ئەو پیاوەی تۆمەتبارە بە كوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق

ئه‌بو زه‌ینب ئه‌للامی

ئەو پیاوەی تۆمەتبارە بە كوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق

591 خوێندراوەتەوە


ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، كه‌ قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی میلیشیاكانی عیراق كه‌ له‌ سه‌ربانه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌رانی عیراق كردووه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 خۆپیشانده‌ر كوژران و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له‌ژێر فه‌رمانی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیدا بوون، كه‌ ناوی ئه‌بو زه‌ینه‌ب ئه‌للامیه‌.

كاری ئەبو زەینەب دامركاندنه‌وه‌ و كپ كردنی خۆپیشانده‌ران بووه‌.

پێش ئه‌وه‌ش خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان ڕایانگه‌یاندبوو، كه‌هه‌ردوو گروپی (سرایا الخراسانی، كتائب سید الشهدا‌و) كه‌ له‌ژێر فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبیدان، خۆپیشاندانه‌كانیان دامركاندۆته‌وه‌ و خۆپیشانده‌رانیان به‌ فیشه‌كی ڕاسته‌قینه‌ كردۆته‌ ئامانج.

 
ئه‌بوو زه‌ینه‌ب ئه‌للامی كێیه‌؟
ئه‌للامی ، ناوی ڕاسته‌قینه‌كه‌ی حسێن فالحه‌، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌، به‌ پێی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ناوبردنی تیرۆر له‌ ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ نیویۆرك، ئه‌و ده‌زگایه‌ كاری لێپێچینه‌وه‌ و سزادانی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌ كه‌ سه‌رپێچی له‌ ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.

سه‌رباری ئه‌م كاره‌شی، ئه‌للامی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری میلیشای (حزب الله)ی عیراقه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی ناوی له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكادا هاتووه‌.

،،
،،

ئه‌للامی ، ناوی ڕاسته‌قینه‌كه‌ی حسێن فالحه‌، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌، به‌ پێی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ناوبردنی تیرۆر له‌ ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ نیویۆرك، ئه‌و ده‌زگایه‌ كاری لێپێچینه‌وه‌ و سزادانی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌ كه‌ سه‌رپێچی له‌ ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.





سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ناوبردنی تیرۆر دووپاتیكردۆته‌وه‌، كه‌ ئه‌للامی سه‌رپه‌رشتی به‌هێزترین ده‌زگای ناو حه‌شد ده‌كات كه‌ (ئه‌منی حه‌شده‌)، كه‌ ده‌زگایه‌كی ته‌واو ئاماده‌كراوه‌ و هێزی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و توانایه‌كی زۆری له‌ كاری هه‌واڵگریدا هه‌یه‌.

ئه‌للامی به‌ كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر به‌ هێز و ترسناك داده‌نرێت، كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش پشت ڕاست كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئێستا ئه‌بو زه‌ینه‌ب ئه‌للامی ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگای ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بگرێته‌وه‌.

پێش سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ناوی ئه‌للامی وه‌ك كاندید بۆ جێگری وه‌زیری ناوخۆ بۆكاروباری هەواڵگری ده‌هات، كه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌ حكومه‌تی عیراقدا نفوزێكی گه‌وره‌ و پێگه‌یه‌كی باشی هه‌یه‌.

سه‌نته‌ره‌كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر سه‌ركرده‌ نوێیه‌كانی حزب الله ی عیراقی، كه‌ یه‌كێكیان ئه‌بو زه‌ینه‌ب ئه‌للامیه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌ك كێبڕكێكارێكی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس دیارن، به‌تایبه‌ت كه‌ بوونه‌ته‌ كه‌سێكی نزیكی سوپای پاسداران و میلیشیاكانی نزیك له‌ ئێران وه‌ك به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق.

 

 

،،

ئه‌للامی، به‌ كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر به‌ هێز و ترسناك داده‌نرێت، كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش پشت ڕاست كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئێستا ئه‌بو زه‌ینه‌ب ئه‌للامی ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگای ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بگرێته‌وه‌.

 
گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه‌:
به‌رپرسانی سیاسی عیراقی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ ده‌زگای ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌للامی لقێكی به‌ ناوی (هه‌واڵگری ته‌كنیكی) كردۆته‌وه‌، كه‌ كه‌سایه‌تیه‌ك به‌ ناوی ( ئه‌بو ئیمان) سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كاری ئه‌م لقه‌ بریتی یه‌ له‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌مانده‌ ئه‌منیه‌كان.


كارێكی دیكه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی حه‌شدی شه‌عبی بریتی یه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ به‌ ڕێگای گه‌نده‌ڵی و كۆنترۆڵ كردنی سنوره‌كانی عیراق و سوریا و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی دیكه‌ی سه‌ر به‌ خۆیان ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكومه‌تدان.


ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌للامی، كازم ئه‌لسیادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌للامی ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان كه‌ موڵكی حكومه‌تن، داواشی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد له‌ پۆسته‌كه‌ی دووری بخاته‌وه‌.


هه‌روه‌ها ده‌زگا ناوخۆیه‌كانی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌للامی هه‌ڵده‌ستێت به‌و كاره‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش باس له‌ جیاوازی داهاته‌ زۆر و زه‌به‌نده‌كه‌ی ئه‌و دەزگایە ده‌كه‌ن.