‌ ماعادنێكى وه‌ك مس و فافۆن، مسى قاڵب و فافۆنى قاڵب نابێت ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بۆ هه‌ر بار هه‌ڵگرێكیش، بڕى 5 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گیرێت و له‌ خوار بۆرسه‌ى جیهانیه‌وه‌ ده‌فرۆشرێت.

 به‌ ڕۆژى ڕوناك و به‌ناو ده‌روازه‌كاندا، ئۆتۆمبێلى مۆدێل كۆن ده‌هێنرێته‌ ناوه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌ ئیمزایه‌كى بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ جه‌لالى شێخ كه‌ریم به‌ به‌رچاوى ئه‌و خه‌ڵكه‌وه‌ ڕه‌قه‌مى بۆ ده‌كرێت مه‌وادى قه‌ڵاچۆكردنى مێرو كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌ واسته‌ى به‌رپرسانى باڵاى ئێرانى ئاو دیوى هه‌رێم ده‌كرێت، له‌ نمونه‌ى تار و مار، له‌ بوتڵى مادده‌ى پاككه‌ره‌وه‌شدا تێزاب ته‌راتێنى پێ ده‌كرێت.

 

 

 

 لاته‌نیشتى بازگه‌ى تاسڵوجه‌ داگیركراوه‌ و به‌ شۆسته‌كه‌شه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ده‌كرێت به‌ گه‌راجى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر بۆ كۆمپانیاى پترلیۆم. ڕۆژ نییه‌ سكاڵاى ده‌رچوویه‌كى زانكۆ و دوان و سیان نه‌گاته‌ ده‌ستمان و به‌ر گوێمان نه‌كه‌وێت، فڵان هاوڕێى، به‌ ته‌زكیه‌ى فڵان به‌رپرس و فڵان كۆمیته‌ و فڵان لق، دامه‌زراون یان گرێبه‌ستى بۆكراوه‌.

 هه‌ر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى پێشوو، به‌ ته‌نیشتى په‌رژینى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ردو په‌رله‌مانتار كاك ڕزگار و كاك گۆران، چوینه‌ سه‌ر پارچه‌ زه‌وییه‌ك كه‌ كارى تێدا ده‌كرد و نه‌خشه‌ى دروستكردنى 45 پێشه‌نگاى ئۆتۆمبێلى تێدا نه‌خشاندبوو، بێ ئه‌وه‌ى هیچ مامه‌ڵه‌ و پێشینه‌یه‌كى هه‌بێت.

 

،،

هیچ پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبون نیه‌، جارێك و دوان تا هه‌شت جار بۆ سه‌ره‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى وه‌به‌رهێنه‌ر نه‌خشه‌كه‌ى نه‌گۆڕابێت و وه‌به‌رهێنه‌ر چه‌ندین ملیۆن دۆلار قازانجى له‌و گۆڕانكارییانه‌ نه‌كردبێت.

 

 بۆ زانیارى كه‌م زه‌وى و پرۆژه‌ى موساته‌حه‌ ( به‌كرێدان) هه‌یه‌، تاپۆ نه‌كرابێت، به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌كرێیان گرتوه‌، هیچ پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبون نیه‌، جارێك و دوان تا هه‌شت جار بۆ سه‌ره‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى وه‌به‌رهێنه‌ر نه‌خشه‌كه‌ى نه‌گۆڕابێت و وه‌به‌رهێنه‌ر چه‌ندین ملیۆن دۆلار قازانجى له‌و گۆڕانكارییانه‌ نه‌كردبێت، كه‌م پارچه‌ زه‌وى به‌ كه‌ڵك هه‌یه‌ نه‌درابێت به‌ وه‌به‌رهێنه‌رێك یان مامه‌ڵه‌كه‌ى له‌ وه‌به‌رهێنان نه‌بێت.

  ڕۆژانه‌ و به‌ چه‌ندین ڕێگا كار له‌سه‌ر ده‌یان پرسى له‌و شێوه‌ ده‌كه‌ین، له‌ ڕێگه‌ى هاوڕێكانمان له‌ حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان ئه‌وه‌ى كرده‌نى بێت و له‌ ده‌ست بێت، كردومانه‌ و ده‌یكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین.

 

 

 

 (( ئیمزاكانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان)) بێگومان ئمیزاكانى هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى پێشو، وه‌زیرى شاره‌وانى و وه‌زیرى ناوخۆ، له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌ولێر و دهۆكى توشى نه‌زیفى گه‌وره‌ى گه‌نده‌ڵى كردوه‌، بۆ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینیش، ئمیزاكانى هه‌ر یه‌ك له‌ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان، توشى نه‌زیفى گه‌نده‌ڵى كردون.

  ڕاپۆرته‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى پێشوى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستى گه‌رمیانى یه‌كێتى، له‌سه‌ر دزى و تاڵانیه‌كانى ئه‌و حزبه‌ له‌ سنورى گه‌رمیان تروسكاییه‌ك بو به‌ڕوى كێوێك له‌ گه‌نده‌ڵى، له‌ كاتى خۆیدا پێشنیارى ئه‌وه‌مان كرد، هه‌مو بڕیاره‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى به‌ تایبه‌ت له‌و كاته‌ى كار به‌ڕێكه‌ر بون، هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، دواتر ده‌ركه‌وت له‌ چه‌ند ڕۆژى پێش كۆتایى هاتنى كابینه‌ى پێشو، ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستیان هات بۆ ته‌خشان و په‌خشان وئیمزاكردن له‌سه‌ر كارى نایاسایى كردیان. دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان