پانزه‌ی تەباخ و دەسپێکی خەباتی چەکداریی پەکەکە

پانزه‌ی تەباخ و دەسپێکی خەباتی چەکداریی پەکەکە

635 خوێندراوەتەوە

لە بیست و چوار کاتژمێردا لەناویان دەبەین، ئەمە وتەی تورکۆت ئۆزاڵی سەرۆکی ئەو کاتەی تورکیا بوو لەسەر شاشەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی وڵاتەکەیەوە، کاتێک شەڕڤانانی پارتی کرێکارانی کوردستان یەکەمین فیشەکیان وەک دەسپێکی خەباتی چەکداری بەڕووی سوپای تورکیادا تەقاند لە 15 ی ئابی 1984 دا.

 ئەوکاتە ئۆزاڵ یەکەمین سەرۆک وەزیرانبوو لەپاش کودەتا سەربازییە کەی ساڵی 1980 کە ژەنەڕاڵ کەنعان ئیفرین ئەنجامیداو ژەنەڕاڵ خۆی بوویە سەرۆککۆمار، لەوکاتەوە تائیستا چەندین سەرۆک و فەرماندەو سەرۆک ئەرکانی سوپا لێدوان و بەڵێنیانداوە کە پەکەکە لەناو دەبەن، بەڵام نەیان توانیوە هیچ ئەنجامێک بەدەست بخەن.

 

،،

ئاپۆ هاوڕێی خۆی کەمال پیر کەبەڕگەز تورکەو یەکێکیشە لەدامەزرێنەرانی پەکەکە ، دەنێرێتە سوریاو لوبنان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە فەڵەستینیەکاندا، پیر توانی پەیوەندیەکی باش لەگەڵیان دروست بکات و  توانی ناسنامەو پاسپۆرتی فەڵەستینی بەدەست بهێنیت، تا ئاپۆ بگاتە لوبنان و لەوێ جێگربێت. 

 

 خۆمادەکردن بۆخەباتی چەکداری ئاپۆ لەنوسینێکیدا باس لەوە دەکات و دەڵێت کاتێک ئاماژەکانی نزیکبوونەوەی کودەتایی سەربازیی لەتورکیا دەرکەوت، بڕیارماندا لەنیشتیمان بچینە دەرەوەو ڕوبکەینە سوریاو لوبنان، لەبەر ئەوەی ئەو دوو وڵاتە بەدەست جەنگی ناوخۆییەوە گیرۆدەبووبوون.

 بۆئەم مەبەستەش ئاپۆ هاوڕێی خۆی کەمال پیر کەبەڕگەز تورکەو یەکێکیشە لەدامەزرێنەرانی پەکەکە ، دەنێرێتە سوریاو لوبنان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە فەڵەستینیەکاندا، پیر توانی پەیوەندیەکی باش لەگەڵیان دروست بکات و خۆی وەک سەرکردەیەکی پەکەکە بناسێنێت، توانی ناسنامەو پاسپۆرتی فەڵەستینی بەدەست بهێنیت، تا ئاپۆ بگاتە لوبنان و لەو ێ جێگربێت.

 

 

 

 ئاپۆ دەربارەی ئەو قۆناغە دەڵێت چاوی هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان لە ئەوروپا بوو، بەڵام ئێمە چاومان لەگەڕانەوە بوو بۆ نیشتیمان. پێشبینییەکەی ئاپۆ وەک ئەوەی ئاپۆ پێشبینی کودەتاو مەترسییەکانی کردبوو هاتەدی و کۆدەتا لە 12 ئەیلولی 1980 ڕویداو ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی پەکەکەش دەستگیرکران و ڕاپێچی زیندانەکان کران، بەڵام ئاپۆ زیرەکانە چەند گروپێکی دەربازی لای خۆیی کرد، بەڵام کەمال پیر کە ئەو ئەکات لەتورکیابوو ئەویش لەناو دەستگیرکراوەکاندا بوو، لەزیندان و لەگەڵ محەمەد خیری دورمژ، بڕیاریاندا مان لەخواردن بگرن و پاش نزیکەی 60 ڕۆژ مانگرتن گیانی سپارد و شەهید بوو،ن ئەم چالاکیانەی هاڤاڵ کەمال پیرو هاوڕێکانی هێندەی تر تورکیای ترساند.

 

 

 

 پەکەکە چۆن لە لوبنان جێگیر بوو لەکاتی هێرشی ئیسڕائیل بۆسەر لوبنان لەساڵی 1982، شەڕڤانانی پەکەکە بەرگرییەکی باش دەکەن و تائێستاش لایەنە فەلەستینیەکان باسی دەکەن، هەروەک جەمیل بایک باسی دەکات و دەڵێت، ئێمە بینیمان بەشێک لەچەکدارانی فەڵەستین لەکاتی هێرشەکەی ئیسڕائیلدا چۆن هەڵدەهاتن، بەڵام ئێمە بەژمارەیەکی کەمەوە بڕیاری بەرگریمانداو لە فرۆکەخانەی لوبنان و قەڵای شەقیف بەرگریی زۆرمان کردو نەمان هێشت دەست بەسەر ئەو دوشوێنەدا بگرن و یانزە شەرڤان شەهید بون و ژمارەیەکیش بەدیل گیران، لەسەر ئەم بنەمایەو ئەوبەرگرییەی کەکردیان بەرەیی دیموکراتی فەلەستینی یەکیک لەسەربازگەکانی مەشقپێکردنی خۆی لە بەرئیلیاس لەدەشتی بیقاعدا دەدات بە پەکەکە، ئەمە دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بکرێت بۆ خەباتی چەکداریی.

،،

 پاش تێ پەڕبوونی 35 ساڵ بەسەر یەکەمین هێرشی چەکداریدا، چەندینجار سەرکردەکانی پەکەکە ڕایانگەیاندووە کەتوانامان هەیە سی و پینج ساڵی تریش شەڕبکەین، لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد.

 

 یەکەم هێرشی چەکداریی بریار درا لە 15 ی ئابی 1984 یەکەم هێرشی چەکداری ئەنجامبدەن بۆ ئەم هێرشەش سێ سەربازگەی سوپایان دیاریکرد تا هێرش بکرێتە سەریان، ئەوانیش لەشارەکانی ئورفە و شەمزینان و جاتاک بوون، هەر یەکێکیش لەم سەربازگانە سەر بە پارێزگایەک بوون، بڕیاریش درا لەیەک کاتدا ئەنجام بدرێت، لەدوو شاری یەکەم و دووەم سەرکەوتووبوون، بەڵام لەشاری سێیەم شکستیان هێنا ئەمە یەکەمین کاری چەکداری پەکەکە بوو، سەرەتاو قۆناغێکی گرنگ بوو بۆخەباتی چەکداریی و تاڕۆژگاری ئەمڕۆش درێژەی هەیە.

 

 

 

 پاش تێ پەڕبوونی 35 ساڵ بەسەر یەکەمین هێرشی چەکداریدا، چەندینجار سەرکردەکانی پەکەکە ڕایانگەیاندووە کەتوانامان هەیە سی و پینج ساڵی تریش شەڕبکەین، لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد.

 هەر وەک جەمیل بایک دەڵێت، ئەگەر هێزەکانی باشوری کوردستان لەدژمان نەبن و لەپشتەوە خەنجەرمان لێنەدەن، کام هێز گەورەیە بابێت شەڕمان بکات، ئەمەش دەرخەریی ئەوەیە کەئێستا پەکەکە هێزێکی کاریگەرو دیارە لەسەرئاستی جیهان و ئەو 24 سەعاتەی ئۆزاڵ باسی کرد و وتی لەناویان دەبەین بوە 35 ساڵ و پەکەکە لەوپەڕی بەهێزیدایە. 

 

 

 خەباتی مەدەنی لەگەڵ ئەوەی پەکەکە خەباتی چەکداریی لەشاخ بەڕێوە دەبات ، لەنا وخۆیی تورکیایش توانیویەتی خەباتێکی مەدەنیانە بەناوی حیزبی دیکەوە بەڕێوە ببات و ئێستاش چەندین بزافی ڕۆشبیری و چالاک هەن کە چەندینجار بەشداریان لە هەڵبژاردندا کردووە توانیویانە کورسی بەدەست بهێنن و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پەکەکە وەک ناچاریی خەباتی چەکدای هەڵبژاردوەو بڕوای بەخەباتی مەدەن هەیە، هەرکات دەوڵەتی تورکیا مافەکانی کورد بدات ئەوان ئامادەن بۆئاشتی و ڕاگرتی شەڕ.