تەقاندنی یەکەم فیشەک لە زاری عەبدوڵا ئۆجه‌لانەوە

تەقاندنی یەکەم فیشەک لە زاری عەبدوڵا ئۆجه‌لانەوە

673 خوێندراوەتەوە

 وەرگێڕانی لە تورکییەوە: نەجیبە عەبدوڵا

"هەروەک چۆن تەقینەوەی پارچەکانی ئەتۆم وزەیەکی زۆر گەورەی لێدەکەویتەوە، ئەو فیشەکەی یەکەم، کاریگەریەکی هاوشێوەی هەبوو، ئەوەی لەو فیشەکەدا کۆبووبوه‌وە، ئەو کینە گەورەیەیە لە بەرامبەر داگیرکاریی و فاشیزم لە پشت ئەو فیشەکەدا کەڵەکە بووبوو" ئەمە وتەی عەبدوڵا ئۆجالانە لەبارەی تەقاندنی یەکەم فیشەکی پەکەکەوە.

 ساڵی ١٩٩٧لە سوریا، لە کاتی بەڕێوەبردنی پەروەردەی کادیراندا و لە ساڵیادی ١٥ی ئاب(دەستپێکردنی شۆڕشی چەکداریی پەکەکە)، عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، نەم شێوەیە باسی ئەو یەکەم فیشەکە دەکات. "هەمیشە بە چڕی پرسیاری پرۆسەی ١٥ ئاب-م لە خۆم دەکرد؟

 

،،

 زانایانی سیاسیی و پسپۆران، کە دەڵێن فیشەک و چەک چڕکراوەی سیاسه‌تە؛ ڕاست نییە، چونکە سیاسەت لە ئارادا نەبوو تا فیشەک و چەکی هەبێت. ئەوەی دەبێ لێی بپرسرێتەوە کاریگەریی و سەرنج ڕاکێشیی چەکە لەسەر ئەوەی کە چۆن بووە مایەی پێشکەوتنی سیاسی.

 

 چی بوو پرۆسەی ١٥ ئاب؟

لە لایەک هەزاران کەس و لە هەڤاڵانم کە گیانیان دەکێشرا، نەخاسمە بۆ وەڵامدانەوەی وەسیەت و بەجێگەیاندنی ئاوات و ئامانجەکانی ئەو هەڤاڵانەی کە لە مانگرتنی تا مردن دا بوون، لەوەش خراپتر ڕژێمی ١٢ ئەیلول، کە ئامانجی لەناوبردوومان بوو دەبوو پێشی پێ بگرین ئەگەر نا دوایی بە گەلی کورد دەهات، دەبوو رێی رزگاری ببینینیەوە.

 لە دوای ٨٠کانەوە کاریگەریی زیاتر بوو، ١٥ ئاب بژاردە نەبوو ناچاریی بوو، هۆکاری دیکەی تایبەتی هەبوو، بەڵام ئیتر ئێمە پارت و بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێر بووین و دەبوو ئەرکی سەر شانمان بەجێ بهێنایە.

 

 

 

 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرفەتێک هاتبووە پێشەوە دەبوو هەڵیسەنگێنین، هەلومەرجەکەش بوێریی پێویستی پێدەداین و هۆشیاریی مێژووییشمان پێی دەوتین و ئەو هەستەی لامان دروست کردبوو، کە ئەنجامی پێویستی لێدەکەوێتەوە.

 ئەو هەنگاوە نەک وەک بژاردەیەک یان بڕیارێکی سەرپێی بۆ دەست پێکردنی شەڕ، بەڵکو لە بەرپرسیارێتیی ویژدانییەوە، دەبوو هەنگاوێک بنێم کە کاریگەریی لەو ڕاستییە بابەتیەی ژیانی گشتیمان بکات کە ڕاستیی سەردەم بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-دا.  ئەو هەنگاوەم نا، بەڕای من درەنگیش بوو، دەبوو ساڵی ١٩٨٣ ئەو هەنگاوەمان بنایە و تەنانەت زۆر لەوە فراوانتر بوایە.

 

 

 

 

نمونەیەکی تری مادییش دەکرێت بدەم، هەروەک چۆن تەقینەوەی پارچەکانی ئەتۆم وزەیەکی زۆر گەورەی لێدەکەویتەوە، ئەو فیشەکەی یەکەم، کاریگەریەکی هاوشێوەی هەبوو، ئەوەی لەو فیشەکەدا کۆبووبوه‌وە، ئەو کینە گەورەیەیە لە بەرامبەر داگیرکاریی و فاشیزم لە پشت ئەو فیشەکەدا کەڵەکە بووبوو، هەروەها ڕاستیی گەلێکی پەراوێزخراو بوو کاتێک لە فیشەکێک دا چڕ بکرێتەوە، کە لەهەمان کات دا پاشخانی ڕاستییەکی مێژوویی هەبووە، تەقینی ئەو فیشەکە تەنانەت لە دەستی شێتێکیش دا بوایە هەر ڕێی لەبەر پێشکەوتنی گەورە دەکردەوە.

 

،،

هیوادارم ڕاوەستین لەسەر لایەنی مێژوویی، فەلسەفەیی، سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو گرنگترین فیشەکە ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بته‌قێنین و ئاساوارێكی ئیجابی لێ جێبمێنێت.

 

 گرنگ ئەو فیشەکە نییە، بەڵکو گرنگ ئەو هزر، چەمک، ئامادەکاریی وبەرپرسیارێتییە بوو.

بۆ ئەوەشە کە ئەو فیشەكه‌ هێندە کاریگەر بووە و کاریگەریشی هەر بەردەوام دەبێت. هیوادارم ڕاوەستین لەسەر لایەنی مێژوویی، فەلسەفەیی، سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو گرنگترین فیشەکە بکرێت، هەروەها جێگەی لە مێژووی سوپای شەڕی شۆڕشگێڕیی گەلان دا هەڵسەنگێندرێت، کار لەسەر واتاکەی و پێشکەوتنەکانی دوای ئەو فیشە بکرێت.

 زانایانی سیاسیی و پسپۆران، کە دەڵێن فیشەک و چەک چڕکراوەی سیاسه‌تە؛ ڕاست نییە، چونکە سیاسەت لە ئارادا نەبوو تا فیشەک و چەکی هەبێت. ئەوەی دەبێ لێی بپرسرێتەوە کاریگەریی و سەرنج ڕاکێشیی چەکە لەسەر ئەوەی کە چۆن بووە مایەی پێشکەوتنی سیاسیی.

 

 

 

 کۆمەڵگەیەک نەک هەر پاراستن و چەکی نەبوو، بەڵکو وتنی دوو وشە دەبووە هۆکاری سزادان کە کەمتر نەبوو لە مردن، چۆن گەیشتە ئەو ئاستەی کە سیاسەتێکی کاریگەر و لەوەش زیاتر شەڕی چەکداریی بەرێوەببات.

 مێژووی سەرهەڵدانەکان شایەتی دەدات، کە تەنانەت ئەو ڕاپەڕینانەی سەدان هەزار چەکداریان هەبووە چۆن لە ماوەی چەند هەفتە تەنانەت، چەند ڕۆژ دا کەوتوونەتە دۆخێکی خراپەوە، کەسێکی وەک من کە لە بێ دەرفەتیەوە و لە سفرەوە بە دەستپێکردنی شەڕی ئیرادە و ئەو پێشکەوتنەی تا ڕۆژی ئەمرۆ هاتووە، داخۆ ناوی چی لێ بنێم ناوی موعجیزەی لێ بنێین؟ 

 

 

 لەوانەیە بپرسن کە کێ توانیویەتی ئەوە بکات. لەوانەیە بڵێن ئەو شەڕە شەڕی ئیرادە نییە، لەوانەیە ڕاستیەکانی بشاردرێتەوە، هەندێ چۆن گوزارەیان لێکرد؟ دەرهەقی ئێمە زۆر شتیان دەوت، دەیانوت شانس یاوەریان بووە، دەیانوت هەندێ لایەن هاوکارییان کردوون، تەنانەت هەندێ دەیانوت هێزی تایبەتی دووژمن و بە هاوکاریی هەواڵگریی، هەندێک وەک کەڵک وەرگرتن لە هاوکاریی هێزی دەرەوە.

  کە دەیانوت کەڵکیان لە نەزانی کورد وەرگرتووە و هێزەکانی ڕکاربەری خۆیان لەناوبردووە بە زۆر گوزارەی ناڕەوا و ناحەق و دووری ڕاستیی گوزارەیان لێدەکرد، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی ئەو هێز و ئیرادەیەمان بکەن. ڕاستییەکەی زۆر سادەیە ئەگەر مرۆڤ لەئاست ڕاستیی ژیان دا خیانەت لە جه‌وهەری خۆی نەکات، خیانەت لە سروشتەکەی و ڕاستی کۆمەڵگەکەی نەکات، کەرامەت و ئابڕوی هەبوایە و نایەوێ دەست بەرداری بێت، دەبوو وەک منی بکردایە".