هەڵوێست و سیاسەتەکانی ترامپ ، چی دەکات و چی دەوێت ؟

هەڵوێست و سیاسەتەکانی ترامپ ، چی دەکات و چی دەوێت ؟

6755 خوێندراوەتەوە

ئەم ئیدارەیە ڕاست لەزنجیرە تەلەفزیۆنی سێرڤایڤەر دەچێت، ھەرکەس خەمی خۆیەتی ، لەوەی بەیانی بەردەوام دەبێت یان کۆتایی دێت.


21کەسی باڵای ئیدارەی ترامپ لەپۆستەکانیان نەماون ، لەوانە پێنجیان ترامپ دەری کردون و ، ئەوانیتر دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، باسی وەزارەت و دەزگاکانیتر ناکەین کەبەلێشاو کارمەندانی باڵا ڕوو دەکەنە کەرتی تایبەت و ئامادەنین لەئیدارەیەک بەردەوام بن ترامپ سەرۆکی بێت.

ئاڵۆزترین ئیدارە لەمیژووی ئەمریکادا ئیدارەی دۆناڵدە ، بێ متمانەیی ترامپ لەدەوروبەری وایکردوە کەس نایەوێت لەگەڵی بەردەوامبێت و ، زۆربەیان پۆستەکانیان جێدەھێڵن، یان کەئەزانێت یەکێک لەکابینەکەی بەپێی پێوست گوێی لێ ناگرێت ، بەریەکەوتن دروست دەبێت ، پێشئەوەی ئەوکەسە داوای دەست لەکارکێشانەوە بکات، ئەو بە تویتێک لەتویتەر دەری دەکات.

ترامپ دەیەوێت کەس لەقسەی دەرنەچێت و لە دەرەوەی فەرمانی ئەو ئیش نەکات ، ئێستا پێی وایە دەزگاکانی زانیاری و پەنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە تەواو لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدایە ، چونکە ھەرسێ کەسی ئەم دەزگایە بەدڵی ترامپ ئیشوکارەکانیان دەکەن

،،

تیگەیشتن لەترامپ ئاسانە ، ئەو بازرگانە و زۆربەی شتەکانیش وا دەبینێت ، بۆنمونە ، بەردەوام لەپێشودا وتراوە کەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا نەگۆڕە بۆ ئیدارەی ترامپ، ئەم قسەیە پێچەوانەیە ، ئەو شوێنێکی لا گرنگە کە پارەی لێ بێت، ئەو بەدوای کڕیارو فرۆشیارەوەیە

ترامپ ، شانازی دەکات بەوەی ئەو کەسی شیاو لەشوێنی شیاو دادەنێت ، بەپاڕانەوە و تەکلیف تیلەرسن ی ھێنایە ناوکابینەی حکومەت، ھەردووکیان خاوەن پارەو بسنزێکی زۆرن، قسەیەک ھەیە ، دەڵێن دوو سەرەگا لەمەنجەڵێکدا جێی نابێتەوە، ئەم قسەیە ڕاست بۆ ئەم دووانە وتراوە.

تیلەرسن ، ترامپ ی لەخۆی گەورەتر نەئەبینی و سەربەخۆیانە کاری دەکرد ، لەلێدوانەکانیدا بەردەوام ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد کە ئەو بەناوی سەرۆکەوە قسە ناکات و، ترامپیش وەک کارمەندێکی خۆی سەیری دەکرد ، بۆیە بەردەوام کێشەیان ھەبوو، تاگەیشتە ئەوەی کارمەندێکی کۆشکی سپی بەتەلەفۆن بەتیلەرسن دەڵێت، کە ئەو ھیچیتر بەردەوام نابێت و چاوەریی تویتەکەی ترامپ بێت، لەسەر دەرکردنی و بەئاسایی وەریگرێت، بەس بۆکەسێکی وەک تیلەرسن ئەو دەرکردنە ئاسایی نیە، لەدوا وتاری بۆ کارمەندەکانی بە دڵێکی شکاوەوە ماڵئاوایی لێکردن و پێوەی دیار بوو،کە لە کەسایەتی دراوە.

ھیچ شتێک ترامپ ناوەستێنێت لەو ھەڵسوکەوتانەی ، تاهەڵبژاردنەکانی پایزی ئەمساڵ ، کەدیموکراتەکان ھەلی ئەوەیان ھەیە کۆنترۆڵی کۆنگرس بکەن و نزیکی ٢٩ کورسی ببەنەوە، لەوێوە ئەوان دەتوانن بەزۆرینە لەکاری بخەن، بەس پێ ناچێت ئەوە بکەن، بەڵکو ھەرچی ڕێگایە لێی دەگرن لەناو کونگرسدا، تا لەھەڵبژاردنەکانی داھاتوی ئەمریکادا کۆماریەکان پۆستی سەرۆکایەتی بەجیاوازییەکی زۆرەوە لە دەست بدەن


تیگەیشتن لەترامپ ئاسانە ، ئەو بازرگانە و زۆربەی شتەکانیش وا دەبینێت ، بۆنمونە ، بەردەوام لەپێشودا وتراوە کەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا نەگۆڕە بۆ ئیدارەی ترامپ، ئەم قسەیە پێچەوانەیە ، ئەو شوێنێکی لا گرنگە کە پارەی لێ بێت، ئەو بەدوای کڕیارو فرۆشیارەوەیە ، کێ ئەم دوانەی ھەبێت، ترامپ دۆستێتی، لە ئێستادا ئێمەی کورد نەکڕیار و نەفرۆشیارین تەنھا شانسێکمان ھەیە کە بە شەرکەری باش ناسراوین ئەگەر ئەوە فریام بکەویت، ئەگینا ترامپ کەسی لات و بێ پارەی خۆش ناوێت

 

author photo

نوسەر و شرۆڤەكاری سیاسی