تێگەیشتن لەماناوچەمکی دیموکراسی 

تێگەیشتن لەماناوچەمکی دیموکراسی 

731 خوێندراوەتەوە

  زۆرجاروشەیەک بەرگوێمان دەکەوێت کە لەوانیە بەشێکی کەمان لێی تێبگەین و مان و مەبەستی ئەو وشەیە بزانین ئەویش وشەی ( دیموکراسیە) ، هەر وەڵاتێک ئەم چەمکەی تێدانەبوو ئەوە وەڵاتێکی خۆشگوزەران نیە و بەرو شکست دەڕوات ، بۆئەوەی لەماناو مەبەستی دیموکراسی حاڵیبین دەبێت شارەزای تەواوەتیمان هەبێت لەسەر مێژووی ئەم چەمکە لەچیەوە هاتوە؟ و دیموکراسی بۆخۆی چیە ؟ ئایە بە چ جۆرە سیستەمێک دەوترێی دیموکراسی بۆیە ئەوەی بەلای منەوە گرنگ بوو ئەم ماناو مەبەستی ئەم چەمکە ڕوون بکەینەوە .

 

 

 

مێژووی چەمکی دیموکراسی 

دەستەواژەی "دیموکراسی" – یاخود با بڵێین وشە رەسەنە (یۆنانیە کۆنەکە)- لە ئەسینای کۆنلە سەدەی پێنجەمی پێش زایندا داتاشراوە. ئەو دەوڵەتەی ئەسیناش بە کۆنترین نمونەی سیستەمی حوکم دادەنرێت کە لەگەڵ ھەندێ لە ھزرەکانی حوکمی دیموکراسیی ئێستا دەگونجێ.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر کەس ھەن کە ئەسینای کۆن بە دیموکراسی ناژمێرن چونکە تەنھا کەمینەیەکی دانیشتوانەکەی مافی دەنگدانیان ھەبوو و ئافرەت و کۆیلە و بێگانەکان لەو مافە بێبەش کرابوونو، تەنھا ١٦% دانیشتنوانانی مافی دەنگدانیان ھەبوو.

 

،،

ئیمڕۆ دەوڵەتی لەمجۆرە نییە. دەوڵەتانی تر شێوەی جۆراوجۆری حوکمی نادیموکراسیان ھەبوو و ھەیە.

 

بەڵام سەرەڕای ئەوە دەنگدان لە ئەسینای کۆن لەگەڵ بیرۆکەی دروستکردنی راستەوخۆی بڕیار دەگونجێ لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەران وەک ئێستا لە سیستەمی دیموکراسیدا پیادە دەکرێ. بە تێپەڕبوونی کات واتای "دیموکراسی" گۆڕانی بەسەردا ھات، و پێناسە نوێکەی لە سەدەی ١٨ ھەمەوە تا ئێستا لە لەگەڵ ھاتنە کایەوەی سیستەمی "دیموکراسی" لە چەندین وڵات پەرەسەندندایە.

لیکۆڵینەوەکانی دەزگای Freedom House باس لەو دەکەن کە لە ساڵی ١٩٠٠ دا تەنھا یەک سیستەمێکی دیموکراسی لیبراڵی خاوەن مافی دەنگدانی گشتگیر لە جیھان نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ ١٢٠ (٦٢.٥%) لە ١٩٢ وڵاتەکەی جیھان دیموکراسی لیبراڵن. لەساڵی ١٩٠٠ دا ٢٥ دەوڵەت (١٩.٢%) خاوەنی نەریتێکی سنورداری دیموکراسی بوون و ئێستا ژمارەیان ١٦ دەوڵتە (٨.٣%).

ھەر لەو ساڵەدا ١٩ یاخود (١٤.٦%) دەوڵەتان خاوەن سیستەمی پادشایەتی دەستوری بوون کە تیایاندا دەستور دەسەڵاتەکانی پاشا کەم دەکاتەوە و دەیدا بە پەرلەمان، بەڵام ئیمڕۆ دەوڵەتی لەمجۆرە نییە. دەوڵەتانی تر شێوەی جۆراوجۆری حوکمی نادیموکراسیان ھەبوو و ھەیە. ئیمڕۆ چەندین پۆڵینکردنی پوختەی تایبەت بە دەستەواژەی "دیموکراسی" ھەن، ھەندێکیان وەک تێۆر و ھەندێکیشیان جێبەجێ کراون.

 

 

هەڵبژاردن یەکێکە لە هۆکارەکانیە بۆ  دیموکراسی 

ھەبوونی ھەڵبژاردن وەک مەرجێک بۆ بوونی دیموکراسی بەس نییە. زۆرجار ھەڵبژاردن لە لایەن رژێمە تۆتالیتارەکان و دیکتاتۆرەکان بۆ خۆشاردنەو لەژێر پەردەی دیموکراسی بەکارھێنراوە. ئەمەش بە چەندین رێگەی جۆراوجۆرە روو دەدات: • کۆتکردنی لیستی ئەوانەی بۆیان ھەیە لە ھەڵبژاردنا بەشدار بن. • کۆتکردنی بڕی راستەقینەی دەسەڵات کە بۆ نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکان ھەیە وەریبگرن، یاخود ئەو سیاسەتانەی بۆیان ھەیە لەکاتی بوونیان لە پۆستەکانیان ھەڵیانبژێرن. • دەنگدان بە راستی ئازاد و بێگەرد نەبێ (بۆ نمونە بەھۆی ترساندنی ئەو کەسانەی دەنگ بە کاندیدێکی تر دەدەن). 

ئەنجامدانی ساختەکاری لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکە. نمونە مێژوویەکانی ئەم حاڵەتە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بەر لە روخانی حوکمی حیزبی کۆمۆنیستی لە ١٩٩١ دەگرێتەوەعیراقی سەدام حوسێن بەر لە روخانی و فلیپین لەژێر حوکمی فردیناند مارکۆسدا.

 

،،

زۆربەی وڵاتە دیموکراسیەکان تەمەنی دەنگدان گروپێکی دیاریکراوی ھاوڵاتیان دەگرێتەوە و بەزۆری تەمەنی ١٨ ساڵانە.

 

دیموکراسی لیبراڵ

وەک باوە دیموکراسی زۆر بەمە لێک دەدرێتەوە کە وەک دیموکراسی لیبراڵە.کەچی لە راستیدا دیموکراسی بەخۆی سیستەمیکی حوکمکردنە و بەھۆی ھەڵبژاردنەوە پێناسەکراوە وشەرعیەتی پێ بەخشراوەَ، لە کاتێکدا دیموکراسی لیبراڵ بریتیە لەخۆگرتنەوەی لیبرالیزمی دەستوری، یاخود پاراستنی ژمارەیەک مافی تاکە کەسی لە دەنگدانی زۆرینەوە و، پێچەوانەی ئەمەش لە دیموکراسی نالیبراڵدا دەبینرێ کە ھیچ کۆت و بەندێکی لەمجۆرەدا تیا نییە. خەسڵەتەکانی زۆربەی سیستەمە دیموکراتە لیبراڵەکان بریتین لە:

• بوونی دەستورێک کە دەسەڵاتی حکومەت سنوردار دەکات و زۆر لە مافە سڤیلیەکان دەپارێزێ

• مافی دەنگدانی جیھانی، کە ھەموو ھاوڵاتیان مافی دەنگدانیان ھەبێ بێ ئەوەی رەچاوی رەگەز یا توخم یا بڕ سەروەت و سامان بکرێ

• ئازادی رادەربڕین و لەوانە ئازادی قسەکردن و کۆبونەوە و خۆپیشاندان

• ئازادی رۆژنامەوانی و سودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی تری زانیاریەکان • ئازادی پێکھێنانی کۆمەڵەکان

• یەکسانی لەبەردەم یاسا و یاسا سەروەر بێ و رۆڵی خۆی ببینێ

• مافی ھەبوونی سەروەت و سامان و سەربەخۆیی کەسایەتی (privacy)

• مافی خوێندن و زانینی ماف و ئەرکە مەدەنییەکان

• بوونی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی جێگیر و فراوان

• دادگەری سەربەخۆ

• بوونی سیستەمێکی کۆت و ھاوسەنگیەکان لە نێوان لقەکانی حکومەتدا

بەشێوەیەکی گشتی ئەم پێناسەیە چەند پێویستییەکی لەگەڵدایە. ئەو بڕیارانەی لە رێگەی ھەڵبژاردن وەردەگیرێن ھەموو ھاوڵاتیان وەرناگیرێن، بەڵکو لە لایەن ئەوانەی لە ھەڵبژاردن بەشداربن وەردەگیرێن. جگە لەوەش خۆ ھەموو ھاوڵاتیان مافی دەنگدانیان نییە. زۆربەی وڵاتە دیموکراسیەکان تەمەنی دەنگدان گروپێکی دیاریکراوی ھاوڵاتیان دەگرێتەوە و بەزۆری تەمەنی ١٨ ساڵانە.

ھەندێ وڵات چەند گروپێکی تری ھاوڵاتیان لە دەنگدان بێبەش دەکەن وەک( زیندانیانی تاوانبارکراو چ ئێستا بێ چ لە رابردوودا).

 

ھەندێ جار دیموکراسی لیبراڵ دەبێتە دیفاکتۆی حکومەت لەکاتێکدا شێوەکانی تری دیموکراسی دەبێ ئەو شوێنە بگرن، بۆ نمونە کەنەدا پادشای ھەیە بەڵام لە واقیعدا لە پەرلەمانێکی ھەڵبژێردراو بەرێوەی دەبات. ھەندێ کەس بەکورتی دیموکراسی بەوە پێناسە دەکات کە "حوکمی زۆرینەیە لەگەڵ پاراستنی مافی کەمینە".

 

 

چاندنی دیموکراسیی 

بۆ ئەو ولاتانەی نەریتێکی ڕەسەنی حوکمی زۆرینەیان نەبێ بەدەگمەن ھەل رەخساندن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئازاد دەبێتە مایەی گواستنەوەی راستەقینە لە دیکتاتۆریەتەوە بۆ دیموکراسی: بەڵکو گواستنەوەیەکی فراوانتر لە کلتوری سیاسی و داڕشتنێکی پلە بە پلەی دەزگاکانی حکومەتی دیموکراتی وڵات پێویستە.

لەمبارەیەشەوە نمونەی جۆراوجۆری وەک (فەرەنسای شۆڕشگێری، ئۆگەندای ئێستا و ئێران) مان ھەیە کە وڵاتی خاوەنە توانای درێژەپێدانی دیموکراسی بە شێوە سنوردارەکەیەوە تاوەکو گۆڕانێکی کلتوری فراوانتر دەھاتنە کایەوە کە بواریان بۆ حوکمی زۆرینە دەڕەخساند. لایەنێکی سەرەکی کلتوری دیموکراسی چەمکی "ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆز=Loyal Opposition".

 ئەمەیان گۆڕانێکی کلتوری زەحمەتە بە تایبەتی لەو وڵاتانەی دەستا و دەستی دەسەڵات بە رێگەی توند و تیژی بووە. زاراوەکە لە ناوەرۆکدا مانای ئەوەیە کە ھەموو لایەنەکانی سیستەمی دیموکراسی پابەندبوونێکی گشتی بە بەھا بنچینەییەکان کۆیان دەکاتەوە. رەنگە نەیارانی سیاسی لەگەڵ یەکتر کۆک نەبن بەڵام دەبێ لێبوردەیی لەگەڵ یەکتری بنوێنن و دان بە شەرعیەتی و گرنگی رۆڵی یەکتری بنێن. رێسا سەرەکییەکانی ئەم کۆمەڵگەیە پێویستە ھانی لێبوردەیی و نەرمی نواندن لە دانوستانی میللی بدەن. لە کۆمەڵگەیەکی لەمجۆرەدا دۆڕاوەکان بە حوکمی دەنگدەران قایل دەبن لە پاش کۆتایی ھەڵبژاردنەکان و، بوار بە دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات دەکەن. دۆڕاوەکان دڵیان بەوە ئارامە کە ژیان و ئازادیی خۆیان لەدەست نادەن و لەبەشداریکردن لە ژیانی رۆژانەی کۆمەڵگە بەردەوام دەبن. ئەوان دلسۆزی سیاسەتەکانی حکومەت نین، بەڵام دڵسۆزی شەرعیەتی بنچینەیی دەوڵەت و خودی پرۆسە دیموکراسیەکەن.

 

،،

ھەندێ لە رەخنەگران دەڵێن کە رەخنەی رەوای دژی سەرمایەداری لە لایەن ئەمجۆرە کۆمپانیانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە تایبەتییەکانیان کپ دەکرێنەوە.

 

خاڵە باشوو خراپەکانی دیموکراسیی 

رەنگە تێچوونی ئەنجامدانی ھەڵمەتی سیاسی لە سیستەمە دیموکراسیەکان واتای ئەوە بدات کە سیستەمەکە ھەڤیازی کەسانی دەوڵەمەند دەکات، یاخود کاندیدەکان ھاندەدات سەفقە لەگەڵ کەسانی دەوڵمەند ببەستن بۆ وەدیھێنانی پەرلەمانێک بە دڵی ئەوجۆرە پشتیوانانە پاش سەرکەوتنی کاندیدەکانیان دێتە کایەوە. لە لایەکی ترەوە دەوڵەمەندەکان تەنھا کەمینەیەکی بچوکن لە نێو دەنگدەراندا. پیچویستە میدیکان لە سیستەمی دیموکراسی سەربە ھیچ پارتێک نەبن.

میدیای بیستراوی پارتەکان

– لە رێگەی پەخش یا بڵاوکراوەکان- زۆربەیان سەربە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتن.

ھەندێ لە رەخنەگران دەڵێن کە رەخنەی رەوای دژی سەرمایەداری لە لایەن ئەمجۆرە کۆمپانیانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە تایبەتییەکانیان کپ دەکرێنەوە.

بەلام لایەنگرانی ئەو کۆمپانیا بەوە وەڵام دەدەنەوە کە ئازادی رادەربڕین کە دەستور دەیپارێزی بوار رێکخراوی بازرگانی و رێکخراوی خۆبەخش میدیا خۆیان دامەزرێنن و رەخنە لە سەرمایەداری بگرن. ھەروەھا دەڵێن سەرنەکەوتنی ئەوجۆرە میدیایانە رەنگدانەوەی ویستی جەماوەرە نەک سانسۆرە لە سەر میدیاکان.

 جەختکردنی کورتخایەن

ئەو ماوە کورتەی بەر لەوەی حکومەت رووبەرووی ھەڵبژاردنێکی نوێ ببێتەوە رەنگە ھاندەرێک بن بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتانە دابڕیژرێن و جێبەجێ بکرێن کە سودی کورتخایەنیان بۆ دەنگدەران ھەبێ، نەک جێبەجێکردنی سیاسەتیبَک لە ماوەی کورتدا زەحمەت بێ بەڵام بەرھەمی پاش چەندین دەیە یان سەدەیەک دەبێ.

زۆرداری حوکمی زۆرینە

ئەم پرسە لە بابەتی زۆرینەییش باس کراوە. حوکمی زۆرینە چ مافێکی فراوان و گشتگیری تیابێ یان نەْ مەترسی "زۆرداری زۆرینەی" ھەیە. ئەمەش بە واتای ئەو ئەگەرەی کە سیستەمی دیموکراسی نوێنەری ھەڵبژێردراو دەسەڵاتدار دەکات بە ناو و بۆچونی زۆرینە کەمینەیەک بچەوسێنێتەوە. ئەمەش بێگومان لەبەینبردنی ئاواتی دیموکراسییە کە بریتیە لە دەسەڵاتپێدانی ھاوڵاتیانە بەگشتی. بۆ نمونە لە سیستەمی دیموکراسی دەکرێ دەستەیەکی نوێنەران ھەلبژێردرێ دەسەڵاتی ھەبێ کەمینەیەک (ئاینی، سیاسی ....تاد) تاوانبار بکات (چ بەشێوەیەکی راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ بێ). ئەمەی خوارەوە چەند نمونەیەکن کە تیایاندا زۆرینە بەشێوەیەکی گۆمانلێکراو لەبەرامبەر ویستەکانی کەمینەیەک ھەڵس و کەوتی کردووە:

  • لە فەرەنسا ھەندێ کەس پێیان وایە قەدەغەکردنی ھێما ئاینییە کەسایەتییەکان لە قوتابخانەکانی میری پێشێلکاری مافە ئاینیەکانی مرۆڤە.
  • لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا:
  • بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی سێکسی بە نایاسایی دادەنرێ ئەگەر بابەتەکە "پێوەرەکانی کۆمەڵگە" بۆ ئابڕووی ببەزێنێ.
  • چاڵاککارانی بواری"پشتیوانی ژیان" (دژی لەباربردن) منداڵی لەدایک نەبوو لە سکی دایکیان بە کەمینەیەکی چەوساوە و بێ ئومێد و مافخوراو ناو دەبەن.
  • لە ئەمریکا رەشنوەسی یاسای شەڕی ڤێتنام ئەو رەخنەیەی لێگیرا کە کەمینەیەکی مافخوراو کە گەنجانی تەمەن نێوان ١٨ – ٢١ ساڵانن دەچەوسێنێتەوە. وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ ئەمە تەمەن ناونوسکردن بۆ خزمەتی سەربازی بۆ ١٩ ساڵ بەرز کرایەوە و تەمەنی ئەوانەی مافی دەنگدانیان ھەیە کەمنتر کرایەوە (لەگەڵ ئەوەشدا لەھەندێ ویلایەت تەمەنی دەستپێکردنی مەی خواردن کەمتر کرایەوە). ھەرچەندە ئەوانەی بۆ سوپا ناونوەس دەکران ھەرچەندە مافخوراو نەمانەوە بەڵام ھێشتا ژمارەکانیان بەقەد ئەانی تر نەبو.
  • زۆربەی جار زۆرینە باج بەسەر کەمینە دەسەپێنێ کە دەوڵەمەندە بەرێژەیەکی بەرز و ھەردەم لە زیادبووندایە، ئەمەش بە نیەتی ئەوەی دەوڵەمەندەکانی باجێکی زۆرتر بدەن بۆ خزمەتکردنی مەبەستی کۆمەڵایەتی.
  • ئەوانەی بۆ رابواردن مادە سڕکەرەکان بەکاردەھێنن ھەندێ کەس بە کەمینەیەکی بەرچاویان دەبینی کە لە لایەن زۆرداری زۆرینەوە لە چەندین وڵات بە رێگەی تاوانبارکردن بە بەکارھێنانی مادە سڕکەرەکان دەچەوسێندرێنەوە. لە زۆر وڵات ئەوانەی بە تۆمەتای بەکارھێنانی مادە سرَکەرەکان مافی دەنگدان لەدەست دەدەن
  • رەفتاری کۆمەڵگە لەگەڵ لوتی و نێربازەکانیش لەم روانگەیەوە سەیر دەکرێ. نمونەیەکیش لێرەدا بە تاوان دانانی نێربازیە لە بەریتانیا لە سەدەی نۆزدەھەم و بەشێک لەسەدەی بیستەمدا، کە تیشکی خرایە سەر بە ھۆی دادگایکردنی ھەرەیەک لە ئۆسکار وایڵد و ئاڵن تورینگ.
  • رچێمە دیموکراسۆیەکەی ئەسینا سوقراتی بە تۆمەتی بێئاینی لە سێدارەدا یاخود بەھۆی رای جیاوازدا. ئینجا چ ئەمە بۆ مەترسیەکانی دیموکراسی سەردەم بشێن یا نەْ تا ئێستاش بابەتی ناکۆکیەکی بەردەوامە.
  • ئەدۆڵف ھیتلەرکە بەرزترین رێژەی کەمینەی لە مێژووی کۆماری ڤایمار لە ساڵی ١٩٣٣ وەدەستھێنا.
،،

دەستوری کۆماری ڤایمار و لە حاڵەتێکی "بارای نائاساییدا" بواری بە دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکاندا و ھەڵپەساردنی بنەماکانی دەستور بەبێ ھیچ دەنگدان یاخود ھەڵبژاردنێک، کە ئەمەیان کارێکی ئەستەمە لە زۆربەی سیستەمە دیموکرات لیبراڵەکاندا.

 

رەنگە ھەندێ کەس وای بۆ بچێ کە ئەمە نمونەیەکی زۆرداری کەمینە بێ چونکە ھیتلەر لقەت زۆرینەی دەنگی وەدەست نەھێنا. بەڵام لە لایەکی تر خوی سیستەمە دیموکراسیەکان (رەنکە پێویستیش بێ) رەنگە لە کۆتاییدا دەسەڵات بدەنە دەستی کەسێک یا لایەنێک کە سەرکردایەتی گەورەترین کەمینە دەکات، ھەر بۆیەش بەرزبوونی ھیتلەر ناکرێ لەو لێھاتووییەی دیموکراسی بەدوور بگیرێ. لەگەڵ ئەوەشدا پێشێلکاری فراوانی مافی مروڤـ پاش لەناوبردنی سیستەمە دیکوکراسیەکەی ئەڵمانیا سەریان ھەڵَدا.

و ھەروەھا دەستوری کۆماری ڤایمار و لە حاڵەتێکی "بارای نائاساییدا" بواری بە دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکاندا و ھەڵپەساردنی بنەماکانی دەستور بەبێ ھیچ دەنگدان یاخود ھەڵبژاردنێک، کە ئەمەیان کارێکی ئەستەمە لە زۆربەی سیستەمە دیموکرات لیبراڵەکاندا. پشتیوانانی دیموکراسی بەم شێوەیە بەرپەرچی ئەم رەخنانە دەدەنەوە:

 

یەکەم: بوونی دەستور لە زۆر لەو وڵاتە دیموکراتەکان وەک پاراستنێکە لە دژی زۆرداری زۆرینەدا. بە شێوەیەکی گشتی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەو دەستورانە پێویستی بە دەنگی زۆرینەی نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکان ھەیە، یاخود پێویستی بە دادوەرێک و دەستەی سوێندخواردوان ھەیە بۆ ئەوەی پەسندی بکەن کە دەوڵەت پێوەری بەڵگەیی و رێوشوێنی جێبەجێکردووە، یاخود پێویستی بەدوو دەنگدانی جیاواز ھەیە لە لایەن دوو گبوپی نوێنەران کە بەھۆی ھەڵبژاردنێکدا جیاکراون، یاخود لە حالچەتی دەگمەندا پێویستی بە ریفراندۆم ھەیە. زۆر ئەم پێداویستیانە تێکەڵ دەکرێن.

  ھەروەھا جیاکردنەوە دەسەڵاتەکان بۆ دەسەڵاتی یاسادانان و راپەڕاندن و دادگەری ئەمەش رێگەیەکی ترە بۆ زەحمەتکردنی سەپاندنی ویستی زۆرینەیەکی کەم بەسەر بەشەکانی تری ھاوڵاتیاندا. ئەمەش بەو واتایە دێت کە زۆرینە ئێستاش دەتوانی شت بەزۆر بەسەر کەمینە بسەپێنێ (کە تاَستاش لە رووی ئەخلاقییەوە مایەی ناکۆکیە)، بەڵام ئەمجۆرە کەمینەیە دیارە زۆر بچوک دەبێ، بەڵام بەگشتی زۆر زەحمەتترە ریچژەیەکی زیاتری خەڵک بەمجۆرە کردارانە قایل بکەی.

 

،،

کە ھەموو بەڵگە زانستیەکان پیشان دەدەن دیموکراسی زیاتر دەبێتە ھۆی کەمبوونی توند وتیژی و ولەناوچوونی دیموکراسی.

 

دووەم: لەمبارەیەوە کە زۆرینە و کەمینە ھەڵوێستی جیاجیان ھەیە لەمەڕ کێشە ھەمەجۆرەکان. زۆر جار خەڵکی دەگەڵ زۆرینە لەبارەی ھەندێ پرس کۆک دەبن و لەگەڵ کەمینە لەبارەی ھەندێ پرسی تر کۆک دەبن. بۆچونی مرۆڤیش رەنگە بگۆڕێ. بۆیە رەنگە ئەندامانی زءۆرینەیەک سنورێک بۆ چەوساندنی کەمینە دابنێن نەخاسمە کە ئەگەری ئەوە ھەیە بەخۆیان لە ئایندەدا ببنە ئەندام لە کەمینەیەکدا.

سێیەم: قسەیەکی باو ھەیە کە دەڵێی سەرەڕای مەترسیەکان حوکمی زۆرینە لە جۆرەکانی تری حوکم باشترە و "زۆرداری زۆرینە" بەھەر حاڵ پێشڤەچونێکە بەسەر "زۆرداری کەمینەدا" ھاتووە.

پشتیوانانی دیموکراسی دەڵێن کە ھەموو بەڵگە زانستیەکان پیشان دەدەن دیموکراسی زیاتر دەبێتە ھۆی کەمبوونی توند وتیژی و ولەناوچوونی دیموکراسی. ئەمەشیان ھەندی جار بە "یاسای رومل" ناودەبرێ کە دەڵێ خەڵک چەند ئازادیە دیموکراسیەکانیان کەم بن ئەوەندەش ئەگەری ئەوە ھەیە دەسەڵاتدارەکان ئازادیەکانیان لەناو ببەن.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس