سه‌در له‌ دوژمنایه‌تی ئێرانه‌وه‌ بۆ ژێرپێی خامنه‌یی

چی گۆڕا؟

سه‌در له‌ دوژمنایه‌تی ئێرانه‌وه‌ بۆ ژێرپێی خامنه‌یی

703 خوێندراوەتەوە

سه‌رچاوه‌: ئیستیقلال

و:گۆران قادر

 

دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بڵاوبووه‌وه‌، كه‌ له‌ كۆڕی ماته‌مینی (ئیمام حوسه‌ین)له‌ نێوان قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی دانیشتووه‌، ناوه‌ندی سیاسی و جه‌ماوه‌ری عیراقی توشی شۆك بون.

 ئه‌و ڕێو ڕه‌سمه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شیعه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا،كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی عیراقی و ئێرانی و شیعه‌كانی دیكه‌ش له‌ شاری كه‌ربه‌لا شوێنی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر محمد(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌و یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌،به‌ڵام موقته‌دا سه‌در به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌ شاری قومی ئێران ده‌ركه‌وت، كه‌ خواردنی به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌ش ده‌كرد. سه‌در ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌ سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته‌ ئێران، سه‌ردانه‌كه‌ی دوای تویتێكی هات كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردبووه‌وه‌، له‌ تویته‌كه‌یدا سه‌در ده‌ڵێت:( ماڵئاوا ئه‌ی نیشتیمانم، ئه‌مه‌ش به‌ واتای كۆتایی هاتنی حكومه‌تی عیراقی هه‌ژمار ده‌كرێت،هه‌روه‌ها به‌ گۆڕانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ ده‌وڵه‌تی ئاژاوه‌ داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ڕێكاری توند نه‌گرێته‌ به‌ر... من بێ به‌ری بوونی خۆم له‌مه‌ ڕاده‌گه‌ینم... سڵاو له‌ نیشتیمانم.)

،،

سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی سه‌در له‌ مانگی ئابی 2017 سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی سعودیای كردو له‌گه‌ڵ محمد بن سه‌لمان شازاده‌ی ئه‌و وڵاته‌ چاو پێكه‌وتنی ئه‌نجامدا.

 

نزیكی له‌ عه‌ره‌به‌وه‌: 

ئه‌وه‌ی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ ئێران خه‌ڵكی توشی سه‌رسوڕمان بكات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌در به‌ یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ باڵاكانی شیعه‌ داده‌نرێت كه‌ دژایه‌تیبوونی ئێران له‌ عیراقدا ده‌كات ،به‌رده‌وام ده‌ستوه‌ردانی له‌ كاروباری عیراقدا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ویستی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر مه‌یدانی عیراقدا سه‌پاندووه‌. هه‌روه‌ها سه‌در له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا هۆشداری له‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی داوه‌ له‌ كاروباری ناوخۆی وڵاتدا، دروشمێكی به‌رزكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت(دراوسێكانمان هاوڕێمانن و گه‌وره‌مان نین)،هه‌روه‌ها سه‌در له‌ له‌ مانگی ئایاری 2018دا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بێگومان ئێران دراوسێیكه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ترسێت، هیوادارین ده‌ست له‌كاروباری عیراق وه‌رنه‌دات،،هه‌روه‌ها ڕه‌تیشی ده‌كه‌ینه‌وه‌ هیچ لایه‌نه‌نێك ده‌ست له‌كاروباری ئێران وه‌ربدات.

 هه‌روه‌ها له‌ هه‌نگاوێكیشدا كه‌ به‌ خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئێران و سه‌در داده‌نرێت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی سه‌در له‌ مانگی ئابی 2017 سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی سعودیای كردو له‌گه‌ڵ محمد بن سه‌لمان شازاده‌ی ئه‌و وڵاته‌ چاو پێكه‌وتنی ئه‌نجامدا.

سه‌در به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی سعودیای وت: له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ محمد بن سه‌لماندا له‌ جه‌دا هه‌ستم به‌ هاوبۆچونی كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ریاز بۆ هه‌مووان وه‌كو (باوك ) وایه‌،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی سه‌لماندووه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئاشتیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ سعودیه‌ كه‌ناڵه‌كانی ئێرانی وروژاند و چه‌ندین به‌رنامه‌یان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد، كه‌ناڵی (خبر) میوانداری موسه‌ده‌ق پور نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ری سیاسی كرد، ئه‌و نوسه‌ره‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌دری به‌ (هه‌نگاوێك بۆ برینداركردنی هه‌ستی مسوڵمانان)ناوزه‌ند كرد. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ حه‌سه‌ن ڕۆسته‌می وتارێكی درێژی له‌ ئاژانسی (ته‌سنیم)ی نیمچه‌ فه‌رمی له‌ژێر ناونیشانی (كاتێك ال سعود ده‌بنه‌ به‌خێوكه‌ورێك كه‌ له‌ دایك میهره‌بانترن) بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌( ڕژێمی سعودیه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌مه‌به‌ستی ناكۆكی نێوان ڕه‌وته‌ عیراقیه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ئێران به‌كاربهێنێت، وه‌ك ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی جێ نفوزی ئێران له‌ عیراقدا).

،،

ئه‌ی قاسمی سوله‌یمانی سه‌در گه‌وره‌مانه‌(ئێمه‌ په‌روه‌رده‌كراوی ده‌ستی موقته‌دا سه‌درین)

 

"ئێران بۆده‌ره‌وه‌، بۆ ده‌ره‌وه‌":

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌ شیعه‌یه‌ بۆ سعودیه‌ و ئیمارات ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ هه‌ڵكشانی ناكۆكیه‌كانی نێوان سه‌در و ئێران، به‌ڵكو دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی نزیك له‌ ڕه‌وتی سه‌در لێدوانیان دژی ئێران ده‌دا،تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در دژی ئێران دروشمیان ده‌وته‌وه‌. هه‌زاره‌ها لایه‌نگری سه‌در له‌ میانه‌ی خۆپیشاندانێكی ناڕازییان، دوای چونیان بۆ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ مانگی ئایاری 2016، دروشمیان دژی ده‌ستوه‌ردانی ئێران ده‌وته‌وه‌،به‌تایبه‌ت دروشمه‌كه‌یان دژی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس بوو.

خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌یدانی ئاهه‌نگه‌كانی له‌ ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی سه‌وز، دروشمی "ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌"، "ئه‌ی قاسمی سوله‌یمانی سه‌در گه‌وره‌مانه‌(ئێمه‌ په‌روه‌رده‌كراوی ده‌ستی موقته‌دا سه‌درین) ده‌وته‌وه‌".

ئه‌و دروشمانه‌ كه‌ له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كاندا ده‌یانبینین، گۆڕانێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ ده‌رچوونی گروپێكی شیعه‌ له‌ناو گرۆی زۆرینه‌ی شیعه‌دا له‌ عیراقدا، كه‌ ئێران به‌و په‌ڕی هێزه‌وه‌ كۆنترۆڵی كردوون و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان هه‌یه‌. دیمه‌نی دووه‌م دووباره‌ بوویه‌وه‌، كاتێك لیستی (سائرون) كه‌ سه‌در پاڵپشتی ده‌كات، توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته‌ خاوه‌نی 54 كورسی، به‌مه‌ش پێش لیستی(فتح)كه‌وت،كه‌ نوێنه‌رایه‌تی گروپه‌ شیعه‌كانی نزیك له‌ ئێران ده‌كات.

هه‌زاره‌ها لایه‌نگری سه‌در له‌ مه‌یدانی ئازادی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غداد كۆبوونه‌وه‌، ئه‌وان دروشمی ( به‌غداد ئازاده‌ ئازاده‌... ئێران به‌ربه‌ریه‌)یان ده‌وته‌وه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ كاروباری ناوخۆی عیراق. ناكۆكیه‌كانی ئه‌و دوولایه‌نه‌ له‌وه‌ش زیاتر هه‌ڵكشا،كاتێك عواد عوادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی (الاحرار)ی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در ئێرانی تۆمه‌تبار كرد و به‌ مه‌ترسی ترین جۆری ناوزه‌ند كرد. عوادی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ مانگی ئابی 2018 ئاشكرای كرد كه‌ (ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی كه‌ تیرۆرستان لای ئه‌وه‌ دێن، به‌ڵام به‌رگری له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ وانیه‌، چه‌ندین ڕاپۆرت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌ی (...) له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوون.

وتیشی: (به‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ ڕووداوه‌كه‌ی شاری سامه‌را له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیمامی عه‌سكه‌ری، راپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ یان شانه‌ی نوستوه‌كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوون، جا ئێران ئاگاداری ئه‌مه‌ بووه‌ یان نا، نازانین) له‌ 22ی شوباتی 2006 هه‌ردوو مه‌زارگه‌ی ئیمام علی هادی و حسن عه‌سكه‌ری له‌ سامه‌را ته‌قێندرانه‌وه‌، كه‌ لای شیعه‌كان پیرۆزن، دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ فیته‌نه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری عیراقی گرته‌وه‌، به‌غداد بووه‌ مه‌یدانی توندوتیژیه‌كان و چه‌ندین مزگه‌وت سوتێنران و به‌بێ هیچ هۆیه‌ك كه‌سانی سڤیل كوژران.

،،

سه‌در بۆ ئێمه‌یه‌ و له‌ ئێمه‌یه‌، ته‌نها به‌ چه‌مكه‌ شیعیه‌كه‌ نا، به‌ڵكو به‌پێی ده‌ركه‌وتنی له‌ كاتێكی گونجاودا،به‌ڵام به‌ چه‌مكی سیاسی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌در گوێراِیه‌ڵه‌و جێبه‌جێكاری داواكانی ئێرانه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ چه‌ند كاتێكیشدا فشاری له‌سه‌ر بێت.

چی گۆڕاوه‌؟

به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ ئێران و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌ئی و سوله‌یمانی، هیشام هاشمی چاودێری سیاسی عێراقی پێی وایه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در په‌یوه‌ندی به‌ هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئیسرائیله‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر كۆگاو باره‌گانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عیراق.

هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌( ئه‌و وێنه‌یه‌ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌ كه‌ ڕه‌هه‌ندێكی ئاینی عه‌قائیدی هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ی جه‌نگی ئیسلامه‌ له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌، بۆیه‌ موقته‌دا سه‌در ده‌بێته‌ لایه‌نێك له‌گه‌ڵ ئیسلام، جا ئه‌و ئیسلامه‌ سونی بێت یان شیعه‌).

ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ سیاسیه‌ به‌دووری ده‌زانێت كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در ڕه‌هه‌ندی سیاسی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عیراق، به‌ڵكو پێی وایه‌ ڕه‌هه‌ندێكی باوه‌ڕیی زاڵتره‌ له‌ ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیی كه‌ له‌ سنورێكی داخراودا بێت. به‌ڵام د.عه‌دنان تكریتی به‌ پێچه‌وانه‌ی هاشمیه‌وه‌ پێی وایه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در دوو په‌یام له‌ خۆ ده‌گرێت،یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌: سه‌در بۆ ئێمه‌یه‌ و له‌ ئێمه‌یه‌، ته‌نها به‌ چه‌مكه‌ شیعیه‌كه‌ نا، به‌ڵكو به‌پێی ده‌ركه‌وتنی له‌ كاتێكی گونجاودا،به‌ڵام به‌ چه‌مكی سیاسی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌در گوێراِیه‌ڵه‌و جێبه‌جێكاری داواكانی ئێرانه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ چه‌ند كاتێكیشدا فشاری له‌سه‌ر بێت.

په‌یامی دووه‌می په‌یوه‌سته‌ به‌ تویته‌كه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی سه‌در كه‌ باس له‌ كۆتایی هاتنی ته‌مه‌نی حكومه‌ت ده‌كات،كه‌ ئێمه‌ به‌وه‌ ڕاهاتووین كه‌ لایه‌نگرانی ئێران گوێ ڕایه‌ڵی ئێران ده‌كه‌ن و په‌یره‌وی سیاسیه‌تی گڵۆپی سه‌وز ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌میر موسه‌وی دیپلۆماتكاری پێشووی ئێرانی له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: چاوپێكه‌وتنی سه‌در له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌یی و دانیشتنی له‌ پاڵیدا، كارێكه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌مه‌ودوا ته‌ربیه‌تی ئیسرائیل ده‌درێت،بۆیه‌ ئه‌م دانیشتنه‌ په‌یامێكه‌ بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا، من پێم وایه‌ په‌یامه‌كه‌ش گه‌یشتووه‌. به‌ڕێكه‌وت بوو: په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌كانی ڕه‌وتی سه‌در بیانوو بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی موقته‌دا بۆ ئێران ده‌هێننه‌وه‌ و ده‌ڵێن سه‌ردانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی بینی خزم و كه‌سه‌كانی بووه‌، كه‌ به‌هۆی دۆخی سیاسیه‌وه‌ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ئێران و لوبناندا، هه‌روه‌ها بینینی خامه‌نه‌یی و سوله‌یمانی به‌ ڕێكه‌وت(صدفه‌) بووه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ حاكم زاملی له‌ لێدوانێكیدا وتی: به‌هۆی سیاسه‌تی وه‌ده‌رنانه‌وه‌، كه‌ ڕژێمی پێشوو دژ به‌ خێزانی سه‌درییه‌كانی ئه‌نجامیده‌دا، سه‌درییه‌كان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر عیراق و ئێران و لوبناندا، بۆیه‌ ده‌بینین موقته‌دا سه‌در جاروبار بۆ بینینی خزمه‌كانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ئیسلامیانه‌ ده‌كات .

،،

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ ولاتانی توركیا و سوریا و ئوردن و سعودیه‌ و ئیمارات له‌سه‌ر سێ بنه‌ما بووه‌، كه‌ ئه‌وانیش ڕێزگرتنی دراوسێیه‌تی،پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ری، ویستی بۆ باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان،بۆیه‌ سه‌ردانی سه‌در بۆ ئێران هیچ په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نیه‌.

وتیشی: چاوپێكه‌وتنی سه‌در له‌گه‌ڵ خامه‌نی و سوله‌یمانی كارێكی سروشتی بوو، ئه‌وان له‌ ته‌هران له‌ كۆڕی ماته‌منی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێندا بوون ، به‌ڕێكه‌وت چاویان به‌ موقته‌دا كه‌وتوه‌. زاملی ڕاشیگه‌یاند كه‌، موقته‌دا به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسێ هه‌یه‌،به‌رده‌وامیش ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ (دراوسێكان هاوڕێمانن و گه‌وره‌مان نین). له‌ژێر پێی ڕاهبه‌ردا: به‌ڵام ریاز ئه‌لمه‌سعودی په‌رله‌مانتار له‌ هاوپه‌یمانێتی (سائرون) ده‌ڵێت:( په‌یوه‌ندی عیراق به‌ ده‌وروپشت و دراوسێكانی له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ تاكو ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێی باش و ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری یه‌كتری بنیاتنراوه‌، هیچ كات نه‌گه‌یشتۆته‌ قۆناغی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان.

وتیشی: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ ولاتانی توركیا و سوریا و ئوردن و سعودیه‌ و ئیمارات له‌سه‌ر سێ بنه‌ما بووه‌، كه‌ ئه‌وانیش ڕێزگرتنی دراوسێیه‌تی،پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ری، ویستی بۆ باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان،بۆیه‌ سه‌ردانی سه‌در بۆ ئێران هیچ په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نیه‌، په‌یوه‌ندیه‌كانیش به‌ وێنه‌یه‌كیش ناسه‌لمێنرێت، جا وێنه‌كه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌ یان نا.

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ ئێران كاردانه‌وه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشی به‌دوای خۆیدا هێنا،له‌وباره‌یه‌وه‌ غه‌یس ئه‌لته‌میمی كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی جیابوه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌دره‌ له‌ تویتێكیدا نوسیویه‌تی: هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌ژێر پێی راهبه‌ردا( راهبه‌ر وشه‌یه‌كی فارسیه‌ و به‌ واتای سه‌ركرده‌ یان فه‌رمانده‌ دێت)دابنیشێت، ناتوانێت ببێته‌ تاجی سه‌ری عێراقیه‌كان.

ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه‌ باوكی هاشم(مقتدی الصدر) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وا ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ دڵخۆش نه‌بیت (مورتاح) وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌،به‌ڵام تۆ نرخ و توانای خۆت لای عێراقیه‌كان كه‌م كرده‌وه‌. هه‌ر له‌ سه‌ر سه‌ردانی سه‌در بۆ ئێران شێخ فاروق ئه‌لزه‌فیری وته‌بێژی پێشووی جوڵانه‌وه‌ی سوونی له‌سه‌ر تویتی هه‌ندێك نوسه‌ری ئیماراتی و سعودی كه‌ سه‌دریان به‌ عه‌ره‌بچێتی و دژایه‌تی كردنی ده‌ستوه‌ردانی ئێران لوه‌سف كردبوو، ده‌نوسێت: عه‌ره‌بچێتی موقته‌دا سه‌در، كه‌ له‌ماته‌مینی حوسێن له‌گه‌ڵ سلێمانی له‌ كۆڕی خامه‌نیی له‌ ئێران ئاماده‌یه‌، ڕوونه‌ كه‌ عه‌ره‌بچێتیه‌كه‌ی و دژایه‌تی كردنی بۆ ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌ عیراقدایه‌، كێ باوه‌ڕده‌كات ئه‌وانه‌ی كه‌ عه‌قڵیان له‌ ده‌ستداوه‌