ئایا حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی هەڵدەوەشێتەوە؟

ئایا حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی هەڵدەوەشێتەوە؟

486 خوێندراوەتەوە

 ئێستادا هێزە سیاسیەكانی عێراق جوڵەیان تێكەوتوەو تای هەڵبژاردنیش وردەوردە بەرز دەبێتەوەو موزایەدەی سیاسی لە بازاڕ گەرمیدایە، بۆیە حكومەتی عەبدولمەهدی بەم شێوەی ئێستای نامێنێتەوە.  

،،

هەریەكە لە كوتلەی سائیرون بەسەرۆكایەتی سەدرو كوتلەی نەسر بەسەرۆكایەتی عەبادی و بەشێك لەلایەنە سوننەكان لەگەڵ، هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ.

 

  سێ سیناریۆ هەیە بۆ گۆڕانكارییەكان:

١- سیناریۆی یەكەم: لە چوار چێوەی بانگێشتكردنی وەزیرەكاندا بۆ پەرلەمان ژمارەیەك لە وەزیرەكان متمانەیان لێ بسەنرێتەوە، یان عادل عەبدولمەهدی ناچار بكرێت گۆڕانكاری لە حكومەتدا بكات.

  ٢- سیناریۆی دووەم: لێسەندنەوەی متمانە لە كۆی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەدی و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ.    

 

 

 

 ٣- سیناریۆی سێیەم: بەهۆی فشاری لایەنەكان و نەبوونی دەسەڵات و دەس تێوەردان لەكاروباری حكومەت لەلایەن حیزبەكانەوە عادل عەبدولمەهدی ناچار بكات دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بكات.

  بەپێی زانیارییەكان هەریەكە لە كوتلەی سائیرون بەسەرۆكایەتی سەدرو كوتلەی نەسر بەسەرۆكایەتی عەبادی و بەشێك لەلایەنە سوننەكان لەگەڵ سیناریۆی دووەمدان، بە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ.  

 

،،

 هەڵوەشاندنەوەی حكومەت حەشدی شەعبی بەپێ پارێزبەندی دەهێڵێتەوە، لەبەرامبەر هێرشەكانی ئیسرائیلدا و مانەوەی حكومەتی عەبدولمەهدی بەم لاوازیەی ئێستای لەبەرژەوەندی كوردە.

 

    هەرچی كوتلەی فەتح و ڕەوتی حیكمەیە لەگەڵ سیناریۆی یەكەمدان بە مانەوەی حكومەت بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی و گۆڕانكاری لەچەند وەزارەتێكی حكومەتدا.  

 هەڵوەشاندنەوەی حكومەت حەشدی شەعبی بەپێ پارێزبەندی دەهێڵێتەوە، لەبەرامبەر هێرشەكانی ئیسرائیلدا و مانەوەی حكومەتی عەبدولمەهدی بەم لاوازیەی ئێستای لەبەرژەوەندی كوردە.  

 

 

 

 بەرەی سێیەم كوردو دەوڵەتی یاسایە، ئەمان لەگەڵ مانەوەی حكومەتدان وەكو خۆی، بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك، چونكە دۆخی ئێستاو مانەوەی حكومەتی عەبدولمەهدی وەك ئێستا لە بەرژەوەندی كوردە.

  بۆ دەوڵەتی یاساش(حیزبی دەعوە) گرنگی لەوەدایە بە پشتیوانی ئێران دەیانەوێت جارێكی تر بێنەوە سەر دەسەڵات لە ڕێگەی كۆنترۆڵكردنی دەسەڵاتی خۆجێیی پارێزگاكانەوەو واینیشان بدەن كە دوركەوتنەوەی ساڵێكی حیزبی دەعوە لەدەسەڵات دۆخی عێراقی خراپتر كردووە.  

 

 

 

 بەڵام ئەوەی كاریگەری یەكلاییكەرەوەی دەبێت لەسەر ئاراستەی گۆڕانكارییەكان ئێرانەو هەڵوێستی ئێران و ئاراستەكردنیشی پەیوەستە بە ململانێكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێرانەوە.