قاسمی سولەیمانی رێگربووە لە دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی

عه‌بدولمه‌هدی دەیەوێت دەستلەكاربكێشێتەوە

قاسمی سولەیمانی رێگربووە لە دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی

590 خوێندراوەتەوە

پێگه‌ی مۆنیته‌ری ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، كه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ساڵی 2018دا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا له‌لایه‌ن دوو هاوپه‌یمانی گه‌وره‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی فشار بۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌، فشاره‌كانیش به‌هۆی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌م مانگه‌دا زۆرینه‌ی شاره‌كانی عیراقی گرتبوه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه‌ دوا ساته‌كان ئاشكرا ده‌كات كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ پشتگیری هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتی ( الفتح) به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری نزیك له‌ ئێران و هاوپه‌یمانی (سائرون) به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در كه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئێراندا نه‌بێت، بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.


له‌ ڕۆژی 4ی ئۆكتۆبه‌ردا ، عادل عه‌بدولمه‌هدی وته‌یه‌كی پێشكه‌شی عێراقیه‌كان كرد، ئه‌و وته‌یه‌ كه‌ رۆژی سێی هه‌مان مانگ ئاشكرا كرا، له‌ ڕاستیدا نزیكه‌ی چوار كاتژمێر دره‌نگتر په‌خش كرا، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ی وتوه‌:" عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی كردووه‌ ، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمی له‌ هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و نصار ئه‌لروبه‌یعی له‌ هاوپه‌یمانێتی سائرون به‌ڕێوه‌چوو.

،،

 له‌ كاتژمێره‌كانی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كاندا، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌ كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو فه‌تح و ئه‌بو جیهاد به‌ڕێوه‌به‌ری نوشینگه‌كه‌ی (كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكه‌) فشارێكی زۆری خرابووه‌ سه‌ر.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌" نه‌سار ئه‌لروبه‌یعی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در ئه‌م داوایه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌ و پێی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ له‌ ڕێكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تدا بوونی نیه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ هاوپه‌یمانی فه‌تحیش گه‌یشتووه‌، كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكه‌، بۆیه‌ دواتر قاسمی سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران نامه‌یه‌كی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ناردووه‌ و داوای لێكردووه‌ كه‌ له‌ بیرۆكه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ پاشگه‌ز بێته‌وه‌ و چاكسازی وزاری بكات."

 

ده‌ست گرتن به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیه‌وه‌ پراگماتیه‌!
ئێران له‌ ڕێگای هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌یه‌وێت هه‌رچی كراوه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ هاوپه‌یمان و لایه‌نه‌ نزیكه‌كانی پشكی شێریان له‌ حكومه‌ت به‌ركه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها ئێران وایداده‌نێت كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ چانسێكی زۆر باشه‌ به‌ ئێران داوه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌ستكه‌وت له‌عیراق به‌ده‌ستبهێنێت،چونكه‌ نزیكه‌كانی (كۆنتڕۆڵ)ی نوسینگه‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌ورو پشتیان كردوه‌.


له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چاودێرانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه‌ هه‌وڵی مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیه‌كانی سه‌در و عامری(پراگماتیه‌)، هه‌رچه‌نده‌ له‌ یه‌كه‌م به‌یاننامه‌یاندا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێشنیاره‌یه‌ كه‌ دانوستانكاره‌كانیان به‌ عه‌بدولمه‌هدیان وتووه‌.


لقا‌و مه‌ككی توێژه‌ له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی جه‌زیره‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وده‌ڵێت:" وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فه‌تح ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه‌، به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سائرونه‌وه‌ زۆر پرسیار هه‌ڵده‌گرێت، چونكه‌ پێش ئه‌وه‌ی له‌ چاوان هوون ببێت، موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كرد."


ئه‌و توێژه‌ ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌،" هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ خۆی له‌ دوو خاڵی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه‌، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتیه‌ جێگره‌وه‌یه‌كیان بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی نیه‌ كه‌ هه‌ردووكیان له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون،هه‌روه‌ها غیابی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌م دۆخه‌دا زۆر مه‌ترسیداره‌ و جێگای قبوڵ كردن نیه‌.
خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران وایده‌بینێت كه‌ بۆدۆخی ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی باشترین بژارده‌یه‌،چونكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ته‌هراندا هه‌یه‌، كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران له‌ ساڵی 1982دا.

له‌ كۆتایشدا توێژه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت:" گرنگیدانی ئێران بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندیه‌ مێژوویه‌كه‌ی نێوانیانشیان تێده‌په‌ڕێنێت،چونكه‌ باشترین كه‌سه‌ كه‌ زۆر به‌ ویستی ته‌هران هه‌نگاو ده‌نێت،هه‌روه‌ها ده‌توانێت ببێته‌ پردێك له‌ نێوان ته‌هران و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی دیاری كراوی وه‌ك سعودیه‌، بۆیه‌ ته‌هران ڕێگا نادات ئه‌مه‌ تێكبچێت و له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لابدات.


سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌ له‌ دانوستانه‌كانی حكومه‌تیشدا به‌شداربووه‌، به‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ی وتووه‌: عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌و باوه‌ڕه‌دا بووه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كان پیلانگێریه‌كه‌ له‌ دژی،به‌ڵام ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕازی نابین، ئه‌وه‌ تاكه‌ بژارده‌ی ئه‌و نیه‌، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا، كه‌ به‌ ئامانج گیراوه‌ و ئێمه‌ش هه‌رگیز ڕێگا به‌وه‌ ناده‌ین."

،،

قاسمی سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران نامه‌یه‌كی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ناردووه‌ و داوای لێكردووه‌ كه‌ له‌ بیرۆكه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ پاشگه‌ز بێته‌وه‌ و چاكسازی وزاری بكات."

 

دوو جار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌:
به‌ پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ره‌كه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كاندا ئه‌رێنی نه‌بووه‌،به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌ خه‌ونی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتووه‌، كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ده‌ڵێن: سه‌رۆك وه‌زیران له‌ توانایدا نه‌بووه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كان كپ بكاته‌وه‌، نه‌شیده‌توانی داواكانیان جێبه‌جێ بكات، بۆیه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو كاره‌دا مابووه‌وه‌.


عێراقیه‌كان پێیان وایه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای قسه‌ به‌ ناوبانگه‌كه‌ی كه‌ ده‌ڵێت( ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌ گیرفانمدایه‌) واته‌ له‌ هه‌ر كاتێكدا بێت ده‌توانم ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه‌.


رەعد هاشمی له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت:" له‌ كاتژمێره‌كانی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كاندا، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌ كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو فه‌تح و ئه‌بو جیهاد به‌ڕێوه‌به‌ری نوشینگه‌كه‌ی (كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكه‌) فشارێكی زۆری خرابووه‌ سه‌ر."


ده‌شڵێت: عادل عه‌بدولمه‌هدی دووجار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاماده‌كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ڕه‌تكرابووه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ جاری دووه‌مدا كه‌ ئێران پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ به‌ فیتی ئه‌مریكیه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌.


قسه‌ی كۆتایی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدیدا یه‌ك بژارده‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بێت به‌ لانی كه‌مه‌وه‌ تا شه‌ش مانگی دیكه‌، چونكه‌ تا ئه‌و كاته‌ هاوپه‌یمانێتی فه‌تح جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ دیاری ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران سوور بێت له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌.

س:موقع ناس

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی