له‌باره‌ى  سه‌ردانه‌كه‌ى رێواز فایه‌ق

له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى رێواز فایه‌ق

224 خوێندراوەتەوە

د. كارزان حسين

بە گوێرەی یاسایی ژمارە (١)ی سالی ١٩٩٢، سه‌رۆكى په‌رله‌مان دەسەڵاتی متمانە پێدان و بانگ کردن و لێپرسینەوەی حکومەتی ھەیە، جگه‌له‌وه‌ش بە گوێرەی بریاری ژمارە( ١) ی ساڵی ٢٠٠٥ پەرمان مەرجەعی باڵای یەکلای کردنەوەی پرسە چارەنووس سازەکانە.

  

،،

 لە عورفی پەرلەمانی کوردستان نەبووە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە بچێته‌ لاى سه‌رۆكى حكومه‌ت، لە بەرامبەرە ئەوەش لە ھیچ برگەیەک و یاسا بڕیارێک نە ھاتووە حکومەت کۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمان بکات و بانگهێشتی بکات.

 

 بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆ، کە دکتۆرە رێواز خۆی ئەندامی نووسینەوەیەتی، حکومەت لە بەردەم پەرلەمان لێپرسینەوەو پرسیاری لێ دەکرێت، لە بەرامبەرە ئەوەش لە ھیچ برگەیەک و یاسا بڕیارێک نە ھاتووە حکومەت کۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمان بکات و بانگهێشتی بکات.

 لە عورفی پەرلەمانی کوردستان نەبووە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە بچێته‌ لاى سه‌رۆكى حكومه‌ت، لە ھەموو تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تەنانەت لە سەردەمی که‌مال کەرکوکی و ئەرسەلان بایزیش، کە دوو کارەکتەری موعجیبی حکومەت و ملتزمی حیزبی بوون، ئه‌وه‌یان نه‌كرد.

 

 

 

 ئێستا ئەپرسین کە نە یاساو نە عورف و نە پرۆتۆکۆل لە ھیچ پەرلەمانێکی دونیاو عێراق و کوردستان ڕێگە بە سەردان و کۆبوونەوەی لەم جۆرە نادات، ئەبێت بۆچی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە خوێندەوارەو دکتۆرای لە یاسا ھەیە لە بەرامبەر چی ئەو کارەی کردو ئەوەنەی تر ھەیبەتی پەرلەمانی سووك کرد ؟

  تۆ بڵێی لە بەرامبەر زیاد کردنی منحەی بەردەستی بۆ زیاتر لە سی ملیۆن و نۆژەنکردنەوەی خانوەکەی نەبێت؟ یان لە پێناو چاکسازی و ژیانی خەڵک بووە؟ یان بۆ ِڕاگەندنی مەرگ و تەسلیم کردنی یەکجاری پەرلەمان بووە؟ بۆچی سەرۆکی باڵاترین دەسەڵات لە حیزبی شەھیدان دەچەمێتەوەو بۆ کۆبوونەوە سەردانی حکومەت دەکات؟!

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك