له‌ به‌ڵته‌جی موباره‌ك ‌و ئه‌سه‌ده‌وه‌ بۆ به‌ڵته‌جی كوردیی

"شه‌ق له‌ مامۆستا هه‌ڵمده‌ن، شه‌ق له‌ دروشمه‌ ساخته‌كانتان هه‌ڵده‌ن، شه‌ق له‌سیاسییه‌كانتان هه‌ڵده‌ن، كه‌ نیشتمانیان فرۆشت"

له‌ به‌ڵته‌جی موباره‌ك ‌و ئه‌سه‌ده‌وه‌ بۆ به‌ڵته‌جی كوردیی

3745 خوێندراوەتەوە

 
كاتێك ئه‌م دیمه‌نانه‌‌و هاوشێوه‌كانیان ده‌بینی، مرۆڤ ناتوانێ له‌وه‌ زیاتر بێده‌نگ بێت، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ له‌جیاتی شه‌ق هه‌ڵدان له‌مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران، شه‌ق له‌و دروشمانه‌تان هه‌ڵده‌ن، كه‌چه‌ندین ساڵه‌ هاوڵاتیانی كوردی پێ فریو ده‌ده‌ن، شه‌ق له‌و دروشمانه‌ هه‌ڵده‌ن، كه‌هه‌زاران ژنتان پێ بێوه‌ژن كرد، هه‌زاران گه‌نجتان به‌شه‌هیدكردندا، هه‌زاران مناڵتان هه‌تیوخست، ئێستاش ماڵ‌ و مناڵه‌كانیان له‌چاوه‌ڕوانی موچه‌ی خێر پێكردنی روبعه‌ موچه‌دان، ئه‌و دروشمانه‌ی له‌ كرداردا درۆ ده‌رچوون، ئه‌و دروشمانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌ بازرگان‌ و چه‌ته‌ هەبوون.

،،

"شه‌ق له‌و دروشمانه‌ هه‌ڵده‌ن، كه‌هه‌زاران ژنتان پێ بێوه‌ژن كرد، هه‌زاران گه‌نجتان به‌شه‌هیدكردندا، هه‌زاران مناڵتان هه‌تیو خست، ئێستاش ماڵ‌و مناڵه‌كانیان له‌چاه‌وه‌ڕوانی موچه‌ی خێر پێكردنی روبعه‌ موچه‌دان، ئه‌و دروشمانه‌ی له‌ كرداردا درۆ ده‌رچوون، ئه‌و دروشمانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌ بازرگان‌و چه‌ته‌ هەبوون".


بڕۆن ئه‌گه‌ر جورئه‌ت ئه‌كه‌ن شه‌ق له‌و سه‌ركرده‌‌و سیاسیانه‌تان هه‌ڵده‌ن، كه‌ وڵات‌و نیشتیمان‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌دوژمنانی خه‌ڵكی كوردستان فرۆشتووه‌.

fg
خۆپیشاندانی ڕۆژی یەکشەممە لە هەولێر ـ ٢٠١٨.٣.٢٥

شه‌رمه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات‌ و حكومه‌تێك ئه‌خلاقی ئه‌وه‌نده‌ نزم بووبێته‌وه‌ بۆ شه‌ق وه‌شاندن له‌مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رێكی سه‌رسپی، كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌په‌روه‌رده‌‌و فێركردنی مناڵه‌كانی ئێوه‌دا خه‌رجكردووه‌.

شه‌ق له‌و مێژووه‌تان هه‌ڵده‌ن، كه‌نه‌یتوانی وتارتان بكا به‌كردار، شه‌ق له‌و رابردووه‌تان هه‌ڵده‌ن، كه‌دروشمی مافی مرۆڤی گۆڕیوه‌ بۆ به‌ڵته‌جێتی.

،،

"شه‌رمه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات‌ و حكومه‌تێك ئه‌خلاقی ئه‌وه‌نده‌ نزم بووبێته‌وه‌ بۆ شه‌ق وه‌شاندن له‌مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رێكی سه‌رسپی، كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌په‌روه‌رده‌‌و فێركردنی مناڵه‌كانی ئێوه‌دا خه‌رجكردووه‌"

 

شه‌ق له‌و مێژووه‌تان هه‌ڵده‌ن، كه‌په‌یامی نیشتیمانپه‌روه‌ریتان گۆڕیوه‌ بۆ دزی‌و تاڵانی‌و دزینى موچه‌ی خه‌ڵك، ئیدی هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ ره‌فتاری چه‌ته‌گه‌رایی له‌م شێوه‌یه‌ نییه‌، ئیتر هیچ پاساوێك بۆ دابه‌زینی ئه‌خلاقی حكومڕانی له‌مجۆره‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌.

 

fgcv
ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان بە جلی مەدەنییەوە شەق لە مامۆستایەک هەڵدەدات لە کاتی خۆپیشاندانەکانی هەولێر ـ ٢٠١٨.٣.٢٥


دواجار هیوادارم حزب‌ و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ئه‌م توڕه‌یی‌ و نیگه‌رانییه‌ قوڵه‌ی خه‌ڵك نه‌كه‌نه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانیان وه‌ك رابردوو.

ئومێده‌وارم رێگه‌ نه‌درێت به‌و په‌رله‌مانتار و كاندیدانه‌ی تر، كه‌ خوازیارن به‌سه‌ر ده‌سته‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژاردا بگه‌نه‌ په‌رله‌مان‌و موچه‌ی چه‌وری مانگانه‌‌و دواتریش خانه‌نیشینی 2 ملیۆنی‌و 4 ملیۆنی‌و زیاتری عێراق‌و كوردستان وەربگرن.

،،

"شه‌ق له‌و مێژووه‌تان هه‌ڵده‌ن، كه‌په‌یامی نیشتیمانپه‌روه‌ریتان گۆڕیوه‌ بۆ دزی‌و تاڵانی‌و دزینى موچه‌ی خه‌ڵك، ئیدی هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ ره‌فتاری چه‌ته‌گه‌رایی له‌م شێوه‌یه‌ نییه‌، ئیتر هیچ پاساوێك بۆ دابه‌زینی ئه‌خلاقی حكومڕانی له‌مجۆره‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌"

 

ئیتر په‌رله‌مانیش شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌، په‌رله‌مانتاری ده‌مێكه‌ له‌ژێر پرسیاردایه‌‌و نوێنه‌رایه‌تی مه‌ینه‌تی‌و چین‌و توێژه‌ مافخوراوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ناكات. ئه‌ڵبه‌ت ره‌فتاری به‌ڵته‌جیانه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ له‌هه‌ولێر‌و سلێمانی هیچ جیاوازیه‌كیان نییه‌.

 

 

author photo

دكتۆرا لە مێژوو

پسپۆڕ لە پەیوەندییەكانی كورد و توركیا