كۆتایی سەردەمی هێرۆخان؟

ئەو دەزگایانەی لە هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نزیكن دادەخرێن

كۆتایی سەردەمی هێرۆخان؟

1571 خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ داخستنی مۆزەخانەی ئەمنە سورەكە بەفەرمی و بۆماوەیەكی نادیار راگەیەندرا،داخستنی ئەو مۆزەخانەیە بەهۆی نەدانی موچەی كارمەند و نەبونی خزمەتگوزاری پێویستی رۆژانەیە ئەم رۆژانە لە سلێمانی، بەهۆی نەبونی بودجەوە هەموو دەزگایانەی لە هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە نزیكن روبەڕوی داخستن و كێشەی مادی دەبنەوە.

دوای ئەوەی هەریەك لە كەناڵەكانی كوردسات و كوردسات نیوز، بەهۆی نەدانی كرێی ساڵانەوە لە سەر مانگی دەسكردی نایل سات وە ستێنران، سایتی snn سەر بە مەڵبەندی سلێمانی و نزیك لە هیرۆخانیش بەهۆی نەدانی موچەی كارمەندەكانیەوە وەستا و زۆرێك لە كارمەندەكانی كوردسات و خاكیش بۆ چەند مانگێك دەچێت موچەیان وەرنەگرتووە.

،،

بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییەوە، هێرۆخان ماوەیەكە لە گۆڕەپانی سیاسی دوركەوتۆتەوە و بەو هۆیەشەوە هەموو ئەو دەزگایانەی ئەو خاوەندارێتی دەكردن بێنازكەوتوون و بەهۆی نەبونی پاڵپشتی مادییەوە خەریكە یەك لەدوای یەك دەكەون و دادەخرێن.

،،

لەوانەیە بڕیاربەدەستانی ناو یەكێتی جگە لەوەی ئامادە نەبن لەپارەی ئیدارەی گشتی حیزب ئەو هەموو خەرجییە بدەن،ئەو مەرجەشیان هەبێت كە سیاسەتی كەناڵەكە بكەوێتە دەستی حیزب مادام لەپارەی حیزب بودجەی پێبدەن

خاڵی كۆكەرەوەی هەموو ئەم دەزگایانەش كارەكتەرێكی گرنگی سیاسییە كە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و خاوەن و سپۆنسەری مادی هەمویان بوو. بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییەوە، هێرۆخان ماوەیەكە لە گۆڕەپانی سیاسی دوركەوتۆتەوە و بەو هۆیەشەوە هەموو ئەو دەزگایانەی ئەو خاوەندارێتی دەكردن بێنازكەوتوون و بەهۆی نەبونی پاڵپشتی مادییەوە خەریكە یەك لەدوای یەك دەكەون و دادەخرێن.

تەنها دەزگایەكی نزیك لە هێرۆخان كە تائێستا هاواری لێ‌ بەرزنەبۆتەوە رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانە، كە نازانرێت بەبێ‌ هێرۆخان ئەویش تا كوێ‌ بڕ دەكات.

هەرچەندە لە ئێستادا شانازز ئیبراهیم ئەحمەد نوسینگەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەدەبات،بەڵام نەیتوانیوە ئەو سەرچاوە دارایانەی كەلەژێردەستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی خوشكیدابون بخاتە ژێر دەستی خۆیەوە و بەو هۆیەوە ئەو دەزگایانە بەرەو وشكبونەوە چوون.

 

پێشتر هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەرێگەی سەرچاوە داراییەكانی تایبەت بەخۆیەوە ئەو پرۆژانەی دەبرد بەڕێوە یان راستەوخۆ لە ئیدارەی گشتییەوە بۆی دەهات،بەڵام وادیارە چیتر ئیدارەی گشتی ئامادە نەبێت لەدوای هێرۆخانەوە پارە بەكەسی دیكە بدات. بەتایبەتی كە سیاسەتی ئەو دەزگایانە پێشتر لەلایەن خودی هێرۆخان خۆیەوە دادەڕێژرا و بەرپرسانی باڵای یەكێتی ئاگایان لێی نەبوو.

،،

پێشتر هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەرێگەی سەرچاوە داراییەكانی تایبەت بەخۆیەوە ئەو پرۆژانەی دەبرد بەڕێوە یان راستەوخۆ لە ئیدارەی گشتییەوە بۆی دەهات،بەڵام وادیارە چیتر ئیدارەی گشتی ئامادە نەبێت لەدوای هێرۆخانەوە پارە بەكەسی دیكە بدات.

لەوانەیە بڕیاربەدەستانی ناو یەكێتی جگە لەوەی ئامادە نەبن لەپارەی ئیدارەی گشتی حیزب ئەو هەموو خەرجییە بدەن،ئەو مەرجەشیان هەبێت كە سیاسەتی كەناڵەكە بكەوێتە دەستی حیزب مادام لەپارەی حیزب بودجەی پێبدەن. بەڵام ئایا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە غیابی خوشكەكەیدا ئەوە قبوڵ دەكات؟

زۆربەی بەرپرسانی یەكێتی میدیا و مینبەری تایبەت بەخۆیان هەیە و لە پارەی تایبەتی بەردەستی خۆیان خەرجی دەدەن و هەرخۆشیان ئاراستە و سیاسەتی كاركردنی دیاری دەكەن.

دواهەمین قوربانی ئەم دۆخەش مۆزەخانەی یادگاری ئەمنە سورەكەیە كە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بونیات نراوە و وەك دەسكەوتێكی فەرهەنگی ئەویش سەیری دەكرێت.

ئایا لەدوای دوركەوتنەوەی هیرۆخان چارەنوسی دەزگاكانی چی بەسەر دێت؟ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەتوانێت ئیدارەیان بدات و بودجەیان بۆ پەیدا بكات یان بەناچاری تەسلیمی مەكتەبی سیاسی و ئیدارەی گشتی دەكرێن؟، شتێك كە لەمێژە هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی چاوەڕێی دەكەن.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری