د. ڕه‌عد رفعه‌ت
جوڵهوهێزی پارتی و یه‌كێتی هه‌روه‌كو سوڕانه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنه سالبهكان به‌ده‌وری ناوكی زهڕهكانه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌لیكترۆنه‌كان له خوولانه‌وه بووه‌ستن ئه‌وا پڕۆتۆنه موجه‌به‌كان، ئهلیكتڕۆنه سالبهكان بۆ خۆیان راده‌كێشن و له ئه‌نجامدا ته‌نه‌كان زۆر بچووك دهبنهوهولهوانهیه قه‌باره‌ی گۆی زه‌وی به‌قه‌د تۆپێكی بچوكی منداڵانی لێبێت.
هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر له‌سه‌رده‌می شاخه‌وه تا ئێستا، هه‌رده‌م یه‌كسان و وه‌كیه‌ك بوون له عه‌قڵیه‌تی ئیداره‌دان، شێوازی حكومڕانی وكاری سیاسی وعه‌سكه‌ری و ئه‌منی ومیدیایی وهه‌واڵگری وهتد.
به‌ڵام ئه‌و هاوشێوه‌ییه به دوو ئاراسته‌ی دژ یه‌كی سالب و موجه‌ب كاری كردووه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هاوسه‌نگی بۆ یهكترو مانه‌وه‌یان به‌گه‌وره‌یی، به‌جۆرێك بوونه‌ته به‌خشینی وزه به یه‌كتر بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان.
بۆیه هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی دروست له‌و هاوكێشه‌یه‌دا به‌قازانجی گۆڕانكاری وچاكسازی له‌هه‌رێم دهشكێتهوهوخهڵكی هه‌رێم لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

،،
بەچەند شێوازێك پارتی هەوڵی لاوازكردنی پێگەی یەكێتی دا
له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو پارتی هه‌وڵیدا به ئاراسته‌یه‌كی نادروست ئه‌و هاوكێشه‌یه بگۆڕێ به لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتی به‌چه‌ندین شێوازی جیاواز، كه هه‌ندێكیان پیلانی كاربۆكراوی پارتی بوو، به‌ڵام زۆربه‌شیان كه‌موكورتی خودی یه‌كێتی بوو، گرنگترین شێوازیش:
- كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیعلی و راسته‌قینه‌كان (یاسادانان وحكومه‌ت ودادوه‌ری) له ده‌ستی پارتی، یه‌كێتی ته‌نها وه‌كو شاگرد‌و بهردهستیهكی پارتی مامه‌ڵی له‌گه‌ڵ كراوه.
- دروستكردنی چاو وگوێ وده‌ستی پارتی له‌ناو یه‌كێتی له ئاستی زۆر باڵای مه‌كته‌ب سیاسی وسه‌ركردایه‌تی. ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی هه‌یه به‌ئاشكرا قسەو فەرمانەکانی کاک مەسعودی بە ئایەتی قورئان شووبهاندوه.
- ته‌سلیمكردنی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیه دبلۆماسی وهه‌رێمی وناوخۆییهكان به پارتی. بۆ نمونه: زۆربه‌ی شانده باڵا نێوده‌وڵه‌تی وههرێمیهكان سه‌ركرده‌كانی پارتیان ناسیوه ومامهڵهیان له‌گه‌ڵ كردونه. پارتی بڕیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا دهداتوههر له‌رێگای پارتیشه ده‌رگای گفتوگۆ ورێكهوتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێته‌وه. رێكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كان ده‌بێ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پارتی بێت. بڕیاره چاره‌نوسازه‌كانی وه‌كو ریفراندۆم هه‌رپارتی ده‌یدات وهه‌ر پارتیش ههڵیدهوشێنێتهوه.
- هه‌رچی داهاتی باج وده‌رامه‌ت ورسومات وگرێبه‌ستی نه‌وت وگازی كوردستانه (ته‌نانه‌ت داهاته‌كانی سنوری یه‌كێتیش) له‌ده‌ستی پارتییه‌و یه‌كێتی وه‌ك جابیهك كۆكه‌ره‌وه‌ی پاره‌یه بۆ پارتی و له‌ونێوه‌نده‌شدا حه‌قده‌ستێكی كه‌م ده‌دات به‌هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بۆ ئاسانكردن و یاساییكردنی ئیشوكاره‌كانی پارتی له سنوری یه‌كێتی.
- ته‌نانه‌ت پارتی توانویه‌تی هه‌ندێك له حزبه سیاسیه‌كانی قوڵایی یه‌كێتیش چه‌كداربكات و به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ستیان بكات به سیاسه‌ت وئه‌جێندا وپلانهكانی پارتی و له‌كاتی پێویست وه‌كو فشارێكی سیاسی وئه‌منی وعه‌سكه‌ری به‌كاریان بهێنێ.

،،
لە ناو یەكێتی تا راددەیەك ویستی چاكسازی هەیە، بەڵام پێویستە بكرێتە ئیرادەی چاكسازی لە حیزب و حكومەت
له رابردوودا هه‌وڵی جدی دراوه بۆ تێكشكاندنی ئه‌و هاوكێشه‌یه له‌لایه‌ن هاونیشتمانیانی كوردستان له رێگای دروستكردنی فشاری جه‌ماوه‌ری و خه‌باتی مه‌ده‌نی وململانێی سیاسی، به‌ڵام تا ئێستا به‌رهه‌مێكی ریشه‌یی كاریگه‌ری نه‌بووه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار –له‌داهاتوودا باسی ده‌كه‌ین-.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا كاتیه‌تی باس بكرێت، چۆنیه‌تی گۆڕینی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌یه به‌شێوازێكی دروست له‌ناوه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی؛ چونكه مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌و دۆخه‌ی ئێستای، راسته‌وخۆ زیانی گه‌وره‌ی گه‌یاندوه به‌هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی، شكستی ریفراندۆم و له‌ده‌ستدانی خاكی كوردستان و پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له دیاریترینیان، هه‌روه‌ها به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕانكاری.
له‌ناو یه‌كێتی، به‌تایبه‌تی كادیره ناوه‌ندی و قاعدهكانیان وكه‌مێكیش له سه‌ركرده‌كانیان، تا راده‌یه‌ك ویستی گۆڕانكاری وچاكسازی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ویسته پێوویسته بكرێته ئیراده‌ی گۆڕانكاری وپلانی چاكسازی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی حزب وحكومه‌ت.

پێوویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆنی سه‌وز مۆدیلێكی حوكمڕانی جیاوازی سه‌ركه‌وتوو له سنورهكهیاندا نیشانبده‌ن. هه‌ر له سفركردنه‌وه‌ی كێشه سیاسی و شهخسسیهكانیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێزی كاریگه‌ری سلێمانی وه‌كو گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ، تا پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ هاوڵاتیان بێ ره‌چاوكردنی ناوچه وئینتمای حزبی. كلیلی ئه‌مانه‌ش چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری راسته‌قینه‌و سه‌ربه‌خۆكردنی دادگاكان و ده‌ستاوده‌ستكردنی حكومه‌ته خۆجێیه‌كانه له‌رێگای هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف وبێ ساخته.
به‌ڵام پێش ئه‌وانه هه‌مووی، پێویسته خوودی حزبه‌كه بێته سه‌ر راسته رێی دیموكراسیه‌ت وگۆڕینی شێوازی كاری حزبی له‌لایه‌ن ئه‌ندام و كادیره به‌شداربوه‌كانی كۆنگره‌ی داهاتوو به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
- ناساندنی فه‌رمی و ئاشكرا بكرێت بۆ باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی، به‌جۆرێك یه‌كێتی وه‌كو به‌ره‌یه‌كی فراوانی لێبێت و هه‌ر گروپ وكۆمه‌ڵه‌یه‌ك خاوه‌ن په‌یڕه‌و وپرۆگرام و سه‌ركردایه‌تی خۆی بێت و هه‌موو گروپه‌كانیش له ژێر چه‌تری یه‌ك سه‌ركردایه‌تی و په‌یڕه‌وی هاوبه‌ش كاربكه‌ن.
-رێژه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌پێی رێژه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ر باڵ وگرۆپێك دیاری بكرێت وهه‌موویان له‌ژێر چاودێری وسه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكێكی خاوه‌ن متمانه‌ی هه‌موو گروپه‌كان كاربكه‌ن.
،،
دوو كاره‌كته‌ری به‌هێز هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی

له ئێستادا دوو كاره‌كته‌ری به‌هێز هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی:
یه‌كه‌م: كۆسره‌ت ره‌سول: كه‌سێكه توانویه‌تی باڵاده‌ستی خۆی زاڵ بكات به‌سه‌ر زۆربه‌ی سه‌ركرده وئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی، به‌ڵام شكستی له ریفراندۆم ولاوازی جه‌سته‌ی ره‌نگی داوه‌ته‌وه سه‌ر لاوازی پێگه‌ی یه‌كێتی له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان و گۆشه‌گیركردنی له‌بڕیاره چاره‌نوسازه‌كانی به‌غدا وپه‌یوه‌ندیه ئیقلیمی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
دووه‌م: به‌رهه‌م ساڵح: هه‌ر چه‌نده پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌رزۆك بوو له‌ناو خه‌ڵك به‌هۆی چوونه‌وه‌ی ناو یه‌كێتی، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌م قۆناخه‌دا - بە پێی لیكدانەوەی بار‌و دۆخی جیهانی و ئیقلیمی وعیراقی وكوردستانی- گونجاوترین كه‌س بێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كێتی؛ چونكه به‌رهه‌م ساڵح جگه له‌وه‌ی دەتوانێ بارودۆخی یەكێتی هەڵسێنیتەوە بەهۆی شارەزایی و پەیوەندی فراوانی دەولی، زۆربه‌ی گروپ وباڵه‌كانی یه‌كێتی به براگه‌وره‌یی ئه‌و رازی ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی ناراستهخۆش هه‌نگاوێكه بۆ چاكسازی له سیسته‌می حكومڕانی كوردستان؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می حكومڕانی د.به‌رهه‌م له‌پاڵ سوودگه‌یاندن به حزبه‌كه‌ی خۆی، خه‌ڵكێكی زۆری سه‌ربه‌خۆ وبێ لایه‌ن وحزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش سوودیان وه‌رگرت له بڕیاركانی.
هه‌ر له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كوڕ وكچی هه‌ژاران بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ماسته‌ر ودكتۆرا تا پێدانی پێشینه‌ی عه‌قاری وهاوسه‌رگیری وپاشان دامه‌زراندنی گه‌نج له فه‌رمانگه‌كان به‌بێ ره‌چاوكردنی پێوه‌ری حزبی بوون و ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه وپسپۆری و نمره‌وه هه‌ڵبژێردران.
د. ڕه‌عد رفعه‌ت
پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر