قاسم سلیمانی، شەبەحەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

قاسم سلیمانی، شەبەحەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

765 خوێندراوەتەوە

بڕوا کەمال

لەئێستادا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمون و کایگەری ئێران بەسەر هەموو وڵاتەکانەوە هەیەو کاتێک ناوی ئێران دەبیستین و هەژموومی بەسەر وڵاتەکاندا، ناوێک کە دوانەیەکی لێکدانەبڕاون لەگەڵ ناوی ئێراندا دێت، ئەو دەتوانێ زۆر بەئاسانی پیلان و کارە سەربازییەکانی ئێران لە وڵاتان جێبەجێ بکات، ئەو زۆر جیاوازە لە ژەنەڕاڵە سەربازییەکانی تر، بەڵکو زۆر نەرمونیانەو کەسێکی زۆر عاتفییەو کاتێک کەسوکاری هاوڕێی کوژراوەکانی دەبینێ بەکوڵ دەگری، ئەو کەسێکە کە بۆ هیچ میدیایەکی نە ئێرانی و نەهیچ کەناڵێکی تری تەلەفیزیۆنی قسەناکات، ئەو زۆر لەسەر خۆ قسەدەکات و کەم دوە بەبێ هیچ دوو دڵیەک هەڕەشەکانی جێبەجێی دەکات، ئەو قاسم سلێمانییە.

 

قاسم سلێمانی کێیە؟

ناوی تەواوی قاسم حەسەن سلێمانیە لە ١١ ئازاری ساڵی ١٩٥٧ لەگوندی قەنات مەلیکی سەر بە شارۆچکەی ڕابوری پارێزگاری کرمان لەدایک بووە، دایکی ناوی فاتیمە سلێمانیە ٥ خوشکو ٤ برای هەیە، تاوەکو پێنجی سەرەتای خوێندوە، لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بۆتە کرێکاری بیناسازی لەساڵەکانی حەفتاکاندا بۆماوەی چەند ساڵێک لەفەرمانگەی ئاوی شاری کرمان کاری کردووە.

بەرلەشۆرشی ساڵی ١٩٧٩ لەرێگەی مەلایەکەوە بەناوی (ڕەزا کامیاب ) تێکەڵ بە ڕێخستەنەکانی ئیسلامی دژی پاشایەتی دەبێت، بەڵام هیچ چالاکیەکای نەکردوە ، قاسم سولەیمانی کەسێکی زۆر عاتیفییەو زۆر حەزی بەوەرزشەو یاری کاراتی و لەش جوانی کردوە .

 

سلێمانی و ئەزموونی سەربازی

هەر لەسەرەتای دامەزراندنی سوپای پاسدارانەوە چووتە ناوڕیزی سوپاوە، دوای ٤٥ ڕۆژ ڕاهێنان کرایە فەرماندەی لیوای ٤١ی کرمان، هاوینی ساڵی ١٩٧٩ یەکەم ئەزموونی شەڕی لەدژی حیزبی دیموکراتی ئێران بوو، لە شەڕی هەشت ساڵەی جەنگی عێراق ئێران میدیا ئێرانییەکان وەک پاڵەوانێکی جەنگ ناویان دەبرد، لەو شەڕانەی کەبەژداری تێداکردوە، " فاو"ی یەک " فاو"ی دوو، کەربەلای چوار کەربەلای پێنج، لە جەنگدا یەکێک بوو لە وتار بێژە هەرباشەکان بۆ بەرزکردنی ورەی سەربازەکانی هەرئەم هۆکارەش وای کردبوو ببێتەکەسێکی خۆشەویست ، قاسم سولەیمانی کەسێکی زۆر سەرکێشەو هەمیشە لەلەگەڵ سەر کردەکانی سەرووی خۆی کێشەی هەیە.

ئەو نازناوانەی کە دراونەتە پاڵی:

ــ ژەنەڕاڵی تارمایی

ــ ژەنەڕالی ترسو تۆقێنەر

ــشەهیدی زیندو

ــ سەرداری ئیسلام

ــ جەللادی سوریا

 

قاسم سولەیمانی وەک فەرماندەی سوپای قودس

کاتێک دەبێت بە فەرماندەی سوپای قودس، بزوتنەوەی تاڵیبان دەست بەسەر سێ لەسەر چواری ئەڤغانستاندا دەگرێت و یەکەم یارمەتیدانی هێزەی شیعەکانی بەرەی باکور بوو، واتە هێزی ئەحمد شا و ژەنەڕاڵ ڕەشید .

قاسم سلێمانی و هەژموونی لە عێراقدا

بەر لەڕووخانی ڕژێمی بەعس پێوەندی بەهێزی لەگەڵ سەرکردەکانی کوردو شیعە هەبوو، دوای ساڵی ٢٠٠٣ ستراتیژێکی هەبوو ئەویش ئەوەبوو کە عێراق ئەوەندە نائارام بێ و ناسەقامگیر بێ کە ئەمریکییەکان سەرئەوە نەپەرژێن کە هەژموونی خۆیان لە عێراق جێگری بکەن، بەڵام ناشبێت ئەوەندە ناسەقامگیربێت کە لە کاردانەدا ئەمریکیەکان دژی ئێران بوەستن.

بۆ ناسەقامگیرکردنی عێراق یارمەتی ئەو میلشیا چەکدارانەی ئەدا کە دژی هێزەکانی ئەمریکان، لەوانەش میلیشیاکانی موقتەدا سەدر تەنانەت تۆمەت بارە بە یارمەتیدانی ئەنساری سوننە.

ساڵی٢٠٠٧ جۆرج بۆش وتی دڵنیان سوپای قودس دەستی لەو تەقینەوەو هێرشانەدا هەیە کە دەکرێ دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

هەرلەساڵی ٢٠٠٤ لەژێر ناوی پاسەوانی بەرپرسە شیعەکاندا ژمارەیەکی زۆری سوپای قودسی خزاندە ناوچەی سەوزی بەغدادەوە، تەنانەت لەوکاتەدا کۆمەڵێک بەرپرسی شیعە دەیان وت حسابمان بۆناکەن.

کاتێک لەساڵی ٢٠٠٧ هەموو هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی حکومەت شکستیان هێنا، توانی لایەنە شیعەکان ڕازی بکات و نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکەن.

قاسم سلێمانی هەمیشە عێراقی وەک گۆڕەپانێک داناوە بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێکانیان لەگەڵ ئەمریکاو ئەم دیاردەیەش کاتێک بەڕوونی دەرئەکەێت، ئەویش کاتی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

ئەو لای زۆر گرنگە کە پێکهێنانی حکومەت ئەو ئەندازیاری بێت، لەو پێناوەشدا کۆمەڵێک تەکتیکی بەکار هێناوە.

 

قاسم سلێمانی و سوریا

لەساڵی ٢٠١١ بۆ کپکردنی خۆپیشاندانەکانی سوریا فەیلەقی قودسی ڕەوانەی سوریا کرد لە بینایەکی دیمەشق کەمتر جێگەی سەرنج، لەوێ لیژنەیەکی بەسەرپەرشتی خۆی کە پێکهاتبوون لە چەند ژەنەڕاڵێکی سوریاو کۆمەڵێک بەرپرسی سوپای قودس و حیزبووڵای لوبنان، متمانەی بە سوپای سوریا نەبوو بۆیە هەوڵی ئەوەی دا کە میلیشیاکان دروست بکات و لەو ڕێگەیەشەوە کۆمەڵێک چەکداری لیبیای پڕچەک کرد.

 

قاسم سلێمانی و کورد

لەساڵی ١٩٧٩ یەکەمین ئەزموونی سەربازی لەشەڕی کوردەکانی ڕۆژهەڵات بوو ، لەسەردەمی شەری عێراق ئێراندا فەرماندەی ئۆپراسیۆنی سەبازی ئێرانی کردووە دوای ئەوەی فەرماندەی سوپای قودس دەگرێتە دەست، زۆرترین پەیوەندییەکانی لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان هەبووە، بەرپرسان و میدیاکان ئەوە دەڵێن لەدوای هێڕشکردنی داعش بۆسەر کوردستان لەسەر داوای بارزانی قاسم سولەیمانی و ٧٠ ئەندامی سوپای پاسداران بەژداریان لەشەری مەخموردا کردووەو هەولێریان پاراستووە، بەڵام هیچ لایەنێکی سیاسی ئەم هەواڵەی پشت ڕاست نەکردۆتەوە، هەندێکش دەڵێن ئەمە وەک بانگەشەیەک میدیا ئێرانیەکان دەیکەن.

بەر لەڕیفراندۆم قاسم سولەیمانی هەوڵی داوە کەپارتی و یەکێتی لە ئەنجام دانی ڕیفراندۆم پاشگەز بکاتەوە.

لەلایەن ئەمریکاوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە

هێزەکانی ئەمریکا، لانیکەم دووجار بۆیان رێکەوتووە سولەیمانی بکوژن، بەڵام نەیانکردووە، لە پێناو هەندێکی ئیعتیباراتی سیاسیی ناوچەیی و ئارەزووی واشنتۆن بۆ پاراستن و مانەوەی هەماهەنگییە نهێنییەکانی لەگەڵ تاران لە شەری دژ بە داعشدا.

قاسم سولەیمانی بە پاڵەوانی ئێرانییەکان دادەنرێت، خامەنیش بە "شەهیدی زیندوو" وەسفی کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٥ وە روبەرووی رەخنە بوویەوە بەهۆی بەرێوەبردن و بەشداری لە شەرەکانی دژ بە داعش لە عێراقدا، هەروەک سەرباری پەیوەندییە تۆکمەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە قایلکردنی کوردەکانی عێراق تاوەکو لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە چەک و تەقەمەنی بگوێزنەوە بۆ رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس