پاش جۆن بۆڵتۆن، ئه‌مه‌ریكا چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات؟

دوای سمێڵ پانه‌كه‌ چی ڕوودەدات؟

پاش جۆن بۆڵتۆن، ئه‌مه‌ریكا چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات؟

651 خوێندراوەتەوە

و. محەمەد ڕەحمان

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکی بە یەکێک لە گرنگترین دەزگاکان دادەنرێت کە سەرۆکی ئەمریکا لە بڕیارە سیاسی و ئەمنی و بڕیارەکانی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوە پشتی پێ دەبەستێت.


سەرەڕای ئەو ڕۆڵە چارەنووسسازەی كه‌ هەیەتی، بەڵام لەماوەی ئیدارەی تڕەمپدا دۆخێکی سەقامگیری بەخۆوە نەبینیوەو تا ئێستا چوار کەس پۆستی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنەکەیان وەرگرتووە، دواهەمینیان " ڕۆبێرت ئۆپراین" بوو کە ڕۆژی ١٩ی ئەیلوول ٢٠١٩دا پۆستەکەی وەرگرت دوای دەست دەست لەکارکێشانەوەی جۆن بۆڵتۆن لە ڕۆژی ١٠ی ئەو مانگەدا.


گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە بە هاتنە سەرکاری ڕۆبێرت ئۆپراین کۆمەڵێک پرسیار دێنێتە کایەوە سەبارەت بە گۆڕینی میکانیزمی کارکردنی ئەنجوومەنەکە بە بەراورد لەگەڵ قۆناغی پێش خۆی کە باڵادەستی جۆن بۆڵتۆنی بەخۆوە بینی بەسەر دروستکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەو بواری ئەمنی و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ناوەوەی ئەنجوومەنەکە ڕوویدەدا، بەتایبەتی لەو سیاسەت و بڕیارە جێگرەوانەی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی سەبارەت بە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەشی سەرۆکی دەکرد.

 

ڕۆڵی کاریگەر:

ئەم ئەنجومەنە بەپێی " یاسای ئاسایشی نەتەوەیی ساڵی ١٩٤٧" دامەزرا کە لە یاساکەدا هاتووە:" پێویستە ئەنجومەن ڕاوێژ پێشکەش بە سەرۆک بکات بەمەبەستی یەکخستنی سیاسەتەکانی ناوخۆ و دەرەوەو سەربازی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی هێزە چەکدارەکان و وەزارەتەکان و بریکارە حکومییەکانی دیکە، بەمەبەستی هاوئاهەنگی بەشێوەیەکی کاریگەرتر لە پرسەکانی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەیی "

،،

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بەشێکە لە نووسینگەی جێبەجێکاری سەرۆک و ئەو دەزگایەیە کە یارمەتی سەرۆک دەدات لە کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە.

 

ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئاسایش

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بەشێکە لە نووسینگەی جێبەجێکاری سەرۆک و ئەو دەزگایەیە کە یارمەتی سەرۆک دەدات لە کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە.


ئەم ئەنجومەنە بەپێی" یاسای ئاسایشی نەتەوەیی ساڵی ١٩٤٧" دامەزرا کە لە یاساکەدا هاتووە:" پێویستە ئەنجومەن ڕاوێژ پێشکەش بە سەرۆک بکات بەمەبەستی یەکخستنی سیاسەتەکانی ناوخۆ و دەرەوە و سەربازی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی هێزە چەکدارەکان و وەزارەتەکان و بریکارە حکومیەکانی دیکە، بەمەبەستی هاوئاهەنگی بەشێوەیەکی کاریگەرتر لە پرسەکانی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەیی."

 

پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی

ئەم ئەنجومەنە هەڵدەستێت بە داڕشتنی سیاسەتەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی بەپێی ئەو رێوشوێنە ئاڵۆزەی کە لە ناوەوەی ئەنجوومەنەکە بەڕێوە دەچێت کە بەشێوەیەکی گشتی خۆی لە چوار ئاستدا دەبینێتەوە:

ئاستی یەکەم: ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئەو کەسەیە کە کاری ڕۆژانەی ئەنجومەن بەرێوە دەبات و بەرپرسە لە پێشکەشکردن و بەرزکردنەوەی بڕیارە جێگرەوەکان بۆ سەرۆک.

ئاستی دووھەم: دەستەی ئاسایشی نەتەوەیی، کە لە ناوەندە سیاسی و میدیاییەکاندا پێیان دەوترێت تیمی ئاسایشی نەتەوەیی، بەهۆی بوونی وەزیر و کاربەدەستی حکومی لەناویداو کارەکانیان بەپێی ئه‌و بڕیارە دەبێت کە سەرۆک دەری دەکات لەسەر بنەمای کارو پێگەیان.

ئاستی سێیەم: لیژنە سەرەکی و لاوەکیەکان، لیژنەکانی هەماهەنگی ناو ئەنجومەن کە لە بڕیارە جێگرەوە جیاوازەکان دەکۆڵێتەوەو ئەو لیژنانە وەک ئامرازێکی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەت و بریکارە حکومیە جیاوازەکانی تایبەت بە پرسەکانی ئاسایشی نەتەوەیی کار دەکەن.

ئاستی چوارەم: تیمی یاریدەدەری ناو ئەنجومەن، ئەو کەسانەن کارەکانی ئامادەکردنی پەڕاوە سیاسی و لێکۆڵینەوەیی و ڕاپۆرت و لایەنەکانی دیکەی تایبەت بە ئەنجومەن ڕادەپەڕێنن.


قۆناغی جۆن بۆڵتۆن

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکی دەبینێت لە هەڵسووڕاندنی کاری ڕۆژانەی ناو ئەنجومەن، ئەوەش بەپێی تایبەتمەندی و کەسایەتی ڕاوێژکارەکە چونکە دەتوانێت بەرنامەڕێژی بۆ ڕۆڵ و مەودای تواناکانی بکات لەوەی وابکات ئەنجومەن چالاکانە کاریگەر لە داڕشتنی بڕیارەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە بەبەراورد بە وەزیر و کاربەدەستە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دەزگا هەواڵگریەكان. ئەو دۆخ و سرووشتی ئەزموونکردنەش لەگەڵ هەر ئیدارە و ڕاوێژکارێکدا بەجۆرێک بووە و گۆڕانی بەسەردا ھاتووە.

ماوەی ئیدارەدانی جۆن بۆڵتۆن وەک ڕاوێژکار ( لە نیسانی ساڵی ٢٠١٨ تا ئەیلولی ٢٠١٩) بە دوو سیمای سەرەکی دەناسرێت، یەکەمیان ئەوەیە کە هەوڵی سەپاندنی هەڵووێستە توندەکانی دەدا لەسەر هەندێ لە پرسەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بەتایبەتی پرسی کۆریای باکوور و ئەفغانستان و ئێران کە لە کۆتاییدا بووە هۆی ناکۆکی لەنێوان خۆی و تڕەمپدا کە ئەوەش هۆکاری سەرەکی وازهێنانی بوو لە پۆستەکەی.
دووەم سیمای پەیوەست بوو بە شێوازی ئیدارەدانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، بۆڵتۆن هەوڵ سەپاندنی شێوازو هەژموونی خۆی بەسەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییدا دەدا، تاڕادەیەکی زۆر بەتەنیا بڕیاری دەدا کە وای لێهات خۆی بۆخۆی ببوە ئەنجومەنێک.
گۆڤاری نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکیدا لە بەرواری ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ سەبارەت بە کارەکانی بۆڵتۆن لە ناو ئەنجومەن نووسیویەتی:" تاکە دەستکەوتی بێوێنەی بۆڵتۆن شێواندنی هەیکەلی داڕشتنی سیاسەتی دەرەکییە. میراتی بۆڵتۆن کاولکاریەکانی نەبوو لە دەرەوەدا، بەڵکو ئیفلیجکردنی وەزیفی بوو لە واشنتۆن.. لەماوەی تەنها ١٧ مانگدا سیستەمی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووخاند، کە لەوەتەی کۆتایی هاتنی جەنگی جیھانی دووەمەوە ئەو هەیکەلەیە کە حوکمی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات."

 


قۆناغی نوێ

دوای چەند ڕۆژێک لە بڕیاری دوورخستنەوەی بۆڵتۆن، ڕۆبێرت ئۆپراین وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوە دانرا کە دەبێتە چوارەم کەس ئەو پۆستەی وەرگرتبێت لە ئیدارەی تڕەمپدا.
ئۆپراین خاوەنی چەندین ئەزموونی جیاوازە لە بواری سیاسەتی دەرەوە و ڕاوێژکاری پێشووی چەند بەرپرسێکی کۆماری و دیموکراتەکان بووە و نێردراوی وڵاتەکەی بووە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج بۆشی کووڕ. لە ماوەی کارکردنیدا لەگەڵ جۆن بۆڵتۆن کاتێک نێردراو بوو لە ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییدا، بیر و ڕای لە تڕەمپەوە نزیک بووە.

 
بەردەوامی سیاسەتەکان

ئەو گۆڕانکارییەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕوویدا، کار ناکاتە سەر ئیدارەی ئەنجوومەنەکە سەبارەت لەڕووی سیاسەتی دەرەوەو ئەمنی پەیوەندیدار بە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر پرسەکانی وەک ئێران و ئەفغانستان و لیبیا و سووریا و ڕێککەوتنی سەدەو جگە لەوانیش، وەک خۆی دەمێنێتەوە، لەوانەیە هەندێک گۆڕانکاری شێوەیی و سنوردار بکرێت، بەڵام ناوەڕۆکەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

پوختە: بڕیاری تڕەمپ بۆ لەسەر کار لادانی بۆڵتۆن و دانانی ڕۆبێرت ئۆپراین وەک جێگرەوەی وەک سەرەتایەکی نوێ و جیاواز بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی نواند. بەدەر لەو رۆڵەی کە ئەنجوومەنەکە دەیبینێت یاخود شێوازی کارکردنی لە ناوخۆیدا و تەنانەت ئەو گۆڕانکارییانەی لە تیمی کارەکانی کرا، بەڵام کاریگەریی ئەو سەرەتایە لەسەر سیاسەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی سنووردار دەبێت، گۆڕانکاریەکە لە شێوازی ئیدارەدانی کاری ئەنجوومەنەکە دەبێت نەک ناوەڕۆکی سیاسەتەکەی، بەتایبەتی بەرامبەر بە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.


سه‌رچاوه‌: سایتی المستقبل