بڕیارەكانی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

بڕیارەكانی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

553 خوێندراوەتەوە


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا كە شەوی شەممە ئەنجامی دا،كۆمەڵێك بڕیاری گرنگی وەك هەنگاوی یەكەم دەركرد، كە تایبەتە بە وەڵامی داواكانی خۆپیشاندەران وئەو داوایانەی كە مەرجەعی باڵای ئاینی لە وتاری هەینیدا باسی كردبوون.


1- كردنەوەی دەرگای داواكاری زەوی وەرگرتن بۆ ئەو خێزانانەی داهاتیان سنوردارە لەگەڵ چینەكانی دیكەدا لەسەرجەم پارێزگاكاندا.


2- تەواوكردنی دابەش كردنی (١٧٠٠٠) حەڤدە هەزار پارچە زەوی نیشتەجێ بوون بۆ ئەو خێزانانەی بەسرە كە داهاتیان سنوردارە، بەشێوەیەك كاتەكەی لە چوار هەفتە تێپەڕ نەكات.


3- ئامادەكردن و جێبەجێكردنی بەرنامەی نیشتیمانی بۆ دانیشتوان كە خۆی لە دروستكردنی سەد هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون لە سەرجەم پارێزگاكاندا دەبینێتەوە، كاری لە پێشینەش بۆ ئەو پارێزگاو ناوچانە دەبێت كە زۆر هەژار نشینن.
4-سەرجەم پارێزگارەكان لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ پۆڵێن كردنی ناوی ئەو خێزانانەی كە ڵە پارێزگاكەی خۆیاندا زۆر پێویستیان بە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی هەیە، بۆ ئەوەی پارچە زەوی نیشتەجێ بوونیان پێبدرێت و ناوەكانیشیان لە ماوەی دوو هەفتەدا بەرزبكرێتەوە بۆ ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.


5- وەزارەتی دارایی سندوقی نیشتەجێی بوون فراوان دەکات و قەرز ئەدات بە ئەوانەی کەزەوی نیشتەجێی بوونیان بەسەردا دابەش کراوە ئەمەش لە بودجەی ٢٠٢٠ جێگەی دەکرێتەوە ئەوانەیشی قەزیان پێی ئەدرێت لەسوو دەبەخشرێن بەپێی یاسای سندوقەکە .

6_ (150000)هەزار کەس کەئیشیان نیە و بەتاڵن کە توانای ئیشکردنیشیان نیە بودجەیەکی مانگانەیان ئەدرێتێ بەبڕی ((175000) هەزار دینار بۆهەرکەسێک کەبۆماوەی سێ مانگە کۆی گشتی ئەم پارەیە ((78500000000) ملیۆن و نیو .


7-دروستکردنی کۆمەڵگەی بازاڕ واتە (مارکێت ) بازاڕی هاوچەرخ لەناوچەبازرگانیەکانی بەغداد و سەرجەم پارێزگاکانی تر بەسەرئەوانەی کە داوایان پێشکەش کردوە و ئەو بڕگانەی سەرەوە دەیانگرێتەوە کە باسکراوە لەماوەی سێ مانگدا پارچە زەویانەیان بەسەردا دابەش دەکرێت بە بڕی (60000000000) ملیار دینارە وەخاوەنی ئەم مارکێتانە کەدروستی ئەکەن بەڵێن نامەیەک بدەن کە دووکەس بێ کار دابمەزرێنن و ئەوانەشی کەئیش دەکەن لە (450000) کەمتر نەبێت .
8- دانانی بەرنامەیەکی ڕاهێنان و ئامادەکردنەوەی ئەوکەسانەی کە بێکارن و ئەوانەی کەهیچ توانای کارکردنیان نیە ، كە(150000) هەزار کەس دەگرێتەوە لەگەنجانی دەرچوو وە ئەوانەیشی کەدەرنەچوون لە زانکۆکان وەلەوماوەیەدا بەبڕی (175000) هەزار بۆماوەی سێ مانگ مووچەیان پێی ئەدرێت . کەکۆی پارەکەدەکاتە (78500000000) ملیۆن و نیو بۆئەوەی ڕابهێندرێن بۆ ئیش .

9- ئەوانەی کە بێکارن بەژداری لە ڕاهێنانەوە دەکەن بەپێی یاسای خزمەتی پیشەسازی کەپارچەیەک زەویان پێی ئەدرێت بۆ دروست کردنی پڕۆژەیەکی پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم ئیمتیازات پێی ئەدرێت .

10- وەزارەتی بەرگری دەرگای خۆبەخشین دەکاتەوە بۆ ئەو گەنجانەی کەتەمەنیان لە (18بۆ 25) ساڵیدایە لەڕێگای ئەلیکترۆنیەوە یاخود سەنتەرەکانی پێشوازی لە سەرجەم پارێزگاکان لەڕۆژی 15/10/2019.

11- وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ هەڵدەستن بە ڕیکاری وەرگرتنەوەی ئەوانەی کە گرێبەستیان هەبوە و تازەنەکراونەتەوە .

12وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە هەنگاوی پێویست بۆگرێبەست لەگەل ئەوانەی وانەبێژن و ئەوانەی لەبەخۆبەخشن و بڕی پارەی تەرخانكراو دەخرێتە موازەنەی 2020 تەوە .

13- وەزارەتی کشتوکاڵ هەڵدەستێت بەڕیکاری پێویست بۆ بەخشینی جوتیاران لەو بڕەپارەیەی وەک کرێی زەوی ئەیدەن لێیان وەردەگیرا، لە ڕۆژێ ٣١/١٢/٢٠١٩ەو لەسەریان نامێنێ .


14-پارێزگاكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەڵدەستن بە ئامادەكردنی لیستێك بۆ ئەو خێزانانەی كە شایستەی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی ن بێ بەش كراون، ك ٦٠٠٠٠٠ شەس سەد هەزار خێزان بگرێتەوە

15- قوربانیانی خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەكان بە شەهید دادەنرێن سەرجەم مافەكانی شەهیدان بە كەسوكاریان دەدەرێت.

16- وەزارەتی تەندروستی خزمەتگوزاری پزیشكی پێشەكەشی بریندارانی خۆپیشاندانەكان دەكات، بە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەكانیشەوە، ئەگەر هەر كەسێكیش پێویستی بە چارەسەری دەرەوەی عیراق بوو، ئەوا دەنێردرێتەوە دەرەوە.

17.ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر ڕادەسپێرئت ئەو بڕیارانەی سەرەوە جێبەجێ بكەن، هەروەها ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی داهاتوودا،گفتوگۆ لەسەر هەنگاوی دووەمی بڕیارەكان دەكات

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی