سعودیەو ئێران لەکێشمەکێشی سیاسەت و ئایدۆلۆژیادا

ناکۆکییەکانی نێوان سعودیەو ئێران لەسەر چییە؟

سعودیەو ئێران لەکێشمەکێشی سیاسەت و ئایدۆلۆژیادا

437 خوێندراوەتەوە

بڕوا کەمال

سعودیەو ئێران ئەو دوو وڵاتەن کەهیچ کاتێک پەیوەندییان لەگەڵ یەک باش نەبووە، هەمیشە ناکۆکی هەبووە لەپەیوەندییەکانیان ، و بەردەوام هەردوولا ئیشیان بۆئەوە کردووە کە لەلایەنی بەرامبەر بدەن، تەنانەت ناکۆکییەکان بەجۆرێک پەرەی سەندووە کە گەشتۆتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار.

 

،،

 ڕەزاشا زۆر دەیوویست کە لەسعودیە نزیک بێتەوەو ببێت بە هاوپەیمانی، بەڵام بەردەوام پەیوەندییەکانیان زۆر ناجێگیر بوو.

 

 

 سعودیە هەمیشە لەو بەرەیەبووە کە دژی ئێرانەو بەردەوام پەیڕەوی ئەو قسەیەی کردووە کە دەڵێت، دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە. ململانێکانی نێوانیان زیاتر وەک ناکۆکی ئایدۆلۆژی دەرئەکەوێت، نەک وەک ناکۆکی سیاسی، هەردوو وەڵات ئاین و مەزهەب بەکار دەهێنن بۆ تەخوێن کردن و دژایەتی یەکتری.

 ڕیشەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیەو ئێران

ئەگەر بگەرێنەوە بۆسەرەتای پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە، دەبێت بزانین ئایە پەیوەندی ڕەگوڕیشەی ئەم دوو وڵاتە چۆن بووە لەڕابردودا، لەبنچیەنەدا هەردوو وڵات پەیوەندییەکانیان ئاسایبووە بەو هۆکارەی هەردوو وەڵات دوو بنەماڵە حکومڕانیان کردووە، (ئێران بنەماڵەی پەهلەوی، سعودیە بنەماڵەی ئالی سعود) دەیان برد بەڕێوە، ڕەزا شا لەسەرەتادا هەڵپەی ئەوەبوو کە دەوڵەتێکی مەدەنی دروست بکات، هەرچی سعودیەشە کە دامەزرێنەرەکەی شانشنیی سعودی مەلیک عبدولعەزیز عبدولڕەحمان ئالسعودە، کە ئەمیش لەسەر بنەمای ئاینی دروست بوو.

 

 

 

 ڕەزاشا زۆر دەیوویست کە لەسعودیە نزیک بێتەوەو ببێت بە هاوپەیمانی، بەڵام بەردەوام پەیوەندییەکانیان زۆر ناجێگیر بوو، ئەمەش هۆکاری ئەوەی کە ئێران هەڵوێستی بەرامبەر بە ئیماراتی عەرەبی و هەرسێ دورگەکەی، لەپاڵ ئەمە هەوڵێستی ئێرانیەکان بەرامبەر بەحرەین چونکە بەریتانیاو سعودیە لە ٢٠ ئایاری ١٩٢٧ پەیماننامەیەکیان واژوو کرد، لەپەیماننامەکەدا هاتووە کەنابێ سعودیە دەست وەربدات لە کەنداو بەتایبەتی کاروباری بەحرەین، لای خۆشیەوە ڕەزاشا پەیمان نامەکەی بەپێشێلکاری دانا سەبارەت بە هەرێمەکانی وەڵاتەکەی و شکاتی لە سعودیە کرد.

 

 

 

 لەسەردەمی محمد ڕەزاشای پەهلەوەی کەکوڕی ڕەزاشای پەهلەوەی بوو، ئەمیش دەیویست کە لەگەڵ سعودیە پەیوەندیەکانی باش بێ، وێڕای ئەوەی لەڕابردو پەیوەندیەکانیان باش بوو، بەڵام لەساڵی ١٩٤٤ پەیوەندییەکانیان ڕووی لەگرژی کرد بەهۆی ئەوەی کە یەکێک لە حاجیەکانی ئێران لەلایەن سعودیەوە دەگیرێت و سزا دەدرێت، بۆیە ئێران بەرامبەر ئەم کارە وەستاوەیەوەو سەرکۆنەی کردن و پەیوەندیەکانیان خراپ بوو.

  لەسەردەمی کێشە نێوخۆیەکانی ئێران کە خۆپیشاندان کراو یەکێکی وەک د. محمد موسەدەق هەڵگیرسێنەری ئەم خۆپیشاندانە بوو، بەڵام سعودیە خۆی لێی بێدەنگ کردو هیچ پەرچەکردارێکی نەبوو، ئەم پەیوەندیانە بەردەوام بوو تاکو سەردەمی شۆرشی ئیسلامی.

 ،،

هەر لەسەرەتای سەرکەوتنی شۆرش خۆی وەک نەیارێکی ئێران پیشاندا، چونکە مەترسی دەبوو لەسەر دەسەڵاتەکەی خۆی.

 

  پەیوەندییەکانی نێوان سعودیەو ئێران دوای شۆرشی ئیسلامی

پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات لەدوای شۆرشی ئیسلامی بەرەو گرژی ڕۆیشت، لەسەرەتای خۆشپیشاندانەکان لە ئێران سعودیە پاڵپشتی خۆی بۆ محەمەد ڕەزا شا دەربڕی و خۆپیشاندانەکانی بە کارێکی خراپ لەقەڵەمدا، لەدوای ساڵی ١٩٧٩ و سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن پیاوانی ئاینی شیعە

  ئیتر سعودیە هەستی کرد کەدەسەڵاتەکەی دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە هەر لەسەرەتای سەرکەوتنی شۆرش خۆی وەک نەیارێکی ئێران پیشاندا، وە لە شەری چەند ساڵەی نێوان عێراق ئێراندا، سعودیە پاڵپشتیەکی باشی عێراقی دەکرد بۆئەوەی ئەو دەسەڵاتە تازەیە لەناو بەرێ، چونکە مەترسی دەبوو لەسەر دەسەڵاتەکەی خۆی، بۆیە ئێرانیش لەتۆڵەی ئەوە هانی شیعەکانی سعود ییەیدا کە خۆپیشاندا دژی ئەو دەسەڵاتە ئەنجام بدەن، سعودیە بەشێوەیەکی توند دژی ئەو خۆپیشاندانانە وەسیاتەوەو بووە هۆکاری ئەوەی کە چەندین شیعە بکوژرێ، ئیتر لەو ڕۆژەوە هەتاکو ئێستا پەیوەندیەکانیان لەئاستێکی خراپ دایە.

 

 مەزهەب وەک کارتێک کە هەردوولا بەکاری دەهێنن

سعودیەو ئێران لەرێگەی ئاین و مەزهەبەوە دەیانەوێ شەری سیاسی لەگەڵ یەکتری بکەن، لەدوای ئەوەی کەسعودیە شکستی هێنا لەوەی بە ڕاستەوخۆ دژی ئێران بوەستێتەوە، بۆیە بڕیاری دا کە ناکۆکی ڕابردو زیندوبکاتەوە، ئەویش ناکۆکی نێوان مەزهەبی شیعەو سوننەیە، ئەم دوومەزهەبە ڕاستە لەکۆمەڵێک پرس جیاوازن بەلام سعودیەو ئێران بەهۆی سیاسەتەکەیانەوەو بەکارهێنانی ئاین بۆ ڕاکێشانی عەتفی خەڵکی، بۆیە وای کردوە کە لەناو هەردوو گروپەکە شەڕو خوێن ڕێژی دروست ببێ لەو وڵاتانەی کە هەردوو مەزهەب تێدا باڵادەستن شەڕ و بارگرژی هەیە، بەنمونە لە سوریاو لیبیاو عێراق، ئەمانەی کە ئێران هەژموونی بەسەردا زاڵە سعودیە لەو وڵاتانە دەیەوێ سونەکان دژی شیعەکان بوەستنەوە، لەڕابردوش بینیمان کە چی خوێن ڕشتن و ماڵکاوکارییەک دروست بوو.

 

 

 

 ناکۆکییەکانی نێوان سعودیەو ئێران لەسەر چییە؟ بەگشتی چوار دۆسیەی گەورە هەیە لەنێوان سعودیەو ئێران کە هەڵکشان و داکشانی پەیوەندی و ئاستی ململانێکانیان دیاری دەکات.

١ـ دۆسییەی ئاینی و مەزهەبی.

٢ـ کێبڕکێ لەسەر ڕێبەرایەتیکردن و نوێنەرایەتیکردنی جیهانی ئیسلامی.

٣ـ پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا، بەدیاریکراویش پەوەندی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا.

٤ـ دۆسیەی نەوت، لەچوارچێوەی ئۆپیک، واتە ئەو سیاسەتەی کە پەیوەندیدارە بە بڕی نرخ و وەبەرهێنان، ئەمانە هەمووی وادەکات کە سعودیەو ئێران هەمیشە دوو وڵاتی ڕکابەری یەکتریبن و هیچ کاتێک ڕێک نەکەون.

سود لەم سەرچاوانەوە وەرگیراوە: ــ ئاین و مەزهەب، نوسنی بەرزانی مەلاتەها ــ ئینسکلۆپیدیا

 

author photo

ڕۆژنامەنوس