دەقی نامەی کمال ئەتاتورک بۆ شێخ محمود

لە گۆڤاری ئەسمەر بەزمانی تورکی بڵاو کراوەتەوە

دەقی نامەی کمال ئەتاتورک بۆ شێخ محمود

1558 خوێندراوەتەوە

تاریق ئەحمەد

دەقی نامەکەی مستەفاکەمال ئەتاتورک بۆ شێخ محمودی نەمر:

 

بەڕێز شێخ مەحموودی بەرزنجی؛

پەیوەندی بەهێزتان لەگەڵ دەسەڵاتی "عوسمانیدا"زانراوەو هەستی پێکراوە،ئەنجامەخراپە­کانی جەنگی دووەمی جیهانی دەرفەتی زۆری دایە دووژمنەکانمان ،پێش دەست پێکردنی ئاگربەست بۆ دەوڵەت و میلەت و نیشتیمانەکەمان ؛ پەلامارو هێرشکردن گەیشتۆتە ئاستێک شایەنی قبوڵ کردن نیە ،کاتێک خەلافەتی عوسمانی کۆتایهات ،هیچ موسڵمانێک وابیرناکاتەوە نیشتیمانەکەمان ببێتە دیلی ئەرمەنەکان و بەئارەزووی خۆیان پێ بخەنە وڵاتەکەمانەوە ،دووژمنانمان هەمیشە لەهەوڵی پارچە پارچەکردن و دیلکردنی گەلەکەماندا بوون،هێزو باوەڕێک لەمیلەت وەربگێڕدرێت و (ئەستمبوڵ )بارودۆخی لەوە خراپتر نابێت کە دەبینرێت ،جگە لەوە پێویستە میلەتەکەمان یەک بێت و هێزوو تواناکانی بۆ جیهان نیشان بدات،هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوون و خاڵی بەرگەگرتن نەماوە ،بۆیە خێرا دەست بەکاری سەربازی دەکەم و باوەڕم وایە کە کەسانی نیشتیمان پەروەرو فیداکاروئیمانداری وەک ئێوە لەگەڵم کاردەکەن ،ئەمجارە بەتەواوی تاکۆنگرەیی {ئەرزڕۆم }ئاگادارتان دەکەمەوە .

داوای هەوڵ و تێکۆشانی دەکەم بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێخستنی میلی لەودەڤەرەدا ،لەو بڕوایەدام ئەوکەسانەی ئەم جارە لەگەڵ کۆنگرەکە ،لە "سیواس" کۆدەبینەوە ،ئەنجامی باش و دڵنیاکەرەوە بەدەست دەهێنین،پێویستە ئەو پروپاگەندانەی ئینگلیز بەمەبەستی فریودانتان لەوناوچەیەدا بڵاویان کردنەوە ،لاببرێن ، خوای گەورە هەموومان سەرکەوتوبکات ،بەڕێزم چاوەکانت ماچ دەکەم .

سێیەمین چاودێری سەربازی دێرین

{مستەفا کەمال} بۆ شێخ مەحمودی بەرزنجی 13/3/1919