باجی واتسئاپ چیه‌ كه‌ بۆتە هۆی توڕه‌ بوونی لوبنانیه‌كان؟

واتسئاپ خەریکە حکومەتی لوبنان دەرۆخێنێت

باجی واتسئاپ چیه‌ كه‌ بۆتە هۆی توڕه‌ بوونی لوبنانیه‌كان؟

461 خوێندراوەتەوە


دوای خۆپیشاندانه‌ فراوانه‌كه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ ، ڕۆژی هه‌ینی توڕه‌یی لوبنانیه‌كان گه‌یشته‌ ئاستی مانگرتنی گشتی ، ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌شیان ناونا (شۆڕشی واتسئاپ) وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، كه‌ ملیۆنه‌ها خه‌ڵكی لوبنان له‌به‌ر به‌رزی نرخی په‌یوه‌ندیه‌ ئاساییه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان ڕێگایان به‌ هاوڵاتیان داوه‌ به‌كاری بهێنن، له‌كاتێكدا له‌ زۆرێك وڵاتانی دیكه‌دا ڕێگه‌ به‌و تۆِره‌ نادرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیان له‌ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان نه‌كه‌وێت.


حكومه‌تی لوبنان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی، بڕیاریدا باج بخاته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ واتسئاب به‌كارده‌هێنن، به‌شێوه‌یه‌ك پێویسته‌ هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕه‌كه‌ مانگی شه‌ش دۆلار بدات، ئه‌م كاره‌ی حكومه‌ت بووه‌ هۆی توڕه‌ بوونی لوبنانیه‌كان.

،،

هەر بەتەنها واتسئاپ نییە باجی خراوەتە سەر، بەڵكو به‌ وردبوونه‌وه‌ له‌ بڕیاره‌كانی حكومه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ حكومه‌ت باجی خستۆته‌ سه‌ر سه‌دان كاڵا، كه‌ چه‌ندین كاڵای سه‌ره‌كی تێدایه‌ كه‌ لوبنانیه‌كان زۆر به‌كاریده‌هێنن .

له‌ دوا كاتژمێره‌كانی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌دا ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و ده‌ستیان كرد به‌ سوتانی تایه‌ و داخستنی ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانی نێوان شاره‌كان.


هەر بەتەنها واتسئاپ نییە باجی خراوەتە سەر، بەڵكو به‌ وردبوونه‌وه‌ له‌ بڕیاره‌كانی حكومه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ حكومه‌ت باجی خستۆته‌ سه‌ر سه‌دان كاڵا، كه‌ چه‌ندین كاڵای سه‌ره‌كی تێدایه‌ كه‌ لوبنانیه‌كان زۆر به‌كاریده‌هێنن .


هەرچەندە له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا بڕیاره‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌،به‌ڵام له‌ناو ئه‌مانه‌دا توڕه‌یی لوبنانیه‌كان به‌ناوی (شۆڕشی واتسئاب)ه‌وه‌ بوو، له‌ كۆتایشدا ئه‌م بڕیارانه‌ بوونه‌ هۆی توڕه‌بوونی لوبنانیه‌كان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ دژی بڕیاره‌كان.

،،

پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ باجه‌كان به‌هۆی فشاره‌ زۆره‌كانه‌وه‌، نه‌بووه‌ هۆی كۆتایی هاتنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان فراوانتر بوون، هه‌روه‌ها سه‌قفی داواكاری خۆپیشانده‌رانیش به‌رزبووه‌وه‌ تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی داوای ڕوخانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌عد حه‌ریری ده‌كەن


پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ باجه‌كان به‌هۆی فشاره‌ زۆره‌كانه‌وه‌، نه‌بووه‌ هۆی كۆتایی هاتنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان فراوانتر بوون، هه‌روه‌ها سه‌قفی داواكاری خۆپیشانده‌رانیش به‌رزبووه‌وه‌ تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی داوای ڕوخانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌عد حه‌ریریان ده‌كرد، هاوكات هه‌وڵیان ده‌دا بچنه‌ سه‌نته‌ری شاری لوبنانی پایته‌خته‌وه‌، كه‌ چه‌ندین ده‌زگای هه‌ستیاری وه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان و بانكی ناوه‌ندیی لوبنانی تێدایه‌.


لوبنان له‌ ئێستادا له‌ژێر فشارێكی توندی ئابووریدا، هه‌روه‌ها به‌ده‌ست زۆری قه‌رزه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی ده‌ناڵێنێت كه‌ گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ كورتهێنانی بودجه‌ و ناهاوسه‌نگی له‌ نێوان داهات و خه‌رجیدا، هاوكاریه‌ عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ لوبنان كه‌می كردووه‌.