لەپشت پەردەی شۆڕشەوە چی گوزەرا ؟

لەپشت پەردەی شۆڕشەوە چی گوزەرا ؟

821 خوێندراوەتەوە

کتێبی لەپشت پەردەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە بیرەوەریەکانی جەعفەری شەفیقزادەیە. فەرماندەی یەکەمی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و زێڕەڤانی یەکەمی ئایەتولڵاخومەینیە. لەپاریسەوە بۆ تاران ، کتێبەکە لەتوتوێی ٢٣٠ لاپەڕەداچاپکراوە ، جەلیلی عەباسی کردویەتی بەکوردی ئەم کتێبە دیوە تاریکەکانی پشت شۆڕشی ئیسلامی ئێران و چۆنیەتی ڕۆخاندنی شامان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێت کاتێک دەبینێت چۆن و بەچ شێوەیەک و بەهاوکاری کێ شۆڕش لەئیران سەردەکەویت و شا دەڕوخێت، گرنگە مرۆڤ ئاشنابێت بەدیوەشاراوەکانی ئەم شۆڕشە کەئێستا جیهان بەدەست شۆڕشگێرەکانەوە گیرۆدەیە.

 

کاتێک باس لەشۆڕش و بەرەنگاری دەکرێت بیرمان بۆئەوە دەچێت شۆڕشگێڕەکان ڕاستن و خەبات لەپێناوی گەلدا دەکەن ، دژی دەسەڵات و سیستەمە دیکتا تۆرەکانن ، پێمان دەڵێن ئێمە شۆڕش دەکەین لەپیناو ڕزگاری و خۆش بەختی و ئازادی گەلەکەماندا ، بەڵام زۆرجار دەبینین شۆڕشەکان شۆڕشگیڕەکان دەکەنە ستەمکار ، نمونەی لینین و ستالین تا کاسترۆ و دواتریشیان شۆڕشی ئیسلامی ئیرانە.

،،

سادقی قوتیبزادە لەپاریس سەرپەرشتی تیمی ئامادەکاری بۆشۆڕش دەکات نوسینگەیەکی دەبێت ئەمان لەپاڵ خەبات کردن بۆ شۆڕش خەریکی بازرگانی تلیاک دەبن

 

جەعفەری شەفیقزادە خەڵکی گوندی قەهدیرجانی سەربەئەسفەهانە کوڕی پیاویکی قەساب بوە لەگەڵ باوکیدا خەریکی کاری قەسابی دەبیت لەگوندەکەیاندا ، لەڕێگەی ئیمام مەهدی هاشمی پێش نویژو وتار خوێنی گوندەکەیان دەبێت ، سەرەتاو دەستپێکی چیرۆکەکە لە قەسابیەوە دەستپێدەکات لەومیوانیەی ساڵی 1977 ڕێک دەخرێت بۆئامادەکاری شۆڕش ، لەباخی حاجی تۆرانی و ماوەی دوهەفتە دەخایەنێت زۆبەی ئامادەبوانی ئەم دانیشتنە دوای شۆڕش دەبنە کاربەدەستی دەوڵەت ، شەفیقزادە دواتر لەگەڵ غوڵام عەباس تەوەسوڵی کەدوای شۆڕش دەبێتەسەرۆکی زانکۆی تاران بەفڕۆکەیەک دەگەنەپاریس و دوای مانەوەی بۆماوەیەکی کەم لەپاریس لەگەڵ سادقی قوتیبزادە دەچێتەسوریاو بۆماوەی چوارمانگ دەورەی کۆماندۆ دەبینیت ، رەفعەت ئەسەدی برای حافس ئەسەدخۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دەورەکەدەکات، ڕاهێنانەکان تا ئاستی کۆشت دەڕوات ، دوای تەواوبونی دەگەڕێتەوە پاریس و پاشان دەچیتە لیبیا وەک ئەفسەری لێکۆڵەرە لەئاسایشی لیبیا دەبێت.

جەعفەری شەفیعزاد لە باسی ئەوڕۆژانەدەکات کەلەپاریس بوون لەزاری خۆیەوە باسیی دەکات و دەڵێت :

سادقی قوتیبزادە لەپاریس سەرپەرشتی تیمی ئامادەکاری بۆشۆڕش دەکات نوسینگەیەکی دەبێت ئەمان لەپاڵ خەبات کردن بۆ شۆڕش خەریکی بازرگانی تلیاک دەبن، جگە لەوەش بەردەوام ئەومەلاو ئاخوندانەی دەگەیشتنە پاریس و خۆیان دەکردە یانەشەوانیەکان و شەویان لای ئافرەتە سۆزانیەکان دەکردەوە ، هەموی تۆمار دەکران و دواتریش فلیمەکانیان بۆ لێ دەدانەوە تا لەوڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵیان بکەن یەکێکیش لەوانە سید جلال تارانی بو سەرۆکی مجلیسی شورای شا بو فلیمێکی تلیاک کێشان و ڕابواردنی لێ دەگرن و داواتر پیشانی دەدەن و ناچاری دەکەن دەست لەکاربکێشیتەوە نەگەڕێتەوە بۆ تاران ، کاتێکیش سەردانی خومەینی دەکات لەپاریس خومەینی تەئەلیقی لێ دەدات و پێی دەڵیت بیسومە چویتەتە سینەما سید جلال !

 

،،

ۆیشتنی خومەینی بۆ کوەیت و مۆڵەت نەدانی بەمانەوەی لەسنوری ئەو وڵاتە هەموی سیناریۆیەکی پێش وەختە بو بۆچەواشەکردنی ڕای گشتی جیهانی و ڕاکێشانی سۆزبوبۆخومەینی

ڕۆیشتنی خومەینی بۆپاریس

شەفیقزادە ئەوباسانە ڕەت دەکاتەوە کەلەڕابردودا باسیان لەڕۆیشتنی خومەینی دەکرد بۆپاریس ، شەفیقزادە دەڵێ چەند ڕۆژ پێش ئەوە من دەمزانی کەخومەینی دێت بۆ پاریس و گەڕانەوەی من لەلیبیاوە بۆپاریس هەرپەیوەندی بەهاتنی ئەوەوە هەبو ، بۆیە ڕۆیشتنی خومەینی بۆ کوەیت و مۆڵەت نەدانی بەمانەوەی لەسنوری ئەو وڵاتە هەموی سیناریۆیەکی پێش وەختە بو بۆچەواشەکردنی ڕای گشتی جیهانی و ڕاکێشانی سۆزبوبۆخومەینی ، تازۆرترین سەرنج بۆلای خۆی و رابێشێ تا بێتاوان بونی ئەمریکاو فەرەنسا نیشان بدەن ،بۆیە دۆریان ژنە کاریگەرە ئەمریکیەکە بەرلەهاتنی خومەینی بۆ پاریس دێتە عێراق و خومەینی دەبینێ تا لەمەڕ چونی بۆ پاریس ئاگاداری بکاتەوە پاش مانەوەی بۆ ماوەی 14ساڵ لەعێراق خومەینی دەگاتە پاریس، پێش ئەوەشی خومەینی بگاتە پاریس 140مەلا و ئاخوندە دەگەنە پاریس کەلە نەجەف و تارانەوە دەچن بۆ پاریس بۆپێشوازی لەخومەینی ئەمەجگە لەوەی کەتیمێکی باش لەچەند ساڵی ڕابردودا کاریان بۆ شۆڕش و هاتنی ئیمام دەکرد ، خومەینی بەگەیشتنی بۆپاریس لەماڵی بەنی سەدر دەمێنێتەوە و دواتر لەنۆفیل لوشتاتو نیشتە جێ دەبیت ، ئەمرکیەکانیش بینایەک لەنزیک ماڵەکەی بەکرێ دەگرن بۆ چاودیری خومەینی.

دۆریان مەکگۆر کێ بو؟

دۆریان ژنێکی ئەمریکی بو سەرپەرشتی تیمی ئەمریکیەکانی دەکرد و پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ خومەینی هەبو دۆریان فارسی زانێکی باش بوە چونکە لەساڵی ١٩٥٠ دەچێتە تاران و لەوێ لەفەرمانگەی بنەمای چواری ترۆمەن کاری کردوە ، ئەو سەردەمەی موسەدیق سەرۆک وەزیران بوە ، وەک دۆریان خۆی دەڵێ من لەتەمەنی پانزەساڵیەوە خۆم بۆ وڵاتەکەم تەرخان کردوە ، دۆریان هێندە لەخومەینیەوە نزیک بوە کەخومەینی بەبێ ئەو دەست بۆهیچ شتێک نابات ، دۆریان بەردەوام لەکۆبونەودا بوە بۆسەرخستنی شوڕش و بەوردی ئاگاداری هەمو پێشوەچونەکان بوە.

 

،،

ئەوپارانەی کەلەتارانەوە دەنێردرانە پاریس لەخزمەت مەلاکاندابو دەیان دا بە ڕابواردنی شەوانەو هەرئەم پارانەبو کوڕەکەی خومەینی سید احمد دەیبەخشیە ئافرەتە سۆزانیەکان و مەلا و ئاخوندەکانیش ئەوەی خودا پیی ناخۆش بو ئەمان دەیان کرد

لەپاریسەوە بۆتاران

هەروەک ئەوەی پێشتر پلانی بۆ داڕێژ رابو خومەینی بەفڕۆکەیەک لەپاریسەوە دەگاتە فڕۆکەخانەی مهیر اباد و زۆربەی ئەوانەی لەپاریس لەگەڵی بون یاوەریان دەکرد لەناوئەوانەشدا دۆریان مەکگرەی هەبو لەتەنیشت خومەینی بەهەمان فرۆکە گەیشتنەوە ئیران ، لەئیرانیش سەرپەرشتی کۆبونەوەکان دەکات و پلانی ژەهراوی کردنی ئاوی تاران و دروستکردنی کەشی ترس و تۆقاندن لەکۆمەڵگەداو هێرش کردنە سەرماڵان بەجل و بەرگی سوپای شاوە ، بڕیار دەدەن چەندکۆمیتەیەکیش بۆ ئەو عەمەلیانە دروست بکەن ، دروستکردنی کۆمیتەکانیش دەخرێتە ئەستۆی مەهدی کەڕوبی و براکەی.

بڕینی مۆزەخانەی تاران و ١٦میلۆنەکەی قەزافی

کاتێک خومەینی لەپاریس دەبیت وەک هاوکاری شۆڕش و لەڕێگەی قوتیبزادەوە قەزافی سەرۆکی لیبیا بڕی ١٦ شانزە ملیۆن دۆلاریان دەدەتێ و خەرجی مانەوەی خومەینی لەوپارەیە بوە ، ئەوپارانەی کەلەتارانەوە دەنێردرانە پاریس لەخزمەت مەلاکاندابو دەیان دا بە ڕابواردنی شەوانەو هەرئەم پارانەبو کوڕەکەی خومەینی سید احمد دەیبەخشیە ئافرەتە سۆزانیەکان و مەلا و ئاخوندەکانیش ئەوەی خودا پیی ناخۆش بو ئەمان دەیان کرد هەروەک شەفیقزادە دەڵێ سەیرترین شت لای من ئەوەبو کەمەلاکان تلیاکیان دەکێشاو مەییان دەخواردەوە لەگەڵ ئافرەتی سۆزانیش ڕۆژیان دەکردوە لەوکاتە تێگەیشتم کەبۆچی باوکم هەمیشە پێی دەگوتم کوڕم خۆت لەمەلا بەدوربگرە، خومەینی هەربەگەیشتنەوەی بۆتاران دەڵێ بەزوترین کات ئەوپارەیە بگەرێننەوە بۆ قەزافی بۆئەوەی نەکەوینە ژیرمنەتی یەوە ، بۆئەمەش هاشمی ڕەفسنجانی و مەهدی کەڕوبی ڕادەسپێریت بۆئامادەکردنی ئەوپارەیە و ئەوانیش بڕیاردەدەن کەمۆزەخانەی کۆنی تاران ببڕن ، بۆئەمەش دۆریان شەفیقزادە ڕادەسپیرێت بۆسەرپەرشتی کردنی ئەم عەمەلیە بکات سەرکەوتودەبن لەبڕینی مۆزەخانەکە و 16 کارتۆن ئاسەواری سوک و گران بەها دەردەهێنن ، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بیرکردنەوانەی خەڵکە کەپێان وایە لەشۆڕشی ئێراندا دەست بۆهیچ موزەخانەیەک نەبراوە بەڵام ئەوتا دەبینین کەسی یەکەمی شۆڕش خۆی بڕیار دەدات ئەوشوینە گرنگ و میژوییە ببڕن!

خومەینی شێخ محمد مونتەزیری ڕادەسپێرێت بۆ گواستنەوەی ئەو کەرستانە بۆدەرەوەی ئێران ، ئەویش لەڕێگەی عەبدولسەلام جەلودی کەسی دووەمی دەسەڵاتی لیبیا توانرا ڕوداوێک لەفڕۆکەخانەی مهیر اباد دروست بکەن و بەفڕۆکەیەکی لیبیای ئاسەوارەکانیان گەیاندە لیبیاو بەشێکیان وەک دیاری دەدەنە قەزافی.

دادگای شۆڕش و توندوتیژی

سەرەتا لە نۆفیل لوشاتووە و لەکۆبونەوەی کلارک و تامسۆن و دۆریان مەکگرەی و ساندەرزی ئێنگلیزی پلان داڕێژرابو ڕێگەیان بۆ هەمو توندو تیژیەک کردبویەوە و پێشبینی یەک میلیۆن کوژراویان کردبو ، هەرئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی دوای سەرکەوتنی شۆڕش خومەینی سادق خاڵخاڵانی ڕادەسپێرێت بۆ ئەو دادگایەو دادگای کردنی ئەوانەی هەڵگەڕاوەی شۆڕش و دژەکانی و بۆماوەیەکی زۆر تیغەکەی شیخ سادق کەوتۆتەبڕین و کوشتن و سەرەتاش لەژانەڕاڵ ئەسیری وسەرلەشکر خوسرەودارو سوپاسالار رەحیمی دەست پێ ، هەروەک شەفیقزادە دەڵێ ئەگەر ڕاگەیاندنەکان ئەوەی لەکاتی مانەوەی خومەینی لەپاریس بڵاویان دەکردەوە تەنیا یەک لایەن بو ئەگەر دیوە شاراوەکانیان پیشان بدایە خومەینی هەرگیز پێی نەدەنایە ئێرانەوە ، ئەو دەڵێ ڕاست بو ئێمە پیش شۆڕش دەستمان بەخوێن سور کرابو مرۆڤمان کوشتبو جەنگمان دیتبو ویران کاریمان دی بو تەقینەوەمان ئەنجام دابو بەڵام ئەوە خومەینی نەبو شای ڕوخاند بەڵکو پلانێکی تۆکمەی سی ئای ئەی ئەمریکی بو کۆتای هێنا بەشای ئێران.

 

author photo
رۆژنامەنوس