ئێران دەیەوێت چ سیناریۆیەكی نوێ لە عێراق جێبەجێ بكات؟

ئێران‌و ئیسرائیل له‌ناو خاكى عێراقدا به‌ یه‌كدا ده‌ده‌ن

ئێران دەیەوێت چ سیناریۆیەكی نوێ لە عێراق جێبەجێ بكات؟

732 خوێندراوەتەوە

 عادل عه‌بدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرەتای مانگی تەموزی ڕابردوو بڕیاریدا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵوەشێنێتەوەو تەواوی بارەگا و نوسینگەكانیان دابخەن و لە كایەی سیاسی دور بكەونەوە.

،،

عادل عه‌بدولمەهدی ڕۆژی ٢٠١٩/٧/٣١ى وەك دوا مۆڵەت دیاریكرد بۆ ئەو میلیشیایانە تا بنكەو بارەگاكانیان لەناو شارەكاندا دابخەن‌، ەڵام بەرواری٧/٣١ تێپەڕی و بڕیارەكەی عادل عبدالمەهدی جێبەجێنەكرا.

 

 عادل عه‌بدولمەهدی ڕۆژی ٢٠١٩/٧/٣١ى وەك دوا مۆڵەت دیاریكرد بۆ ئەو میلیشیایانە تا بنكەو بارەگاكانیان لەناو شارەكاندا دابخەن‌و بچنە ژیر چەكتری سوپای عیراق و لەگەڵ سوپا و هێزە ئەمنییەكاندا تێكەڵ بكرێن.

 

بەڵام بەرواری٧/٣١ تێپەڕی و بڕیارەكەی عادل عبدالمەهدی جێبەجێنەكراو لە دوا لێدوانیشیدا كۆتایی مانگی  ڕابردوو عادل عه‌بدولمەهدی بەچەند كاتژمێرێك دوای گەڕانەوەی لەتاران ڕایگەیاند بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی هەڵوەشاندووەتەوە.

 

 

  

 

 

           حەشدی شەعبی چۆن‌و بۆچی دروستكرا؟

  لە ساڵی ٢٠١٣ پارێزگاكانی سوننەو هۆزە عێراقیەكان خۆپیشاندانی فراوانیان دژی سیاسەتەكانی نوری مالیكی دەستپێكرد و داعشیش تا دەهات لە سوریا بەهێزتر دەبوو، بۆیە بەسوود بینین لە ناسەقامگیری دۆخی عێراق‌و خۆپیشاندانەكان، پیلانی دەست بەسەرا گرتنی عێراقی خستە بواری جێبەجێكردنەوەو لە ٢٠١٣/٧/٢١ هێرشی كردە سەر هەردوو زیندانی ئەبوغرێب و تاجی و نزیكەی ١٠٠٠ سەركردەو ئەندامی ڕێكخراوی قاعیدە و گروپە جیهادییەكانی ئازاد كردو ڕۆژ بەڕۆژ چالاكییەكانی زیاتر دەبوون و سوپای عێراقیش توانای ڕووبەڕووبونەوەی نەبوو.

 

لە  دوای ئەوەی داعش لە ڕۆژی  ٢٠١٤/٣/٧  دەستی بەسەر شاری فەلوجەدا گرت،  نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە نەجەف لەگەڵ سەركردە سەربازییە شیعەكاندا كۆبویەوەو بڕیاری دروستكردنی هێزێكی چەكداری شیعەیاندا بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی خۆپیشاندەرانی سوننەو چەكدارانی داعش‌و هێزەكە تەنها  لە ( میلیشیاكانی بەدر و مەقتەداسەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق ) پێكهاتبوو.

 

 

 

بەڵام پێكهێنانی ئەو هێزە ڕێگر نەبوو لە فراوانبوونی دەسەڵاتی داعش و لە ٢٠١٤/٦/٦  هێرشی كردەسەر شاری موسڵ‌و داگیریكرد، لە ٦/١٠ شاری تكریت و ناوچەیەكی بەرفراوانی پارێزگاكانی ئەنبارو دیالە و سەلاحەدینی داگیر كردو لە ٦/١٢ زیاتر لە ٢٠٠٠ سەربازی لە سەربازگەی سپایكەر دەستگیر كرد.

 

لە ماوەیەكی كورتدا سوپای عێراق تێكشكاو داعش دەستی بەسەر یەك لەسەر سێی خاكی عێراقدا گرت و گەشتە دەوروبەری شاری بەغدادو شارۆچكەی فەلوجە و ئەبوغرێبی نزیك بەغدادی داگیركردو چووە هەندێك لەگەڕەكەكانی ڕۆژئاوای بەغدا و لە ناوەڕاستی عێراقیش شارۆچكەی "جرف الصخر"ى نزیك كەربەلای داگیر كرد، نزیكبوەوە  لە داگیركردنی شاری نەجەف و كەربەلا و بەغدا،  ئەمەش وایكرد  عه‌لی سیستانی مەڕجەعی باڵای شیعەكان فەتوای ( جیهاد كفائی)  ڕابگەیەنێت و داوای لە خەڵكی  عێراق كرد چەك هەڵبگرن دژی داعش، لە ٦/١٥ سەدان بنكەی ناونوسین لە تەواوی شارەكانی عێراق كرانەوە.

 

،،

لە ڕووی سیاسیشەوە حەشدی شەعبی خاوەنی هێزێكی سیاسی گەورەن و ١١٨ كورسیان لەناو پەرلەمانی عێراقدا، و لە لایەن فالح فەیاز و هادی عامری و ئەبومەهدی موهەندیسەوە سەركردایەتی دەكرێن

 

 

             پێكهاتەو هێزی حەشدی شەعبی لە سوپای عێراق بەهێزترە؟

حەشدی شەعبی كەلە لایەن فالح فەیاز و هادی عامری و ئەبومەهدی موهەندیسەوە سەركردایەتی دەكرێن لە ٦٧ گروپ و میلیشیای چەكداری پێكدێن، كە ١٢٥ هەزار چەكداریان هەیە، لەو میلیشیایانە و ١٣ گروپیان ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێران و فەیلەقی قودسەوە سەركردایەتیان دەكرێت لەوانە (  میلیشیای نوجەبا و حیزبوڵای عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتیبەی ابو فه‌زل العباسى باڵی عێراق) كە  تەنها ئەم چوار میلیشیایە نزیكەی ٣٦ هەزار چەكداریان هەیە، ئەمە لەكاتێكدا بەپێی ئامارە فەرمییەكان سوپای عێراق تەنها٩٦ هەزار سەربازی هەیە  كە بەفەرمی لەخزمەتی سەربازیدابن.

 

لە ڕووی سیاسیشەوە حەشدی شەعبی خاوەنی هێزێكی سیاسی گەورەن و ١١٨ كورسیان لەناو پەرلەمانی عێراقدا هەیە كە زۆرینەیان لە چوار چێوەی هاوپەیمانێتیەكانی ( فەتح و سائیرون و نصر و تحالفی عێراقی ) دا كۆبونەتەوە، خاوەنی زیاتر لە ١٦حیزب و ڕێكخراوی سیاسی فەرمین و لە حكومەتیشدا هێزێكی گەورەن و چەندین وەزارەتیان  لە ژێر دەستدایە، هەموو ئەم هۆكارانەش وا دەكات ئەستەم بێت بتوانرێت بێ ڕەزامەندی و فەرمانی ئێران  ئەم میلیشیایانە لە كایەی سیاسی دوور بخرێنەوە.

 

 

 

 

 

     حەشدی شەعبی چنگە بەهێزەكەی ئێران لە ململانێ كانیدا لە گەڵ ئەمەریكا

 لە دوو ساڵی ڕابردودا ئەمەریكا چەندینجار داوای لە حكومەتی عێراق كردووە ملیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشینێتەوە، بەڵام لەژیر فشاری ئێراندا حكومەتی عێراق نەیتوانیوە هیچ ڕێوشوێنك دژی حەشدی شەعبی بگرێتە بەرو زۆرجاریش بە ئاشكرا میلشیاكانی حەشدی شەعی تەحەدای حكومەتیان كردوەو هەرەشەیان لە سوپای ئەمەریكا كردووە.

 

لە ئێستاشدا حەشدی شەعبی بووە بەداردەستی ئێران و چەكێكی كاریگەر كە دژی ئەمەریكا بەكاری دێنێت، بە جۆرێك لە  دوو مانگی ڕابردودا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ٧ هێرشیان كردوەتە سەر سوپای ئەمەریكا كە دیارترینیان هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدادو تەقینەوەی ناوچەی سەوز كە ٥ بەرپرسی ئەمەریكی كوژران و لە كۆتای مانگی ڕابردوشدا ئەو میلیشیایانە هێرشیان كردە سەر بنكەی سەربازی ئەمەریكا لە شارۆچكەی بەلەد و لە شاری موسڵ.

 

 

 

 

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ڕژنامەی (ووۆڵ ستریت جۆرناڵ) ی ئەمەریكی  دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا بەڵگەی تەواویان لە بەردەستدایە كە هێرشەكانی سەر ٦ كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی بەندەری فوجەیرەی ئیمارات و تەقینەوەی بۆری سەرەكی نەوتی سعودیە لە مانگی ڕابردودا، میلیشیا شیعەكانی عێراق ئەنجامیان داوەو ئەو فڕۆكەیەی كە هێرشكەی سعودیەی پێ ئەنجامدرا لە باشوری عێراقەوە هاتووە.

پێشتریش ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە ئێران  ١٤ هەزار موشەكی ڕەوانەی عێراق كردووەو ڕادەستی ملیشیا شیعەكانی كردووە بۆیە ئیسرائیل بە مافی خۆی دەزانێت  هاوشێوەی سوریا ئەو میلیشیایانە لە عێراقیش بكاتە ئامانج، چونكە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل دروستكردوە، بەڵام ئەوكات  ئەمەریكا ڕێگری لە ئیسرائیل كرد هێرش بكاتە سەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق.

 

،،

ئەمەریكا ئیسرائیلی دەستكراوە كردوە بۆ  ئەنجامدانی هێرش بۆسەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لایەنگری ئێران، به‌هۆی هێرشەكانی مانگی ڕابردووی ئەو میلیشیانە بۆسەر بۆری نەوتی سعودیەو بنكە سەربازییەكان و بەرژوەندی و باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق.

 

 

بەڵام  لەدوای  هێرشەكانی مانگی ڕابردووی ئەو میلیشیانە بۆسەر بۆری نەوتی سعودیەو بنكە سەربازییەكان و بەرژوەندی و باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، ئەمەریكا ئیسرائیلی دەستكراوە كردوە بۆ  ئەنجامدانی هێرش بۆسەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لایەنگری ئێران.

 

       یەكەم پێكادانی ئێسرائیل و ئێران لەعێراق

شەوی ٢٠١٩/٧/١٩ هێرشكرایە سەر سەربازگەی شوهەدائی  حەشدی شەعبی لە لە ناحیەی ئامرلی دوای ١٥ ڕۆژ ڕاگەیاندنەكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند ئیسرائیل ئەنجامدەری هێرشەكەی سەر سەربازگەی شوهەدا بووە.

 

سەربازگەی شوهەدا كە دەكەوێتە سەر سنوری ئێران وەك ناوەندێكی گواستنەوەو پەرەپێدانی موشەكی بالیستی و كروز لەلایەن ئێرانەوە بەكار هاتووە، موشەكەكان لە ناوچەی گەیلانی ڕۆژئاواوە بە جەلەولا و خانەقیندا گواستراونەوە بۆ سەربازگەی شوهەداو لەوێیوە موشەكەكان لە ڕێگەی قائیم و بوكەمالەوە بۆ سوریا و لوبنان گواستراونەوە و بەشێكی تریشی بۆ ناچەكانی تری عێراق گواستراوەتەوە.

 

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جۆرلیزمی ئیسرائیلی هێرشەكە ماوەی هێرشەكە كە ٤٥ خولەكی خایاندوە لە كاتژمێر (٢-٢:٤٥)  بەشێوەكی زۆر ورد چەند كۆگا و كارگەیەكی پەرەپێدان و دروستكردنی موشەكی كردوەتە ئامانج و بەهۆی تەقینەوەكانەوەی كۆگای موشەكەكانیشەوە دەنگ و لەرینەوەیەكی زۆر هەستی پێكراوە لە ناو چەكەدا و دوای هێرشەكە بەشێك  موشەكەكان كەلە هێرشەكەدا بەرنەكەوتوون گواستراونەتەوە بۆ دوزخورماتوو سەربازگەكەش چۆڵكرا.

 

لە هێرشەكەدا جگە لە كردنە ئامانجی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی  ٣سەركردەی سوپای پاسداران و ٢ سەركردەی حیزبوڵای لوبنانی كوژران. و حكومەتی عێراقیش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكێهێنا لە ڕووداوە كە تائێستا دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٥ ڕۆژ هیچ ئەنجامێكی ئەو لیژنەیە ئاشكرا نەكراوە.

 

 

 

 

پێشتر ئیسرائیل چەندینجار هەڕەشەی ئەوەیكرد بوو كە بنكەو سەربازگەكانی سوپای پاسداران و ملیشیا هاوپەیمانەكانی لە عێراق هاوشێوەی سوریا دەكاتە ئامانج، چونكە  ئێران لە ڕێگای میلیشیا هاوپەیمانەكانیەوە عێراقی كردووە بە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل، هێرشەكەی دوو شەوی ڕابردووش یەكەم هێرشی ئاشكرای ئیسرائیلە بۆسەر حەشدی شەعبی لە عێراق

 

هێرشەكە ئاماژەیە بوو بۆئەوەی لێرە بە دواوە ئەمەریكا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە لە عێراق و ململانێكانیان لەسەر خاكی عێراق دەچێتە قۆناغێكی نوێیوە، لەم هەنگاوە نوێیەشدا ئیسرائیل و توركیا و كەنداو هاوكاری ئەمەریكا دەبن، چونكە ئێران دەستی بەسەر پارێزگای موسڵدا گرتووە و نفوزی توركیای كەمكردوەتەوە، بۆ ئیسرائیلیش بە هەمان شێوە عێراق بووە بەمەترسی.

 

 

 

 

            چارەنوسی حەشدی شەعبی و سیناریۆكانی ئێران

دوێنێ ٢٠١٩/٨/٥ ناوەندی لێكۆڵنیەوەی هۆدسۆنی ئەمەریكی ڕاپۆرتێكی  لە سەر پیلانی نوێی ئێران و سیناریۆكانی ئایندەی حەشدی شەعبی بڵاوكردەوە لە ڕاپۆرتەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ئێران. دەیەوێت هەمان سیناریۆی سوپای پاسداران لە عێراق جێبەجێ بكات و حەشدی شەعبی بكات بە سوپایەكی مەزهەبی هاوشاونی سوپای عێراق گە ناڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوە ببرێت‌و دەستەی ئەركان‌و دەزگای هەواڵگری و ئابوریەكی سەربەخۆی هەبێت، ئەمەریكاش هۆشداری داوەتە حكومەتی عێراق لەم پلانەی ئێران و داوایكردوە هەرچی زووە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە

 

author photo

لێكۆڵەر لە ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی