له ئابڕوچونێكهوه بۆ ئابڕوچونێكی دیكه، له قه‌یرانێكه‌وه بۆ قه‌یرانێكی دیكه، ئه‌م جاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆی له قه‌یران و كێشه‌یه‌كی دیكه بینیوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندیه‌كه.
دیموكراته‌كان هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت و داوای لابردنی ترامپ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئایا ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه چییه كه ئه‌مریكاری به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه
له‌م دوایانه‌دا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داوای له ڤلادیمێر زلنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردووه، لێكۆڵینه‌وه له تێوه‌گلانی كوڕه‌كه‌ی جۆ بایدن بكات به گه‌نده‌ڵی.
خێزانی بایدن له ئۆكرانیا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی بواری وزه‌ن و ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه كۆمپانیاكه له‌و وڵاته‌دا تێوه‌گلابێت له گه‌نده‌ڵی.
ترومپ ئه‌م هه‌واڵه‌ی زۆر مه‌به‌سته و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای له سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردووه كه ئه‌و مه‌له‌فه به‌جدی بگرن و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر بكه‌ن.

به‌ڵام ئایا تره‌مپ بۆ ئه‌م كاره ده‌كات؟
جۆ بایدن بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌هێزترین كاندیدی دیموكراته‌كانه و كێبركێی ترامپ ده‌كات.له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا 2020.تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌ر له ده‌سپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ركابه‌ره‌كه‌ی تێكبشكێنێت به‌هۆی تێوه‌گلانیان له گه‌نده‌ڵیه‌وه له وڵاتی ئۆكرانیا.
دیموكراته‌كان ده‌ڵێن تره‌مپ فشاری له سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردووه كه ئه‌و دۆسیه‌یه له‌سه‌ر جۆبایدن و كوڕه‌كه‌ی بجوڵێنێت، له‌به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ووڵاته،هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن ترامپ هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شی له سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردووه" ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كات له پۆسته‌كه‌ی دووری ده‌خاته‌وه"
جو بايدن
له‌لای خۆشیه‌وه دۆناڵد ترامپ دانی به‌وه‌دانا، كه له پهویهندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیادا باسیان له بایدن كردووه،به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌وه، كه فشاری خستێبێته سه‌ر كییف بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كاره‌كانی خێزانی بایدن بكات له كییف.
نانسی بیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمی بۆ لادانی ترامپ ڕاگه‌یاند، كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و له دژی كێبرَكێكارهكهی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌كارهێناوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، داوای له ترامپ كرد پابه‌ندی ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆنگرێس بێت.
ڤلادیمێر زلنسك
ڤلادیمێر زلنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، به‌توندی هه‌موو ئه‌م تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و به گاڵته‌پێكردنه‌وه وتویه‌تی"ته‌نها یهكهس ده‌توانێت فشارم لێبكات، ئه‌ویش كوڕه شه‌ش ساڵانهكهمه"
ترامپ له ماوه‌كانی ڕابردوودا ڕه‌تی كرده‌وه، كه فشاری له هاوتا ئۆكرانیه‌كه‌ی كردبێت لێكۆڵینه‌وه له كوڕی بایدن بكات، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ردا هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش ده‌كات.
هانتر كوڕی جۆ بایدن له ساڵی (2014)ه‌وه له‌گه‌ڵ گروپێكی ئۆكرانی كاری به‌رهه‌مهێنانی غاز ده‌كه‌ن.
ئه‌م پرسه بۆته بابه‌تی گه‌رمی دیموكراته‌كان، كه به‌هۆیه‌وه داوای له‌سه‌ركارلادانی ترامپ ده‌كه‌ن، چونكه پێیان وایه ترامپ پۆسته‌كه‌ی خۆی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بیانیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا كار بكه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئاشكرا كرد، كه له هاوینی 2019دا له نێوان سه‌رۆكی ئهمریكاو هاوتا ئۆكرانیاكهیدا ئه‌نجامدراوه.
ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ر ترامپدا ساغ بووه‌وه، ئه‌وا جگه له‌سه‌ر كارلادانی ترامپ هیچ ڕێگایه‌كی دیكه به‌دی ناكرێت.