توركیا له‌ یه‌ك ڕۆژدا 15 هه‌زار كوردی شه‌هید كرد

لەم راپۆرتەدا قەسابخانەیەکى دیکەى تورکەکان بەرامبەر کورد بخوێنەرەوە

توركیا له‌ یه‌ك ڕۆژدا 15 هه‌زار كوردی شه‌هید كرد

1255 خوێندراوەتەوە

به‌ به‌ستنی ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزان له‌ ساڵی 1923دا، توركه‌كان كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی ماده‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌ی سیڤه‌ری ساڵی (1920)یان پێشێل كرد، كه‌ دوای شكستیان له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌ڵێنیان دابوو پابه‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ ببن، كه‌ گره‌نتنی مافی چاره‌ی خۆ نوسین و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌ خۆ گرتبوو.

 
له‌دوای ئه‌م كاره‌ی توركه‌كان ناكۆكی و شه‌ڕ له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و كوردا سه‌ری هه‌ڵدا، توركیا له‌ سه‌رده‌می مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك سیاسه‌تی له‌ناوبردن و ده‌ركردنی كوردی له‌ ناوچه‌كوردیه‌كان په‌یڕه‌و كرد و بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردبوون به‌ ته‌واوی بسڕێته‌وه‌.

،،

له‌ ته‌موزی 1927 یاسایه‌كی دیكه‌ی ده‌كرد، كه‌ ئه‌مجاره‌ ناوچه‌یه‌كی زیاتری گرته‌وه‌ و زۆرترین كوردی له‌ ناوچه‌كانی خۆیان گواسته‌وه‌.


له‌ كاتی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌ مانگی سێپته‌مبه‌ری 1925دا سیاسیه‌تی ڕاوه‌دونانی كوردیان په‌یڕه‌وكرد، كه‌ ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیانی ناوچه‌ كوردیه‌كان و هه‌ڵنه‌گیرسانی هیچ شۆڕێكی كوردی بوو.

 
بۆیه‌ له‌ ڕێگای به‌ناو (پلانی چاكسازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا) توركیا ده‌ستی كرد به‌ كۆچپێكردنی پیاوانی ئاینی و ئه‌رستۆقراتی كورد، له‌ناوچه‌ كوردیه‌كانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا، هه‌روه‌ها له‌ ته‌موزی 1927 یاسایه‌كی دیكه‌ی ده‌كرد، كه‌ ئه‌مجاره‌ ناوچه‌یه‌كی زیاتری گرته‌وه‌ و زۆرترین كوردی له‌ ناوچه‌كانی خۆیان گواسته‌وه‌.


له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چه‌ندین تێكۆشه‌ری كورد كه‌ له‌ عیراق و سوریا و لوبنان بوون، بزوتنه‌وه‌ی دژ به‌ توركیا دروستكرد و له‌ ئۆكتۆبه‌ری 1927 ڕێكخراوی (خۆی بوون)یان ڕاگه‌یاند، كه‌ ئامانجی به‌رگری له‌ مافی كورد و به‌دیهێنانی مافه‌كانی بوو، هه‌روه‌ها (ئیحسان نوری) كه‌ پێشتر له‌ سوپای عوسمانیه‌كاندا كاری كردبوو، كردیان ژه‌نڕاڵی ڕێكخراوه‌كه‌، ئه‌ویش به‌ 20 هاوڕێیه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌رزڕۆم به‌ڕێكه‌وت.

 
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ڕۆژنامه‌ی (ئاگری)یان ده‌كردو كۆماری ئارارات یان ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها گوندی (كۆرداڤا)كه‌ نزیك چیاكانی ئاراراته‌ كردیانه‌ پایته‌ختی كاتی كۆماره‌كه‌ ،داواشیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد هاوكاریان بكه‌ن.


دوای چه‌ندین هه‌وڵ بۆ كۆتایی هاتنی ناكۆكی نێوان هه‌ردوولا، مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له‌ ساڵی 1929 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری توركیا كرد، كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپای توركیا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا بڕیاری ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیان دژی كورد له‌ چیای ئارارات ده‌ركرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین خاڵ و ئامانجی سه‌ره‌كیان بۆ ده‌ركردنی كورد له‌و ناوچه‌یه‌ دیاری كرد، كه‌ دانیشتوانی ئه‌وناوچه‌یه‌ یان ده‌بێت گونده‌كانی خۆیان چۆڵ بكه‌ن و به‌ره‌و خۆرئاوای توركیا بڕۆن، یان بۆ ناوچه‌كانی ئێران ده‌رده‌كرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین خاڵی سه‌ربازیان له‌ چیای ئارارات دانا، هه‌روه‌ها له‌حوزه‌یرانی 1930 بڕیاری ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی فراوانتریان ده‌ركرد و فه‌یله‌قی (9)یان بۆ ئه‌و كاره‌ ڕاسپارد.

،،

قه‌سابخانه‌یه‌كیشیان دژ به‌ كورده‌كان خولقاندو هه‌زاره‌ها كوردیان شه‌هید كرد، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی (12و13/7/1930) سه‌ربازانی تورك هه‌زاره‌ها گوندنشیان به‌ تۆمه‌تی خیانه‌ت و كاری جاسوسی له‌ نزیك دۆڵی زیلان كۆمه‌ڵكوژ كرد.

 
له‌ مانگی ئازاری 1930 صالح ئۆمورتاك ژه‌نراڵی سوپای كرده‌ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قه‌كه‌، دوای سێ مانگیش، ڕێكخراوی خۆی بوون، بانگه‌وازی یه‌كبوونی كردو داوای كرد، كورد دژی توركیا یه‌ك بگرن، ئه‌م بانگه‌وازه‌ پێشوازیه‌كی فراوانی لێكرا و كورده‌كانی سه‌ر سنوری ئێران هه‌ڵمه‌تێكیان دژی سوپای توركیا له‌ نێوان چاڵدیران و دوغبایزید ده‌ستپێكرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین كوردیش ڕیزه‌كانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیایان جێهێشت.


له‌ به‌رامبه‌ریشدا فه‌یله‌قی نۆ به‌ هاوكاری 80 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئۆپراسیۆنێكی فراوانی سه‌ربازیان بۆ سه‌ر چیای ئارارات ده‌ستپێكرد و كۆتاییان به‌ كۆماره‌كه‌ هێنا، هه‌روه‌ها قه‌سابخانه‌یه‌كیشیان دژ به‌ كورده‌كان خولقاندو هه‌زاره‌ها كوردیان شه‌هید كرد، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی (12و13/7/1930) سه‌ربازانی تورك هه‌زاره‌ها گوندنشیان به‌ تۆمه‌تی خیانه‌ت و كاری جاسوسی له‌ نزیك دۆڵی زیلان كۆمه‌ڵكوژ كرد.

،،

سه‌ربازانی توركیا200 گوندیان وێران كرد و نزیكه‌ی (4500)كه‌سیشیان له‌و گوندانه‌ كوشتوه‌.

 
سه‌رچاوه‌كان هاوڕا نین له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ناوچه‌ی زیلان، گۆڤاری (جمهوریه‌ت) له‌ ژماره‌ی رۆژی 16/7/1930 بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ناوچه‌ی زیلان 15 هه‌زار كه‌س كوژراون و ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌رم داپۆشراوه‌، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ئه‌ڵمانیه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ سه‌ربازانی توركیا200 گوندیان وێران كرد و نزیكه‌ی (4500)كه‌سیشیان له‌و گوندانه‌ كوشتوه‌.


ئه‌وانه‌ی له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ ڕزگاریان بوو، باسی كاره‌ساته‌كه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، سه‌ربازانی تورك، چه‌كی ڕه‌شاش و چه‌كه‌كانی تریان بۆ كوشتنی كورد به‌كارهێناوه‌، كه‌ كوژراوان منداڵ و ژن و پیریشیان تێدابوو، هه‌روه‌ها حه‌ربه‌ی چه‌كیان بۆ هه‌ڵدڕینی سكی ئه‌و ژنانه‌ به‌كارده‌هێنا كه‌ دوو گیان بوون.