ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى‌و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، تایبه‌ت به هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوایى كوردستان بۆ "دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین" ده‌دوێت‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان ئیرادەی نییە دانیشتنێك له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجام بدات.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى دروشمه ئاینییه‌كان له لایه‌ن توركیاوه له هێرش‌و په‌لاماره‌كانى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستات، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ده‌ڵێت:" بەداخەوە هەرسێ دەوڵەتی سەردەست، تورک‌و عەرەب‌و فارس له جەنگی جینۆسایدی گەلی کورددا، بەدرێژای مێژوو پەنایان بۆچەکی ئاین بردووەو لەڕێی جوڵاندنی سۆزی ئاینەوە لەشکرەکانیان ئامادە کردووە، چونکە ئەزانن ئەم چەکە بۆهەندێک خەڵکی سادە چەکێکی کاریگەرە، ئێمە پێمانوایە سەدام حسه‌ین چەند بەهەرەمەند بوو لە بەکارهێنانی ئاین و سورەتی ئەنفال بۆ قڕکردنی کورد، ئەردۆگان‌و تورکیاش هەرئەوەندە بەهرەمەند ئەبن، سەرئەنجام ئیرادەی گەلان دەمێنێتەوە، چونکە بوونی گەل و نەتەوەکان بڕیارێکی خواییە‌و ئیرادەو ویستێکی خوداییە".
،،
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئیراده‌ى نییه دانیشتنێكى تایبه‌ت به په‌لاماره‌كانى توركیا ئه‌نجام بدات
هه‌ڵه‌دنى ده‌رباره‌ى هه‌ڵووێستى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌سه‌ر هێرش‌و په‌لاماره‌كانى توركیا ده‌دوێت‌و باسله‌وه ده‌كات كه یه‌كگرتوو به‌فه‌رمى هه‌ڵووێستى خۆى به‌یان ده‌كات‌و ده‌شڵێت:" حیزب لەسەر ئاستی ڕەسمی هەڵوێستی ڕەسمی خۆی ڕاده‌گەیه‌نێت، وەک مەبدەئو پڕەنسیپ، یەکگرتوو دژی شەڕ و کاولکارییە، دژی پەنا بردنە بۆ هێزی سەربازی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان، یەکگرتوو دژی هەموو دەستێوەردانێكى دەوڵەتێک بۆدەوڵەتێکیتره‌و پێیوایە بنەماکانی دراوسێیەتی باش ڕەچاو بکرێ".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات كه پاڵپشت‌و پشتیوانى كوردانى پارچه‌كانیتر یه‌كێكه له پره‌سیپه‌كانى یه‌كگرتوو:" کێشەی ئێمە لەڕۆژئاوا کێشەیەکی حەق و ڕەوایە، پێوویستە مافەکانی گەلەکەمان دابین بکری،یه‌كگتوو لەژێر ڕۆشنایی ئەو پڕەنسیپانە هاوکاری گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت‌و ئه‌مه‌ش یەکێک دەبێت لە ئامانجەکانی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کە یەکگرتوو پاڵپشت‌و پشتیوانی بۆ پارچەکانی تری کوردستان دووپات ده‌كاته‌وه".
،،
ئیسلامییه‌كانى كوردستان نابێت بكه‌ونه ژێر سۆزى ئاینییه‌وه‌و دژ وه‌ستانه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا ئه‌ركێكى ئایینيه
له گفتوگۆى له‌گه‌ڵ " دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین"دا هه‌ڵه‌دنى ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه ئیسلامییه‌كانى كوردستان نابێت بكه‌ونه ژێر سۆزى ئاینییه‌وه‌و دژ وه‌ستانه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا به ئه‌ركێكى ئایینيه:" جەوهەرو کاکڵەی ئیسلام بریتییە لە دژیایەتی ستەمکارو لەسەرکردنەوەو هاریکاری‌و پشتیوانی لە ستەملێکراو، ئیتر ئەو ستەمکارە هەر شوناسێکی هەبێ‌و ئەو ستەملێکراوە هەر ناسنامەیەکی هەبێ، واتە ئەبێت ئێمە دژی ستەمکار بین، له هەر بەرگێکدا بێت وە لەسەر ستەملێکراو بکەینەوە هەر ڕەگەزو ژمارەیەکی هەبێ، چجای ئەمانە کە برای دینی ئێمەن وە برای نەتەوەیی ئێمەن، گەلی ڕۆژئاوای کوردستا لەسەر خاکی خۆیان دانیشتوون‌و دەوڵەتێکیتری دراوسێ دێت دەستدرێژی دەکاتە سەر دەوڵەتێکیتر، ئەمانەش کوردن دەیانەوێت لە چوارچێوەی سوریادا بەمافەکانی خۆیان شادببن، بۆیە ئەمە مونتەڵەقی ئێمەیە، بۆیە نابێت ئیسلامیەکانی کوردستان بکەونە ژێر سۆز‌و عاتیفەوە، چونکە ئاک پارتی و ئەردۆگان ئەگەر بیانەوێت دینیش بەکار بێنن، بۆ خۆیان بەکاری دەهێنن، ئێمەش دەبێت ئەم دینە بۆ قەوارەی سەربەخۆی خۆمان، بۆمافی میلەتی خۆمان بەکاری بهێنن، وە هەركه‌س ستەمیکرد با دینداریش بێت ئەبێتت ئێمە دژی ئەوستەمە بوەستینه‌وە، ئەگەر ستەملێکراوانیش خوانە خواستە بێدینیشبن ئەبێت ئێمە هەر پشتیوانی‌یان بکەین".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى زۆرتر ده‌رباره‌ى په‌لامارو سته‌مكارییه‌كانى توركیا ده‌دوێت‌و ده‌ڵێت:" گەلی ئێمە لە ڕۆژئاوا گەلێکی مسوڵمانە، وە گەلێکی ستەملێکراوەو چەندین ساڵە لەژێر سایەی بەعسدا ناڵاندویەتی، بەداخەوە ئەوەی کە داعش پێینەکرا ئەوەی سوریا پێینەکرا، ئیستا ئه‌ردۆگان دەیەوێت تەواوی بکات، بەدڵنیایەوە هەوڵێکی بێ ئاکامە".
هه‌ڵه‌دنى وه‌ك ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌رباره‌ى هه‌ڵووێستى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كانى توركیاش ده‌دوێت‌و ده‌ڵێت:" پێموایە پەڕلەمان کوردستان، بەتایبەتی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان ئیرادەی نییە دانیشتنێکی لەوجۆرە ئەنجام بدات، چونکە ئێمە بۆ بابەتی تۆپبارانه‌کانی ناو کوردستان‌و کوشتنی هاوڵاتی سیڤیل، دانیشتنێکی لەوجۆرەمان کرد، بەلام بێئەنجام بوو، وە وەڵام نەدراینەوە، من پێموایە ئەم قەزیه‌یە وەک بابەتێکی سیاسی لێی ئەڕواندرێت، بۆئەوەی کە دڵی تورکیا نەڕەنجێنن پەڕلەمانی کوردستان پەنا بۆ بابەتی وانابات".