لینینگراد شاری مردووخۆران

لینینگراد شاری مردووخۆران

838 خوێندراوەتەوە

کاتێک مێژوودەخوێنیتەوە پڕیەتی لە ڕووداوی سەیرو دڵتەزێن ، بەتایبەتی کاتێک جەنگی جیهانی یەکەم و دووم ئەخوێنیتەوە زۆر ڕووداوی کارەسات ئامێزی تێدایە کە مرۆڤ توانای ئەوەی نیە بیخوێنێتەوە ، لەوکاتەدا پرسیار بۆدروست دەبێت دەبێت مرۆڤ ئەوەندە دڕندەبێت ، یەکێک لەو ڕووداوە سەریرو سەمەر و ترسناکانەی مێژووی جەنگی جیهانی دەخوێنیتەوە سەردەسوڕمێت لەوەی دەبێت ئەم ڕووداوە حەقیقەتی تێدابیت ، چونکە لە چیرۆکە خەیاڵاویەکان دەچێت بەلام کاتێک دەیخوێنێتەوە بۆت دەرئەکەوێت نەخەیاڵەو نەچیرۆک بەڵکو ئەمە ڕاستەیەو حەقیقەتە ئەویش چیرۆکی(شاری لینینگرادە) کە بەتەواوەتی ڕووداوەکانی ترساناکە بەڵام پڕیەتی لە ئازایەتو بەرخوودان.

مێژووی شاری لینینگراد

شاری سانت پیرسبۆرگی ڕووسیا مێژوویەکی دێرینی هەیە ، بۆیەکەم جار لە ڕۆژی ٢٧ ئایاری ١٧٠٣لەسەردەستی قەیسەر پترسی یەکەم دروستکراوە بەبنیاد نانی و هەربەناوی ئەویشەوە ناو نراوە .

سەرتاقەڵایەکی گەورە لەکەناری ڕووباری نیڤای بەڵتیک دروست کرا بەڵام هێندەی نەبرد گەورە بوو فراوان بوو بەندەرێکی سەربازی و بازرگانی گرنگ بوو و ڕۆڵێکی گرنگی گێرا لە سەرکەوتنی ئیمتراتۆریەتی ڕووس ساڵی ١٧٠٠- ١٧٢١خایاندی دژی ئیمپڕاتۆریەتی سویدی ،ئەم شارە بۆماوەی زیاتر لەسەردەمی نێوان ١٧١٢ بۆ ١٧١٨ پایتەختی ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسیا بوە .

،،

فەرماندەی شارەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ تەواوی شارەکەپلانی بەرگریکردن دائەنێت تەواوی خەڵکی شار ڕۆژانە دەشتایەکانی دەرەوەی شار سەرنگەری بەرگری ئامادەئەکەن گوێی بەماندو بوون و مەرگ نادەن.

هەروەها لەمێژووی خۆیدا چەند ناوێکی گۆڕیوە لەوانە پترۆگراد ساڵی ١٩١٤ تا ١٩٢٤ پاشان بووە بە لینینگراندی ١٩٢٤تاکو ١٩٩١یەکەم مووشەکی ئۆکتۆبەری ١٩٧١ لەم شارەوە ئاڕاستەی کۆشکی زستانەی قەیسەرکراو شۆرش ڕاگەێندرا .

کەی دەبێت بەشاری مردەخۆرەکان و چۆنە ئەم ڕووداوە ؟

شاری لینینگراد نموونەی شاری بەرخوودان و بەرگرییە ، لەزستانی ساڵی ١٩٤١ ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری سوپای ئەڵمانەکان دەبێتەوە بەرلەوەی هێرشی زەمینی ئەڵمانەکان بۆسەرشارەکەدەست پێی بکات ، فەرماندەی شارەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ تەواوی شارەکەپلانی بەرگریکردن دائەنێت تەواوی خەڵکی شار ڕۆژانە دەشتایەکانی دەرەوەی شار سەرنگەری بەرگری ئامادەئەکەن گوێی بەماندو بوون و مەرگ نادەن.

  بەرلەوەی هێرشی ئەڵمانەکان بۆسەرشارەکەدەست پێی بکات بەفەمانی سەربازانی ئەوێ خەندەق بەدەورو بەری شاردا لێی ئەدەن بەشێوەێک کە سوپای دووژمن لەڕێگای پیادە و تانکەکانی نەتوانێت بگاتە شارەکەو داگیری بکات . لەماوەی ئامادەکرەنی سەنگەر بەدەوری شار هەڵکەندنی خەندەق لەڕووی خواردنەوە هیچ کێشە نەبوو بەڵام دوای ئەوەی نزیکی زستان دەبێتەوە سارد دەبێت کەشووهەوا و ڕۆژ بەڕۆژ سوپای ئەڵمانیا نزیک دەبێت و بازنەی گەمارۆی شارەکە بچوکتر دەکاتەوە بەوشێوەیەشاری لینینگراد بەتەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ دەور و بەر دەبچڕێت ، لەسەرەتای گەمارۆی شارەکە ڕۆژانە خەڵکی چەند سەد گرامێک وەک بەشەنانی ڕۆژانە وەردەگرتن.

  بەتێپەڕبوونی کات بەهۆی نەمانی ئازووقە بەشارەکە بەشەنانی ڕۆژانە کەم دەکات لەگەڵ کەم بوونەوەی بەشەنانی ڕۆژانە سەرمای زستان بەهێزتر دەبێت هاوکات هیچ جۆرە سوتەمەنیەک لەشارەکەدا نامێنێت بەو شێوەیە ڕۆژ بەڕۆژ خەڵکی شارەکە ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە و ڕۆژانە سەدان کەس دەکاتە بەقوربانی بەڵام خەڵکی شارەکە خۆڕاگرانە کۆلنادەن و بەرگری دەکەن ، کاتێک بەشەنانی ڕۆژانە دەبڕێت خەڵکی زۆر پەرێشان دەبن بەڵام بۆمانەوەی خۆیان لەژیان دەست ئەدەنە مردووخواردن واتە مرۆڤی مردوو لەسەرتا دەیان برژاند بەلام لەدوای ئەوەی ئیترسوتەمەنیش نامێنی ئیتر بەکاڵی گۆشت ئەخۆن ، بەم شێوەیە ژیان لەشارەکە بەردەوام دەبێت سەدان و هەزارن چیۆکی تراژیدی لەشارەکە رووئەدات دانیشتوانی شارەکە لەڕویەک شەری ژیان دەکەن لەبەرامبەر سەرماو برسیەتی دەکەن لەڕوویەکی دیکە شانبەشانی سەربازەکان بەرگری لەشارەکەیان دەکەن .

،،

نزیكی سێ ملیۆن سه‌ربازی ئه‌ڵمانی خۆیان گه‌یانده‌ سنووره‌كانی یه‌كێتی سۆڤێت و خۆیان ئاماده‌ی هێرشه‌كه‌ كرد، له‌ كاتێك سوپای ئه‌ڵمانیا هێرشیان كرده‌‌ سه‌ر مۆسكۆ و ئۆكرانیا، له‌وێوه‌ خۆیان بۆ هێرشی سه‌ر لینینگراد ئاماده‌ كرد.

ژمارەی دانیشتوانی شاری لینینگراد پێش دەسپێکردنی جەنگ و دوای تەواو بوون . ژمارەی دانیشتوانی لینینگراد لەپێش دەستپێکی جەنگەکە ٤ ملیۆن کەس بووە بەڵام دوای ئەوەی گەمارۆی سەرشارەکە کۆتایی دێت شارەکە بەتەواوەتی ڕزگاری دەکرێت تەنها ٥٠٠ هەزار کەس دەمێنێتەوە واتا ٣٥٠٠هەزار کەس لەدانیشتوانی شارەکە بەهۆی سەرماو برسێتی و بەرگریکردن لەشاری لینینگراد دەمرن .

بۆچی ئەم شارە گرنگ بوو بەنیسبەت ئەڵمانیاوە ؟

گه‌مارۆكه‌ كاتێك سه‌ریهه‌ڵدا دوو مانگ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی(باربارۆسا) تێپه‌ڕیبوو. ئه‌م داگیركارییه‌ له‌ پڕه‌ی هیتله‌ر بووبه‌ ماییه‌ی شۆكی یه‌كێتی سۆڤێت، پێش دوو ساڵ ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا كرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری یه‌كتر نه‌ده‌ن.

نزیكی سێ ملیۆن سه‌ربازی ئه‌ڵمانی خۆیان گه‌یانده‌ سنووره‌كانی یه‌كێتی سۆڤێت و خۆیان ئاماده‌ی هێرشه‌كه‌ كرد، له‌ كاتێك سوپای ئه‌ڵمانیا هێرشیان كرده‌‌ سه‌ر مۆسكۆ و ئۆكرانیا، له‌وێوه‌ خۆیان بۆ هێرشی سه‌ر لینینگراد ئاماده‌ كرد.

ئه‌م شاره‌ سێ ملیۆن كه‌س نیشته‌جێبوون تێیدا و ده‌كه‌وته‌ سه‌ر ڕووباری نیڤای نزیك ده‌ریای به‌ڵتیك. هیتله‌ر باوه‌ڕی وابوو، كه‌ شاری لینینگراد ئامانجی سه‌ره‌كیانه‌ چونكه‌ ئه‌م شاره‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی هێزی ده‌ریاوانی سوپای ڕووسیا بوو. زیاتر له‌ 600 كارگه‌ی تێدابوو ئه‌وه‌ش وایكردبوو ئه‌مشاره‌ له‌ دوای مۆسكۆ ببێته‌ دووه‌م شاری پیشه‌سازی وڵات.

ئه‌و كاته‌ی هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درا، خه‌ڵكی لینینگراد سه‌رقاڵی لێدانی ژێرزه‌مین و دژه‌ تانكی ئه‌ڵمانه‌كان بوون. هێرشی ئه‌ڵمانه‌كان وایكرد كه‌ سوپای سۆڤێت و خۆبه‌خشه‌كان بكێشنه‌وه‌. له‌ 31ی ئابی 1941 سوپای ئه‌ڵمانیا توانیان شاری ماجا داگیربكه‌ن كه‌ ئه‌و شاره‌ به‌ ده‌روازه‌ی هێڵی ئاسنینی لینینگراد داده‌نرا.

دوای هه‌فته‌یه‌ك سوپای ئه‌ڵمان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی شلیسلبۆرگ به‌و كاره‌ش كۆتا ڕێگای كراوه‌یان داخست. له‌ هه‌شتی ئه‌یلول توانیان ڕێگای ئاوی ده‌ریاچه‌ی لادۆگا بگرن، كه‌ تاكه‌ شوێنی به‌ستنه‌وه‌ی لینینگراد بوو به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌. سوپای ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامبوون له‌ پێشڕه‌وی تاوه‌كو هێزه‌كانی سوپای سۆڤێت و له‌ ده‌وربه‌ری شاری لینینگراد به‌رپرچیاندانه‌وه‌. ئه‌مه‌ش وایكرد هیلته‌ر ستراتیژیه‌تی خۆی بگۆڕێت.

داوای له‌ سوپاكه‌ی كرد كه‌ جێگیربن و گه‌مارۆ بخه‌نه‌ سه‌ر شاری لینینگراد، هه‌موو ئامانجێكیشی ئه‌وه‌بوو ئه‌م شاره‌ به‌ته‌واوه‌تی بسڕێته‌وه‌. ته‌نانه‌ت له‌ یاداشتی رۆژانه‌ی خۆی نووسیبوو، ئه‌و ده‌یه‌وێت گه‌مارۆی شاره‌كه‌ بدات و له‌ ڕێگای بۆمبارانی تانكه‌كانیه‌وه‌، بیسڕێته‌وه‌.

،،

شاری لینینگراد شکت دەهێنێ به‌ده‌ر له‌ برسیبوونی شاری لینینگراد، له‌ كۆتای گه‌مارۆكه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ سوپای ئه‌ڵمانیا دووچاری برسیبوون و مردن بوونه‌وه‌ به‌ جۆرێك كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ هه‌ر سه‌ربازێك نزیكه‌ی 200 گرام له‌ نان و په‌نیر وشه‌كریان وه‌رده‌گرت

هیتله‌ر ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ خواردن بدرێت به‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌، زۆر به‌ سانایی ده‌یگوت چاوه‌ڕوان ده‌بین تاوه‌كو هه‌موویان له‌ برسان ده‌مرن. ئه‌ڵمانه‌كان خۆیان كۆك و ته‌یار ده‌كه‌ن بۆ بۆردومانكردنی شاره‌كه‌ و فرۆكه‌كانیانیش به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له‌ ئاسمانی شاره‌كه‌وه‌ بۆردومانیان ده‌كرد. ئه‌و هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌شتی ئه‌یلوله‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، توانیان سه‌رجه‌م ئه‌و كاروانانه‌ بسوتێنرێن كه‌‌ خۆراكی و سوته‌مه‌نییان بۆ شاره‌كه‌ ده‌برد.

ده‌گوترێت ئه‌و ماوه‌یه‌ نزیكه‌ی 75 هه‌زار بۆمب نراوه‌ به‌ شاره‌ گه‌مارۆدراوه‌كه‌وه‌. خه‌ڵكی شاره‌كه‌ بێبه‌ش نه‌بوون له‌ قوربانیبوونی ئه‌و بۆمبانه‌ به‌ پێی ئاماره‌كانی ئه‌و كاته‌ی شاره‌كه‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س كوژران و برینداربوون.

ئەڵمانیا لەگەمارۆدانی شاری لینینگراد شکت دەهێنێ به‌ده‌ر له‌ برسیبوونی شاری لینینگراد، له‌ كۆتای گه‌مارۆكه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ سوپای ئه‌ڵمانیا دووچاری برسیبوون و مردن بوونه‌وه‌ به‌ جۆرێك كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ هه‌ر سه‌ربازێك نزیكه‌ی 200 گرام له‌ نان و په‌نیر وشه‌كریان وه‌رده‌گرت. نزیكه‌ی 300 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مردن به‌ برسێتی بوون.

ئه‌مه‌ش وایكرد له‌ دووی شوباتی 1943 جه‌نه‌ڕاڵ فۆن پاولۆس و 15 یاریده‌ده‌ری و 300 هه‌زار سه‌رباز خۆیان ڕاده‌ستكرده‌وه‌. ئه‌وكاره‌ش وایكرد عه‌رشی ئه‌ڵمانیا بله‌رزێت.

به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی لینینگراد به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی دوو ئاڵاوه‌ بوو له‌ میسر و به‌ره‌ی باكوری ئه‌فریكا، دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وینستۆن چه‌رچڵ له‌ گوته‌یه‌كی به‌ناوبانگدا گوتی" پێش شه‌ڕی دوو ئاڵا هه‌وڵمانده‌دا بمێنینه‌وه‌، به‌ڵام دواتر ئێمه‌ سه‌ركه‌وتین.". ڕۆژی سەرکەوتنی و لابردنی گەمارۆکان . له‌ 27ی كانوونی دووه‌می 1944 دوای 872 ڕۆژ له‌ گه‌مارۆ، توانرا گه‌مارۆی سه‌ر شاری لینینگراد تێكبشكێنرێت. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ مابوون وه‌كو شێت له‌ شه‌قامه‌كاندا له‌ خۆشیان هه‌ڵده‌په‌ڕین. ده‌گریان، پێده‌كه‌نین. به‌ڵام هێشتا دڵیان بۆ له‌ ده‌ستدانی خۆشه‌ویستانیان ده‌سووتا.

  به‌ پێی ئاماره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاتی ڕووسیا له‌و گه‌مارۆییه‌ی شاری لینینگراد 800 هه‌زار كه‌س كوژران، كه‌ ده‌یكرده‌ ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانی. جه‌نگی جیهانی ته‌واوبوو به‌ڵام تاوه‌كو سه‌یری مێژووی خوێناوی بكه‌ین لینیگراد ده‌كه‌وێته‌ به‌رچاومان، باس له‌ خۆڕاگری بكرێت لینینگرادمان بیرده‌كه‌وێته‌وه‌. دوای 75 ساڵ به‌سه‌ر ئازادبوونی شاره‌كه‌دا هێشتا ڕۆماننووس و وه‌به‌رهێنه‌رانی فیلم به‌رده‌وام له‌ بیری ئه‌وه‌دان لینینگراد ببێته‌ بیرۆكه‌ی نووسین و كامێراكانیان. سوم لەم سەرچاوانە وەرگرتوە ئیسکڵۆپیدیا کتێبی مردووخۆرانی لینینگراد

 

author photo

ڕۆژنامەنوس