پێشنـیاری تۆلستۆی بۆ (ژیانێكی باش)

كۆنترۆڵكردنی خود یان خۆشگوزەرانی ئیشرافی

پێشنـیاری تۆلستۆی بۆ (ژیانێكی باش)

258 خوێندراوەتەوە

و. هەڵكەوت هەورامی

هەموو مرۆڤەكان حەز دەكەن ژیانێكی باشیان هەبێت و هەوڵ بۆ گەیشتنی دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا پێناسەگەلێكی زۆر جیاواز بۆ (ژیانی باش) بوونیان هەیە، تاكە جیاوازەكان، ویست و ئارەزووی جیاواز بە تایبەتمەندی ژیانی باش دەزانن، بەڵام هەندێك كەس پاش گەیشتن بە ویست و ئارەزووەكانیان، وا هەست ناكەن ژیانێكی باشیان هەیە.

تۆڵستۆی لەو نووسینانەی خۆی كە داستان و چیرۆك نین، هەروەك لە پەیامی (هەنگاوی سەرەتا) باسی یەكێك لەو بابەتانەی كە باسی كردوە بریتییە لە (ژیانی باش).

 

،،

بەڵام تۆڵستۆی باوەڕی وایە لەو جێگەیەی كە هەنگاوی یەكەمیان تەبه‌نی نەكردووە كە (كۆنترۆڵكردنی خود)ە، گەیشتن بەم ئامانجانە كە هەنگاوەكانی دواترن، مومكین نابن.

 

ئەو باوەڕی وایە زۆرێك هەنگاوە سەرەتاییەكانی ژیانی باش هەڵناگرن و بۆ هەوڵدان بۆ گەیشتن بە هەنگاوەكانی دواتر كە بۆخۆیان دەیانناسێنن و پێناسەیان دەكەن، توانای دەستراگەیشتن بە ژیانی باش لەناو دەبەن. تۆڵستۆی هەنگاوی یەكەم فێربوونی (كۆنترۆڵكردنی خود) دەناسێنێت.

تۆڵستۆی بەرامبەر كەسانێك دەوەستێتەوە كە ژیانی باش بە ژیانی پڕ لە جوانكاری و جەستەپەروەری پڕ خۆری دەزانن.

ئەم كەسانە بە بوونی جوانكاری، جەستەپەروەری و پڕخۆری بەدوی ئامانجەكانی وەكو (عەدالەت) و (ئازادی) یەوەن، چونكە باوەڕیان وایە ژیانی باش لە سێبەری گەیشتن بەم ئامانجانە پێناسە دەكرێت.

 

 

بەڵام تۆڵستۆی باوەڕی وایە لەو جێگەیەی كە هەنگاوی یەكەمیان تەبه‌نی نەكردووە كە (كۆنترۆڵكردنی خود)ە، گەیشتن بەم ئامانجانە كە هەنگاوەكانی دواترن، مومكین نابن.

رەخنەگرانی تۆڵستۆی باوەڕیان وایە مرۆڤ نابێت خۆی لە شتێك بێبەش بكات و دەبێت بە هەموو خواستەكانی بگات. ئەو لە وەڵامی ئەم گروپەدا دەڵێت، لە ژیانێكی لەمجۆرەدا مرۆڤ هەست بە بێ‌ مانایی ژیان دەكات و تاكەكان ناچار دەبن بە "خزمەتكردن بە هونەر و زانست"، خۆیان سەرگەم بكەن. هەرچەندە هەستی رەزامەندییان لە ژیاندا نابێت.

 

 

 

تۆڵستۆی باوەڕی وایە ئەم رەزامەندنەبوونە، بە هۆی نەبوونی كۆنترۆڵەوەیە لەسەر نەفس، لە كاتێكدا ئەم تاكانە، رەزامەندنەبوونیان لە ژیان بە "تراژیدیای پەسەندنەكراوی هەلومەرجی مرۆیی" دەردەبڕن و باسی دەكەن.

 

بۆ هەبوونی (ژیانی باش) دەبێت دڵنیایی بەدەست بهێنین كە جۆری ژیانمان بە ناشیرینی و پیسی كۆتایی نایەت و ئەمكارەش لەگەڵ (ژیانی ئەخلاق سەنتەری)یدا دێتە دی.

ژیانی باش ناتوانێت لەگەڵ بێ‌ ئەخلاقی و خراپی، گرێ بدرێت.

تۆڵستۆی بە رەخنەگرتنی وێنا و روانینی باو لە ژیانی باش كە هەمان (ژیانی ئەشرافی و پلە باڵاكانە)، ئەوە دەست نیشان دەكات كە ئەم جۆرە ژیانە بە خۆشگوزەرانی و سك پەرستی گرێ دراوە و ستەمێكی ناڕەوا بەرامبەر مرۆڤەكانی تر و ئاژەڵەكان دەكرێت.

 

 

 

تۆڵستۆی لە راستیدا رەخنە لەو دیدگایە دەگرێت كە (ژیانی باش) لەگەڵ (خۆشگوزەرانی ئیشرافی و پلە باڵاكان) بە یەكسان دەزانن.

ئەم كەسانە گەیشتن بە (ژیانی باش) و (پەیڕەویكردن لە حەز و مەیلەكان)یان بە دوو شتی پێچەوانە نابینن و لە نیگای ئەوانەوە، ژیانی باش ئەو ژیانەیە كە تیایدا هیچ جۆرە سەختی و نارەحەتییەك بوونی نەبێت.

لە كاتێكدا ئەم پێناسەیە بۆ ژیانی باش، ئەوە دەخوازێت كە ژماریەكی زۆر لە مرۆڤەكان كار بكەن، تاكو ئەم كەسە كە دەیەوێت لە پلەی خۆشی بەرزدا بژی، بتوانێت بەم ئاستە لە جوانكاری و رازاندنەوە و ژیانی باش بگات.

 

،،

تۆڵستۆی (حەزكردن لە سك پەرستی) بە گرنگترین مەیل و حەزێك دەزانێت كە بۆ گەیشتن بە ژیانی باش، دەبێت كۆنترۆڵ بكرێت.

 

دژەكانی تۆڵستۆی لە رەخنەی ئەم دیگایەیدا دەڵێن، بۆچی نابێت بەهرەمەند بین لەو جوانكارییەی ئەوانی تر هەیانە و بەهرەی لێوەردەگرن. ئەم هەوڵە بۆ "جیاوازبوونی"ی جۆرێك دەركەوتنە. هەندێ:ی تر دەڵێن، ئەگەر ئێمە سوود لەم شتانە وەرنەگرین، خەڵكانی تر سوودیان لێوەر دەگرن.

تۆڵستۆی (حەزكردن لە سك پەرستی) بە گرنگترین مەیل و حەزێك دەزانێت كە بۆ گەیشتن بە ژیانی باش، دەبێت كۆنترۆڵ بكرێت، مەیل و حەزێك كە لە هەموو تاكەكاندا كەم تا زۆر بوونی هەیە و دەبێت جڵەوی بگیرێت.

ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە سك پەرستی لەو مەیل و حەزانەیە كە ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت، بەرەو مەیل و حەزی دیكە دامێنیان دەڕوات، لەم روەوە، دەبێت بە خۆگرتنەوە لە خواردن و كەم خۆری ئەم غەریزە بخەینە دەستی خۆمانەوە، وا وێنا دەكرێت ئەو كەسانەی خۆشگوزەرانی سامانیان هەیە، واتە خاوەن سامانن و بە ئاسانی خۆراكیان دەست دەكەوێت، بیر لە خۆراك ناكەنەوە، بەڵكو زیاد لەوەی لەبارەی خۆراكەوە قسە بكەن، قسە لەمەڕ زانست، هونەر و فەلسەفە دەكەن.

 

 

بەڵام تۆڵستۆی وا بیرناكاتەوە كە ئەم تاكانە لە كەڵكەڵەی خۆراك رزگاریان ببێت، بەڵكو قسەنەكردنی ئەوان لەبارەی خۆراكەوە بەهۆی ئەوەوە دەزانێت كە لە نێوان نانی بەیانی تاكو نیوەڕۆ تیرن و هەست بە برسێتی ناكەن، لە كاتێكدا ئامانجی سەرەكی بۆ زۆرێك لەوانە، سك پەرستییە.

ئەو بۆ روونكردنەوەی ئەم بۆچوونەی خۆی بەمجۆرە نموونە دەهێنێتەوە، ئەو تاكانەی بۆ كۆنفرانسە زانستییەكان، چەژنەكان یان پرسەكان لە دەوری یەكتر كۆدەبنەوە و بناغەی ئەم بۆنانەش زۆربەی خۆراكە و خواردنە.

تاكەكان لەم جۆرە بۆنانەدا بە شێوەیەكی گشتی پڕ خۆری و زۆرخۆری دەكەن. ئەگەر ئەو خۆراكەی ئامادە دەكرێت خۆراكێكی سادە بێت كێشە نییە، بەلام تەها ئەوەندە بەسە خۆراكێكی سادە یان نافەرمی ئامادە بكرێت، ئەو كاتە كەسانی پەیوەندیدار بە جیهانی شیعر و ئەدەب و فەرهەنگ و زانست، لە تێكچوونی بەرنامەی سك پەرستیان گلەیی دەكەن.

 

  

 

چونكە سك پەرستی لە فەرهەنگی ئەمڕۆماندا بۆتە رەفتارێك و بە كردارێك گۆڕاوە. لە نیگا و روانینی تۆڵستۆوە، سك پەرستی دەبێتە هۆی ئەوەی (ئەخلاق) گرنگی خۆی لە دەست بدات.

لەبەرئەوە ژیانی باش لە بۆچوونی تۆڵستۆیدا تەنها لەو كاتەدا دێتە دی، كە مەیل و حەزەكانمان لە ژێر ئیختیارماندا بن، تاكو ئەگەر شوێنكەوتنی حەز و مەیلەكان بە ئەنجامی نائەخلاقی كۆتایی هات، بتوانین ببینە رێگر لە گەورەبوونیان و نەهێڵێن گەورە ببن.

سەرچاوە: سایتی صدانت، هەروەها رۆژنامەی ئێران، بەهاری 1394، خویشتنداری یان رفاە اشرافی، نووسەر، زوهێر باقری نوع پەرست.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك