پرسـی هەڵاوێردكرنی كاری بانگەواز لەكاری سیاسی

خەمی جیاكردنەوە و فیكری جیاكردنەوە

پرسـی هەڵاوێردكرنی كاری بانگەواز لەكاری سیاسی

442 خوێندراوەتەوە

(4- 2)

تەنها فاكتەری سەرەكی سەرگرتنی ئەم پرۆسەیە بەرلەهەرشتێ‌ هەبوونی بیر و دید و هۆشیاریەكی قوڵا و فراوانە بەرامبەر بەحەقیقەت و جەوهەری هەردووكایەكە، واتە سەرچاوەی جیاكردنەوە، دەبێت فیكری جیاكردنەوە بێت، لەسەر كۆمەڵێ‌ ڕێساو پاساوی ئامانجدار ڕاگیرابێت، وەڵامی دەیان بۆچی و لەبەرچی بداتەوە، ئەم هەنگاوە ناونانرێت نوێبوونەوە، وداڕشتنەوەی فیكریی، بەڵكو گۆڕینی فیكرە لەسەر شێوازی كاركردنی نوێ‌ و میكانیزمی نوێ‌ و پێویستیەكانی پسپۆڕی و تواناو دیدی كاركردن لەهەربواێكیاندا.

 

،،

فەلسەفەی سیاسیبوون و سیاسەتكردنیان سەرلەبەری وەڵامدانەوەی پێویستیەكانی سیاسەتی ڕۆژ و ڕۆژانەی سیاسەتی ناو ژینگە سیاسیەكەیە، كە ڕوداو و گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسیە هەمیشە گۆڕاوەكان دەخولقێنن و پێدراوەكانی دروستدەكەن.

 


ئەم پرۆسەیە وەك هەندێك وایبۆدەچن یان دەیانەوێت وای ناوزەدبكەن!! گۆڕینی سەوابت و نەگۆڕەكان نیە، بەقەدەر ئەوەندەی مومارەسەكردنی هەربەشێكە لەشوێن و جێگەی خۆیاندا.


ئەگەر هەر حزب و كۆمەڵەیەكی ئیسلامیی كە سیاسەت بەخەم و پێویستی یەكەمی خۆیدەزانێت لەسەر بیرۆكەی-شمولیەتی- گشتگیربوونی ئیسلام بۆ تەواوی كایەكانی ژیان، لەگەڵا ئەوەشدا كاری سیاسی خۆی لەسەر تیۆری و فیكر و ئەندێشەیەكی سیاسی چواچێوەداری دەسنیشانكراوی ڕون و ڕۆشن دانەڕشتبَی دەربارەی دەوڵەت و سیستمی سیاسی و ڕێكخستن و ئیدارەی كاروباری گشتی كۆمەڵگە و دەسەڵات و حوكمڕانی؟

 

 

 

 كەواتە فەلسەفەی سیاسیبوون و سیاسەتكردنیان سەرلەبەری وەڵامدانەوەی پێویستیەكانی سیاسەتی ڕۆژ و ڕۆژانەی سیاسەتی ناو ژینگە سیاسیەكەیە، كە ڕوداو و گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسیە هەمیشە گۆڕاوەكان دەخولقێنن و پێدراوەكانی دروستدەكەن. 

 
خۆ دڵنیاین لەوەی كە شەرعیەت و ڕاستی كاری بانگەواز بەدەقی تەفسیلی ڕون و ئاشكرای قورئان و سوننەت دانپیانراوە، نەك هەرئەوە، بەڵكو میكانیزم و ڕێساكان و نموونەكانیشی بۆ دەسنیشانكراوە.

 

 

 
كاتێك حزب و كۆمەڵە و ڕێكخستنی سیاسی ئیسلامیی، هەردوو كایەكەی لەخۆیدا كۆكردوەتەوە، خۆی تووشی دوفاقەیی كاركردن دەكات، لەلایەك بۆحزبی بوونی، بەرنامەیەكی سیاسی لەپەیڕەوی ناوخۆدا داناوە، كۆمەڵێك خاڵا و بەشی پرەنسیپ و چەمك و دیدی سیاسی گواستراوە ئەملا و ئەولای تێدا جێگیركراوە، وەك پێویستی حزب بوون و مەرجەكانی مۆڵەت وەرگرتن، بەرنامەی سیاسی بەزۆریی تەنها ڕۆڵی لە مۆڵەت وەرگرتندا هەیە، و لەكاتی موناقەشەكانی لیژنەی گۆنگرە و هۆڵی كۆنگرە و نووسینەوەی بەرنامەی هەڵبژاردندا، چاوپیاخشاندنی لەلایەن ژمارەیەكی دیاریكراوەوە پێدەبڕێت؟

  و كەمترین ڕۆڵ لە داڕشتنی فیكری سیاسی و قوڵكردنەوە و دروستكردنی ڕوئیا و وێناكردنی سیاسیدا ناگێرێت، ناسنامەی سیاسی بۆ حزب دروستناكات، نابێتە بابەتێك خەباتی سیاسی لەپێناوهێنانەدیدا بكرێت، نابێتە مادە و بابەتی كردەیی پرۆژەی ئیسلاحگەرانە.

 

،،

حزب و كۆمەڵەی سیاسی ئیسلامیی، لەناوخۆدا بەرنامەی پەروەدەیی جەماعەی هەیە، بۆ پێگەیاندی تاكی موسڵمان و پابەند بە ئیسلام، لەناو ڕێكخستن و لایەنگرانیدا پیادەیدەكات وەك ڕاپەڕاندنی ئەركی جەماعەیەكی ئیسلامیی. 

 


لەبەرامبەر ئەمەدا حزب و كۆمەڵەی سیاسی ئیسلامیی، لەناوخۆدا بەرنامەی پەروەدەیی جەماعەی هەیە، بۆ پێگەیاندی تاكی موسڵمان و پابەند بە ئیسلام، لەناو ڕێكخستن و لایەنگرانیدا پیادەیدەكات وەك ڕاپەڕاندنی ئەركی جەماعەیەكی ئیسلامیی. 

 
كاری بانگەوازیش بەحوكمی ڕەسەنایەتی شەرعی - قورئان و فەرمودە - وە بەحوكمی زاڵبوونی كەلتوری بانگەواز لەناو حزب و كۆمەڵە ئیسلامیەكاندا، لەلای سێهەمەوە بەهۆی ئاسانی و حازردەستی و لە بەردەستبوونی كەرەسە و ئامرازەكانی بانگەواز.

 

  لەگوتاری وەعز و سەرگوزەشتەی كاری ساڵحانی مێژووی ئیسلام و سەرمەشقبوونیان بۆ كار و ڕەفتاری ژیان لە دنیانەویستی و ئەخلاقی تاك و تەزكیەی نەفس و دەست و دەمپاكی مێژوویی ژیانی ئەوان، هەڕەشەكردن و سەركۆنەكردنی دیاردە ناشەرعیەكانی ژیانی كۆمەڵگە و مونكەرات، و هەندێجار خۆخزاندنە ناو تیژكردنەوەی شەڕی مەزهەبی و تایفی، لەكۆی گشتیدا لەوە دەگەین كە ئەم بانگەوازەی دەویسترێت لە سیاسەت جیابكرێتەوە، لەسەر زانستی بانگەواز و ڕێسا و بنەماكانی بانگەواز و پسپۆریەت دانەمەزراوە.