ئیدلب، بۆمبە چێنراوەکەی سووریا

ئیدلب، بۆمبە چێنراوەکەی سووریا

818 خوێندراوەتەوە

پارێزگای ئیدلب دەكەوێتە باكوری سوریاو ٣٣٠ كیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە، پێش شەڕی ناوخۆی سوریا دانیشتوانەكەی نزیكەی ٢٥٠ هەزار كەس بوو كە زۆرینەیان عەرەبن، لەگەڵ كەمینەیەك لە كورد و دورزی و مەسیحییەكان.

 

  ساڵی ٢٠١٤ پارێزگاكە لەلایەن داعشەوە دەستی بەرسەردا گیرا، بەڵام ساڵی ٢٠١٥ بەرەی نوسرە لە شەڕێكی خوێناویدا داعشی لە پارێزگاكە دەرپەڕاندو دەستی بەسەردا گرت.

 

ئیدلب

 

 لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦-٢١٨، بەپێی ڕێكەوتنەكانی " ئەستاناو سوشی" زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئاوارە و ٣٠٠ هەزار چەكداری گروپەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە ناوچەكانی تری سوریا دەركران و لە ئیدلب كۆكرانەوە، كەلە ئێستادا دانیشتوانەكەی لە ٢٥٠ هەزار كەسەوە گەشتوەتە نزیكەی ٤ ملیۆن كەس.

 

 ئیدلب، بۆمبە چێنراوەكەی سوریا

 لە دوای ڕێكەوتنی توركیاو سوریاو ئێران، چەكدارانی گروپە ئۆپۆزیسیۆنەكان لە تەواوی سوریاوە لە ئیدلب كۆكرانەوەو بەپێی ڕێكەوتننامەی " ئەستاناو سوشی" ئیدلب وەك ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا دەستنیشان كراو سوریاو ڕووسیا هێرشیان نەكردە سەری.

 

،،

زیاتر لە ٥٣ گروپ و ڕێكخراوی چەكداری لە پارێزگای ئیدلب بوونیان هەیە، كە هەموویان لە ژێر چەتری بەرەی نوسرەداو لە ژێرناوی (هیئە تحریر شام) كۆبوونەتەوە.

 

 

 بەڵام دوای دەستگرتن بەسەر ناوچەكانی دیكەی سوریادا سوپای ئەسەد لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بە هاوكاری ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی پارێزگای ئیدلبی دەستپێكرد وەك كۆتا پێگەی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، چونكە سوریاو ڕوسیا ئیدلب وەك بۆمبێكی چێنراو دەبینن كە مەترسییە بۆسەر ئایندەی سوریا، بە هۆی ئەوەی سەدان هەزار چەكداری توندڕەوی ئیسلامی تێدا كۆكراوەتەوە.

 

 كێ دەستی بەسەر ئیدلب دا گرتووە؟

 لە دوای ساڵی ٢٠١٥ بەرەی نوسرەی باڵی قاعیدە لە سوریا بە هاوكاری توركیاو قەتەر دەستی بەسەر سەدا ٨٠%ی پارێزگای ئیدلبدا گرتووە، جگە لە بەرەی نوسرە، زیاتر لە ٥٣ گروپ و ڕێكخراوی چەكداری لە پارێزگای ئیدلب بوونیان هەیە، كە هەموویان لە ژێر چەتری بەرەی نوسرەداو لە ژێرناوی (هیئە تحریر شام) كۆبوونەتەوە.

 

 

 

 

 داعشیش وەك هیزێكی بچووك دەستی بەسەر بەشێكی پارێزگاكەدا گرتووە كەلە ڕێكەوتنێكی ئاگربەستی ڕانەگەیەنراودا لەگەڵ بەرەی نوسرەو بە نیوەندگیری قەتەر هەردوولا پەیمانی هێرشنەكردنە سەر یەكیان ئیمزاكردووە.

 

 پشتیوانانی بەرەی نوسرە كێن؟

 بەرەی نوسرە لە ئێستادا بەهێزترین گروپی چەكداری ئۆپۆزیسیۆنی سوریایە، زیاتر لە ١٨٠ هەزار چەكداری سوری و بیانی هەیە و لەلایەن توركیاو قەتەرەوە پشتیوانی دەكرێن. ئەمەریكاش بەناڕاستەوخۆ پشتیوانی ئەم هێزەی كردووە، چونكە وەك كارتێكی فشاری بەهێز دەتوانرێت دژی ڕوسیاو چین و ئێران و بەشار ئەسەد بەكار بهێنرێت.

 

 

،،

نەك بەتەنیا ڕوسیاو توركیا، بەڵكو بەهۆی ڕێگری ڕوسیا لە بەشداریكردنی ئێران لە شەڕی ئیدلب دا، نفوز و دەسەڵاتی ئێران لە سوریا سنوردار كراوەو ناكۆكی كەوتووەتە نێوانیان.

 

 هەروەها ئەمەریكا دەتوانێت بەرەی نوسرە وەك كارتی تێكدانی پەیوەندیەكانی ڕوسیا و توركیا بەكار بهێنرێت، لە هەمان كاتدا كۆكردنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی چەكداری توندڕەوی ئیسلامی لە جێگایەكدا مەترسی سەر هێز و نفوزی ئەمەریكا لە سوریا كەم دەكاتەوەو سوریا و ڕوسیاش بە كێشەكەیانەوە سەرقاڵ دەكات بۆ ئەوەی نەیان پەرژێتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

 

 نەك بەتەنیا ڕوسیاو توركیا، بەڵكو بەهۆی ڕێگری ڕوسیا لە بەشداریكردنی ئێران لە شەڕی ئیدلب دا، نفوز و دەسەڵاتی ئێران لە سوریا سنوردار كراوەو ناكۆكی كەوتووەتە نێوانیان.

 

 

 

 

 بۆچی چین پشتیوانی شەڕی ئیدلب دەكات؟

 لە ئیدلب سوپای توركمانستان كە هیزێكی چەكداری توندڕەوی ئیسلامیی هاوپەیمانی بەرەی نوسرەن و لەو چەكدارە مسوڵمانە پێكدێت كەلە هەرێمە مسوڵمانەكانی چینەوە ڕوویان لە سوریا كردوەو لە ئێستادا لە پارێزگای ئیدلب كۆبونەوەتەوە.

 

 ئەم گروپە كە زۆرینەیان لە ئیگۆرە مسوڵمانەكانی هەرێمی توركمانستانی چین پێكهاتوون، لە ماوەی شەڕی سوریادا ئەزمونێكی زۆریان پەیداكردووەو دەستیان بەچەكی پێشكەوتوو گەشتووە، چین مەترسی ئەوەی هەیە لە داهاتوودا بگەڕێنەوە چین و كێشەو ئاڵۆزی بۆ دروستبكەن. بۆیە ئێستا لە ڕێگەی هاوكاریكردنی سوپای سوریاو هێرشی راستەوخۆی فڕۆكە چینییەكانەوە دەیەوێت هەر لە پارێزگای ئیدلب ئەو گروپە چەكدارییە لەناو ببات پێش ئەوەی بگەڕێنەوە چین.

 

،،

خان شه‌یخون گەورەترین شاری پارێزگای ئیدلبە و جێگایەكی ستراتیژی هەیەو دەكەوێتە سەر ڕێگای سەرەكی دیمەشق و حەلەب و ناوەندی بەستنەوەی پارێزگاكانی حومس و حەما و لازقیە و حەلەب و ئیدلب و دیمەشقە.

 

 

 نەخشەی ئێستای شەڕی ئیدلب

 سوپای بەشار ئەسەد لەدوای دەستگرتن بەسەر زۆرینەی ناوچەكانی پارێزگانی حومس و حەما و لازقیە، ڕووی كردە پارێزگای ئیدلب و بەدیاریكراوی شاری " خان شەیخون" چونكە ئەو شارە گەورەترین شاری پارێزگای ئیدلبە و جێگایەكی ستراتیژی هەیەو دەكەوێتە سەر ڕێگای سەرەكی دیمەشق و حەلەب و ناوەندی بەستنەوەی پارێزگاكانی حومس و حەما و لازقیە و حەلەب و ئیدلب و دیمەشقە.

 

  لە دوای دەستبەسەراگرتنی بەشێكی زۆر گوندەكانی باشور و ڕۆژئاوای ئیدلب، ئەمشەو سوپای سوریا بەهاوكاری چین و ڕوسیا گەشتە ناو شاری خان شەیخون و دەستی بەسەر بەشێكی شارەكەدا گرت.

 

 

 لەبەرامبەردا سوپای توركیا هێزو چەك و پێداویستی سەربازی بۆ هاوكاری بەرەی نوسرە ڕەوانە كرد، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەك هۆشداریدانێك بۆ توركیا، فڕۆكەكانی ڕوسیا هێزێكی سەربازی توركیا كەلە ٢٥ ئۆتۆمبیلی سەربازی پێكهاتبوو بەرەو خان شەیخون بەڕێگاوە بوون بۆردوومان كرد.

 

 هەروەها وەزارەتی دەرەوەو بەرگری سوریا ناردنی هێزی توركیان بۆ خان شەیخون ئیدانە كردو ئەو كارەیان بەداگیركاری ناوبرد و ڕایانگەیاند كە هیچ شتێك ناتوانێت ڕێگری لە پێشڕەوەی سوپای سوریا بكات و دەبێت توركیا بەرپرسیارێتی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو هەڵبگرێت كە ڕووبدات، بەهۆی هاوكارییەكانی توركیاوە بۆ بەرەی نوسرە، پێشڕەوییەكانی سوپای سوریا لە خان شەیخون ڕاگیراوە و تاكاتی نوسینی ئەم شیكاریە شەڕ بەردەوامە