ئایا لەزیندان ژەهریان دەرخواردی سەدام حسێن دابوو؟

ئایا لەزیندان ژەهریان دەرخواردی سەدام حسێن دابوو؟

508 خوێندراوەتەوە

هەرچەندە ئەم پرسەر بەلای بەشێکی زۆر لەخەڵکەوە بابەتێکی کۆنەو ڕابردووە، بەڵام بۆ مێژوو گرنگە، چونکە زانیارییەکە کە لەمیدیا ناوخۆییەکاندا بەهیچ شێوەیەک باسی ئەم پرسە نەکراوە، لەهەندێک میدیای جیهانی بەشێوەیەک لەشێوەکان باسی کراوە.

 ئەم بابەتە لەزاری پارێزەرەکەیەوە بەناوی (خەلیل دلێمی ) کە سەرۆکی دەستەی پارێزەرانی ئەوکاتی سەدام حسێن بوو باسکرا. سەدام حسێن لە کانوونی یەکەمی ساڵی (٢٠٠٣) لەتەمەنی شەست و شەش ساڵیدا لەلایەن ئەمریکییەنانەوە لە ناوچەک کە ١١ کیلۆمەتر لە تکریتەوە دوورە دۆزرایەوەو لە ژێر زەمینێک دەست گیر کرا.

 

،،

"جەستەی بەهێز و لەتەندروستییەکی باشدا بوو، کاتێک لەکۆتایی ساڵی (٢٠٠٤ ) بینیم زۆر لاواز بوو، لەکۆتایی دیدارەکانمان ئەوەندە لاواز بوو بوو وامزانی کەسێکەو لەو دەچێت واتە ئەوەندە گۆڕابوو."

 

 بابزانین چۆن سەدام حسێن دەرمانخوارد کراوە، لەزاری خەلیل دلێمیەوە.

خەلیل دلێمی دەلێت:" کاتێک لەناوەڕاستی کانوونی یەکەمی ساڵی (٢٠٠٣) سەرۆک سەدام حسێن دەستگیر کرا، جەستەی بەهێز و لەتەندروستییەکی باشدا بوو، کاتێک لەکۆتایی ساڵی (٢٠٠٤ ) بینیم زۆر لاواز بوو، لەکۆتایی دیدارەکانمان ئەوەندە لاواز بوو بوو وامزانی کەسێکەو لەو دەچێت واتە ئەوەندە گۆڕابوو.

 خەلیل دێمی باس لەوە دەکات کاتێک لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵی دائەنیشێت دەستەکانی دەلەرزێت، خەلیل دەڵێت:" باش ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥ کەلەگەڵیدا دادەنیشتم دەمبینی هەردوو دەستی دەلەرزێت و زیبکەو پەڵە بەدەموو چاوییەوە دەرکەوتبوون، پاش ئەوەی ئەم بابەتەم لەگەڵ یەکێک لە پزیشکەکاندا باسکرد، پێی ڕاگەیاندم ئەوە ئاسەواری ژەهرێکی کەمە کەدەرخواردی سەرۆک دراوە، وردە وردە شوێنەوارەکانی دەردەکەون بەسەر جەستەی مرۆڤەوە".

 

 

 

 خەلیل دلێمی دەشلێت: گومانەکانم ڕۆژ بەڕۆژ زیادی دەکرد، تاوەکو جارێکیان ڕۆیشتم بۆئەسکەندەناڤیا و لەگەڵ یەکێک لە دکتۆرە پسپۆڕە عێراقیەکاندا مەسەلەکەم باسکرد ئەویش چوو بۆ یەکێک لەتاقیگەکان و ئەوشتەی باسیکردبوون ئەوانیش پێیان ڕاگەیاندبوو ئەودەست لەرزین و پەڵەو زیبکەیە نیشانەی ئالودە بوونە بەژەهرێکی کەم، هەربۆیە پزیشکە عێراقیەکە پێیگوتم کەسێ پارچە کاغەز بەرە، کاتێ کەسەرۆک دەستەکانی عارەق دەکەنەوە بابەم کاغەزانە بیسڕێت پاشان بیانخەمە ناو کیسێکی نایلۆن بۆ ئەوەی بینێرمەوە بۆنەمسا بۆ ئەوەی پشکنینی بۆبکەن، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەمریکییەکان ڕێگریان کردو نەیان هێشت لەو مەسەلەیە دڵنیا ببمەوە.

 

 

 

  خەلیل دلێمی درێژە بەقسەکان ئەدات و دەڵێت: هەمیشە سەرۆک هاواری ئێشی گەدەی دەرکرد و دەیگوت گەدەم زۆر ئازارم ئەدات، ڕائید جوحی دادوەریش ئەمەی دەزانی چونکە جارێکیان دادوەر پرسیاری سەبارەت بە باشی و خراپی گەدەی سەرۆک کرد، سەرۆک خۆی پێی ڕاگەیاندم کە جارێکیان بێهۆش کەوتووە بەفڕۆکەیەکی (بلاک هۆکی ) ئەمریکی گواستویانەتەوە بۆنەخۆشخانەی (ئین سینا) لەناوچەی سەوزو نەشتەرگەری کەلەفتقیدا کرابوو بەبێ بەنج و بێی هۆش کردن".

 خەلیل دلێمی دەڵێت: ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەموو گرنگی دانی ئەمریکییەکان بە تەندروستی سەرۆک و پشکنینی خۆی و ژوورەکەی سێ جار لەڕۆژێک دا بەڵام ئەمریکییەکان شتێکیان دەشاردەوە کە هەمیشە جێگای گومانی من بوو". سەرچاوە: ڕاستی ڕووداوەکان لێرەیە، نوسینی خەلیل دلێمی

 

author photo

ڕۆژنامەنوس