بۆچی ترامپ دەڵێت كوردەكان لەو شەڕەدا یارمەتیان نەداین؟

شەڕی نۆرماندی چییە

بۆچی ترامپ دەڵێت كوردەكان لەو شەڕەدا یارمەتیان نەداین؟

2549 خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی كۆنگرەی رۆژنامەنوسیەكەی لەبارەی هێرشی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوا و تۆمەتباركردنی بە خیانەتكردن لە كوردەكان رایگەیاند" كوردەكان لەجەنگی جیهانی دووەم یارمەتیان نەداوین، بەنمونە لە شەڕی نۆرماندیدا"

ئەمەش ئەو پرسیارەی وروژاند پەیوەندی كورد چییە بە نۆرماندیەوە و بۆچی ترامپ دەڵێت لەو جەنگەدا یارمەەتیان نەداوین؟

 

شەڕی نۆرماندی چییە؟
شەڕی نۆرماندی شەڕێكی گەورەی ناو جەنگی جیهانی دووەمە و بەگەورەترین جەنگی دەریای دادەنرێت لە نێوان سوپای نازی و هاوپەیمانان.

شەڕەكە لە ٦ی یۆنیۆی ساڵی 1944 دەستی پێكرد كاتێك سوپای هاوپەیمانان توانیان سوپای نازی غافڵگیر بكەن و لەڕێگەی كەناراوەكانی نۆرماندی لە فەرەنسا نزیكەی 24 هەزار سەربازی بەریتانی و ئەمریكی دابەزین و بەهۆیەوە توانییان باكوری رۆژئاوای ئەوروپا لە سوپای نازی پاك بكەنەوە.

،،

شەڕی نۆرماندی شەڕێكی گەورەی ناو جەنگی جیهانی دووەمە و بەگەورەترین جەنگی دەریای دادەنرێت لە نێوان سوپای نازی و هاوپەیمانان. شەڕەكە لە 24 ی یۆنیۆی ساڵی 1944 دەستی پێكرد كاتێك سوپای هاوپەیمانان توانیان سوپای نازی غافڵگیر بكەن و لەڕێگەی كەناراوەكانی نۆرماندی لە فەرەنسا نزیكەی 24 هەزار سەربازی بەریتانی و ئەمریكی دابەزین و بەهۆیەوە توانییان باكوری رۆژئاوای ئەوروپا لە سوپای نازی پاك بكەنەوە.

 

پەیوەندی كورد چییە بەو شەڕەوە
بەبڕوای د.سەردار عەزیز، شیكەرەوەی سیاسی، لە رونكردمەوەیەكی تایبەت بە دیبلۆماتیك مەگەزین دەڵێت:
ئەم قسەیەی ترەمپ نابێت بەو شێوەیە بیری لێبکرێتەوە، دەبێت لە کۆنتێکستی خۆیدا دابنرێت. یەکەم دەبێت بزانرێت کە قسەکە لە کوێوە هاتوە، بە چ ئامانجێک وتراوە، چ ئارگومێنتێک لە پشتیەوەیەتی؟

،،

د.سەردار عەزیز:

قسەکەی ترەمپ لە ستونێکی ڕۆژنامەوانی کەسێکەوەیە بە ناوی کورت شلیتچەر لە ڕۆژنامەی تاونهۆڵ. ئەم کەسە وەک خۆی دەڵێت کەسێکی دۆستی کوردە و نەیاری تورکە. مەبەستی لە ئاماژەدان بەم ئەم نمونانە ئەوەیە کە کوردەکان لە سەر خاکی خۆیان شەڕیان کردوە، ئەوان نەهاتون بۆ شوێنێکی تر هەتا هاوکاری ئەمریکا بکەن، لێرەوە نمونەی نۆرماندی و جێگای تر دەهێنێتەوە.


قسەکەی ترەمپ لە ستونێکی ڕۆژنامەوانی کەسێکەوەیە بە ناوی کورت شلیتچەر لە ڕۆژنامەی تاونهۆڵ. ئەم کەسە وەک خۆی دەڵێت کەسێکی دۆستی کوردە و نەیاری تورکە. مەبەستی لە ئاماژەدان بەم ئەم نمونانە ئەوەیە کە کوردەکان لە سەر خاکی خۆیان شەڕیان کردوە، ئەوان نەهاتون بۆ شوێنێکی تر هەتا هاوکاری ئەمریکا بکەن، لێرەوە نمونەی نۆرماندی و جێگای تر دەهێنێتەوە.


دەیەوێت لە ڕێگای ئەمەوە ئارگومێنتی ئەوە بهێنێتەوە کە کورد چەندێک بە بەرژەوەندی ئەمریکا جەنگاون، هێندەش بۆ داکۆکی لە خۆیان لە سەر خاکی خۆیان. "

بەبڕوای د.سەردار عەزیز، ئارگۆمێنتەكەی ترامپ لەم بارەیەوە هەڵەیە چونكە ڕاستە کورد لە سەر خاکی خۆی بۆ خۆی جەنگاوە، بەڵام چەند ڕاستیەکی تر هەیە کە لێرەدا جێگای ئاماژەپێدانە. یەکەم، داعش، بەرهەمی ئەو دۆخەیە کە ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی هەبوە لە دروستبونیدا. دووەم، کاتێک ئەمریکا پشتیوانی کوردی کردوە، بۆ پشتیوانی کورد بە تەنها ئەم کارەی نەکردوە، بەڵکو داعشی بە مەترسی زانیوە بۆ سەر خۆی و بەرژەوەندیەکانی بۆیە ئەم کارەی کردوە. سێیەم، کاتێک دەچیتە هاوپەیمانی لە گەڵ هێزێکی تردا، خیانەتە کاتێک بە ئامانجی خۆت گەیشتی، بە پێچەوانەی پەیوەندیەکەوە هەڵسوکەوت بکەی. چوارهەم، وەک برێت مەکگۆرک دەڵێت، زۆربەی زۆری هاوکارییەکان لە لایەن وڵاتانی تری هاوپەیمانانەوە دابینکرابوو.

لە كۆتایشدا د.سەردار دەڵێت" بە کورتی ترەمپ بە پەنا بردن بۆ نوسەرێکی نەناسراوی ڕۆژنامەیەکی ناوخۆیی، دەیەوێت داکۆکی لە بڕیارەکەی بکات."

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری