ڕێكاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌، مه‌ترسی بۆ ترامپ و دیموكراتیه‌كانیش دروست ده‌كات

ڕێكاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌، مه‌ترسی بۆ ترامپ و دیموكراتیه‌كانیش دروست ده‌كات

556 خوێندراوەتەوە

به‌ده‌ستپێكردنی ڕێكاره‌كانی له‌سه‌ركارلابردنی دۆناڵد ترامپ، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته‌ ململانێیه‌كی توندی ناوخۆییه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر ترامپ و دیموكراته‌كانیش دروست ده‌كات، بێگومان وڵاتیش به‌ كۆتایی هاتنی واده‌ی سه‌رۆكی ئێستا ،له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ئیفلیجی ده‌بێته‌وه‌.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ وتی: من له‌و ڕێكارانه‌ سودمه‌ند ده‌بم، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ململانێكانی هه‌ڵبژاردنی نۆڤه‌مبه‌ری 2020 دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم.

هه‌روه‌ها گروپی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ترامپ ڕایده‌گه‌ینن كه‌، دیموكراته‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن (جه‌ماوه‌ره‌ چه‌پ و توندڕه‌ و توڕه‌كه‌یان هێمن بكه‌نه‌وه‌)، به‌ڵام به‌مه‌ جۆرێك له‌ ( سه‌رنج ڕاكێشی) له‌ناو جه‌ماوه‌ری كۆمارییه‌كان دروست ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش (سه‌ركه‌وتنێكی ڕه‌هایی) به‌ ترامپ ده‌به‌خشن.

،،

قورسه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ چۆن بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ترامپ فراوانتر ده‌بێت،بۆیه‌ من وایده‌بینم له‌ هه‌مانكاتدا بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری دیموكراته‌كانیش فراوانتر ده‌بێت.

  بنكه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ترامپ نه‌گۆِرن به‌ڵام سنوردارن: كریستۆڤه‌ر ئارترتۆن مامۆستا له‌ زانكۆی جۆرج واشنتن بیروبۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ هه‌یه‌ و ده‌ڵێت:" قورسه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ چۆن بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ترامپ فراوانتر ده‌بێت،بۆیه‌ من وایده‌بینم له‌ هه‌مانكاتدا بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری دیموكراته‌كانیش فراوانتر ده‌بێت.

له‌وه‌یه‌ بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ترامپ به‌ وه‌فا و نه‌گۆِر بن، به‌ڵام به‌ سنوورداری ده‌مێننه‌وه‌، چونكه‌ ترامپ له‌و كاته‌وه‌ی چۆته‌ كۆشكی سپی نه‌یتوانیوه‌ جه‌ماوه‌ری زیاتر بۆ خۆی ڕابكێشێت، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی (2016)دا به‌ جیاوازیه‌كی كه‌می ده‌یان هه‌زار ده‌نگی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.

،،

ئه‌و پارته‌ی هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی ده‌درێت، له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا سودمه‌ند ده‌بێت.

هه‌روه‌ها جۆرن هۆك له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی برۆكینگز ده‌ڵێت: پێویسته‌ ترامپ به‌ ڕاستی له‌ ڕێكاره‌كانی له‌سه‌ر كالابردن بترسێت،چونكه‌ زۆر قورسه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ین، كه‌ چۆن ترامپ سود له‌م ڕێكارانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ له‌ دژی گیراونه‌ته‌ به‌ر.

ململانێی له‌سه‌ر كارلادان: نانسی بیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دیموكراته‌كان ،پێش ده‌ستپێكردنی ڕێكاره‌كان بۆ له‌سه‌ر كارلادانی ترامپ په‌شیمان بۆته‌وه‌،بۆیه‌ كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ناو دیموكراته‌كان به‌ ده‌نگێكی به‌رز داوای ده‌ستپێكردنی ڕێكاره‌كان ده‌كه‌ن،چونكه‌ دیموكراته‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا زه‌برێكی كوشنده‌یان به‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت كه‌ ڕێكاری له‌سه‌ر كارلادان له‌ناو ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكاشدا جه‌ماوه‌رێكی ئه‌وتۆی نیه‌.

 هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا زۆرینه‌ی له‌ كۆمارییه‌كان پێكدێن، به‌ ئاسانی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌ستبه‌رداری ترامپ نابن، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌و پارته‌ی هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی ده‌درێت، له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا سودمه‌ند ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لاری ساباتۆ توێژه‌ر له‌ زانكۆی ڤێرجینیا، ده‌ڵێت: ڕێگاكانی دوورخستنه‌وه‌ سه‌ركێشی زۆر له‌خۆ ده‌گرێت. دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێت پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌له‌ له‌ ئه‌نجامدانی ڕێكاره‌كان بكرێت، به‌ڵام لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ناتوانن به‌ هاتنی ساڵی 2020 كۆتایی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بهێنن.

،،

له‌گه‌ڵ توندبوونی ناكۆكیه‌كانی هه‌ردوو پارته‌كه‌ له‌ناو كۆنگرێسدا، زۆر قورس بووه‌ كه‌ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسادانان له‌ واشنتن پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت .

وته‌ی دوایی لای ده‌نگده‌ره‌ میانڕه‌وه‌كانه‌: جۆن هوداك ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌رانی میانڕه‌و بۆیان ده‌ركه‌وت ، ئه‌م ڕێكاره‌ گاڵته‌جاڕییه‌كی سیاسیه‌، ئه‌وا دیموكراته‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا باجی ئه‌مه‌ ده‌ده‌ن.

ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ململانێی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد، ئه‌وا هه‌ر لایه‌كیان ده‌یباته‌وه‌، نه‌ك هه‌ردووكیان. ئیفلیج بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان؟ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (هه‌موو چانسێكی سه‌ركه‌وتنی یاسادانیان له‌ناوبرد.) له‌گه‌ڵ توندبوونی ناكۆكیه‌كانی هه‌ردوو پارته‌كه‌ له‌ناو كۆنگرێسدا، زۆر قورس بووه‌ كه‌ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسادانان له‌ واشنتن پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت .

به‌ڵام لاری ساباتۆ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێكاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌ ببێته‌ هۆی ئیفلیج بوونی ده‌سلاتی یاسادانان ئه‌و ده‌ڵێت:" له‌ هه‌موو حاڵاته‌كاندا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی یاسادانان هیچ پێشكه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت. له‌ مانگی كانوونی دووه‌می/ یه‌نایه‌ره‌وه‌ دابه‌ش بوونێكی به‌هێز له‌ نێوان دیموكراته‌كانی زۆرینه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و و كۆماریه‌كانی زۆرینه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران دروست بووه‌. له‌ كۆتایشدا دۆناڵد ڤۆڵفنسبرگر شاره‌زا له‌ كاروباری په‌رله‌مانی له‌ سه‌نته‌ری ویڵسۆن ده‌ڵێت:" پرسی دوورخستنه‌وه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێته‌ بابه‌تێگی گه‌رمی ڕووداوه‌كان، به‌ڵام به‌ هاتنی ساڵی 2020، ده‌بێته‌ شتێكی لاوه‌كی."