روحوڵا زەم لەلایەن هەواڵگری عێراقەوە دەستگیركراوە و تەسلیمی ئێرانكراوەتەوە

روحوڵا زەم لەلایەن هەواڵگری عێراقەوە دەستگیركراوە و تەسلیمی ئێرانكراوەتەوە

453 خوێندراوەتەوە

چەند سەرچاوەیەكی باڵا لە دەوڵەتی عێراق بە بی بی سی فارسیان وتووە كە روحوڵا زەم رۆژنامەنوسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە لایەن هەاڵگری عێراقەوە دەستگیركراوە و دواتر لە بەغدا تەسلیمی تیمێكی ئیتڵاعاتی ئێرانی كراوە.

روحوڵا شەمەی رابردوو لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەستگیركراوە، دوای ئەوەی پێشتر لە باڵیۆزخانەی عێراق اە فەرەنسا فیزەی وەرگرتوە و دواتر هاتۆتە عومانی پایتەختی ئوردن و لەوێشەوە بە فڕۆكەیەك لە رۆژی شەممە گەیشتۆتە بەغداد.

بەپێی سەرچاوەكانی بی بی سی كاتێك فڕۆكەكەی زەم گەیشتۆتە فڕۆكەخانەی بەغدا، هێزێكی سەربازی چونەتە ناو فڕۆكەكە و رێگەیان بە سەرنشینەكانداوە دابەز جگە لە روحوڵا زەم.

دوای ئەوەی دەستگیریان كردوە شەوێك لەلای خۆیان هێشتویانەتەوە و پاشتر تەسلیمی تیمێكی هەواڵگری ئێرانیان كردوە و ئەوانیش بە ڕێگەی زەمینی روحوڵا زەمیان بردۆتەوە ئێران.

بەپێی سەرچاوەكان گرتن و تەسلیمكردنەوەی روحوڵا زەم بەپێی رێكەوتنێكی پێشتری نێوان عێراق و ئێرانە بۆ گەڕانەوەی تاوانبارەكان و تەسلیمكردنەوەیان بە وڵاتەكانیان

روحوڵا زەم، رۆژنامەنوسێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییە و نیشتەجێی فەرەنسایە و سەرنوسەری كەناڵی ئامەد نیوز بوە و دژی دەوڵەت و بەرپرسانی ئێرانی بابەت و هەواڵی بڵاوكردۆتەوە

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری