جمال أبو الحسن
و:گۆران قادر
له‌وانه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر كورت و ساده بێت: دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا كۆنه‌كان، پێویستی به‌وه نیه، كه نوخبه‌یه‌كی نوێ بهێنین و جیاواز بن له‌وان.
ئه‌مه ئه‌و بازنه دۆزهخیهیه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌یزانێت، ئه‌گه‌ر ڕۆمانی (حرافیش)ی نه‌جیب مه‌حفوزی خوێندبێته‌وه، باس له ململانێی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات، كه په‌یوه‌ندی به گۆڕینی (یاساكانی یاری كردن)ه‌وه نیه، ئه‌م یاسایه له خودی ژێرخانی سیسته‌می سیاسی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له جیهانی (حرافیش)ی مه‌حفوزدا،ناوه‌ڕۆكی پرسه‌كه‌یه، واته لوبی قه‌زیه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای هێز و كۆنترۆڵكردنی شوێنكه‌وته و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ بازرگاناندا دروست كراوه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له توانایدایه هه‌موو ئه‌و شتانه داڕبڕێژێتهوه كه لاسایی ده‌كه‌نه‌وه،له به‌شی كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا ده‌بینین گه‌نجه‌كان به مه‌به‌ستی بنیاتنانی سیسته‌مێكی نوێ بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌چنه لای حهرافیش، مه‌حفوز ئه‌م فكره‌ی له كوێوه وه‌رگرتووه؟

له مێژوودا له چه‌ند شۆڕشێكی كه‌م نه‌بێت وه‌ك شۆڕشی (ئینگلته‌را له ساڵی 1688)،هه‌موو شۆِرشهكانی دیكه له سیسته‌می پێش خۆیان داپڵۆسێنهرتر بوون، بۆ نموونه شۆڕشی فه‌ره‌نسا (رۆسپییر)و سه‌رده‌می تیرۆری به‌رهه‌مهێنا، دواتر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تاكه كه‌سی وه‌ك (پۆناپه‌رت)ی هێنایه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات.
،،
مهنجستۆ له كوده‌تای شیوعیه‌كان له ساڵی (1974دا ) هیلا سلاسی ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌سیوبیای ڕوخاند،به‌ڵام هه‌مان كاری پێشووی دووباره كرده‌وه.
هه‌وره‌ها شۆڕشی بەلشەفی ستالینی به‌رهه‌مهێنا، شۆڕشی چینیه‌كان (ما‌و)ی دروست كرد، شۆڕشی ئێرانی حوكمی مه‌لالی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، كه ئه‌م شۆڕشانه ئەگەر خراپتر نەبوبن له سیستەمەكانی پێش خۆیان ئەوا بێگومان باشتر نەبوون.
هه‌موو ئه‌مانه به‌بێ جیاوازی شۆڕ‌شیان به‌ناوی گه‌ل و له پێناو گه‌لدا كرد، سیستمە داپڵۆسێنهرهكانیان دوورخسته‌وه و به‌ڵێنی قه‌به‌یان به خه‌ڵكی دا، به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌ر داپڵۆسێنه‌ر و خوێنڕێژبوون كه له ڕابردوودا وێنه‌یان نه‌بووه، ئه‌م شێوازه هه‌ر درێژه‌ی كێشا‌و درێژ بوه‌وه: مهنجستۆ له كوده‌تای شیوعیه‌كان له ساڵی (1974دا ) هیلا سلاسی ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌سیوبیای ڕوخاند،به‌ڵام هه‌مان كاری پێشووی دووباره كرده‌وه، له‌وه‌ش زیاتر له‌هه‌مان كۆشك نیشته‌جی بوو، خۆی چواند به توازروس دامه‌زرێنه‌ری خێزانی سوله‌یمان كه له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا حوكمی ئه‌سیوبیایان ده‌كرد، هه‌روه‌ها پشتگیری به‌رنامه‌ی به خۆماڵی كردنی زه‌ویه‌كانی (تیجهرای)له باكور كرد، حه‌زی دیكاتۆر بوون لای ئه‌و بە رادەیەك سه‌ری هه‌ڵدا كه سنووری پێش خۆی به‌زاند، بۆ یه‌كه‌م جار دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی چه‌كی به كۆمه‌ڵی به‌كارهێنا.
له زیمبابۆی (مۆگابی) سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری دژی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی كرد، كه دوایی له ساڵی 1980دا چووه سه‌ر حوكم، به‌ڵام به چوونی بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات ڕژێمێكی تاكڕه‌وی شكستخواردووی دروستكرد، كه وڵاته‌كه‌ی كرده وڵاتی هه‌ژاری و كۆیلایه‌تی، مۆگابی به دیكاتۆریه‌تی خۆی ناشرینترین حاڵه‌تی وه‌رگرت، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌ستی به قومار كردن كرد و جارێكیان 100 هه‌زار دۆلاری له یانسیبێكدا برده‌وه.
،،
ده‌توانین ئه‌فریقا وه‌ك نموونه بهێنینه‌وه كه هیچ پێویست به ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ناكات، كه سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كان وه‌ك داگیركارهكهی پێش خۆیان مامه‌ڵه‌یان كردووه.

نهێنی پشت ئه‌م ڕۆڵه جه‌هه‌نه‌میه چیه؟ بۆچی شۆڕشەكان به‌رده‌وام دیكتاۆریه‌ت و تاكڕه‌وی به‌رهه‌مده‌هێنن؟ نهێنیەكە له دامهزراوهكاندایە.
له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا فه‌رمانڕه‌وا نوێیه‌كه میراته كۆنه‌كه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه، دامه‌زراوه داخراوه‌كان سه‌ر له‌نوێ هه‌مان شت به‌رهه‌مده‌هێنن، چونكه له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه كۆنه‌كه ده‌ڕۆن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره زۆرینه‌ی نوخبه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان كه سه‌ركردایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، ناتوانن له ڕێڕه‌وی دامه‌زراوه داگیركاریهكه لابده‌ن،چونكه كه‌مینه‌یه‌ك حوكمی زۆرینه‌یه‌كی گه‌ل ده‌كات، ئه‌مه‌ش میراتی دامه‌زراوه داگیركاریهكهیه و به هه‌مان ڕێگا و به‌رنامه‌ی دامه‌زراوه كۆنه‌كه به‌ڕێوه ده‌برێت، ده‌توانین ئه‌فریقا وه‌ك نموونه بهێنینه‌وه كه هیچ پێویست به ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ناكات، كه سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كان وه‌ك داگیركارهكهی پێش خۆیان مامه‌ڵه‌یان كردووه.
له كاتی گۆڕینی شۆڕشدا، زۆر نزیكه هه‌مان داپڵۆسینی پێشوو ، به‌ڵكو خراپتریش په‌یڕه‌و بكرێت، چونكه ئه‌و نوخبه‌یه‌ی شۆڕ‌شیان كردووه- داخراون-، په‌یڕه‌وی سیسته‌می هه‌ره‌می ده‌كه‌ن، كه گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات هه‌مان نموونه‌ی هیراركی جێبه‌جێ ده‌كه‌نه‌وه،هه‌روه‌ها له ترسی له‌ده‌ستدانی كورسی ده‌سه‌ڵات بازنه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌تی ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه.