بۆچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەست لەكار دەكێشێتەوە؟

بۆچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەست لەكار دەكێشێتەوە؟

561 خوێندراوەتەوە

محمد جەواد زەریفی، وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی دەست لە كاركێشانەوە دەكات.

  بە هۆی پەخشكردنی درامایەكەوە لە كەناڵی ٣ی ئێران كە سەر بە دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێرانە و لە دراماكەدا هێرش كراوەتە سەر حكومەت و جەواد زەریفی وەزیری دەرەوە.

،،

درامای " گاندۆ" لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە لەكەناڵی ٣ ئێران ( شبەكە٣) بەخشدەكرێت، له‌و درامایه‌دا وا نیشاندراوە كە كەسیكی خۆفرۆشەو نزیكە لە ڕۆژئاواوەو دژی دام و دەزگا ئەمنییەكانی ئێران و سوپای پاسداران كاردەكات

 

 درامای " گاندۆ" لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە لەكەناڵی ٣ ئێران ( شبەكە٣) بەخشدەكرێت، دراماكە باس لە چیرۆكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و ڕێكەوتنی وڵاتانی ڕۆژئاواو ئێران و هەوڵەسیخوڕییەكان بۆ لەكار خستنی و پرسی ئازادكردنی سیخوڕە ئەمەریكییەكان دەكات لە لایەن ئێرانەوە.

 

 

 

 لە درامەكەدا هێرشكێ توند كراوەتە سەر محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەو كەسایەتی وا نیشاندراوە كە كەسیكی خۆفرۆشەو نزیكە لە ڕۆژئاواوەو دژی دام و دەزگا ئەمنییەكانی ئێران و سوپای پاسداران كاردەكات و دەیەوێت ئێران،  بخاتە ژێر دەسەڵاتی ئەمەریكاوە.

 هەر لە دراماكەدا وەها باسی حكومەتەكەی ڕووحانی دەكات كە حكومەتێكی گەندەڵەو وەزیرەكانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان كار دەكەن و ڕووی شوڕش و ڕابەری باڵای شۆڕشیان ناشیرین كردووەو خەڵكیان توڕەو نیگەران كردووەو مەترسین بۆسەر ئایندەی ئێران و بەردەوامی شۆڕش.

 

 

 

 دراماكە هەر بەتەنها محەمەد جەواد زەریفی توڕە نەكردووە، بەڵكو حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆمارو وەزیرەكانی حكومەتیشی توڕە كردوەو داوایان لە دەستەی ئیرشادی كۆماری ئیسلامی و دامەزراوەی تەلەفزیۆنی ئێران كرد. 

درامای گاندۆ لە لایەن دامەزراوەی " ئەوین"ی سەربە هێزەكانی بەسیجەوە بەرهەم هێنراوە، بەڕێوبەری دراماكە كە لەهەمانكاتدا بەڕێوبەری تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەوینە مەهدی تائیبی برای حسەین تائیبی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سوپایی پاسدارانە.

 

author photo

لێكۆڵەر لە ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی