ئەو پیـــاوەی بەبێ ســــوپا کوردســـتـانی کاولکرد

فـــاســـــکـــۆ دی گــــامـــا

ئەو پیـــاوەی بەبێ ســــوپا کوردســـتـانی کاولکرد

852 خوێندراوەتەوە

مـــحـــەمـــەد بـەکـــر

دەمێک بوو ئەوروپیەکان لەزەریادا بۆ ڕێگایەک دەگەڕان تا لە دەست گومرکی عوسمانییەکان ڕزگاریان ببێ و بەئازادی بتوانن بگەن بەڕۆژهەڵات و هیند.

لەچوارچێوەی ئەم هەوڵانەدا لەساڵی ۱٤۹۷ز کەشتیوانێک لەبنەماڵەی نەجیب زادەکانی پردوگال بەناوی "فاسکۆ دی گاما" توانی بە تێپەڕبوون لە ملەی ئاواتی چاک "رێ‌س رجــــا‌و ســــالح" و سوڕانەوە بەدەوری کیشوەری ئەفریقادا ئەو ئاواتەی ئەوروپیەکان بەدی بێنێ و ئەم کارەی ناوبراو بوو بە دەستپێکی بەهێزبوونی ڕۆژئاواو لەبەرامبەردا لاوازی ڕۆژهەڵاتی لێکەوتەوە، بۆ کوردەکانیش بوو بە دەسپێکی ڕۆژگارێکی ڕەش لەمێژووی نیشتمانەکەیاندا.

،،

کوردستان بوو بەناوچەیەکی شاخاوی پەراوێز خراو و دابڕاو لەبازرگانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵات و ئیدی کاروانە بازرگانیە پڕ لە کاڵاو شمەک و داهێنراوە نوێیەکان بەکوردستاندا ڕەتنەدەبوون و بەمەش کوردان کەوتنە پەراوێزەوە و دابڕان.

 

چوون بەدۆزینەوەی ئەم ڕێگا دەریاییە ئەو شا لقە لەو ڕێگا بازرگانییەی وشکانی ( ڕێگای ئاوریشم ) کە بەکوردستاندا تێپەڕدەپەڕی دای لەکزی و پوکایەوە.

دەرئەنجام کوردستان بوو بەناوچەیەکی شاخاوی پەراوێز خراو و دابڕاو لەبازرگانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵات و ئیدی کاروانە بازرگانیە پڕ لە کاڵاو شمەک و داهێنراوە نوێیەکان بەکوردستاندا ڕەتنەدەبوون و بەمەش کوردان کەوتنە پەراوێزەوە و دابڕان لەو ئاڵوگۆڕە تەکنەلۆجی و کلتوورییەی کە لەم بازرگانیە دەکەوتەوە.

لەوەش زیاتر لەڕووی ئابوورییەوە کوردستان توشی داڕوخان بوو، چون لەلایەک ئەو پارەیەی کە میرە کوردەکان وەک باج دەیان سەند کۆتایی هات، لەلایەکی دیکەشەوە تەواوی پیشەسازی ناوخۆیی کوردانیش لەبرەو کەوت و بەهۆی پوکانەوەی ڕێگای ئاوریشمەوە هەموو ئەو سوود و سەودایەی لەم بازرگانیەوە بۆ ئەو هەرێمانەی دەوروبەری ڕێگاکە هەیبوو پوکایەوە.

،،

بەنەمانی ڕێگاکە بەرەو نەمان و لەناوچوون ڕۆیی ئیدی ناسەقامگیری باڵی بەسەر نیشتمانی کورداندا کێشاو ڕێگەی خۆشکرد بۆ بەهێزبوونی ئیتیکی کۆچەری لەنێو کورداندا.

بەڵام کوردستان لەچاو هەرێمەکانی دیکەدا زیاتر بەم پوکانەوەیە کاریگەر بوو چون سنوری دەریایی نەبوو.

لەهەمووشی خراپتر ئەو ئاسایشەی بەهۆی خێروبێری ئەو ڕێگا بازرگانیانەوە دابین دەکرا، بەنەمانی ڕێگاکە بەرەو نەمان و لەناوچوون ڕۆیی ئیدی ناسەقامگیری باڵی بەسەر نیشتمانی کورداندا کێشاو ڕێگەی خۆشکرد بۆ بەهێزبوونی ئیتیکی کۆچەری لەنێو کورداندا.

ەبەختی کەچی کوردان سێ ساڵ دواتر دەوڵەتی سەفەوی لەئێراندا پشتی ڕاستکردەوەو بەم هۆیەوە کوردان کەوتنە نێو شەڕە قۆچی هەردوو زلهێز "ئێران و عوسمانی" ئیدی مێژوو لەم خاکەدا تەنها شەڕو هەژاری و کاولکاری بەیادگار تۆمار کرد و پاشکۆیەتیشی لەم خاکەدا کرد بەدیاردە.

 

تێبینی: ئەگەرچی هەڵسوڕاندنی ڕەوتی مێژوو لە توانای تاکە کەسەکان گەورەترە، وەلێ هەندێ جار ڕۆڵی مەزنە مرۆڤەکان کاریگەری مەزن جێدێڵن. لێرەوە بایەخی ڕۆڵی جوگرافیاش لەسەر مێژووی میللەتان ڕووندەبێتەوەو تێدەگەین ئەم پەراوێز کەوتنەی ئێمەی کورد بەشێکی بۆ نەبونی سنوری دەریایی دەگەڕێتەوە.